ئاگاداریه‌ك بۆ خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕی هاوڵاتی
ماڵپه‌ڕی هاوڵاتی, هه‌روه‌ك پێشووتر بانگه‌شه‌مان بۆ كردبوو
له به‌رواری 1\11\2008 ه‌وه بوو
به سیستمی به‌شداربوون و ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن بیخوێننه‌وه كه به‌شداری
ده‌كه‌ن و ووشه‌ی نهێنییان هه‌یه
چۆنێتی به‌شداریكردن له ماڵپه‌ڕی هاوڵاتی
دا:
به‌شداربووانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان:
یه‌كه‌م:
1. پێویسته به‌شداربوو ئیمه‌ڵی دروستی هه‌بێت كه ته‌نها خۆی به‌كاری بهێنێت
2. به‌شداربوو پێویستی به كردنه‌وه‌ی حسابێكی (په‌ی پاڵ)
PayPal هه‌یه به به‌كارهێنانی ڤیزا یان ماسته‌ر كارد.
تكایه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كلیكی ئێره بكه (PayPal)
3. هه‌ر كات حسابی په‌ی پاڵ ئاماده‌بوو ده‌توانیت ڕاسته‌وخۆ ده‌توانیت به‌شداری بكه‌یت
له ماڵپه‌ڕی هاوڵاتی دا به دیاریكردنی ماوه‌ی به‌شداربوون (شه‌ش مانگ یان یه‌ك ساڵ)
وه جۆری به‌شداربوون (تاكه كه‌س یان ڕێكخراوه‌كان). بۆ به‌شداریكردن كلیكی ئێره
بكه (Hawlati Subscription)
4. پاش دانی پاره‌ی به‌شداربوون. له
په‌ی پاڵ ه‌وه ئیمه‌یڵێكت به ده‌ست ده‌گات كه تێیدا زانیاری پاره‌دانه‌كه ڕوون
ده‌كاته‌وه.
5. هاوڵاتی ئیمه‌یڵی سوپاس نامه‌ت بۆ ده‌نێرێت كه زانیاری ناوی به‌كارهێنه‌ر و ووشه‌ی
نهێنی (username
and password) ی داخڵ بوونی سایته‌كه‌ی تیایه. ئێمه له ماوه‌ی 12 سه‌عاتتدا
ئه‌م ئیمه‌یڵه ده‌نێرین ئه‌ویش له‌به‌ر جیاوازی كات له نێوان كوردستان و جیهاندا.
تكایه تێبینی ئه‌وه‌بكه‌ن
كه هه‌ندێك جار ئیمه‌یڵه‌كه له ناو (Inbox) دا نابینن,
تكایه فۆڵده‌ری (Spam) بكه‌نه‌وه له (Yahoo,
Gmail, Hotmail) یان هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تر كه بۆ كاروباری ئیمه‌یڵ به‌كاری
ده‌هێنن.
دووه‌م:
به‌شداربووانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌توانن
له ڕٍێگه‌ی كه‌سێكی خۆیان له كوردستان به‌شدارببن. ته‌نها ئیمه‌یڵی خۆیان بده‌نه
ئه‌و كه‌سه كه دێت بۆ ئۆفیسی هاووڵاتی له هه‌ولێر یان سلێمانی. ئێمه ناوی به‌كارهێنه‌ر
و ووشه‌ی نهێنی (username and password) ڕاسته‌خۆ ده‌نێرین
بۆ ئه‌و ئیمه‌یڵ ئه‌درێسه. تكامان وایه كه به دروستی ئیمه‌یڵه‌كه بنێرن چونكه
ئێمه زانیاریه‌كان ده‌نێرین بۆ ئه‌و ئیمه‌یڵه.
به‌شداربووانی ناو كوردستان و عێراق:
ده‌توانن سه‌ردانی ئۆفیسه‌كانی هاووڵاتی بكه‌ن له هه‌ولێر
و سلێمانی
نرخه‌كانی به‌شداربوون به‌م شێوه‌یه‌ی
لای خواره‌وه‌یه:
1. (30 دۆلار بۆ 6 مانگ) وه (50 دۆلار به 1 ساڵ) بۆ تاكه كه‌س .
2. (60 دۆلار بۆ 6 مانگ) وه (100 دۆلار به 1 ساڵ) بۆ ڕێكخراوه‌كان.
هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت هاوكاری ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی بكات به هه‌ر بڕه كۆمه‌كێكی زیاده
جێگه‌ی سوپاسی هاوڵاتی یه ده‌توانێت بیخاته سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه ی كه به‌شداری
پێده‌كات.
ژماره ته‌له‌فونی خزمه‌تگوزاری به‌شداربووان
+964
53 3137607