|
رونکردنه‌وه‌یه‌ک له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی یه‌وه
هاوڵاتی رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆیه، پتر له هه‌شت ساڵه به پشتبه‌ستن
به‌خۆیی و خوێنه‌رانی و کۆمه‌کی دۆستانی ئازادیخوازیخوازی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه،
هه‌روه‌ها به خه‌مخۆریی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که تیایدا خۆبه‌خشانه یا به
مووچه‌یه‌کی که‌م کاریان کردووه یان بۆیان نووسیوه ده‌رده‌چێت و
بڵاوده‌کرێته‌وه. یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که هاوڵاتی شانازی پێوه ده‌کات ئه‌وه‌یه
که تا ئێستا کۆمه‌ک و پاره‌ی له هیچ حیزب و ده‌سه‌ڵاتێک وه‌رنه‌گرتووه و
پابه‌ندیش ده‌بێت به‌و به‌ڵێنه‌ی که له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه به خوێنه‌رانی
داوه که سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزێت. له ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردوودا، هاوڵاتی
پێشکه‌وتنێکی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و سوریشه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که
پێشکه‌وتنی زیاتر به‌ده‌ست بهێنێ. بۆ به‌رده‌وامیدان به‌و پرۆسه‌یه، هاوڵاتی
پێویستیه‌کی زۆری به کۆمه‌کی دارایی خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌که‌ی هه‌یه. بۆیه
بڕیارمان داوه که خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌که له ماڵپه‌ره‌که‌دا بکرێت به
سیسته‌می هاوبه‌شیکردن (ئیشتیراکات).
هاوبه‌شیکردنتان له‌م پرۆسه‌یه و به‌رده‌وامیدان له ئیشتیراککردن وا ده‌کات که
هاوڵاتی پێبنێته قۆناغێکی نوێوه و مایه‌ی ئه‌وه‌ی که بوێرانه‌تر و باشتر خزمه‌تی
بواری راگه‌یاندن و ئازادیی راده‌ربڕین له کوردستان بکات.
1.
نرخی به‌شداریکردن بۆ یه‌ک ساڵ بریتییه له:
أ.
بۆ تاک:(50) دۆلاری ئه‌مریکی؛
ب.
بۆ رێکخراو: 100 دۆلاری ئه‌مریکی؛
2.
نرخی به‌شداریکردن بۆ شه‌ش مانگ:
أ.
بۆ تاک: 30 دۆلار؛
ب.
بۆ رێکخراو 60 دۆلار.
ئه‌م
پرۆسه‌یه له 1/9/2008 ه‌وه ده‌که‌وێته کار
بۆ ناونوسکردن تکایه ئه‌م زانیاریانه‌ی خواره‌وه بنێره:
|