خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه واته له سه‌ره‌تای مانگی 11 وه نرخی فرۆشتنی رۆژنامه‌كه‌مان به‌رزده‌بێته‌وه بۆ هه‌زار دینار‌و سیستمی به‌شداریكردنی وێبسایته‌كه‌شمان ده‌خه‌ینه كار.
واته هه‌ركه‌سێك گه‌ر بیه‌وێت له وێبسایته‌كه‌ماندا بابه‌ت‌و هه‌واڵ بخوێنێته‌وه، ده‌بێت به‌شداری بكات، نرخی به‌شداریكردنیش بۆ خه‌ڵك 30 دۆلار بۆ شه‌ش مانگ‌و 50 دۆلار بۆ ساڵێك، بۆ رێكخراوه‌كانیش 60 دۆلار بۆ شه‌ش مانگ‌و 100 دۆلار بۆ ساڵێك ده‌بێت.
هاوڵاتی ئه‌م گۆڕانكارییه له‌نرخدا به‌و مه‌به‌سته ده‌كات، تا بتوانێت وه‌ك رابردووی له‌سه‌ر قاچی خۆی بوه‌ستێت‌و پێویستی به‌وه‌نه‌بێت كۆمه‌ك‌و هاوكاری له حیزب‌و ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرێت، وه لاشمان نه‌نگی نییه ئه‌گه‌ر راشكاوانه بڵێین، هاوڵاتی له‌ئێستادا به‌و ئیمكانیاته كه‌مه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیدایه‌و به‌و پاره‌یه‌ی كه وه‌ك تاقه سه‌رچاوه له فرۆشی رۆژنامه‌كه ده‌ستی ده‌كه‌وێت، ناتوانێت به‌رده‌وامی به‌خۆی بدات‌و ناتوانێت ده‌ست بۆ تازه‌گه‌ری‌و نوێبوونه‌وه به‌رێت، دیاره رۆژنامه‌ی هاوڵاتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه، به‌پشتیوانی دڵسۆزان‌و خوێنه‌رانی توانیویه‌تی تاكو ئێستا وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی ئه‌هلی‌و سه‌ربه‌خۆ بمێنێته‌وه، بۆیه دیسانه‌وه له‌ئێستاشدا رووده‌كه‌ینه‌وه خوێنه‌ران‌و دڵسۆزان تاكو بتوانین هه‌موومان پێكه‌وه سه‌ربه‌خۆیی‌و بوێری ئه‌م پرۆژه‌یه بپارێزین‌و به‌رده‌وامی به‌م ده‌نگه ره‌خنه‌گرانه‌یه بده‌ین.