پ. هاوڵاتی
له‌كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستاندا چوار ژن بۆ سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه هه‌ڵبژێرران، گۆڕانیش به‌سه‌ر فیكری حیزبه‌كه‌دا نه‌هاتووه.
كۆنگره‌ی پارتی چاره‌سه‌ری له رۆژانی 1و2/5 به‌به‌شداری 140 ئه‌ندام كه 40یان ژن بوون له‌گه‌ڵ 30 ئه‌ندامی گوێگر به‌سترا.
له كۆنگره‌كه‌دا (17) ئه‌ندام بۆ به‌ڕێوه‌بردنی (ئه‌نجومه‌نی پارته‌كه) هه‌ڵبژێردران ، تیایاندا (دیار غریب) وه‌ك سه‌رۆكی پارته‌كه هه‌ڵبژێردرا ، له كۆی ئه‌و (17) ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیشدا چواریان ژنن.
دیار غه‌ریب سكرتێری نوێی پارتی چاره‌سه‌ری له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی"كۆنگره‌ی چواره‌م كۆنگره‌یه‌كی ئاسایی بوو ، به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌و پێویست بوو ببه‌سترێت ، هه‌لومه‌رجی ئێستای له‌ڕووی (سیاسی ، ئابووری ، كۆمه‌ڵایه‌تی ، كه‌لتوری ...) تاوتوێ كرد و (گه‌نده‌ڵی و قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات و پاوانخوازی بنه‌ماڵه‌یی و حزبی و سیاسه‌تی مشه‌خۆری) به ده‌رده كوشنده‌كانی (17) ساڵی ڕابردوو دیاری كرد، له‌و كۆنگره‌یه‌دا جه‌ختمان له‌سه‌ر هه‌مان ڕێبازی سیاسی پێشوومان كرده‌وه ، گۆڕانی فیكری له ڕیبازێكه‌وه بۆ ڕێبازێكی دی ڕووی نه‌داوه".
سه‌باره‌ت به به‌ره‌ی گۆڕان، كه وه‌ك به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن پێشتر له‌گه‌ڵ چه‌ند پارتێكی دیكه پارتی چاره‌سه‌ر پێكی هێنابوو، وتی "به‌ره‌ی گۆڕان شكستی خوارد و هه‌موو لایه‌كمان خه‌تامان هه‌بوو له سه‌رنه‌كه‌وتنی به‌ره‌ی گۆڕاندا".
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا دیار غه‌ریب وتی"توندوتیژی له‌دژی ژنان ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه، ناڕه‌زایی جه‌ماوه‌ر له ئاستێكی به‌رزه كه‌چی ئۆپۆزسیۆنی دیموكراتی لاوازه، چوونكه جه‌ماوه‌ره ناڕه‌زاییه‌كه ناڕێكخراوه ، به هه‌ڵمه‌تی (ئیتر به‌سه) په‌ره به تێكۆشانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆمان ده‌ده‌ین".
سه‌باره‌ت به سیسته‌می ڕێكخستن ، وتی "ئێمه په‌یڕه‌و له په‌یڕه‌وی خۆمان ده‌كه‌ین ، ئێستا ناوه‌ندیمان گۆڕیوه به‌ده‌سته‌ی كارگێڕی ، مه‌كته‌بی سیاسی به گوێره‌ی په‌یڕه‌و هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه ، دوو ساڵ جارێكیش كۆنگره ده‌به‌سترێت ، له‌ماوه‌ی (6) ساڵی ته‌مه‌نی پارته‌كه‌مان چوار كۆنگره‌مان گرتووه ، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به نه‌ریتی دیموكراتی پارته‌كه‌مانه‌وه هه‌یه".
سه‌باره‌ت به مۆڵه‌تی پارته‌كه‌یان وتی"ئێمه له عێراقدا مۆڵه‌تمان هه‌یه ، كه‌چی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاكو ئیستا به ڕه‌سمی وه‌ڵامی داوای مۆڵه‌تدانی ئێمه‌یان له هه‌رێمی كوردستاندا نه‌داوه‌ته‌وه".