ئا: فه‌لاح مورادخان شاكه‌ره‌م
رێكخه‌ری گشتیی رێكخراوی WADI له‌عێراق
شه‌رمه‌زارییه له ولاَتێكدا ئه‌ژیین رێژه‌ی تیرۆری خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له هه‌ندێ ناوچه‌یدا له سه‌رو رێژه‌ی تۆماركراوی ولاَته ئه‌فریقییه‌كانه‌و تاكو ئه‌م ساته‌ش ده‌سه‌لاَت بێجگه له بێده‌نگی هیچ په‌یامێكی دیكه‌ی نییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه، ئه‌وه چه‌ندینجاره چه‌ندین ئاماری ترسناكمان له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه بلاَوكرده‌وه و هۆشداریماندا له‌سه‌ر خه‌ته‌رناكی دیارده‌كه و چه‌ندین هه‌نگاوی دیكه‌ش گیرایه‌به‌ر بۆ فشاركردن له‌ده‌سه‌لاَتی هه‌رێمی كوردستان به‌لاَم؟ تا هه‌نوكه‌ش بێجگه له لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ژنان له په‌رله‌مان كه‌س خۆی نه‌كردوه به‌خاوه‌نی ئه‌م كێشه‌یه، سه‌یر له‌وه‌دایه هه‌ر ئێسته له‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ی رۆژنامه‌ی هاولاَتی یه‌وه په‌یامی ره‌وایه‌تی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له‌لایه‌ن(باوكی حارس)ی داكۆكیكه‌ر له‌ئیسلام ئه‌درێت به‌گوێی هه‌موماندا و هه‌مان كات بۆ جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام په‌یامێكی دیكه ده‌خه‌نه روو وه‌ك ئه‌و فه‌توایه‌ی له 22-11-2006 له‌لایه‌ن ئه‌زهه‌ره‌وه ده‌ركرا بۆ وازهێنان له دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه و له كه‌ناڵه جوانه‌كانی جه‌زیره‌و عه‌ره‌بییه بانگه‌شه‌ی بۆكرا كه ئیسلام دژی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌یه، به‌لاَم هه‌ر هیچ نه‌بێت باوكی حارس راشكاوانه دان به‌وه‌دا ئه‌نێت كه خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه كێشه‌یه‌كی جیهانی ئیسلامییه به كوردستانیشه‌وه به پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له‌وانه‌ی كه ئه‌یانه‌وێت په‌یامێكی روكه‌ش و ناڕون له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه بده‌ن، له نه‌خشه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ی جیهانی ولاَته ئیسلامییه‌كان به ئێران و ئه‌ندۆنیسیاشه‌وه له‌و نه‌خشه‌یه به‌ده‌رن بێجگه له میسر‌و، ئه‌م دیارده‌یه به‌كێشه‌یه‌كی ولاَتی ئه‌فریقی ناوزه‌ند ئه‌كرێت له‌كاتێكدا به‌پێی چه‌ند راپۆرت‌و زانیارییه‌كی به‌رده‌ستمان له ئه‌ندۆنیسیا 80% و له‌ئێرانیش 60% ژنان رووبه‌روِوی ئه‌م دیارده‌یه بوونه‌ته‌وه كه به‌توندوتیژی و تاوانێكی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ناسرێت به‌رانبه‌ر به ژنان، بێگومان پێ ئه‌چێت سعودیه‌و یه‌مه‌ن و كوه‌یت و سوریاش حاڵیان باشتر نه‌بێت، به‌لاَم به‌هۆی داخراوی و رژێمی تۆتالیتاری ئه‌م ولاَتانه زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌هاری ئه‌مساڵ له‌چه‌ندین دانیشتن و كۆبوونه‌وه له‌ولاَتی سویسرا و ئه‌ڵمانیا باسمان له كێشه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له جیهانی ئیسلامی و كوردستان به نمونه كرد، زۆربه‌ی ئاماده‌بووان به كورد و ئه‌وروپیه‌كانیشه‌وه پێیانوابوو ئامار‌و زانیارییه‌كانی ئێمه ناڕاستن و ئیسلام به‌رپرس نییه له‌م دیارده‌یه، ته‌نانه‌ت به‌شی نه‌مسای رێكخراوه‌كه‌ی خۆشمان كه ئێسته له‌ژێر ناوێكی دیكه كار ئه‌كه‌ن ناكۆك بوون له‌سه‌ر گشتگیركردنی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه به‌سه‌ر جیهانی ئیسلامی‌دا به‌لاَم ئه‌وه‌ی لای ئێمه به ئامار‌و لێكۆڵینه‌وه ئیسپات بووه ئه‌و په‌یامه‌یه كه باوكی (حارس له ژماره 454 هاولاَتی) ئاماژه‌ی پێ ئه‌دات، نه‌ك هه‌ر ئه‌م دیارده‌یه به‌ڵكو زۆربه‌ی دیارده‌كانی دیكه‌ی توندوتیژی به‌رانبه‌ر به‌ژنان ده‌رئه‌نجامی كلتوره دواكه‌وتوه‌كانن و بوونه‌ته به‌شێك له هه‌یكه‌لی جیهانی ئیسلامی، به‌نمونه توندوتیژی جه‌سته‌یی و لێدان و كوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف‌و فره‌ژنی و ژن گۆڕینه‌وه‌و به‌كه‌م زانینیان و چه‌ندین دیارده‌ی دیكه كه نمونه‌كانی هه‌ریه‌كێك له‌م دیاردانه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئیسلامی‌دا چه‌ندباره‌ن. به‌لاَم بێگومان داكۆكیكه‌ران له ئیسلام بۆ هه‌ر بابه‌تێك به‌هانه‌ی خۆیان هه‌یه و له واقع و گونده دوورده‌سته‌كان و شار‌و كۆمه‌ڵگه عاده‌تیه‌كانیشدا ژنان چۆن ئه‌بنه قوربانی و چۆن تیرۆری جه‌سته‌یی‌و ده‌رونی ئه‌كرێن ئه‌مه كێشه‌ی ئیسلام نییه !
به‌هه‌رحاڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رانبه‌ر به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی گه‌وره‌دایه و په‌رله‌مانیش ئه‌مرۆِ ده‌ركردنی چه‌ندین یاسای له ئه‌ستۆدایه له‌وانه‌ش ( یاسای رووبه‌روِوبوونه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه ، یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی و باری كه‌سیه‌تی ) ئه‌گه‌ر نا له‌پرسیاری بارودۆخی ژناندا غه‌رقین له جاهلیه‌ت ، و تازه پێویست به‌وه‌ش ناكات وه‌ك ( نه‌عامه) سه‌رمان له لم بكه‌ین چونكه سه‌رجه‌م ئاماره‌كانی توندوتیژی دژی ژنان له كوردستان له دونیادا ئاشكران ، و هیچ كه‌سێك له‌دونیادا گوێگری وتاری هیچ سیاسی و سه‌رۆك و رێكخراوێكی مۆدێرنی سه‌ر به ده‌سه‌لاَت نابێت تا دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیارده‌كان .
هه‌ر له‌مڕوه‌وه وه‌ك به‌شداریه‌كی ئێمه له بلاَوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاماره ترسناكانه‌دا له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه، ئاماری قوتابحانه‌كانی كچان له بتوێن بلاَوئه‌كه‌ینه‌وه كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2008 وه‌رگیراوه، به‌هیوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ئه‌وقاف‌و ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كێشه‌یه بدۆزنه‌وه و چاوه‌ڕوانی جوڵه‌یه‌كین له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كه تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێسته‌یه‌كی رونیان نییه له‌و باره‌یه‌وه .
له‌م ئاماره‌دا رێژه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له‌ناو قوتابخانه‌كانی كچانی بتوێن (رانییه، حاجی‌ئاوا، چوارقوڕنه) له‌كۆی 1733 كچ كه له 25 قوتابحانه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كراوه 1645 یان رووبه‌ڕووی خه‌ته‌نه‌كردن بوونه‌ته‌وه، ئه‌م رێژه‌یه‌ش به‌رزتره له رێژه‌ی تۆماركراوی زۆربه‌ی ولاَته ئه‌فریقییه‌كان و جیاوازی ئه‌و ولاَتانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه راشكاوانه دانیان ناوه به كێشه‌كه‌دا و هه‌ڵمه‌تی هۆشیارییان راگه‌یاندوه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌یاسا و به هاوكاری رێكخراوه جیهانییه گه‌وره‌كان.