كوردستانی عێراقیش یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی كه به رێژه‌یه‌كی زۆر ترسناك خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌ی تێدابلاَوه
فه‌لاح مورادخان شاكه‌ره‌م*
به‌پێی دوا ئاماری رێكخراوه‌كه‌مان له 2005 تاكو 2007 له 201 گوند‌و شارۆچكه له ناوچه‌كانی( دهۆك ، سلێمانی، هه‌ولێر ، گه‌رمیان ، رانیه ، سۆران ، به‌شێك له كه‌ركوك له‌كۆی 5628 مێینه كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كراوه 3502 روبه‌ڕی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه بونه‌ته‌وه واته به‌ڕێژه‌ی 62%.
به‌پشتبه‌ستن به پرنسیپه گشتییه‌كانی مافی مرۆڤ و مافی ژنان خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه(FGM) له پله‌ی یه‌كه‌می سه‌ختترین شێوه‌كانی توندوتیژیدا داده‌نرێت، ئه‌م دیارده‌یه به‌یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگا عاده‌تیه‌كان ئه‌ناسرێته‌وه و له دونیای هاوچه‌رخدا به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌رجه‌م روه زانستی و ته‌ندروستی و كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كانه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه ، ئه‌مڕۆ له دونیادا هه‌ڵمه‌تێكی فراوان هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه به‌تایبه‌تی له كیشوه‌ری ئه‌فریقیادا كه به پێی زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان سه‌ره‌تاكانی ئه‌م دیارده‌یه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌و كۆنترین شێوازی خه‌ته‌نه‌كردنیش كه تا ئێستا باوبێت (خه‌ته‌نه‌كردنی فیرعه‌ونییه) به‌م پێیه بێت ئه‌م دیارده‌یه پێش ده‌ركه‌وتنی ئیسلامیش باو بووه و ئه‌نجامدراوه هه‌ربۆیه له‌كاتی ئیستادا زۆربه‌ی كه‌ناڵ و ده‌نگه داكۆكیكه‌ره‌كان له ئیسلام له ده‌ره‌وه‌ی جیهانی ئیسلامی ئه‌م به‌هانه‌یه به‌كار ئه‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی وای نیشانبده‌ن كه خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه كێشه‌یه‌كی جیهانی ئیسلام نییه! به‌لاَم ئایا له‌كاتی ئێستادا له كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كاندا به‌ناوی(سونه‌ته‌وه)چی رو ئه‌دات چۆن خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له‌ژێر سایه‌ی سونه‌تدا به‌رگی تیرۆری مێینه‌ی پۆشیوه‌و به ملیۆنه‌ها مێینه له جیهانی ئیسلامی‌دا به‌ده‌ست ئه‌م دیارده‌یه‌وه ئه‌ناڵێنن، دیاره كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كانی ئه‌م دونیایه ئه‌وه‌نده كراوه نین ئاماری كێشه‌یه‌كی له‌م جۆره له‌ناویاندا به‌رده‌ست بێت هه‌ربۆیه تا ئێستا له نه‌خشه‌ی رێكخراوه گه‌وره‌كانی وه‌ك (یونیفیم و یونسیف و رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی) هیچ ولاَتێكی كیشوه‌ری ئاسیا نه‌خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كار بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه ، چونكه به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری ئه‌و رێكخراوانه تاكو ولاَتان به فه‌رمی ئه‌م كێشه‌یه نه‌ناسێنن ئه‌و رێكخراوان ناتوانن پلانی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی رابگه‌یه‌نن.
هه‌رێمی كوردستانی عێراقیش یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی كه به رێژه‌یه‌كی زۆر ترسناك ئه‌م دیارده‌یه‌ی تێدا بلاَوه و له‌سه‌ره‌تای سالاَنی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه چه‌ندین ده‌نگ له‌سه‌ر خه‌ته‌رناكی ئه‌م دیارده‌یه به‌رزكرایه‌وه له‌پاڵ دیارده دزێوه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك (كوشتنی شه‌ره‌ف ، گه‌وره به‌بچوك، ژن به‌ژن و به‌كه‌م زانینی و توندوتیژییه خێزانیه‌كان به‌رانبه‌ر به‌مێینه) هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه رێكخراوه‌كه‌مان(WADI) هه‌وڵیداوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و كۆتایی هێنان به‌م دیارده‌یه له كوردستانی عێراقدا .
له‌ساڵی 2004 چه‌ند تیمیێكی فریاگوزاری ته‌ندروستیمان پێكهێنا بۆ هاوكاریكردنی ژنان و منالاَن له‌ڕوی كۆمه‌لاَیه‌تی ته‌ندروستییه‌وه ، یه‌كێك له‌و تیمانه‌مان كه له‌ناوچه‌ی گه‌رمیاندا كاریان ده‌كرد له راپۆرته‌كانیاندا ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو كه دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له‌و ناوچه‌یه‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌ربلاَو په‌یڕه‌و ده‌كرێت و ژنان و كچان له‌و ناوچه‌یه روبه‌ڕی ئه‌م دیارده‌یه بونه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه داوامان له‌و تیمه كرد كه زانیاریمان له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه بۆ كۆبكه‌نه‌وه به‌ئامانجی زانینی قه‌باره‌ی كێشه‌كه ئه‌وه‌بوو توانییان ئامارێكی سه‌ره‌تاییمان له 42 گوندی ناوچه‌ی گه‌رمیاندا بۆ ئه‌نجام بده‌ن و به‌پێی ئه‌و ئاماره له‌كۆی 1544 ژن و كچ 907 یان روبه‌ڕوی ئه‌م دیارده‌یه بوبونه‌وه واته نزیكه‌ی 60% كه‌سیان، ئه‌م ئاماره هه‌موومانی توشی شۆككرد، دیاره چه‌ندین زانیاری‌و قسه‌وباسی رێكخراوه‌كانی ژنان له‌و باره‌یه‌وه هه‌بوو به‌لاَم ئامارێكی له‌و شێوه‌یه له‌به‌رده‌ستتدا نه‌بوو بۆ پشتڕاسكردنه‌وه‌ی ماهیه‌تی كێشه‌كه.
هه‌ربۆیه له‌ساڵی 2005 هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاریمان بۆ رووبه‌روِوبونه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه راگه‌یاند‌و، به‌هاوكاری فلیمسازی كورد ( نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د ) فلیمێكی هۆشیاری تایبه‌تیمان ئاماده‌كرد له‌و فلیمه‌دا دوو زانای ئاینی ناسراوو پزیشكێكی ژنان و توێژه‌رێكی كۆمه‌لاَیه‌تی و چه‌ندین كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی ساده باس له لایه‌نه سلبیه‌كانی دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه ده‌كه‌ن و ئامۆژگاری ژنان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجام نه‌دانی و كۆتاییهێنان به‌م دیارده‌یه، ئه‌و فلیمه ئاسانكاری و پاڵپشتییه‌كی زۆری تیمه‌كانمانی كردوه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه وه له‌وكاته‌وه تا ئێستا له سه‌دان گوند‌و شارۆچكه‌ی كوردستان كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ژنان و كچان كراوه‌و ئه‌و فلیمه‌یان بۆ نمایش كراوه به‌پێی دوا ئاماری رێكخراوه‌كه‌مان له 2005 تا 2007 ئه‌و فلیمه له 201 گوند‌و شارۆچكه له ناوچه‌كانی( دهۆك ، سلێمانی، هه‌ولێر ، گه‌رمیان ، رانیه ، سۆران ، به‌شێك له كه‌ركوك ) پیشاندراوه به 5628 مێینه وه له‌كۆی ئه‌و ژنانه‌ی كه ئاماده‌ی ئه‌م كۆبونه‌وانه بوون 3502 روبه‌ڕی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه بونه‌ته‌وه واته به‌ڕێژه‌ی 62%.
دوای به‌ده‌ستهاتنی سه‌رجه‌م ئه‌و ئامارانه‌و ئه‌نجامدانی كارێكی مه‌یدانی فراوان له‌بواری هۆشیاری له‌سه‌ر كێشه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له 8-3-2007 بۆ 8-4-2007 هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندن واژۆ كۆكردنه‌وه‌مان راگه‌یاند و یاداشتێكمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان كرد وه 14000 واژۆ بۆ پاڵپشتی ئه‌و یاداشته كۆكرایه‌وه بۆ كۆتایی هێنان به دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌و، له‌لایه‌ن 14 رێكخراوی شاری سلێمانی ده‌قی یاسایه‌كی پێشنیاركراومان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كرد و چه‌ندینجار كۆبونه‌وه‌و سه‌ردانی به‌ڕێزان لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ژنان له‌په‌رله‌مان كرد و دواتر سه‌ردانی به‌ڕێز ( كاك عه‌دنان موفتی ) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كرا‌و به‌ڵێنی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن و ده‌ركردنی یاسایه‌كی تایبه‌تی پێداین . جێی ئاماژه‌یه ئه‌و یاداشته‌ی كه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرا هاوپێچ كرابوو به هه‌موو ئه‌و ئامارانه‌ی كه تایبه‌تن به خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له‌گه‌ڵ 14000 واژۆ بۆ كۆتایی هێنان به دیارده‌كه له‌گه‌ڵ ئیمزای 66 كه‌سایه‌تی و په‌له‌مانتار و وه‌زیر له هه‌رێمی كوردستان وه ده‌قی یاسای 15 ولاَت تایبه‌ت به خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌و ده‌قی پێشنیازی رێكخراوه‌كانی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه، له‌لای خۆیانه‌وه لیژنه‌ی مافی ئافره‌تان و ژنان له په‌رله‌مان ره‌شنوسی یاسایه‌كی پیچشنیاركراویان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كرد وه توانییان ره‌زامه‌ندی و واژۆی 68 په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر ره‌شنوسه‌كه وه‌ربگرن به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی وه‌ك پرۆژه‌یه‌ك بچێته ناو به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به‌پێی زانیاریه‌كانی ئێمه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2008 ئه‌بوایه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پرۆژه یاسایه له‌ناو په‌رله‌ماندا ئه‌نجام بدرایه به‌لاَم به‌داخه‌وه زۆر به‌ساده‌یی ئه‌م كاره نه‌كراوه‌و به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئێمه په‌رله‌مانتاره‌كان شه‌رمیان كردوه له ئه‌نجامدانی هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م یاسایه و ته‌نها به پێدانی ژماره‌و به‌روار كۆتاییان پێهێناوه، به‌لاَم له دوا كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی مافی ئافره‌تان و ژنان به‌ڕێز سه‌رۆكی لیژنه (په‌خشان زه‌نگه‌نه) پێی راگه‌یاندین كه له‌مانگی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مساڵ چاوه‌ڕوان ئه‌كرێت وه‌ك یاسایه‌ك یان وه‌ك به‌شێك له‌یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی یاسای كۆتایی هێنان به خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه په‌سه‌ند بكرێت.
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌م چالاكیانه‌دا و دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵێك به‌رده‌وام بووین له هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری و كۆكردنه‌وه‌ی ئامار له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له گوند‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان بڕیارماندا لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر دیارده‌كه ئه‌نجامبده‌ین به‌سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین خه‌ڵكی پسپۆر و شاره‌زا له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی ولاَت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فۆرمیێكی 11 لاپه‌ڕه‌یی پرسیار دروستكراو 6 تیمی تایبه‌تی ژنانمان پێك هێنا و دوای ئه‌نجامدانی خولێكی راهێنان ئه‌و شه‌ش تیمه له‌هه‌ر شه‌ش ناوچه‌ی (هه‌ولێر ، دهۆك ، سلێمانی ، گه‌رمیان ، رانیه ، سۆران) ده‌ستیانكرد به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌كه.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له 1-8-2007 ده‌ستی پێكرد تاكو 1-2-2008 به‌رده‌وام بوو له‌و ماوه‌یه‌دا (1836 فۆرمی پرسیار له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه پڕكرایه‌وه له 198 شار و گوند و شارۆچكه‌ی كوردستان به گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو شاره گه‌وره‌كانیشه‌وه) .
تائێستا ئه‌نجامی كۆتایی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه به‌ده‌ست نه‌هاتوه و تا ماوه‌ی چه‌ند مانگێكی دیكه له‌زانكۆی (LANDSHUT)ی ئه‌ڵمانی به‌سه‌رپه‌رشتی پرۆفیسۆر (HUBERT BESTE) و چه‌ندین خوێنكاری ئه‌و زانكۆیه و چه‌ندین لێكۆڵیار كار له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كان ده‌كرێت و دواتر له دوتوێی كتێبێكدا بلاَوده‌كرێته‌وه، ئامانج له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش پیشاندانی قه‌باره‌ی كێشه‌كه‌و سه‌رجه‌م فاكته‌ره‌كانی ئه‌نجامدانیه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی.
هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه سایتێكی ئینته‌رنێتی تایبه‌تی بۆ كراوه‌ته‌وه كه خوێنه‌ران ئه‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن (www.stopfgmkurdistan.org)و هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌چه‌ندین ناوچه به‌رده‌وامه و له بواری دیكه‌دا هه‌وڵئه‌ده‌ین ئاماری زیاتر بۆ خوێنه‌ران بخه‌ینه‌ڕوو.
* رێكخه‌ری گشتیی رێكخراوی وادی له عێراق