تائێستا 254 برینداری چه‌كی كیمیاوی له‌بارودۆخێكی زۆرخراپدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن
جیهاد جه‌لال
دوای تێپه‌ڕبوونی 22 ساڵ به سه‌ر كاره‌ساتی كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان هێشتا چاوه‌ڕوانییه‌كانیان نه‌هاتووه‌ته‌دی، دانیشتوانه‌كه‌شی ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، هه‌ڵه‌بجه له زۆربه‌ی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان، هێشتا له‌زۆر رووه‌وه بێبه‌شه‌و له‌و ماوه زۆره‌دا، حكومه‌ت به ته‌واوی شاره‌كه‌ی فه‌رامۆشكردووه.
دانیشتوانی ئه‌و شاره باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه هه‌ڵه‌بجه بوو كوردی به جیهان ناساند، به‌لاَم نیگه‌رانن له‌وه‌ی، كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَتی كوردییه‌وه، به نامۆ سه‌یری شاره‌كه كراوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌ڵه‌بجه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییه‌كانی خۆی به‌كارهێناوه‌و ئه‌وه‌شی بۆ هه‌ڵه‌بجه كراوه، هه‌رگیز له‌ئاست قوربانییه گه‌وره‌كانی ئه‌و شاره‌دا به‌راورد ناكرێت.
پاشئه‌وه‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی گه‌وره تاوانباری دۆسیه‌ی هه‌ڵبجه له سێداره‌داو پاشان كاره‌ساتی هه‌ڵبجه، له‌لایه‌ن داگای پێداچوونه‌وه‌وه به جینۆساید ناسێنرا، هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان، پێیانوایه ئه‌وانه ده‌ستكه‌وتن بۆ كورد‌و شانازی پێوه ده‌كه‌ن، به‌لاَم پێیانوایه پێویسته حكومه‌ت ته‌نها بۆ یادكردنه‌وه هه‌ڵه‌بجه‌ی بیرنه‌كه‌وێته‌وه.
له ئێستادا، هه‌ڵه‌بجه له زۆربه‌ی بواره‌كانی ژیاندا، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ته‌ندروستی‌و په‌روه‌رده‌دا، زۆر له دواوه‌یه‌و به‌جۆرێك زۆربه‌ی قوتابخانه‌كان، دوو ده‌وام‌و سێ ده‌وامیان تێداده‌كرێت، هه‌روه‌ها له‌ڕووی ته‌ندروستیشه‌وه، به‌شێكی زۆر له دانیشتوانی شاره‌كه لێی ناڕازین.
دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه داواكارن له حكومه‌ت، چیتر شاره‌كه‌یان فه‌رامۆشنه‌كات‌و ته‌نها له‌ڕۆژی 16/3دا هه‌ڵه‌بجه‌ی بیرنه‌كه‌وێته‌وه، ئه‌و به‌ڵێنانه‌ش كه ساڵانه پێیانده‌درێت له‌و یاده‌دا، به‌قسه‌ی سه‌ر زاره‌كی ناوی ده‌به‌ن‌و داواده‌كه‌ن به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن.
به‌هێ عه‌بدولقادر 48 ساڵ، دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه، وتی »له ماوه‌ی 22 ساڵی رابردوودا، به‌پێی پێویست ئیش بۆ هه‌ڵه‌بجه نه‌كراوه‌و تائێستاش زۆربه‌ی كۆلاَنه‌كانی ئه‌م شاره، هه‌ر خۆڵه‌و هه‌ندێك كه‌لاوه‌ش تائێستا، وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته هه‌موو پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی بۆ بكرێت».
ئه‌و ژنه باسیله‌وه كرد، بارودۆخی ته‌ندروستی شاره‌كه‌یان زۆر خراپه‌و زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كان ناچارن بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بڕۆن بۆ سلێمانی‌و هه‌ولێر، هیواداریشه حكومه‌ت چیتر ئه‌و شاره «فه‌رامۆشنه‌كات».
به‌هێ داوای كرد، كه حكومه‌ت ته‌نها له رۆژی 16/3دا هه‌ڵه‌بجه‌ی بیرنه‌كه‌وێته‌وه‌و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ش كه پێیانده‌درێت، ته‌نها قسه‌ی سه‌ر زاره‌كی نه‌بێت‌و جێبه‌جێ بكرێن.
ئه‌و ئافره‌ته هه‌ڵه‌بجه‌ییه، وتیشی»حكومه‌ت به‌رامبه‌ر به هه‌ڵه‌بجه كه‌مته‌رخه‌مه، ئه‌وه‌ی بۆ شاره‌كانی تر كراوه بۆ هه‌ڵه‌بجه نه‌كراوه». داواشی له حكومه‌ت «زیاتر ئاوڕ له‌م شاره شه‌هیده بداته‌وه‌و حسابێكی تایبه‌تی بۆ بكات».
له‌پێش هه‌ڵبژاردنی 25/7 هه‌ڵبجه‌ییه‌كان زۆر به‌ڵێنیان پێدراوه، له‌وانه‌ی به‌ڵێنی به پارێزگاكردنی هه‌ڵبجه له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، به‌لاَم هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان، له چاوه‌ڕوانی به‌ڵێنه‌كاندا، یاده‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌ڵێنه‌كانیشیان بۆ جێبه‌جێناكرێت.
ئێستا له هه‌ڵه‌بجه‌دا نه‌وه‌یه‌ك پێگه‌یستووه، كه ئه‌و كارساته‌ی نه‌دیوه، به‌لاَم هه‌ست به ئاسه‌واره‌كانی ده‌كات‌و پێشیانوایه، حكومه‌ت شاره‌كه‌ی پشتگوێخستووه‌و كار بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ناكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماژه به زۆر به‌ڵێنی به‌رپرسان ده‌كه‌ن، كه له‌كاتی سه‌ردانكردنیان بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ن به‌دانیشتوانی ناوچه‌كه‌یان داوه.
گۆران عوسمان 19ساڵ خوێندكاری زانكۆی سلێمانی وتی «من‌و زۆربه‌ی گه‌نجانی ئه‌م شاره، زۆربه‌ی كاته‌كانمان له‌ماڵه‌وه به‌سه‌رده‌به‌ین، چونكه له‌هه‌ڵه‌بجه شوێنێكی وای لێنییه تا بۆی بڕۆین».
ئه‌و گه‌نجه باسله‌وه‌ده‌كات، له هه‌ڵه‌بجه‌دا چه‌ند ساڵێكه پاركێك كراوه‌ته‌وه، به‌لاَم تائێستاش سه‌وزایی تێدانییه، وتیشی «حكومه‌ت به‌رامبه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه، كه‌مته‌رخه‌م‌و بێ به‌رنامه‌یه».
گۆران داواكاره له په‌رله‌مانتاره هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان، كه هه‌ستێكی به‌رپرسیارانه‌یان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به شاره‌كه‌یان، چونكه ئه‌وان به‌ده‌نگی خه‌ڵكی ئه‌و شاره رۆشتونه‌ته په‌رله‌مان، پێشیوایه ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه كراوه، له ماوه‌ی 22 ساڵی رابردوودا، له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا ناگونجێت، وتیشی «هه‌ڵه‌بجه به به‌راوورد به‌شاره‌كانی تر شتی بۆ نه‌كراوه».
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ته‌نها شه‌هیدبوونی پێنج هه‌زار قوربانی‌و رووخانوو كاولبوونی شاره‌كه‌ی لێنه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵكو ژماره‌یه‌كی زۆریشی له‌خه‌ڵكی شاره‌كه، برینداری چه‌كی كیمیاوی كرد‌و هه‌ندێك له‌وانه به‌ده‌ست ئاسه‌واره‌كانییه‌وه ده‌ناڵێنن.
به‌وته‌ی به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی چه‌كی كیمیاوی، حكومه‌ت وه‌ك پێویست ئاوڕی له‌وانیش نه‌داوه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه له دوای كیمیابارانه‌كه‌وه سالاَنه چه‌ندین برینداریان مردوون.
لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه، وتی «له‌و رۆژه‌وه‌ی كه كاره‌ساته‌كه روویدا، تائێستا كاریگه‌رییه‌كه‌ی چ له رووی ده‌رونییه‌وه، چ له رووی جه‌سته‌ییه‌وه، لای كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و كیمیابارانه ماوه، ئه‌گه‌ر بڵێم هیچ نه‌كراوه، ئه‌وه بێویژدانییه، ئه‌گه‌ر بشڵێم هه‌موو شتێكیش كراوه، ئه‌وا دیسان بێویژدانییه».
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌م دواییه‌دا، به‌هه‌وڵی سه‌رۆكی هه‌رێم 69بریندار كه به‌پێی راپۆرتی پزیشكی هه‌ڵبژێردران، به‌ڵێندراوه چاره‌سه‌ر بكرێن، كه ئێستا شه‌شیان له تارانه‌و دوانیشیان نه‌شته‌رگه‌رییان هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه بۆ كراوه.
لوقمان عه‌بدولقادر باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ بریندار‌و كه‌سوكاری قوربانیانی كیمیاباراندا، به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی بێت‌و ته‌نها ژماره‌یه‌ك نه‌گرێته‌وه‌و ژماریه‌كی تر بێبه‌ش بكرێت‌و له‌و هه‌ولاَنه‌ش كه‌مناكه‌نه‌وه كه دراون، به‌لاَم نا یه‌كسانییه‌ك له‌و هه‌ولاَنه‌دا ده‌بینرێت، كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان ده‌درێت.
لوقمان باسیله‌وه‌كرد 47كه‌سیان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه، ئه‌ركی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان له‌ئه‌ستۆ گیراوه‌و له نابینایی رزگاریان بووه، داواكاریشن له سه‌رۆكی حكومه‌ت، بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ چاسه‌ركردنی برینداره‌كان ته‌رخانبكات.
لوقمان‌وتی» ئێستا254برینداری چه‌كی كیمیاوییمان هه‌یه، كه بارودۆخیان زۆر زۆر خراپه، له‌و ژماره‌یه 16كه‌سیان له رێگای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه نوسراویان بۆ كراوه بۆ چاره‌سه‌ر كردن‌و پێویسته حكومه‌ت پلانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو برینداره‌كان هه‌بێت».
له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، هه‌ڵه‌بجه روبه‌ڕووی ململانێی تاقه‌تپڕوكێنی حیزبایه‌تی‌و شه‌ڕی ناوخۆ بوویه‌وه‌و به‌م هۆیه‌شه‌وه كه‌مترین ده‌ستی خزمه‌تگه‌وزاری پێگه‌یشتووه، تێڵكه‌ڵكردنی دۆسییه‌ی ململانێ حزبییه‌كان به پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان زۆرترین زیانی به‌و شاره داوه، كه له‌رۆژ له‌دوای رۆژ چاوه‌روانییه‌كانی روو له‌زیادبوونه.
له16/3ساڵی 2006 دا، دانیشتوانی شاره‌كه، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان نیشاندا به‌رامبه‌ر به‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌رپرسان له یادی كیمیابارانكردنی شاره‌كه‌و نه‌یانهێشت یادكردنه‌وه‌كه وه‌كو ساڵانی رابردوو دووبار ببێته‌وه.
ئه‌وان داوایانكرد له‌بری ئه‌و سه‌ردانانه، خزمه‌تگوزراییان پێشكه‌ش بكه‌ن‌و ئاوڕیان لێبده‌نه‌وه، سه‌ره‌نجام ناڕه‌زایه‌تییه‌كان سوتاندنی ئه مۆنۆمێنیته‌ی لێكه‌وته‌وه، كه حكومه‌ت‌وه‌كو یادگاریی، تایبه‌ت به قوربانییه‌كان دروستیكردبوو.
پاش چوارساڵ له تێپه‌ڕبوونی ئه‌و خۆپیشاندانه، دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌ڵێن، كه حكومه‌ت به‌رده‌وامه له په‌راوێزخستنی شاره‌كه‌یان‌و جیاوازیكردن له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تردا.
دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه، پێیانوایه ده‌سه‌لاَت هه‌ڵه‌بجه‌ی له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی‌دا تواندووه‌ته‌وه، كه ئه‌وه‌ش زیانی هه‌م به هه‌ڵه‌بجه گه‌یاندووه، هه‌م له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یش زیانی به كورد گه‌یاندووه.
گۆریان، رۆشنبیرێكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه، وتی «هه‌ڵه‌بجه وه‌كو هه‌مووشاره‌كانی تری كوردستان، كێشه‌ی هه‌یه له نه‌بوونی ده‌سه‌لاَتێكی شه‌فاف‌و نه‌بوونی بیرێكی ئازاد، له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه ئه‌و مه‌ینه‌تییه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه، ئه‌م شاره‌ش وه‌كو شاره‌كانی تری كوردستان، هه‌مان سیسته‌می سیاسی‌و ده‌سه‌لاَتی به‌رێوه‌بردنی هه‌یه».
ئه‌و رۆشنبیره‌ی هه‌ڵه‌بجه، باسی له‌وه‌كرد پێویسته تایبه‌تمه‌ندی هه‌ڵه‌بجه له‌به‌رچاو بگیرێت، وتی «به‌لاَم به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی بۆ نه‌كراوه، ئه‌م شاره راسته وه‌ك شاره‌كانی تره، به‌لاَم ئێره چ له رووی مێژووییه‌وه، چ له رووی قوربانیدانه‌وه جیاوازتره، بۆیه پێویسته ره‌چاوی ئه‌وه‌ی بۆ بكرایه».
گۆریان پێیوایه، پێویسته جیاكارییه‌ك بكرێت بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه، به‌لاَم نه‌كراوه. وتی «ده‌سه‌لاَت نه‌یتوانی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌مێژوودا هه‌یه، سوودی لێ ببینێت‌و له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی‌دا تواندییه‌وه، كه ئه‌وه‌ش زیانی به هه‌ڵه‌بجه گه‌یاند».
وتیشی «هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یش، زیانی پێگه‌یاندین، بۆیه پێویسته كاتێك وه‌زاره‌تی پلاندانان پلانی پرۆژه بۆ شاره‌كان داده‌نێت، ده‌بێ ره‌چاوی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی بكردایه، كه به‌سه‌ر شاره‌كاندا هاتووه وه‌كو كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه».
گۆریان به‌رده‌وامبوو له قسه‌كانی‌و وتی «پێویستبوو په‌رله‌مانتارانی عێراق‌و كوردستان، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تییان دابنایه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه، به‌داخه‌وه له رابردوودا ئه‌وه‌نه‌كرا، هیوادارم له‌داهاتوودا بۆی بكرێت».
گۆریان پێشنیاری بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كورد كرد، كه ده‌چنه به‌غدا، بتوانن بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌و شارانه دیاری بكه‌ن، كه تووشی كاره‌سات بوون‌و به‌پێی قه‌باره‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه به‌سه‌ریاندا هاتووه.
لو قمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌مباره‌یه‌وه وتی»نامانه‌وێت حكومه‌ت ڤێلامان بۆ بكات، داوای سه‌فه‌رو گه‌شتوگوزارییان لێناكه‌ین، ته‌نها ده‌مانه‌وێت ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ماومانه له ژیاندا، به نابینایی به‌سه‌ر نه‌به‌ین‌و هه‌موو برینداره‌كان خه‌ڵكێكی كه‌م ده‌رامه‌تن‌و ناتوانن چاره‌سه‌ری خۆیان بكه‌ن».
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌سێك كه‌وارسی شه‌هیده موچه‌یه‌كی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه، به‌لاَم كه‌سێك كه سوتاوی كیمیابارانه، هیچی بۆ نه‌كراوه،وتی «داواكارم حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌چاوێكی واقیعییانه ئه‌و ده‌رگایه بكاته‌وه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بریندارن، ئیشی ته‌واو بۆ هه‌موویان وه‌ك یه‌ك‌و به‌بێ جیاوازیی بكات«.
شاری هه‌ڵه‌بجه له مێژوودا، پێگه‌یه‌كی سیاسی‌و رۆشنبیری له كوردستاندا هه‌بووه، به‌لاَم له‌ساڵانی دواییدا، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا هاتووه، هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌چه‌ند قۆتاغێكی ناخۆشدا برد‌و تا ئێستاش كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌روه ماوه.
جگه له‌كیمیابارانكردنی شاره‌كه له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، شه‌ڕی ناوخۆ‌و ململانێی حیزبایه‌تی، زۆرترین زیانی به‌دانیشتوانه‌كه‌ی گه‌یلاند. ئێستاش له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه، رۆڵی جارانی خۆی بگێڕێت‌و سوود له‌و فه‌رهه‌نگه مێژووییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی وه‌ربگیرێت، هێشتا دانیشتوانه‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن، كه خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیان پێبگات‌و له بودجه‌ی وڵاته‌كه‌یاندا مافیان نه‌فه‌وتێت‌و چاویان به ئاوادانییه‌ك هه‌ڵبێت، كه چه‌ندین ساڵه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن.