جه‌وهه‌ر نامیق، یه‌كه‌مین سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هاوڵاتی
سازدانی: ئارا ئیبراهیم
جه‌وهه‌ر نامیق سالم یه‌كه‌مین سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پارتی‌و یه‌كێتی ده‌سه‌ڵاتیان له‌پاشه‌كشه‌دایه‌و شه‌قامی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش له‌فراوانبوندایه، پێشیوایه ئه‌و 11 لایه‌نه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ پارتی‌و یه‌كێتی هاوپه‌یمانێتیان ئه‌نجامدا، ئه‌م جاره ده‌رس وه‌رده‌گرن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه ده‌سه‌ڵات چانسی زیاتری بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌یه.
هاوڵاتی: پێتوایه پارتی‌و یه‌كێتی ده‌نگه‌كانیان له‌چاو هه‌ڵبژاردنی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان، كه‌میكردووه؟
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه به‌راییانه‌ی، كه لایه‌نه‌كان خۆیان باسیده‌كه‌ن، رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی‌و یه‌كێتی كه‌میكردووه، چونكه نابێت ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین، كه لیستی هاوپه‌یمانی پێكهاتووه له 13لایه‌ن، ئه‌وه‌ی كه‌ده‌نگی هێناوه‌و گه‌شتووه‌ته كورسی، ته‌نها پارتی‌و یه‌كێتین، واتا 11لایه‌نی تر له‌خزمه‌تی ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا بوون، چونكه كاندیده‌كانی ئه‌م 11لایه‌نه، نه‌یانتوانیوه ده‌نگی پێویستبهێنن‌و بگه‌نه كورسی. بۆیه ده‌نگی ئه‌وانه هه‌موو رۆشتووه بۆ پارتی‌و یه‌كێتی‌و ئه‌وان سوودیان لێوه‌رگرتووه.
هاوڵاتی: لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان پێیانوایه، تا دێت ده‌نگه‌كانیان زیاد ده‌كات، ئێوه له‌وباره‌یه‌وه بۆچونتان چۆنه؟
جه‌وهه‌ر نامیق: لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان، هه‌ریه‌كه به‌ته‌نها دابه‌زیوه كه سێ حیزبن. به‌پێی ئه‌و ژمارانه‌ی كه له‌لایه‌ن میدیاكانی خۆیانه‌وه بڵاویده‌كه‌نه‌وه، به‌فه‌رمی جێگیر نه‌بووه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچونانه جێگیر ببێت ئۆپۆزسیۆن به‌حه‌قیقه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره پێش كه‌وتووه به‌به‌راورد كردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو، به‌تایبه‌تی له‌و جێگانه‌ی كه له25/7/2009 ده‌نگیان كه‌م هێنابوو یان نه‌یان بوو.
هاوڵاتی: ئه‌و توانا دارایی‌و مه‌عنه‌وییه‌ی له‌به‌رده‌ست لایه‌نه‌كان بووه، به‌تایبه‌ت له‌به‌رده‌ست پارتی‌و یه‌كێتی، تاچه‌ند رۆڵی هه‌بووه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا؟
جه‌وهه‌ر نامیق: ئه‌و توانا ماددی‌و مه‌عنه‌وییه‌ی كه له‌به‌رده‌ستی لیستی هاوپه‌یمانی هه‌بوو، هه‌م له‌لایه‌ن فره‌لایه‌نییه‌وه كه له 13لایه‌ن‌و قه‌واره‌ی سیاسی پێكهاتبوون، هه‌م له‌لایه‌ن ئیمكانیاتی ماددی‌و مه‌عنه‌وییه‌وه، ئیمكانیاتێكی فراوان بووه. ده‌بێت ئه‌وه له‌بیر نه‌كه‌ین، ئه‌وانه هه‌رچی دام‌و ده‌زگای حوكمی هه‌بووه، له‌گه‌ڵ میدیایه‌كی به‌رفراوان، له‌خزمه‌تی ئه‌واندا بووه. ئیستغلالكردنی پۆستی سیادی هه‌مووی له‌خزمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كرا، كاریگه‌ری خۆی هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و ژمارانه‌ی، كه به‌ده‌ستیان هێناوه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
هاوڵاتی: هه‌رچه‌نده جارێ نازانرێت ده‌نگدانی تایبه‌تی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی چۆن ده‌بێت، به‌ڵام پێتوایه زۆرترین له‌ده‌نگه‌كانی ده‌چێت بۆ چ لیستێك؟
جه‌وهه‌ر نامیق: ئێمه ده‌زانین ئه‌وانه‌ی كه له‌ده‌نگدانی تایبه‌تدا به‌شدارییان كردووه له‌بواری پێشمه‌رگه‌و پۆلیس‌و سه‌ربازیدان، زۆربه‌ی هه‌ر زۆری ده‌نگدانی تایبه‌ت هی پارتی‌و یه‌كێتیه، خۆی له‌خۆیدا رێژه‌یه‌كی به‌رچاوه له‌ده‌نگدان‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێژه‌كه‌یان دروستده‌كات.
هاوڵاتی: پێتوایه ده‌ستێوه‌ردان هه‌بووه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان؟
جه‌وهه‌ر نامیق: به‌هه‌موو ئه‌و سكاڵایانه‌ی كه ده‌خرێته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین كه‌ده‌ستێوه‌ردان‌و ده‌ستكاریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌هه‌موو بواره‌كاندا هه‌بووه. بنه‌مایه‌ك هه‌یه له‌وڵاتانی وه‌ك ئێمه‌دا، كه دائیمه‌ن ده‌ستێوه‌ردان‌و ده‌ستكاری هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌سه‌ڵات چانسی زیاتری هه‌یه.
هاوڵاتی: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌مانگه‌كانی 10یان 11ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت، پێتانوایه ئۆپۆزسیۆن، ده‌نگی زیاتر له‌وه‌ی ئێستا ده‌هێنێت یان نا؟
جه‌وهه‌ر نامیق: گومان له‌وه نییه كه‌لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ئه‌دای كاركردنیان له‌ناوه‌ند باشتر ده‌بێت، وه‌ك چۆن په‌رله‌مانی كوردستان رۆڵی باڵایان بینی. له‌ناوه‌ندیش به‌هه‌مان شێوه كار ده‌كه‌ن، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ده‌نگی زیاتر به‌ده‌ستبهێنن له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا. هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له‌گه‌ڵ پارتی‌و یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هاوپه‌یمانێتیان پێكهێنا‌و بوونه پرد له‌خزمه‌تی لایه‌نه فه‌رمانڕه‌واكانی كوردستاندا، كه وه‌ك به‌رده بازێك بۆی ده‌ربچێت، بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان پێداچونه‌وه ده‌كه‌ن به‌خۆیاندا. تادێت ده‌سه‌ڵات له‌پاشه‌كشه‌دایه‌و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان شه‌قامیان فراوان ده‌بێت، هه‌ڵبژاردنی ئاینده هه‌م له‌رووی چۆنێتی‌و چه‌ندایه‌تییه‌وه ئۆپۆزسیۆن باشتر ده‌بێت.