ئارا ئیبراهیم
سوننه‌كانی عێراق كه ماوه‌ی هه‌شتا ساڵ زیاتر پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقیان به‌ده‌سته‌وه‌بوو، پاش رووخانی سه‌دام حسێن ئه‌و پۆسته‌یان له‌ده‌ستدا، به‌ڵام ئێستا به‌نیازن ئه‌و پۆسته وه‌ربگرنه‌وه. ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه‌هه‌موو سه‌ركرده‌كانی عێراق پشتیوانی له‌تاڵه‌بانی ده‌كه‌نه‌وه، بۆ سه‌رۆك كۆمار.
له‌ناو سوننه‌كاندا، ئێستا تاریق هاشمی‌و مه‌حمود مه‌شهه‌دانی، خۆیان بۆ ئه‌و پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق پاڵاوتووه.
تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و ئه‌ندامی لیستی عێراقییه، داوایكرد له‌ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوودا كه‌سایه‌تییه‌كی عه‌ره‌بی سه‌رۆكایه‌تی عێراق بكات.
له‌مباره‌یه‌وه، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی»هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی عێراقی نه‌ماوه جا سه‌رۆكی لیست بێت، یان له‌ناو لیسته‌كه‌دا بێت‌و سه‌رۆكی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی بێت به‌سونه‌و شیعه‌وه داوایان له‌مام جه‌لال كردووه، ببێته‌وه به‌سه‌رۆك كۆمار‌و هیچ لایه‌نێكیش دژی ئه‌وه نییه».
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، وتیشی »هیچ رێكخراوێكی سیاسی كوردی نییه دژ بێت‌و به‌شه‌فه‌یی بێت، یان ته‌حریری پشتیوانی له‌مام جه‌لال ده‌كه‌نه‌وه بۆ سه‌رۆك كۆمار، هه‌ركه‌سێكی نامه‌سئولیش له‌وباره‌یه‌وه قسه‌ی كردبێت كه‌پشتیوانی له‌مام جه‌لال ناكرێت، ناچێته ریزی ئه‌و كه‌سانه‌وه».