میران عوسمان
دوابه‌دوای به‌شداریكردنی جێگری سه‌رۆكی پارتی، له‌كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری كلتوری فه‌ڕه‌نسی له‌هه‌ولێر، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌به‌ڵگه‌ی ده‌زانێت له‌سه‌ر لاوازی ئه‌دای حكومه‌ت، هاوكات یه‌كێتی‌و پارتی به‌رپرسیار ده‌كات له‌زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی حیزب، به‌سه‌ر حكومه‌تدا.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 28/2، به‌بێ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌شداری له‌رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری كلتوری فه‌رنسی له‌شاری هه‌ولێر كرد‌و وتارێكی پێشكه‌شكرد.
له‌مباره‌یه‌وه، دكتۆر زانا ره‌ئوف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی گۆڕان، به‌هاوڵاتی وت »ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی پارتی له‌ڕێوڕه‌سمه حكومییه‌كاندا، به‌ڵگه‌یه‌كه له‌سه‌ر لاوازی ئه‌دای حكومه‌ت، كه ناتوانێت پێگه‌ی خۆی له ناو دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كاندا بكاته‌وه».
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، پێیوایه مۆركی دوو ئیداره‌یی به‌ئاشكرا دیاره، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نمونه‌ی بودجه ده‌هێنێته‌وه‌و هێما بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، كه ئه‌و بودجه‌یه ره‌نگدانه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و دوو ئیداره‌ییه‌ی تێدا دیاره.
دكتۆر زانا ره‌ئوف، به‌پێویستی زانی له‌یه‌كێتی‌و پارتی بپرسرێته‌وه، چونكه وه‌كو ئه‌و ده‌ڵێت »یه‌كێتی‌و پارتی به‌رپرسی یه‌كه‌من له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر پرسێك، كه په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌دوو ئیداره‌ییه‌وه‌و زاڵبوونی پرسی حیزبی به‌سه‌ر پرسه حكومی‌و ره‌سمییه‌كاندا».
له‌مباره‌یه‌وه، دكتۆر كاوه مه‌حمود وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم، له لێدوانێكدا بۆ هاولاَتی وتی»كردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره به‌سه‌رپه‌رشتی من بووه، كه وه‌زیری رۆشنبیری‌و لاوان‌و هاوكات وته‌بێژی حكومه‌تم».
هه‌روه‌ها وتیشی »نێچیرڤان بارزانی به‌ناوی حكومه‌ته‌وه قسه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵكو كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسییه‌و كاتی خۆی یارمه‌تی ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی داوه، بینای سه‌نته‌ره‌كه‌ش كاتی خۆی ئه‌و به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی دارایی، بۆی دابینكردوون».
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، كه كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌شاری هه‌ولێر، خۆیان بانگهێشتی نێچیرڤانیان كردووه.
دكتۆر كاوه مه‌حمود، نه‌یشارده‌وه كه داوایان له‌جێگری سه‌رۆكی پارتی كردووه وته‌یه‌ك پێشكه‌شبكات، وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌ك كه بایه‌خ ده‌دات به‌په‌یوه‌ندی نێوان فه‌ره‌نساو هه‌رێمی كوردستان، له بواری كلتوریدا.