(سه‌رۆكی لیستی گۆڕان له‌سلێمانی)
واجه‌نگی شارستانیانه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌روبارگه‌ی پێچایه‌وه، هیوادارم له‌گه‌ڵیشدا لیست‌و قه‌واره كوردیه‌كان‌و كاندیده‌كانیش ئه‌و بارگرژی‌و هه‌ڵچوونه‌ی كه‌له‌كاتی بانگه‌شه‌دا تێی كه‌وتبوون بپێچنه‌وه‌و ئیدی رابردووی بانگه‌شه‌و جه‌نگی ده‌روونی هه‌ڵبژاردن له‌یادبكه‌ن‌و سه‌یری پێشه‌وه بكه‌ن، ئایا ئێمه له‌مه‌وداو له‌په‌رله‌مانی عێراق كارمان چییه‌و بۆچی ده‌چین وه هیوادارم شه‌ڕی ده‌روونی بانگه‌شه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاری پێكه‌وه‌یی بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتیژیه نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یه كانمان دانه‌نێت.
له‌م پێناوه‌شدا بانگێشتی لیسته‌كان‌و كاندیدانه‌ش كه له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌رایه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌لی ده‌رچونیان مسۆگه‌ره ده‌كه‌م كه به‌دڵێكی ساف‌و به‌هه‌ستكردن به لێپرسراوێتی مێژووی نیشتمانی یه‌وه كۆببنه‌وه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان‌و وه‌لانانی ناكۆكیه‌كان له‌كوردستان نه‌ك بردنیان بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شێكی له‌باری كاری پێكه‌وه‌یی بڕه‌خسێنین وه داواش له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مانی كوردستانی به‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌م كه به‌ئه‌ركی مێژووی خۆیان هه‌ستن له‌ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌وجۆره.