تایبه‌ت به‌هاوڵاتی
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه به‌راییانه‌ی كه هاوڵاتی ده‌ستی كه‌تووه‌و كۆیكردووه‌ته‌وه، ئه‌نجامه‌كه چه‌ندین موفاجه‌ئه‌ی تێدایه كه پێشتر پێشبینی نه‌ده‌كرا، له‌وانه‌ش له‌چه‌ندین شوێن كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێش یه‌كگرتووی داوه‌ته‌وه‌و گۆڕانیش له‌موسڵ‌و سه‌ڵاحه‌دین‌و دیاله كورسی مسۆگه‌ركردووه.
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه به‌راییه كۆتاییانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه هاوڵاتی كۆیكردووه‌ته‌وه، لیستی گۆڕان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی ناوشاری سلێمانی به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌موسڵ‌و سه‌ڵاحه‌دین‌و دیاله كورسی مسۆگه‌ر كردووه، له‌دهۆك‌و هه‌ولێریش پێش یه‌كێتی كه‌وتووه.
هاوكات پارتی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی له‌هه‌ولێر‌و دهۆك‌و موسڵ به‌ده‌ستهێناوه، یه‌كێتیش زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی له‌كه‌ركوك مسۆگه‌ر كردووه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه، یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌كه‌ركوك پێش لیستی گۆڕان كه‌تووه، به‌ڵام له‌هه‌ولێر‌و هه‌ندێك ناوچه‌ی تری سلێمانی له‌پاشه‌كشێدایه‌و له‌دوای كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه دێت.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، گۆڕان له‌ناو شاری سلێمانی %42ی ده‌نگه‌كان‌و هاوپه‌یمانی %36ی ده‌نگه‌كانی مسۆگه‌ركردووه.
له‌پارێزگای هه‌ولێریش، هاوپه‌یمانی 50%ی ده‌نگه‌كان‌و گۆڕان 25%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی گۆڕان، لیسته‌كه‌یان له‌پارێزگاكانی دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین‌و موسڵ كورسی مسۆگه‌ر كردووه، هاوكات له‌هه‌ولێر‌و دهۆكیش له‌پێش یه‌كێتییه‌وه‌ن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست هاوڵاتی كه‌تووه، چه‌ند به‌رپرسێكی ناسراوی یه‌كێتی له‌شاری هه‌ولێر ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌و ده‌رنه‌چوون.
جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه، ئه‌م ئه‌نجامه به‌راییه‌ی هاوڵاتی ده‌ریكردووه، به‌ده‌ره له‌ده‌نگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق‌و ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت.