هاوڵاتی
پاش داخستنی ده‌رگای ده‌نگدان له‌سه‌رجه‌م عێراقدا، ده‌ستبه‌جێ له‌شاری به‌غدای پایته‌خت، پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌و ژماره‌كردن "فه‌رز"ی ده‌نگه‌كان ده‌ستیپێكرد.
له‌شاری به‌غدا‌و پاش ته‌واوبوونی دووه‌مین پرۆسه‌ی ده‌نگدانی سه‌رتاسه‌ریی له‌عێراقدا، ده‌ستبه‌جێ پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌و ژماره‌كردنی ده‌نگه‌كان ده‌ستیپێكرد.
حه‌مدییه حسه‌ینی به‌رۆژنامه‌ی سه‌باحی راگه‌یاند به‌به‌شدارییه‌كی به‌رفراوانی هاوڵاتییان، پرۆسه‌ی ده‌نگدان كۆتاییهات‌و ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدان داخران.
پاشتریش پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌هه‌ر بنكه‌یه‌ك ده‌ستپێده‌كات‌و بنكه‌كانی ده‌نگدانی شاری به‌غداش ده‌ستیانكرد به‌پرۆسه‌ی ژماره‌كردن.
له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی كوردیی‌و سوننی به‌شدارییه‌كی به‌رفراوانی هاوڵاتییان ده‌بینرا.
به‌پێی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵا رۆژنامه‌نووسان بۆیان هه‌یه ئه‌نجامی ده‌نگدانی هه‌ر بنكه‌یه‌ك كۆپی بكه‌ن.