ئارام شێخ محه‌مه‌د، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردنی گۆڕان بۆ هاوڵاتی
سازدانی: هاوڵاتی
له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا ئارام شێخ محه‌مه‌د سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردنی گۆڕان‌و كاندیدی ژماره (3)له لسیتی گۆڕان، باس له كێشه‌كانی گه‌نج له‌كوردستان ده‌كات‌و پێیوایه سیاسییه‌كان گرفته‌كانی گه‌نجانیان قورستكردووه‌و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، نائاماده‌یی گه‌نج له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا زیانی زۆری به كۆمه‌ڵگا گه‌یاندووه.
هاوڵاتی: چۆن ده‌ڕوانیته ره‌وشی گه‌نجان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئایا پێتانوایه ئه‌مجاره‌ش، گه‌نجان بێ ئومێد ناكرێنه‌وه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: ره‌وشی گه‌نجان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینین هه‌وڵدانه بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانێك بدات به‌و ژیانه‌ی، كه گه‌نجانی ئه‌م وڵاته تێیدا ده‌ژین، هێزێكی شاراوه‌و به‌هێز هه‌یه، كه چاوه‌ڕێی گۆڕانێكه كه هه‌موو یه‌ئس‌و به‌شخوراوییه‌كانی گه‌نجان له خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌نج ئاسا خۆیان ده‌ڵێن چاره‌نوسمان دیارنییه، بگۆڕێته سه‌ر بنیاتنانی ئاینده‌یه‌كی روون‌و گه‌ش تا له‌ڕێگه‌یه‌وه ژیان جوانتر ببێت‌و هێزی ئه‌مان له په‌راوێزه‌وه ببێته هێزێك بۆ گۆڕان. هێزێك وه‌ك ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌چوارچێوه‌ی موجامه‌له‌ی بێ مانادا حسابی بۆ كراوه، كه نه‌وه‌ی ئاینده‌یه‌و قه‌ڵغانی دوژمنه. كاتێكیش ئه‌م گه‌نجه داواكارییه‌كی به‌رزكردبێته‌وه بۆ گۆڕان له‌ژیانی خۆی‌و كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا، به ته‌مه‌ڵ ناوبراوه‌و ده‌یان ناو و ناتۆره‌ی بۆ دانراوه‌و لێی دراوه‌و زیندانی كراوه‌و به‌ڵێننامه‌ی دوباره‌نه‌كردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی پێ پڕكراوه‌ته‌وه‌و ته‌قه‌ی لێكراوه‌و لێی كوژراوه. ئه‌گه‌ر بێده‌نگیش دانیشتبێت‌و ده‌رفه‌تی هه‌ڵهاتنی له‌م وڵاته‌دا نه‌بووبێت، به‌بێكاری له گازینۆ و له‌سه‌ر جاده‌كان ژیانی رۆژانه‌ی بردووه‌ته سه‌ر، یان بێ دامه‌زراندن‌و بێ ئاینده چاره‌نوسیان دیاری كراوه‌و هه‌رده‌م له كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا به‌هۆی باری گرانی ئابورییه‌وه، گه‌نج وه‌ك بارێكی گران به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌یه‌وه، ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
هاوڵاتی: پێتوایه توڕه‌یی گه‌نجان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌ته‌قێته‌وه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: هێزی گه‌نجان كه ئێستا به ئاژاوه‌گێڕ‌و ته‌مه‌ڵ ناوبراوه، وه‌ك هێزێكی راسته‌قینه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ئاماده‌یه بۆ به‌ڕێخستنی گۆڕانێك، كه نه‌ك هه‌وڵی بۆ گۆڕینی ژیانه، به‌ڵكو ئه‌م هێزه له ئاینده‌دا نه‌وه‌ی كۆنی سیاسی ئه‌م وڵاته‌ش ده‌خاته به‌رده‌م شاڵاوێكی به‌هێز‌و له‌ڕێگه‌ی گه‌نج بوونه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵیش نوێ‌و گه‌نج ده‌كاته‌وه، چونكه ئاماده‌یی گه‌نج له هه‌ڵبژادنه‌كاندا، سه‌رئه‌نجام كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی گه‌نج ده‌بات‌و به‌رپرسیارێتیه‌ك ده‌خاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، كه له‌مه‌ودوا هێزی گه‌نج ناكرێت حسابی بۆ نه‌كرێت‌و ئه‌گه‌ر به‌شداری جدی له ده‌سه‌ڵات‌و به‌ڕێوه‌بردندا‌وه‌ك ده‌رفه‌ت بۆ نه‌خوڵقێنرێت، ئه‌وا به‌م توڕه‌ییه لێشاوی گۆڕانی زیاتری ده‌وێت.
هاوڵاتی: به‌بڕوای تۆ كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌نج له كوردستاندا چییه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: ره‌نگه هه‌ركه‌سێك له‌وه زیاتر بكۆڵێته‌وه كه زیاد له‌هۆكارێك ده‌ستنیشان بكات. به بڕوای من سێ خاڵی سه‌ره‌كی كه‌به‌لای منه‌وه گرنگه‌و ره‌نگه له‌مه‌ش زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گرنگه هه‌بێت لای كه‌سانی تر، به‌ڵام به‌بڕوای من هۆكاری یه‌كه‌م هۆكاری پاتریاریكی یان باوك سالارانه‌یه، كه یه‌كێكه له رێگرییه‌كان كه ده‌رفه‌ت بۆ به‌شداری توێژی گه‌نج له پرسی به‌شداریكردن له ژیانی گشتی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا كه‌م ده‌كاته‌وه، چونكه پاشخانی فیكری هه‌ر كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌كانی تریشی له‌سه‌ر بنیاتده‌نرێت، ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌مه وه‌ك رێگرییه‌كی له راده‌به‌ده‌ر ده‌كاته شتێكی زه‌ق ئه‌وه‌یه بیركردنه‌وه‌و پاشخانی فیكری، هه‌میشه وه‌ك به‌شێكی دانه‌بڕاو له‌سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن كاری پێده‌كرێت‌و له كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا كه‌لتورێك هه‌یه، كه گه‌نج به كائینێك داده‌نێت، كه خاوه‌نی عه‌قڵێكی پێگه‌یشتوو نییه‌و زۆر حسابی بۆ ناكات، چونكه پێیوایه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی گه‌نج ناتوانێت به‌شداری كارا بكات له به‌ڕێوه‌بردندا، یان هه‌ر زۆرجار وشه‌كه واته وشه‌ی گه‌نج خۆی، وه‌ك به‌كه‌م گرتن‌و تانه به‌كارده‌هێنرێت. ئه‌م بۆچونه گرنگی به‌وه‌نادات، كه نه‌توانین یان كه‌م توانایی كارێكه په‌یوه‌سته به شاره‌زایی‌و ده‌رفه‌تی كاركردنه‌وه نه‌ك ته‌مه‌ن‌و ئه‌زموونی، ژیانیش ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه زۆرجار ته‌مه‌نی زۆر به‌بێ شاره‌زایی له ئاستی تاك‌و كۆمه‌ڵیشدا، كێشه‌ی گه‌وره‌ی لێ كه‌وتۆته‌وه‌و ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی نه‌توانێت له ته‌مه‌نێكی دیاریكراودا ده‌رفه‌ت‌و شاره‌زایی زیادبكات بۆ گه‌نجانی سه‌رده‌می خۆی، له دواڕۆژدا پیره‌كانیان ده‌بنه بارێكی قورس‌و گران به‌سه‌رشانی كۆمه‌ڵه‌كه‌یانه‌وه. رێگریش ده‌بن له پێش گۆڕانكاری‌و حیكمه‌تی مێژوویی. ئه‌مانه ده‌بێته سیستمی به‌ڕێوه‌بردن نه‌ك تواناییه پێشكه‌وتووه‌كان، تا رێژه‌ی ئه‌م جۆره‌بیركردنه‌وه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دا زۆر بێت، ئه‌وا سه‌ره‌نجام كۆمه‌ڵ گیرۆده‌ی ده‌ستی حیكمه‌ته‌كانی خاوه‌نانی مێژوو، رێگریش ده‌بن له‌پێش گۆڕاندا، كه به‌بڕوای من له‌كلتوری ئێمه‌دا به‌توندی ئاماده‌یی هه‌یه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌لتوری ئێمه رێگری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌پێش ئازادییه‌كانی تاكه‌وه به‌گشتی‌و گه‌نجان له ژیانێكی گه‌نجانه مه‌حرومن به‌هۆی كه‌لتوری ئه‌م كۆمه‌ڵه‌وه.
هاوڵاتی: قوڵبونه‌وه‌ی كێشه‌ی گه‌نجان، چه‌نده په‌یوه‌ندی به‌ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه هه‌یه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: ئایدۆلۆژیای سیاسی حیزبه سیاسییه‌كان كاتێك وه‌ك گوتارێك ئاماده‌یه، كه ناگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاراسته‌یه‌دا كه هه‌ركۆمه‌ڵێك پێویستی به نوێبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌می هێزه سیاسییه‌كان ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كێشه سیاسیانه‌دا بخولێته‌وه، كه په‌یوه‌سته به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌یان، چ ئه‌وانه‌ی كه له‌ده‌سه‌ڵاتدا بن‌و چ ئه‌وانه‌ش كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدابن، چونكه ئه‌گه‌ر خه‌میان به ته‌نها بووه خه‌می ئه‌و ئه‌جێنده سیاسییانه‌ی كه‌خۆیان بۆ مه‌رامی سیاسی تایبه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات ده‌یانه‌وێت‌و خه‌می ژیانی خه‌ڵك‌و پێكهاته جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵ، نه‌بووه خه‌می بڕگه‌ی به‌رنامه‌كانیان، بۆ نمونه بۆ ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له كوردستاندا، خه‌می سیاسییه‌كان خه‌می ژیانی مرۆڤه‌كان نه‌بووه، به‌ڵكو خه‌می سیاسی خه‌می ئه‌و تاكانه بووه، كه یاریزانه فێڵ زانه‌كان كاری تێدا ده‌كه‌ن. له‌م حاڵه‌ته‌دا، ئه‌ندێشه‌و پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك‌و چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ، ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی خانه‌ی هێزه سیاسییه‌كان‌و كۆمه‌ڵ‌و سیاسییه‌كان لێكداده‌بڕێت‌و بێجگه له احباگ، هیچی تری بۆ كۆمه‌ڵ تێدا نابێت. بۆ نمونه هه‌موو ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له‌سه‌ر كێشه‌ی گه‌نجان كراوه، جگه له خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌یه‌كدا هیچی تری لێ سه‌وز نه‌بووه، له كاتێكدا گه‌نجان هه‌میشه ئه‌و هێزه‌ن، كه بۆ گۆڕانكاری گرنگن به‌تایبه‌ت له پرسه سیاسییه‌كاندا، چ به راسته‌وخۆ و چ ناڕاسته‌وخۆ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیاسه‌تكردن‌و په‌راوه‌ی سیاسی به‌تایبه‌ت له‌ناو حیزبه سیاسییه‌كاندا، نه‌بووه جێگه‌ی په‌راوه‌كردنی ئه‌م خه‌مه‌و سیاسه‌ت ئادات‌و ئامڕازێك نه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی خه‌مه‌كان له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه سیاسییه‌كانه‌وه، ئه‌وا نه‌ك گه‌نج سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵیش توشی پاسیڤ بوون ده‌بن‌و حیزبه سیاسییه‌كان به كۆنی ده‌مێننه‌وه‌و له دۆخێك‌دا راده‌وه‌ستن‌و كۆمه‌ڵیش توشی دابڕانی گه‌نجانه ده‌بێت، چونكه تا ئێستا لای سیاسییه‌كان‌و نوێنه‌رانی سیاسی‌و حیزبیی ده‌سه‌ڵاتدار، به‌هانه‌ی ته‌مه‌ن‌و ئه‌زموونی خۆیان كراونه‌ته پێودانگی ژیانی سیاسی، بۆ شه‌رعییه‌تدان به سیاسه‌تكردن له‌ناویاندا، كه ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قه‌باعه‌تێكی گه‌وره‌یه، هاوكات تێنه‌گه‌یشتنیشه له سیاسه‌ت له كات‌و سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا‌و گه‌نجان به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌وه، زۆر به‌كه‌می بوونیان له‌كایه سیاسییه‌كاندا هه‌یه، یان ته‌نها‌وه‌ك دیكۆردایان ده‌نێن‌و كه داشیان ده‌نێن له بڕیاری سیاسی دا به‌شدارییان پێناكه‌ن‌و ته‌نها وه‌ك كارمه‌ند‌و كار جێبه‌جێكردن به‌كاریان ده‌هێنن‌و به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ش، كه داده‌نرێن هه‌ر له‌بازنه‌ی خزم‌و كه‌سوكار‌و بنه‌ماڵه‌ی به‌رپرسان‌و ده‌سه‌ڵاتداراندان‌و فیلته‌ر‌و سیستمێك نییه، كه نه‌وه‌ی نوێ له‌كایه سیاسییه‌كان‌و حیزبه سیاسییه‌كاندا بتوانن جێگه‌یان هه‌بێت.
هاوڵاتی: تاچه‌ند هۆكاری ئابووری گرفته‌كانی گه‌نجانی قورستكردووه؟
ئارام شێخ محه‌مه‌د: هۆكاری ئابووری كێشه‌ی زۆرقورسی له‌پێش گه‌نجی ئه‌م وڵاته‌دا دروستكردوه‌و ئه‌فرانده‌كانی گه‌نج، له قه‌یرانی كار‌و نه‌بوونی ده‌رفه‌تێك، كه گه‌نج دڵنیا بكات له‌وه‌ی كه خۆی پێی ده‌ڵێت دواڕۆژ به نادیاری هێشتووه‌ته‌وه‌و دواجار كۆمه‌ڵ زیانی گه‌وره‌ی پێ گه‌یشتووه، كه ئه‌م هێزه له‌قه‌یرانێكی ئابووریدا یان توشی لادان ده‌بێت، یان توشی بێ ئومێدی ده‌بێت‌و هه‌وڵده‌دات، كه سه‌ری خۆی هه‌ڵبگرێت‌و كۆچ بكات، چونكه گه‌نج قۆناغێكی تێپه‌ڕه له نێوان منداڵی‌و كامڵ بووندا‌و یه‌كێك له‌خولیا هه‌میشه‌ییه‌كانی گه‌نج له كۆمه‌ڵگا ته‌قلیدییه‌كاندا‌و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ بوونی قه‌یرانی ئابووری دا هه‌وڵدانه بۆ دڵنیابوون له ئاینده‌و كاتێك ئه‌مه روون‌و ئاشكرا نییه، ره‌شبینی دروستده‌كات‌و هه‌موو ئه‌م سێ هۆكاره وایكردووه گه‌نج له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، ئاماده‌یی نییه‌و كۆمه‌ڵی ئێمه‌ش زیانی گه‌وره‌ی پێگه‌یشتووه.