Skip Navigation Links
به‌شداربوون
 
 
   
وتار
ریپۆرتاژی سیاسی
چاوپێکه‌وتن
به‌دواداچوون
"مه‌سعود بارزانی‌، تاكڕه‌وانه‌ بڕیار ده‌دات"
بایكۆتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ پارته‌ سیاسییه‌كان ده‌كرێت

تایبه‌ت به‌ هاوڵاتی‌
زۆرینه‌ی‌ حیزب‌و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كانی‌ ناو ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ پارته‌ سیاسییه‌كان، مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه‌ له‌سه‌ر پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌كان، بڕیاری‌ تاكلایه‌نه‌ ده‌دات، هاوكات بڕیاریانداوه‌ بایكۆتی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ بكه‌ن.

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری‌ گشتی‌ یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌، له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ راگه‌یانداره‌كانی‌ یه‌كگرتوو، رایگه‌یاند »به‌شداری‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ پارته‌ سیاسییه‌كاندا ناكه‌ین، چونكه‌ تاك لایه‌نه‌ بڕیار له‌سه‌ر پرسه‌كان دراوه‌، ناكرێت تاكه‌ كه‌سێك كۆبوونه‌وه‌كان كارا بكات‌و كاری‌ خۆی‌ پێ ئه‌نجامبدات».

ئه‌مینداری‌ گستی‌ یه‌كگرتوو، ئه‌وه‌ی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ هه‌ركاتێك داوایان لێبكرێت به‌شداری‌ بكه‌ن، مه‌رجیی‌ ئه‌وه‌یان ده‌بێت، پرس به‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بكرێت به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نێكیان ناوێت تاكلایه‌نانه‌ بڕیار بدات.

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، جه‌ختی‌ له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌ »مه‌سعود بارزانی‌، له‌ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ پارته‌ سیاسییه‌كاندا، تاكڕه‌وانه‌ بڕیارده‌دات».

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌، قادر عه‌زیز سه‌رۆكی‌ حیزبی‌ زه‌حمه‌تكێشانی‌ كوردستان، كه‌ حیزبه‌كه‌ی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ پارته‌ سیاسییه‌كانه‌، له‌ لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی‌ وتی‌ »له‌ دواكۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمدا، به‌ راشكاوی‌ باسی‌ ئه‌وه‌مانكردووه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ پێویستی‌ به‌په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ هه‌یه‌ به‌ده‌سه‌ڵاتی‌ نوێوه‌».

ناوبراو، وتیشی‌ »ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا بوون، رۆڵی‌ خۆیان له‌بڕیاردان له‌سه‌ر پرسه‌ چاره‌نووسسازه‌كان‌و ناسازه‌كاندا پێنه‌دراوه‌».

قادر عه‌زیز، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، كه‌ به‌شداری‌ ناكه‌ن له‌و جۆره‌ ئه‌نجومه‌نه‌دا، كاتێك به‌و شێوازه‌ كار بكات.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌، عه‌بدولستار مه‌جید وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، كه‌ حیزبه‌كه‌ی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ پارته‌ سیاسییه‌كانه‌، به‌ هاوڵاتی‌ وت »بوونی‌ ئه‌نجومه‌نه‌ به‌گرنگ ده‌زانین، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌رك‌و مافی‌ لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی‌ دیاری بكرێت، چونكه‌ هیچ لایه‌نێك رازی‌ نابێت له‌ئه‌نجومه‌نێك به‌شداربێت‌و پرس‌و راوێژی‌ پێنه‌كرێت».

لای‌ خۆیه‌وه‌، محه‌مه‌د تۆفیق كه‌سی‌ دووه‌ی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، له‌ لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی‌ وتی‌»ئه‌گه‌ر بزانین هۆكاره‌كانی‌ بایكۆتكردنی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ چین، ئێمه‌ش بیری‌ لێده‌كه‌ینه‌وه‌‌و هه‌ڵوێستی‌ خۆمان ده‌رده‌بڕین».

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌، دكتۆر كه‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب مامۆستای‌ كۆلێژی‌ زانسته‌ سیاسیه‌كانی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌، به‌ هاوڵاتی‌ وت »بارزانی‌ كاتێك ئه‌و لایه‌نانه‌ی‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شداری‌ پێكردووه‌، كه‌ زانیبێتی‌ پرسێك هه‌یه‌‌و به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌شكێته‌وه‌».

هاوڵاتی‌ چه‌ند جارێك هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی‌ به‌فوئاد حوسێن سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ بكات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ‌ ئه‌نجام بوو.

Monday, February 08, 2010
Pring page
زیاتر...
دیزاینی‌ نوێی‌ ماڵپه‌ڕی‌ هاوڵاتی‌ كه‌وته‌كار
سه‌رۆكی پێنج وڵاتی ناوچه‌كه‌ به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه‌ له‌تاران كۆده‌بنه‌وه‌
وائیل عه‌لدولله‌تیف: كورد له‌پێناو هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن‌و خه‌می عێراقیان نییه‌
به‌نووسراوی «حیزبی‌» داوای‌ لادانی‌ چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ری‌ قوتابخانه‌یه‌ك ده‌كرێت
«كورد له‌گه‌ڵ لیسته‌كه‌ی‌ ئه‌یاد عه‌للاوی هاو په‌یمانێتی‌ ئه‌نجام بدات، زیان ده‌كات»
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان«هه‌ڕه‌شه‌» له‌ هاولاَتییه‌ك ده‌كات
«خزمه‌كانی‌ شێخ لوقمان به‌ بلۆك‌و شه‌ق له‌ژن‌و پیاوێكیان داوه‌»
هاوڵاتی‌ ناوی‌ كاندیده‌ ده‌رچووه‌كانی‌ لیسته‌ كوردییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌
له‌سلێمانی‌‌و هه‌ولێر چوار كاندیدی‌ یه‌كێتی‌ بۆ چوار كاندیدی‌ پارتی‌ پاشه‌كشه‌ ده‌كه‌ن
" كه‌مال كه‌ركوكی‌ راپۆرته‌كانی‌ دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی له‌په‌رله‌مانتاران ده‌شارێته‌وه‌"
جه‌وهه‌ر نامیق: كورد به‌ژماره‌ی‌ ده‌نگ‌و كورسی كورتی‌ هێنا
بكوژانی دۆعا، له‌سێداره‌ده‌درێن
باندێكی‌ كورد گه‌نجێكی‌ كورد بریندار ده‌كه‌ن
رێكخراوێكی‌ ناحكومی‌ كتێبخانه‌ له‌گونده‌كاندا داده‌نێت
ئوسامه‌ نجێفی: ئاماده‌م به‌مه‌رجێك سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌م
كۆمه‌ڵی ئیسلامی: تاڵه‌بانی شایانی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌
 
 
Copyright 2008 Hawlati.info, All rights reserved
DotNet for IT Solutions