جه‌بار عه‌زیز
ده‌سته‌ی هاوكاری رانیه، پێیانوایه هه‌ندێك پله‌و پۆستی ناوچه‌كه‌یان، له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه وه‌كو میرات گیراون‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناگۆڕێن، هاوكات جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌رپرسه "گه‌نده‌ڵه‌كان"، سزا بدرێن.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه 7/2 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و كۆپییه‌كی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه، تێیدا ده‌سته‌ی هاوكاری رانیه، چه‌ند داواكاری‌و پێشنیارێكیان ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كردووه.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا، هاتووه"هه‌ندێك پله‌و پۆست هه‌ن له‌ئیداره‌ی رانیه، چاره‌گه قه‌ڕنێكه بووه‌ته میراتی پاشانشین‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناگۆڕێن".
هه‌روه‌ها هاتووه"پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی رانیه، تائێستا 5 جار گۆڕاوه‌و ئێستاش ده‌نگۆی ئه‌وه‌هه‌یه جارێكی تر ده‌گۆڕدرێت، له‌كاتێكدا له‌هیچ شارێكی تری كوردستان ئه‌وه رووینه‌داوه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست گۆڕانكارییه، پێویسته چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێك كه‌ره‌خنه‌ی زۆری هاولاَتیانیان له‌سه‌ره، ئه‌وانیش بگرێته‌وه".
به‌یاننامه‌كه، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه پێویسته له‌كاتی دانانی هه‌ر به‌رپرسێك، سه‌روه‌ت‌و سامانی به‌به‌رچاوی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه ئاشكرابكرێت‌و دانانیان له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی‌و شاره‌زایی بێت.
ده‌سته‌ی هاوكاری رانیه، جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه "پێویسته ئه‌و به‌رپرسانه‌ی به‌به‌ڵگه‌وه ده‌ستیان چووه‌ته گه‌نده‌ڵی، سزابدرێن".