پ. هاولاَتی
نزیكه‌ی دوو مانگه، یه‌كێتی نه‌سرییه‌ی مه‌ڵبه‌ند‌و مه‌كته‌به‌كان‌و مووچه‌ی كادیره‌كانی نه‌داوه، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه، هۆكاری ئه‌و دواكه‌وتنه‌ش، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی حیزب له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێتی نیشتیمانی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، به هاولاَتی راگه‌یاند »نزیكه‌ی دوو مانگه نه‌سرییه‌ی مه‌ڵبه‌ند‌و مه‌كته‌ب‌و ناوه‌نده‌كانی یه‌كێتی نه‌دراوه».
سه‌رچاوه‌كه، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه جگه له‌نه‌سرییه‌ی مه‌ڵبه‌ند‌و مه‌كته‌به‌كان، مووچه‌ی ئه‌و كادیرانه‌ش نه‌دراوه، كه مانگانه مووچه له‌حیزب وه‌رده‌گرن، نه‌ك حكومه‌ت.
وتیشی »به‌لاَم ئه‌و كادیرانه‌ی له‌باره‌گا حیزبیه‌كان ده‌وامده‌كه‌ن‌و مووچه‌خۆری حكومه‌تن، هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه‌و مووچه‌كانیان دراوه».
له‌لایه‌كی تره‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌یه‌كێك له‌مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتی، به هاولاَتی راگه‌یاند»هۆكاری ئه‌و دواكه‌وتنه، په‌یوه‌ندی به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی یه‌كێتییه‌وه هه‌یه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی دارایی دروستكردووه».