عومه‌ر ستار
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، كه بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌عسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن، كۆسپی له‌به‌رده‌م كاره‌كانیان دروستكردووه. هاوكات ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان له‌و باره‌یه‌وه نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌توانێت بڕیاری دواخستنی هه‌ڵبژاردن بدات.
هه‌فته‌ی رابردوو، ده‌سته‌ی ته‌میزی عێراقی، بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌كرد، كه به‌تۆمه‌تی به‌عسیبون له هه‌ڵبژاردن دوورخرابوونه‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه واده‌ی ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی له‌حه‌وتی ئه‌م مانگه‌وه بۆ 12ی مانگ دواخرا.
ئه‌و بڕیاره، له‌لایه‌ن زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ره‌تكرایه‌وه‌و له‌سه‌ر داوای نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش، بڕیاره ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجام بدات.
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی»بڕیاری ده‌سته‌ی ته‌میز، سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی به‌تۆمه‌تی به‌عسیبوون له‌هه‌ڵبژاردن دوورخرابوونه‌وه، بڕیارێكی ناده‌ستوورییه‌و كۆسپ ده‌خاته به‌رده‌م كاره‌كانمان».
حه‌یده‌ری وتیشی »چاوه‌ڕێی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ین ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلایی بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی پێنج رۆژدا یه‌كلایی نه‌بووه‌وه، ئه‌وا له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دایه، بڕیار له‌سه‌ر دواخستنی هه‌ڵبژاردن بدات، یان چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه».
سه‌رۆكی كۆمیسیۆن، پێیوایه بڕیاری دواخستنی پێداچوونه‌وه به‌دۆسیه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌دا بۆ دوای هه‌ڵبژاردن كارێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه ئه‌و پاڵێوراوانه ئه‌گه‌ر ده‌نگی پێویست بۆ هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ستبهێنن، زه‌حمه‌ته دوور بخرێنه‌وه.