یادگار ره‌ئوف
تائێستا كێشه‌ی دانانی قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه یه‌كلایینه‌بووه‌ته‌وه‌و ناوچه‌كه بێ قائیمقامه، گۆران ئه‌دهه‌م پاڵێوراوی ئه‌و پۆسته، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه ته‌نیا دیاریكردنی كاتی ده‌ستبه‌ركاربوونه‌كه‌ی ماوه، لایه‌نه ئاینییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش، سورن له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ ئه‌و پۆسته.
دوابه‌دوای ده‌ركردنی بڕیاری دانانی پارێزه‌ر گۆران ئه‌دهه‌م به‌قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه، له‌لایه‌ن مامۆستایانی ناوچه‌كه‌وه، به‌توندی ئه‌و بڕیاره ره‌تكرایه‌وه‌و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه رازی نابن كه‌سێكی كاكه‌یی بكرێته قائیمقامی ناوچه‌كه‌یان.
له‌مباره‌یه‌وه، گۆران ئه‌دهه‌م، به‌هاوڵاتی وت"ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ركراوه، به‌ڵام كاتی ده‌ستبه‌كاربوونه‌كه‌م وه‌كو قائیمقام دیارینه‌كراوه".
وتیشی"له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌دا، خزمه‌تكردن گرنگه نه‌ك شتی تر".
لای خۆیه‌وه، محه‌مه‌د موفتی ئیمام‌و خه‌تیبی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی هه‌ڵه‌بجه، بۆ هاوڵاتی وتی"ده‌مانه‌وێت قائیمقام خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌بێت، ئێمه پۆستی زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سه ره‌وا ده‌بینین، به‌لاَم ده‌بێت بۆ هه‌ڵه‌بجه، كه‌سێكی تر دابنرێت".