بورهان قادر
له‌شاری هه‌ولێر، باندێكی چواركه‌سی، به 30 پارچه شوێنه‌واری دێرین، كه مێژووه‌كه‌یان بۆ 2 هه‌زار ساڵ پیش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن، به‌پێی زانیارییه‌كان، بانده‌كه به‌نیازبوون به‌رێگه‌ی قاچاغ، ئه‌و پارچه شوێنه‌وارانه ئاودیوی وڵاتانی ده‌ره‌وه بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، به هاولاَتی راگه‌یاند »هه‌فته‌ی رابردوو، له‌ناو شاری هه‌ولێر، باندێكی مامه‌ڵه‌كردن به‌شوێنه‌وار له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركران‌و ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت».
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، وتیشی»ئه‌و بانده ژماره‌یان چوار كه‌سه‌و 30 پارچه شوێنه‌واریان پێگیراوه، مێژووی هه‌ریه‌ك له‌و شوێنه‌وارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2 هه‌زارساڵ پێش ئێستا».
سه‌رچاوه‌كه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئێستا ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌و بانده‌ی ده‌ستگیریكردووه، له لێكۆڵینه‌وه‌دایه، به‌لاَم كێشه له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا هه‌یه، چونكه له‌ئاسایشدا به‌شێك نییه به‌ناوی به‌داواداچوونی شوێنه‌واری، بۆیه به‌شی مادده بێهۆشكه‌ره‌كانی ئاسایش، كاری لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و بانده‌دا ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماده‌نه‌بوو ره‌گه‌زی ئه‌و چوار كه‌سه‌ی بانده‌كه‌و زانیاری زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا بكات.