بورهان قادر
دوابه‌دوای راگه‌یاندنی ناوی كارمه‌ندانی بنكه‌كانی ده‌نگدان، مامۆستایانی شاری هه‌ولێر ناڕازایی ده‌رده‌بڕن له‌نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوه‌كانیان‌و جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه، كه كه‌سانی نه‌خوێنده‌وار‌و بێ بڕوانامه ناویان هاتووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمیسیۆن، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه داوای بڕوانامه له‌و كه‌سانه ده‌كرێت‌و بێ بڕوانامه‌كان دوورده‌خرێنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر، به هاولاَتی راگه‌یاند »ژماره‌یه‌ك مامۆستا، ناومان به‌كاره‌مه‌ندی بنكه‌كانی ده‌نگدان نه‌هاتووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا له‌هه‌ڵبژاردنی 25/7دا ناومان هه‌بووه‌و كاره‌كانمان به‌ڕێكی ئه‌نجامداوه».
ئه‌و به‌ڕێوبه‌ره جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه »له‌بری ئێمه، به‌ڵگه‌مان لایه ناوی چه‌ندین كه‌س بێ بڕوانامه‌و نه‌خوێنده‌وارن ناویان هاتووه‌ته‌وه».
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقوتابخانه‌یه كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، پێیوایه دانانی ئه‌و كه‌سه نه‌خوێنده‌وارانه به‌كارمه‌ندی بنكه‌كانی ده‌نگدان، كێشه دروستده‌كات، چونكه ناتوانن كاره‌كانی هاوڵاتییان به‌ڕێبكه‌ن.
وتیشی »هاتنه‌وه‌ی ناوی ئه‌و نه‌خوێنده‌وارانه له‌بری مامۆستاكان، په‌یوه‌ندی به واسیته‌كردنه‌وه هه‌یه».
له‌مباره‌یه‌وه، هه‌ندرێن محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به هاوڵاتی وتی »ئه‌و ناوانه‌ی بڕوانامه‌یان نییه، یان نه‌خوێنده‌وارن، به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین‌و داوای بڕوانامه له‌هه‌موو ناوه‌كان ده‌كه‌ین، به‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه دوورده‌خرێنه‌وه كه به‌فێڵ ناویان تۆماركردووه».