هاوڵاتی
هه‌فته‌ی رابردوو، به‌تۆمه‌تی كاری به‌دڕه‌وشتی، چوار پۆلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوان دورده‌خرێنه‌وه، پۆلیسه‌كان داواده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كاری خراپیان كردووه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، بریكاری وه‌زیری ناوخۆش پشتگیری له‌داوی پۆلیسه‌كان ده‌كات.
یه‌كێك له‌پۆلیسه دوورخراوه‌كان، به هاوڵاتی وت «هیچ كارێكی خراپمان نه‌كردووه تا ده‌ربكرێین، ئه‌گه‌ر وایه با لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنن‌و لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن«.
ئه‌و چوار پۆلیسه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، كه له‌به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كه‌یان، پێیان راگه‌یاندراوه نوسراو له‌سه‌روی خۆیانه‌وه هاتووه‌و ده‌بێت بڕۆنه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و ده‌وام نه‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه، جه‌لال كه‌ریم بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی«قسه‌ی پۆلیسه‌كان ته‌واوه، پێویسته لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنرێت، دوای لێكۆڵینه‌وه ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كه سه‌لمێنرا، ئه‌وا ده‌توانن پۆلیسه‌كان ده‌ربكه‌ن«.
لای خۆیه‌وه، رائید نه‌جمه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی سلێمانی، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه نییه‌و زانیاری فه‌رمانگه‌كه‌یانه، ئاماده‌نه‌بوو لێدوان بدات.