یادگار ره‌ئوف
ته‌رخانكردنی بڕێك پاره له‌لایه‌ن دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ تیپه هونه‌رییه‌كان، ناڕه‌زایی له‌ناو چه‌ند تپێكی هونه‌ریدا دروستكردووه‌و گله‌یی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، كه ئه‌و پاره‌یه دادپه‌روه‌رانه دابه‌شنه‌كراوه.
رێناس عه‌لی ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای هه‌ڵه‌بجه، به هاولاَتی وت «له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له‌هۆڵی یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندان له‌سلێمانی به‌رێوه‌چوو، به‌رهه‌م ساڵح مه‌بله‌غێك پاره‌ی بۆ تیپه هونه‌رییه‌كان ته‌رخانكرد، به‌ڵام چه‌ند گروپێك ئه‌و پاره‌یه‌یان وه‌رگرتووه تائێستا مۆڵه‌تیان نه‌بووه، له‌كاتێكدا گروپی زۆر چالاك هه‌یه، پاره‌ی پێنه‌دراوه«.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، مامۆستا رێبوار ئه‌ندامی تیپی شانۆی هه‌ڵه‌بجه، بۆ هاوڵاتی وتی «تیپ هه‌یه مۆڵه‌تی هه‌یه‌و پاره‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه دابه‌شكردنی ئه‌و پاره‌یه به‌ناعه‌داله‌تی ده‌زانم‌و هاوكات ده‌بێت ئه‌و پاره‌یه له‌پرۆژه‌دا سه‌رفبكرێت«.
له‌مباره‌یه‌وه، نه‌جم هۆگر سكرتیری رێكخراوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی«ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربین، ئه‌و پاره‌یه به‌سه‌ر هه‌موو تیپه مۆڵه‌تپێدراوه‌كاندا دابه‌شكراوه«.
وتیشی «به‌پێی چالاكی‌و ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كان‌و كۆنی تیپه‌كان، پاره‌كه دابه‌شكراوه، ئه‌و تیپانه‌ی چالاك بوون 20 هه‌زار دۆلاریان پێدراوه، ئه‌وانه‌ی كه‌متر چالاكییان هه‌بوو بێت، 10هه‌زاردۆلاریان پێدراوه، به‌ڵام چه‌ند تیپێك خۆیان به‌مه‌غدور زانی‌و پاره‌كه‌یان وه‌رنه‌گرت«.