بورهان قادر
خوێندكارێكی پۆلی یه‌كه‌م له خوێندنگای سه‌رده‌می بنه‌ڕه‌تی له‌شارۆچكه‌ی سۆران، ده‌ستی داغكراوه‌و باوكی خوێندكاره‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه منداڵه‌كه‌ی وتوویه‌تی مامۆستاكه‌ی وایلێكردووه‌و به‌ڵام كاتێك مامۆستاكه‌ی بینیووه، وتوویه‌تی هاوپۆله‌كانی ده‌ستیان داغكردووه، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاكه‌ش نازانێت كێ ئه‌و كاره‌ی كردووه.
عوسمان باوكی خوێندكاره‌كه، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه منداڵه‌كه‌ی ناو له‌پی ده‌ستی داغكراوه، به هاوڵاتی وت«سه‌ره‌تا منداڵه‌كه‌م وتی مامۆستاكه‌یان ده‌ستی داغكردووه، به‌لاَم كه چوومه قوتابخانه‌كه، منداڵه‌كه‌م كاتێك مامۆستاكه‌ی بینی، وتی هاوپۆلێكم وایلێكردووم، به‌ڵام تائێستا نازانم كێ ئه‌و كاره‌ی كردووه«.
مامۆستا ده‌شتی به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگای سه‌رده‌م له‌شارۆچكه‌ی سۆران، له لێدوانێكدا بۆ هاولاَتی وتی «قسه‌م له‌گه‌ڵ مامۆستاكه كردووه، وتوویه‌تی ئه‌و كاره‌م نه‌كردووه، منیش ته‌ئكید نیم كێ ده‌ستی ئه‌و خوێندكاره‌ی والێكردووه«.
هاولاَتی هه‌وڵیدا له‌رێگه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه، قسه له‌گه‌ڵ مامۆستاكه بكات، به‌لاَم بێئه‌نجام بوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئیسماعیل به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی«لێدان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه، هه‌ر حاڵه‌تێكیش بسه‌لمیندرێت، وه‌زاره‌ت لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه ده‌كات، كه كاره‌كه‌ی ئه‌نجامداوه«.