میران عوسمان
زیاتر له‌پێنچ مانگه، ئه‌ندامانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان، فۆڕمی وه‌رگرتنیان له‌به‌شه‌كانی ڕاگه‌یاندنی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان پڕكردووه‌ته‌وه، به‌لاَم تائێستا وه‌رنه‌گیراون، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكاش، نه‌قیب‌و سكرتێری سه‌ندیكا به‌به‌رپرسیار ده‌زانێت.
ئه‌نوه‌ر حسێن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، له‌لێدوانێكدا بۆ هاولاَتی وتی"بڕیاربوو له‌ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا تاوتوێی فایله‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه بكرێت، به‌لاَم به‌داخه‌وه ته‌نیا له‌هه‌ولێرو له‌لایه‌ن نه‌قیب‌و سكرتێری سه‌ندیكاوه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه".
ئه‌نوه‌ر حسێن، وتیشی"من‌و هه‌ندێك له‌هاوڕێكانم له‌ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته نین، ده‌بوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئه‌و بابه‌ته‌ی یه‌كلاییبكردایه‌ته‌وه‌و ناوه‌كانی ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَ بكردایه، به‌لاَم به‌داخه‌وه به‌و شێوه‌یه‌یه‌ی لێكراوه".
له‌مباره‌یه‌وه، حامید محه‌مه‌د سكرتێری سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له‌لێدوانێكدا بۆ هاولاَتی وتی"ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالاَ بۆ رۆژنامه‌نووسه‌كانی شاری هه‌ولێر وه‌رگیراوه، له‌به‌شی ڕاگه‌یاندنی كۆلیژی ئاداب‌و به‌شی راگه‌یاندنی په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ولێر وه‌رگیراون، هه‌ندێكیشیان كه‌وتوونه‌ته‌وه ساڵی داهاتوو".
حامید محه‌مه‌د، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه بۆ رۆژنامه‌نووسه‌كانی شاری سلێمانی، مسته‌فا ساڵح كه‌ریم جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان‌و ئه‌نوه‌ر حسێن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ئاگادارن.
ئه‌نوه‌ر حسێن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه "خه‌ڵك هه‌یه ئه‌ندامی سه‌ندیكا نه‌بووه‌و فایله‌كانی نێردراوه بۆ وه‌زاره‌ت، به‌لاَم خه‌ڵك هه‌بوه ئه‌ندامی سه‌ندیكا بووه‌و وه‌رنه‌گیراوه".
به‌لاَم سكرتێری سه‌ندیكا، وتی"هیچ كاتێك شتی وا نه‌بووه، ئه‌وانه‌ی ناویانمان ناردووه بۆ وه‌زاره‌ت، هه‌موویان ئه‌ندامن".
حامید محه‌مه‌د، نه‌یشارده‌وه كه خه‌ڵكی تر، له‌رێكخراوه‌كانی قوتابیان‌و خوێندكاران‌و لق‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانه‌وه ته‌داخول ده‌كه‌ن.
ئه‌نور حسێن، هێما بۆ ئه‌وه‌ده‌كات تائێستا چاره‌نووسی وه‌رگرتنی ئه‌و رۆژنامه‌مووسانه ئاشكرا نییه، چونكه "ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه لای كاك فه‌رهادو كاك حامیده‌و ئه‌وان به‌رپرسیارن".
هاوكات، حامید محه‌مه‌د، وتی"من نازانم چاره‌نووسی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه به‌كوێ ده‌گات، چونكه كاره‌كه‌مان به‌كاك مسته‌فا‌و كاك ئه‌نوه‌ر حسێن سپاردووه".