یادگار ره‌ئوف
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست سایتی هاوڵاتی كه‌وتووه، له‌داموده‌زگا حكومییه‌كانی سنوری هه‌ڵه‌بجه، یه‌كێتی نیشتمانی كۆبوونه‌وه‌ی حیزبی ئه‌نجامداوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌یه‌ك كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، به‌سایتی هاوڵاتی راگه‌یاند"رێنمایمان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌نگدان له‌هه‌لچبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عه‌قید ئه‌نوه‌ر عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه، له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی هاولاَتی وتی"له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی ئێمه كۆبوونه‌وه كراوه، به‌لاَم دوای ده‌وام بووه‌و بۆ هه‌ڵبژاردن نه‌بووه".
وتیشی"دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، نوسراوی وه‌زاره‌تمان بۆ هاتووه كه نابێت چیتر له‌ناو به‌رێوه‌به‌رایه‌تییدا كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدرێت".
له‌مباره‌یه‌وه، هاولاَتی په‌یوه‌ندی كرد به عه‌لی عوسمان وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی 28ی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتییه‌وه، به‌ڵام ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو لێدوان بدات.