هاوڵاتی
ناوه‌ندی قه‌ندیل بۆ چاودێریی بوومه‌له‌زه كه بنكه‌كه‌ی له‌ئه‌سته‌نبوڵه رایگه‌یاند كه بوومه‌له‌زه‌یه‌ك رۆژی هه‌ینی، بوومه‌له‌زه‌یه‌ك سنوری نێوان عێراق‌و توركیای هه‌ژاندووه كه پله‌كه‌ی 4.6 پله بووه به‌پێوه‌ری رێخته‌ر.
رۆژنامه‌ی مه‌دا بڵاویكرده‌وه كه ناوه‌ندی قه‌نه‌دیلی سه‌ر به‌زانكۆی "بوازجی" له‌ئه‌سته‌نبوڵ، به‌یانێكی ده‌ركردووه‌و تیایدا ئاشكرایكردووه كه سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ی سنووری نێوان توركیا‌و عێراق روویداوه كه پله‌كه‌ی 4.6 بووه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی‌و ماددی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌نته‌ره‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات كه دواتر چه‌ند له‌رزه‌یه‌كی بچووك، هه‌مان شوێنی گرتووه‌ته‌وه.
له‌وباره‌وه ره‌مه‌زان حه‌مزه پسپۆڕی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌دهۆك به‌رۆژنامه‌ی مه‌دای راگه‌یاندووه كه ده‌رهێنانی نه‌وت‌و بارانبارین، هۆكاری دیار‌و سه‌ره‌كیی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه بووه كه رۆژی هه‌ینی دهۆكیشی گرتووه‌ته‌وه.
ناوبراو ده‌ڵێت ئه‌و له‌رزه‌یه‌ی دهۆك، له‌رزه‌یه‌كی ناوچه‌یی بووه‌و هۆكاره‌كه‌ی پرۆسه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت‌و ره‌هێڵه‌بارانی ئه‌م ساڵ بووه.