هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازیی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند كه رێكخراوه‌كه‌ی نیازی هه‌یه چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌رتی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستانی عێراق جێبه‌جێ بكات.
محه‌مه‌د بن یوسف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوه‌كه له‌پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ عه‌مر موسای ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی جامیعه‌ی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازیی عه‌ره‌بی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه ئه‌نجامده‌دات به‌ئامانجی جێبه‌جێكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی كاره‌بای عێراقی.
ناوبراو وتی رێكخراوه‌كه‌ی به‌نیازه ئه‌و پرۆژانه، بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌رتی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستانی عێراق ته‌رخانبكات.