تایبه‌ت به هاوڵاتی
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كانی په‌رله‌مان، ئاشكرای ده‌كات، كه ئه‌و داهاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك پاداشت له‌كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی وه‌رگرتووه‌و ئاشتی هه‌ورامی له‌په‌رله‌مان رایگه‌یاندبوو ده‌چێته سه‌ر بودجه‌ی كابینه‌ی شه‌شه‌م‌و نه‌خراوه‌ته سه‌ر بودجه‌ی 2010هه‌رێم، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه ئه‌و داهاته له‌ده‌ره‌وه‌ی بودجه دایه.
عه‌بدوڵلاَ مه‌لانوری ئه‌ندامی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به هاوڵاتی وت »جگه له‌و پێنج ملیار دۆلاره‌ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم، داهاتی ئه‌و نه‌وته ره‌شه‌یش نه‌خراوه‌ته سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم، كه رۆژانه له‌رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه ئاودیوی ئێران ده‌كرێت».
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌پێی یاسای نه‌وت‌و گاز، خودی وه‌زیری دارایی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌و سه‌رپه‌رشتی‌و چاودێری پلانی پرۆسه‌ی نه‌وتی هه‌رێم داده‌ڕێژێت، به‌ڵام ئاگاداری پاره‌ی ئه‌و نه‌وته ئاودیوكراوه نییه.
وتیشی »پێویسته له‌سه‌ر په‌رله‌مان، له‌سه‌ر ئه‌و پێنج ملیار دۆلاره‌ی داهاتی نه‌وت، داوای روونكردنه‌وه له‌حكومه‌ت بكات»
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، كه‌نه‌یویست ناوی بلاَوبكرێته‌وه، به هاولاَتی راگه‌یاند »ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان، وتوویه‌تی داهاتی ئه‌و نه‌وته ره‌شه خراوه‌ته سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم، كه ئاودیوی ئێران ده‌كرێت، به‌لاَم وه‌زیری دارایی نكۆڵی له‌وه كردووه».
سه‌باره‌ت به‌نه‌بوونی داهاتی نه‌وت له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵدا، دكتۆر نوری عوسمان سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی »ئه‌و داهاته له‌ده‌ره‌وه‌ی میزانییه‌ی 2010 دایه‌و له‌ناو پڕۆژه‌ی بودجه‌دا نییه، ئه‌وه شتێكی جیاوازه‌و ورده‌كاری زۆری تێدایه‌و په‌یوه‌ندی به‌گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانه‌وه هه‌یه».
هاوكات، سیروان ئه‌بوبه‌كر راوێژكاری وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، به هاوڵاتی وت»ناتوانم قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، با په‌رله‌مان خۆی به‌دواداچوونی بۆ بكات‌و دكتۆر ئاشتی هه‌ورامی وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه».