بورهان قادر
له‌شوێنه جیاوازه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر، وێنه‌ی نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵده‌واسرێت‌و بڵاوده‌كرێنه‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ وێنه‌كاندا، ئاماژه به‌چالاكییه‌كانی ناوبراو ده‌كرێت له‌كاتی سه‌رۆكایه‌تیكردنی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تدا.سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌پارتی، ئاشكرای ده‌كات كه ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته‌ن.
له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، له‌سه‌ر دیواری شه‌قامه گشتییه‌كان‌و فه‌رمانگه‌و قوتابخانه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر، وێنه‌ی نیچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی‌و سه‌رۆكی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌ڵواسراوه.
له‌گه‌ڵ وێنه‌كاندا، نووسراوه (له‌سایه‌ی كاك نێچیرڤان بارزانی، نه‌خشه‌ی سیاسی كوردستان گۆڕدرا، گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان دانیان پێدانرا، كوردستان به‌جیهانی ده‌ره‌وه ناسرا، كوردستان ئاوه‌دانكرایه‌وه به‌تایبه‌تی شاری هه‌ولێر).
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتووه، گومانده‌كرێت هه‌ڵوایسنی ئه‌و وێنانه، په‌یوه‌ندی به‌كێشه ناوخۆییه‌كانی پارتییه‌وه هه‌بێت.