ئارا ئیبراهیم
به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، پارتی موچه‌ی سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كانی شۆڕشی ئه‌یلول زیاد ده‌كات، سه‌رۆكی ده‌زگای ئه‌یلولی ئه‌و حیزبه‌ش، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه زیادكردنی ئه‌و مووچه‌یه پێشنیاركراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ده‌زگای ئه‌یلولی پارتی، به هاوڵاتی راگه‌یاند »مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلول دوو به‌شه، به‌شێكیان بڕی 75هه‌زار وه‌رده‌گرن، به‌شێكیشیان 40هه‌زار دینار، به‌ڵام گله‌یی له‌بڕی ئه‌و پاریه كراوه».
سه‌رچاوه‌كه وتیشی »له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا، كۆبوونه‌وه به‌چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلول كراوه له‌سلێمانی، به‌ڵێنیان پێدراوه مووچه‌كه‌یان زیادبكرێت بۆ 150 هه‌زار دینار».
له‌مباره‌یه‌وه، قادر قادر به‌رپرسی ده‌زگای ئه‌یلولی پارتی، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی»پێشنیاركراوه بۆ پارتی كه پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلول مافی خۆیان پێبدرێت، به‌ڵام هێشتا هیچ بڕیارێك له‌وباره‌یه‌وه ده‌رنه‌چووه».
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ئه‌یلولی پارتی كه مووچه‌یان وه‌رده‌گرن، ناوبراو وتی»هه‌موو كورد پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول بووه، ئه‌گه‌ر شه‌ره‌فی هه‌بێت».