خالید مه‌حمود
باندێكی چوار كه‌سی كه دوو كه‌سیان له‌یه‌كه ئه‌منییه‌كاندا كارده‌كه‌ن، به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ندین كاری دزی، له‌لایه‌ن پۆلیسی پێنجوێنه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسیش رونیده‌كاته‌وه كه بانده‌كه پێنج كه‌سن‌و یه‌كێكیان هه‌ڵهاتووه.
موقه‌ده‌م هیوا سدیق به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پێنجوێن، به‌هاوڵاتی وت"باندێكی دزیكردنمان به‌ناوه‌كانی (س، م، 22 ساڵ، پۆلیس)، (م، ك، 20 ساڵ، له‌هه‌یئه‌ی ئه‌ركان)، (ی، ج، 24 ساڵ)، (ش، س، 23 ساڵ) ده‌ستگیركردووه‌و یه‌كێكیی تریان هه‌ڵهاتووه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنه، دوای ئه‌و رووداوه‌ی دزیكردنانه دێت كه له‌چه‌ژنی قوربانه‌وه تا به‌رواری 19/1/2010 رویانداوه‌و له‌ماڵان كراوه.
وتیشی"پێشتر كه‌سێك ده‌ستگركرد، ئه‌وه‌یش ددانی ناوه به‌وه‌ی كه ئه‌وان باندێكن‌و چوار كه‌سی تری له‌گه‌ڵدایه، دواتر سێ كه‌سی ترمان له‌و بانده ده‌ستگیركرد، ئه‌وانیش له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان ناوه به‌هه‌موو ئه‌و دزیانه‌ی ئه‌نجامیانداوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پێنجوێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئێستا له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی پێنجه‌می ئه‌و بانده ده‌ستگیربكه‌ن.
موقه‌ده‌م هیوا سدیق، وتی"تۆمه‌تباره‌كان به‌بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیركراون، به‌پێی وته‌ی خۆیان، ژماره‌یه‌كی زۆر شتی جیاوازیان دزیوه‌و كاری دزی جۆراوجۆریان ئه‌نجامداوه".