پ. هاوڵاتی
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی تاپۆكردنی خانووه ته‌جاوزه‌كانی كه‌ركوك، له‌سه‌ر داوای لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌واڵه‌كه ره‌تده‌كاته‌وه‌و جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه ئه‌و بابه‌ته له‌په‌رله‌ماندا باس نه‌كراوه.
پشتیوان ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستان له به‌غدا، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی »مه‌سه‌له‌ی تاپۆكردنی خانووه ته‌جاوزه‌كانی كه‌ركوك ئه‌سڵ‌و ئه‌ساسی نییه، له‌په‌رله‌ماندا باسی نه‌كراوه».
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، كه كێشه‌ی ته‌جاوز له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراقدا هه‌یه، بۆیه لیژنه‌ی سكالاَی په‌رله‌مانی، پرۆژه‌یه‌كی بۆ تاپۆكردنی ئه‌و خانووانه پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه.
وتیشی »په‌رله‌مان ویستی خوێندنه‌وه بۆ پرۆژه‌كه‌ی لیژنه‌ی سكالاَ بكات، به‌لاَم فریانه‌كه‌وت‌و واده‌ی كاركردنی په‌رله‌مان كۆتاییهات».