رۆژی 17/1/2010 عه‌لی كیمیاوی بۆجاری چواره‌م له‌لایه‌ن «دادگای باڵای تاوانه‌كان»ه‌وه سزای له‌سێداره‌دانی درا. ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر ده‌وری راسته‌وخۆی ناوبراوبوو له كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا. رۆژی 25/01/2010 ش له‌شاری به‌غدا بڕیاری له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی جێبه‌جێكرا.
هاوكات سێ گه‌وره به‌رپرسی دیكه‌ی به‌عسیش، له‌سه‌ر ده‌وریان له كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا حوكمی زیندانیكردنیان له‌نێوان 10-15 ساڵدا بۆده‌رچوو! فه‌رحان موتڵه‌گ- به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی باكوری ئیستیخباراتی عه‌سكه‌ری به 10 ساڵ، سوڵتان هاشم-وه‌زیری به‌رگریی پێشووی به‌عس به 15 ساڵ‌و سابیر دورییش- به‌ڕێوه‌به‌ری ئیستخباراتی عه‌سكه‌ری به 15 ساڵ زیندانی حوكمدران. به‌پێی راگه‌یاندنی تاریق حه‌رب- یه‌كێك له به‌رپرسانی دادگای تاوانه‌كان- چه‌ندین كه‌سی دیكه له فڕۆكه‌وان‌و به‌رپرسان ماون، كه له‌پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌دا ناویان هاتووه‌و هێشتا روبه‌روی دادگا نه‌كراونه‌ته‌وه. به‌وجۆره پێده‌چێت كه لیستی تاوانباران درێژ‌و پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌ش درێژتربێته‌وه!
به‌ڵام بێجگه له‌وانه‌ی تاریق حه‌رب باسیان ده‌كات، زۆر تۆمه‌تباری دیكه‌ش ماون كه‌هێشتا روبه‌ڕوی دادگا نه‌كراونه‌ته‌وه‌و دیاریش نییه كه كه‌ی روبه‌روی دادگا ده‌كرێنه‌وه! هه‌روه‌ك كه‌سانێكیش هه‌ن كه له‌و كاره‌ساته‌دا ده‌وریان هه‌بوه‌و هه‌رگیز به‌پێی پێوانه‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كان هۆڵی دادگا نابینن!
ئه‌مه ته‌نها مه‌شهه‌دێكی شانۆكه‌یه. به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌وه‌یه كه كه‌س ناتوانێ زه‌مانه‌تی بێلایه‌نبوون‌و عادیلانه‌بوونی ئه‌و دادگاییكردنانه بكات، كه تائێستا كراون‌و له‌مه‌ودواش ده‌كرێن! ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی كه سیسته‌می دادوه‌ری له‌عێراقدا‌و به‌م پێیه‌ش دادگای باڵای تاوانه‌كان سه‌ربه‌خۆ نییه! دادگایه‌ك نییه كه لێكۆڵینه‌وه‌كان‌و تاوانباركردنه‌كان‌و بڕیاره‌كانی سه‌ربه‌خۆبن‌و كاریگه‌ری سیاسی به‌سه‌ریاندازاڵ نه‌بێ! دادگای باڵای تاوانه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئێستاوه كه له رێكه‌وتنی چه‌ند میلیشیایه‌كی چه‌كدار له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات‌و داهات پێكهاتوه، دامه‌زراوه. له‌راستیدا دادگاییه‌كه دادگاییكردنی دۆڕاوه‌كانه له‌لایه‌ن براوه‌كانه‌وه! ئه‌وانه‌ی له كۆتاییدا بڕیار ده‌ده‌ن، كه كام بڕیاری دادگای باڵای تاوانه‌كان‌و چۆن جێبه‌جێ بكرێ، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانن! ببینن ئه‌و دابه‌شكردنه‌ش چۆنه؛ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار: جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك-كاندندی یه‌كێتی وپارتی، جێگری سونه‌ی سه‌رۆك- تاریق هاشمی سه‌رۆكی حیزبی ئیسلامی، جێگری شیعه‌ی سه‌رۆك- عادل عبدلمهدی جێگری سه‌رۆكی مه‌جلیسی ئه‌علا، نوری مالیكی- سه‌رۆكی حیزبی ده‌عوه. ئیمزای هه‌ركام له‌وانه ده‌توانێ بڕیاری دادگا په‌كبخات. ئه‌مانه سه‌ركرده‌كانی لایه‌نه سه‌ركه‌وتوو براوه‌كانن (به‌كۆمه‌كی سه‌خاوه‌تمه‌ندانه‌ی ئه‌مریكا!) كه زۆربه‌یان یان راسته‌وخۆ سه‌ر به‌ئێرانن، یان له‌و هێرشه‌دا بۆسه‌ر هه‌ڵه‌بجه كه ئاكامه‌كه‌ی به كیمیایی بارانی خه‌ڵكه‌كه‌ی ته‌واوبوو، له‌گه‌ڵ سوپا‌و پاسداران‌دا به‌شداربوون!
بێگومان به‌شێكی خه‌ڵكی كوردستان‌و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه، گومانیان له‌وه‌نه‌بوو كه پێش له‌شكریی لایه‌نه ئیسلامی‌و ناسیۆنالیستیه كورده‌كان‌و مه‌جلسی ئه‌علا له‌گه‌ڵ پاسدار‌و سوپای رژێمی ئینسانكوژی ئیسلامیی ئێران‌دا، بۆسه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه بوو كه بوه هۆی ئه‌وه‌ی رژێمی تاوانباری به‌عس، وه‌كو دڕنده‌ی بریندار تۆڵه‌ی ئه‌و خزمه‌تچێتییه‌ی ئه‌وان له خه‌ڵكی سیڤیلی هه‌ڵه‌بجه بكاته‌وه. مه‌گه‌ر كه‌سانێك كه به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دابوو بڕوانه‌كه‌ن ئه‌و راستییه‌یان نه‌ده‌بینی. یان كه‌سانێك، كه نه‌یانده‌توانی باوه‌ڕبكه‌ن ئه‌و سه‌ركردانه‌ی هه‌موورۆژێك ته‌شتێ فرمێسكی درۆزنانه‌یان بۆخه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال هه‌ڵده‌ڕشت، ئه‌وه‌نده نامه‌سئول‌و بێ‌ویژدان بن ئه‌و كاره‌ساته به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بهێنن! به‌ڵام ئیعترافاته‌كانی تاڵه‌بانی‌و نه‌وشیروان په‌رده‌ی له‌سه‌ر لایه‌نێكی گرنگی نهێنییه‌كان هه‌ڵماڵی!
نهێنییه‌كی گرنگ له‌زمانی كه‌سانێكی دیكه‌وه كه راسته‌وخۆ له‌وكاره‌ساته‌دا به‌شداربوون، له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی بڵاوكراوه‌كانی خۆیانه‌وه ئاشكرا كراوه. نهێنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وه هه‌ر سه‌دام‌و داروده‌سته‌كه‌ی نه‌بوون كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌یان خوڵقاند، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ش بوون كه گوایه ویستیان له‌گه‌ڵ له‌شكرو سوپای پاسداران‌دا هه‌ڵه‌بجه له‌ده‌ستی رژێمی به‌عس رزگاربكه‌ن! نهێنی ئه‌وه‌ی كه له‌به‌رخاتری دورخستنه‌وه‌ی خه‌ته‌ری هێرشی رژێمی به‌عس له خۆیان، هه‌ڵه‌بجه‌یان كرده قه‌ڵغانی به‌شه‌ری! نهێنی ئه‌وه‌ی سه‌دام پێشتیرش پێی وتبون ئه‌گه‌ر سوپای ئێران بهێننه سه‌رمان كیمیایی بارانتان ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سلێمانیش بێت، كه‌چی هه‌ركردیان! ئه‌و نهێنییه‌ی ئاشكراكرد كه ئه‌و «سه‌ركردانه»ش به‌شداربوون كه دڵیان به‌یه‌ك هه‌ڵه‌بجه ئاوی نه‌ده‌خوارده‌وه‌و بۆ «ناساندنی مه‌سه‌له‌ی كورد به جهیان»و ئاخیان بۆدوو سێ هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالی دیكه ده‌خواست! ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ش به‌شداربوون كه نزیكه‌ی 20 ساڵه قه‌ره‌بووی خوێنی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال وه‌رده‌گرن‌و له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات‌و سامان دانیشتون‌و ژیانی شاهانه‌یان بۆخۆیان‌و داروده‌سته‌كانیان‌و نه‌وه‌كانیان مسۆگه‌ركردوه! كه‌چی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ش، ئه‌وانه‌ی كیمیایی زه‌فه‌ری پێنه‌بردن، خۆیان‌و نه‌وه‌كانیشیان، ئه‌گه‌ر داوای ئاو و كاره‌باو قیرتاوكردنی جاده‌و بانه‌كانیان بكه‌ن، ده‌بێ له‌جیاتی كه‌مامه‌ی پاراستن له كیمیایی گوله‌به‌ند له‌به‌ركه‌ن، تا له گوله‌ی ئاسایشی خۆماڵی بیانپارێزێ!!
به‌ڵام كه‌سانێك په‌یدابوون له‌ناو سیاسییه‌كان‌و رۆشنبیراندا به‌ناوی نیشاندانی دڵسۆزییه‌وه بۆخه‌ڵك، ده‌یانه‌وێ پاشقول له خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و كوردستان بگرن! له‌كاتێكدا شایی بۆ له‌سێداره‌دانی تاوانبارانی غه‌یره ده‌گێڕن، پاكانه بۆ تاوانبارانی خۆماڵی ده‌كه‌ن. ده‌یانه‌وێ ریسواییه‌ك كه‌دوای ئاشكرابوونی ده‌وری ئه‌و لایه‌نانه له خوڵقاندنی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا، ئه‌ویش له زمانی خۆیانه‌ووه، رووبه‌رووی ناسیۆنالیزمی خۆماڵی بووه‌ته‌وه، بكه‌ن به هه‌ڵه‌یه‌كی به‌خشراوی پیرۆزییه‌كانی جه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه! ده‌یانه‌وێ بیكه‌ن به‌به‌شێك له‌قوربانیدانه ناچارییه‌كانی جه‌نگی «رزگاری نه‌ته‌وه‌یی»! ته‌نانه‌ت ناشیانه‌وێ وه‌كو تاكتیكێكی سیاسی- سه‌ربازی هه‌ڵه‌ی هێزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی بیناسێنن، كه ئاكامه‌كه‌ی كاره‌سات‌و ماڵوێرانی‌و كوشتاری به‌كۆمه‌ڵ بووه، بۆ خه‌ڵكی كوردستان!
هه‌ڵبه‌ته هه‌رئه‌وه‌ش كه وه‌كو تاكتیكێكی سیاسی-سه‌ربازی هه‌ڵه مامه‌ڵه‌بكرێ، به‌ته‌نها به‌سه بۆسه‌لماندنی بێ كه‌فائه‌تی سیاسی ئه‌و هێزانه‌و به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزیش ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان سه‌ڵاحییه‌تی ئیداره‌ی كوردستانیان لێ بستێننه‌وه. چ جای ئه‌وه‌ی كه به‌پێی ئیعترافه‌كه‌ی تاڵه‌بانی‌و نه‌وشیروان خۆیان، ئه‌و كاره‌ی ئه‌وان نه‌ك تاكتیكێكی هه‌ڵه، به‌ڵكو ده‌ست ئه‌نقسه‌ت بوه، چونكه رژێم پێشتر ئاگاداری كردونه‌ته‌وه، له‌ئاكامی ئه‌و كاره‌یان. وه‌كو نه‌وشیروانیش ده‌ڵێ، ته‌نها یه‌ك چالاكی نه‌بوه، به‌ڵكو زنجیره‌یه‌ك چالاكی سه‌ربازی بووه كه یه‌كێك له‌وانه هه‌ڵه‌بجه بووه. ئه‌مه بێجگه‌له‌وه‌ی كه‌ئه‌و روداوانه ئاكامی ململانێی ته‌قلیدی سیاسی-سه‌ربازی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی‌و رژێمی به‌عس نه‌بوون، كه هه‌میشه خه‌ڵكی كوردستان قوربانییه‌كه‌ی بوون، به‌ڵكو به‌شێك بووه له نه‌خشه‌ی سه‌ربازی شه‌ڕی كۆنه‌په‌رستانه‌ی نێوان عێراق‌و ئێران كه له‌نزیك‌و دوره‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به خواستی ره‌وای خه‌ڵكی كورستانه‌وه بۆرزگاری له‌سته‌می نه‌ته‌وه‌یی‌و خه‌باتی ئه‌و خه‌ڵكه‌وه نه‌بووه له‌دژی رژێم.
بۆیه ئێستا دوای ئاشكرابوونی هه‌موو ئه‌و نهێنییانه له‌لایه‌ن تاڵه‌بانی‌و نه‌وشیروان خۆیانه‌وه، كه به‌زمانی خۆیان‌و له‌ده‌زگای راگه‌یاندنی خۆیانه‌وه دان به به‌شداربوونی خۆیاندا ده‌نێن له خوڵقاندنی ئه‌و كاره‌ساتانه‌دا، جێی خۆیه‌تی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌تی‌و خه‌ڵكی كوردستان‌و رێكخراو و لایه‌نه مرۆڤدۆست‌و به‌گریكاره‌كان، له خه‌ڵك‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ی به راستی‌و دوور له موزایه‌ده‌ی سیاسی‌و به‌رژه‌وه‌ندخوازی دژی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ن، داوای ئاماده‌بوونی تاڵه‌بانی‌و نه‌وشیروان بكه‌ن، له‌به‌رده‌م دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆو بێلایه‌ندا، بۆئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ له‌سه‌ر ده‌وری خۆیان‌و ئه‌و كه‌سو لایه‌نانه‌ی دیكه، له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌شداربوون له‌و كاره‌ساته‌دا!؟ چاوپۆشیكردن له‌م داوایه هیچ پاساوێكی سیاسی هه‌ڵناگرێ. هه‌رجۆره بیانوو داتاشینێك بۆده‌ستهه‌ڵگرتن له‌و خواسته، به‌رهه‌قه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و كوردستان پاكانه‌كردن‌و خزمه‌تكردنه به سیاسه‌تی قوماركردن به‌ژیان‌و‌چاره‌نوسی خه‌ڵكه‌وه!
نزیك به دوو ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر، له‌ئاكامی قومارێكی سیاسیی چه‌ند لایه‌نێكه‌وه، كه ئێستاش چاره‌نوسی سیاسی خه‌ڵكیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، كاره‌ساتێك به‌سه‌ر خه‌ڵكدا هاتووه، كه گیانی ده‌یان هه‌زاركه‌سی دروێنه‌كردوه. نه‌ك ته‌نها بۆ دابینكردنی عه‌داله‌ت بۆ قوربانیه‌كان، به‌ڵكو بۆ پاراستنی كه‌سوكاریشیان‌و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ریسكێكی سیاسی كه به ژیان‌و چاره‌نوسی خه‌ڵكه‌وه ده‌یكه‌ن له‌ئێستاو داهاتودا ده‌بێ سه‌رانی ئه‌و لایه‌نانه روبه‌روی دادگا بكرێنه‌وه. دادگای به‌ریتانیا بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌راده‌ی ره‌وابوون، یان نه‌بوونی بڕیاری به‌شداریكردنی وڵاته‌كه‌یان له‌شه‌ڕی عێراقدا، كه بووه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌دان سه‌ربازی ئه‌و وڵاته، به‌رپرسانی پله‌یه‌كی حكومه‌ت‌و ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی راپێچی لێكۆڵینه‌وه كردوه، له‌ناویاندا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و به‌رگری‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو تۆنی بلێره. هه‌ر له‌سه‌ر بڕیاری به‌شداریكردن له‌و شه‌ڕه‌شدابوو‌وه له‌ژێر فشاری خه‌ڵكدا، نزیكه‌ی دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر تۆنی بلێر له‌لایه‌ن حیزبه‌كه‌ی خۆیه‌وه، له‌پۆسته‌كه‌ی لادرا. بۆچی ناكرێ سه‌رانی ئه‌ولایه‌نه سیاسیانه‌ی به‌شدارییان كردوه له كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالدا، بچنه دادگا‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێ له‌سه‌ر ده‌ورو نه‌خشیان له‌و روداوه‌دا؟ جائه‌وه‌ی له‌سه‌ری ساغ بوه‌وه، كه تاوانباره ئه‌وكات سزای ره‌وای تاوانه‌كه‌ی وه‌ربگرێ.