به‌شێكی زۆر له‌منداڵان له‌خوێندن‌و سۆزی خێزان بێبه‌شن‌و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان خه‌ریكی كاركردنن
سومه‌ییه فازیل
له‌كاتێكدا ئێستا وه‌رزی خوێندنه‌و به‌شێكی زۆر له‌منداڵان سه‌رگه‌می خوێندنن، به‌ڵام یاسر حه‌سه‌نی ته‌مه‌ن 10ساڵ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه، یه‌كێك بێت‌و ئه‌و میزه‌ڵدانانه‌ی لێ بكڕێت، كه قووتی ئه‌و رۆژه‌ی له‌سه‌ریه‌تی.
له‌كاتی رێكردنی ئه‌و منداڵانه‌دا بۆ قوتابخانه، یاسر ته‌نها ده‌توانێت سه‌یریان بكات‌و ئاواته‌خوازه ئه‌ویش یه‌كێك بوایه له‌و منداڵانه، به‌ڵام یاسر به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه هێشتا نه‌چووه‌ته قوتابخانه، له كاتێكدا چوار ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی خوێندنیدا تێپه‌ڕیوه.
یاسر له‌ناو بازاڕدا عه‌لاگه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌بوو كه ژماره‌یه‌ك میزه‌ڵدانی ره‌نگاو ره‌نگی تێدابوو، وتی «بۆ یارمه‌تیدانی باوك‌و براكه‌م ئه‌م كاره ده‌كه‌م، چونكه ئه‌وانیش عه‌لاگه ده‌فرۆشن‌و ناتوانن به‌ته‌نها بژێوی ژیانمان دابین بكه‌ن«.
رێكردنێكی خێرا به‌ناو بازاڕه‌كانی كوردستاندا به‌سه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چه‌ندین منداڵی ته‌مه‌ن جیاواز، هاوشان له‌گه‌ڵ پیاوه گه‌وره‌و به‌ته‌مه‌نه‌كاندا له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان خه‌ریكی كاركردنن.
خراپی بژێوی یه‌كێكه له‌هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی كاركردنی ئه‌و منداڵانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆكاری جۆراوجۆری دیكه‌ش هه‌ن.
له‌كاتێكدا رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به منداڵان‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری مافه‌كانی منداڵ، له‌راپۆرته‌كانیاندا نیگه‌رانی خۆیان له‌باره‌ی خراپی بارودۆخی منداڵان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه‌و داوایان له‌حكومه‌ت كردووه، مافه‌كانیان بۆ دابین بكات، به‌ڵام هێشتا حكومه‌ت نه‌یتوانیوه به‌هانای داوای رێكخراوه‌كانه‌وه بچێت‌و نه‌یتوانیوه رێ له په‌ره‌سه‌ندنی كاركردنی منداڵان بگرێت.
به‌پێی روپێوییه‌كی رێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان، كه رێكخراوێكی ناوخۆیی ناحكومییه، له‌ساڵی 2007 ژماره‌ی منداڵانی ئیشكه‌ر له‌كوردستان 14878 منداڵ بووه، له‌و ژماره‌یه‌ش %55.4 ی له‌شاری هه‌ولێر بووه‌و رێژه‌ی %27.3 له‌شاری سلێمانی‌و %17.2 له‌شاری دهۆك بووه.
به‌شێك له‌منداڵان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی خوێندنن، به‌ڵام له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانیش خه‌ركی كاركردنن‌و كاتێك له‌خوێندن ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ده‌چنه بازاڕه‌كان‌و هاوار بۆ شته‌كانیان ده‌كه‌ن.
دێرین خوامراد ته‌مه‌ن 13 ساڵ، له به‌رده‌م مێزێكی بچو‌وكدا كه ژماره‌یه‌ك سه‌عاتی جۆراو جۆری له سه‌ر بوو، وتی «له‌وه‌رزی زستاندا به‌هۆی قوتابخانه‌وه، سێ رۆژ كارده‌كه‌م، به‌ڵام هاوینان به‌رده‌وام كارده‌كه‌م«.
دێرین ماوه‌ی دوو ساڵه شان به‌شانی براكه‌ی‌و باوكی خه‌ریكی سه‌عات فرۆشتنه، داوای له حكومه‌ت كرد، سنورێك بۆ كاركردنی مندالاَن دابنێت «ناڵێم له خوار 18 ساڵه‌وه، به‌ڵكو له خوار 15ساڵه‌وه، نه‌هێڵێت ئیش به هیچ منداڵێك بكرێت«.
باوك‌و دایكی دێرین ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، به‌هۆی خراپی بژێوییانه‌وه ناچارن دێرین بنێرنه بازاڕه‌كان، تا خه‌ریكی كاركردن بێت.
خوامراد حه‌مه ئه‌مین ته‌مه‌ن 65 ساڵ، كه باوكی دێرینه وتی «نزمی ئاستی ئابووری، ناچارم ده‌كات ئیش به منداڵه‌كه‌م بكه‌م، چونكه كرێچییه‌تی یه‌كسانه به فه‌قیری«
باوكی دێرین وتیشی «كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت‌و ده‌رچوونی منداڵ له‌ژێر چاودێری دایك‌و باوكی‌دا هۆكارگه‌لی دیكه‌ن، كه رێگه خۆشكه‌رن بۆ كاركردنی منداڵان«.
كه‌ژان عه‌تا ته‌مه‌ن 42 ساڵ كه دایكی دێرینه، به هه‌مان شێوه‌ی باوكی دێرین، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، به‌هۆی نزمی ئاستی ئابووری خێزانه‌كه‌یانه‌وه، دێرینیان بۆ كاركردن ناردووه‌ته بازاڕه‌كان.
سه‌ره‌ڕای كه‌مته‌ر خه‌می حكومه‌ت له نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌یه‌دا، له هه‌مان كاتدا خودی حكومه‌ت، كێشه بۆ ئه‌م جۆره مندالاَنه دروستده‌كات له كاتی ئیشكردندا.
رامین عه‌لی ته‌مه‌ن 10 ساڵ خه‌ریكی فرۆشتنی شریتی سیدی بوو، وتی«كێشه‌ی سه‌ره‌كیمان له كاتی ئیشكردندا، رێگریكردنمانه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه» وتیشی «پۆلیس پێمان ده‌ڵێت ئێره شوێنی كار كردن نییه«.
به‌بۆچوونی توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی، كاركردنی منداڵ، كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی منداڵان ده‌دانێت‌و تووشی حاڵه‌تی ده‌روونی ناسروشتییان ده‌كات.
سامان سیوه‌یلی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، پێیوایه منداڵ له‌و قۆناغه‌دا، كاتێك به‌راوردی خۆی ده‌كات به هاوته‌مه‌نه‌كانی،هه‌ست به كه‌می ده‌كات. وتیشی «به‌هۆی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه كاری تێدا ده‌كات، ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری خراپی خه‌ڵكانی له خۆیان به ته‌مه‌نتر، دواتریش كه گه‌وره ده‌بێت، تووشی جۆرێك له حه‌زی تۆڵه سه‌ندنه‌وه ده‌بێت له كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وروبه‌ر، چونكه قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نیان به شێوه‌یه‌كی سروشتی تێنه‌په‌ڕاندوه«.
توێژه‌رانی ده‌رونیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، منداڵ له‌داهاتوودا باجی كاركردنی ده‌دات، چونكه به‌رپرسیارێتییه‌ك ده‌كه‌وێته سه‌رشانی كه به‌رگه‌ی ناگرێت.
نوسه‌یبه حسین توێژه‌ری ده‌روونی وتی «منداڵ به‌ر پرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشان، كه زۆر جار ته‌حه‌مولی ناكات‌و باجه‌كه‌ی له داهاتودا ده‌دات، له لایه‌كی تره‌وه گۆڕانێكی زۆر خێرا له قۆناغی منداڵییه‌وه بۆ قۆناغی گه‌وره‌ی له ژیانی ئه‌و منداڵه‌دا روده‌دات، كه زۆر جار هۆكاره بۆ تێكچوونی باری كه‌سێتی منداڵ«.
ئه‌و منداڵانه‌شی كه كارناكه‌ن داوا له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ن، رێگری بكات له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری كاركردنی منداڵان.
محه‌مه‌د بێساران ته‌مه‌ن 11 ساڵ وتی «من كار ناكه‌م‌و له‌گه‌ڵ كاركردنی منداڵیشدا نیم، داواكارم له حكومه‌ت رێگری بكات له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه«.
بێساران مه‌هدی ته‌مه‌ن 35 ساڵ كه باوكی محه‌مه‌ده رایگه‌یاند به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ كاركردنی منداڵ دا نییه، چونكه كاركردن له‌و ته‌مه‌نه‌دا ئامێری گه‌شه‌ی منداڵ ده‌وه‌ستێنێت‌و له داهاتودا توشی خه‌مۆكی‌و گۆشه گیری ده‌كات. له هه‌مانكاتدا منداڵ توشی ونكردنی خود ده‌بێت، چونكه له هه‌ر ته‌مه‌نێكدا هه‌ڵسوكه‌وتێكی تایبه‌تی پێویسته.
باوكی محه‌مه‌د پێیوایه، هه‌ڵسوكه‌وتی ناو بازاڕ، له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی ئه‌و منداڵه‌دا،هاوكێشه‌ی پێچه‌وانه دروست ده‌كات. داواشی له‌حكومه‌ت كرد، هه‌وڵی بنه‌بڕكردنی كاركردنی منداڵان بدات.
هه‌روه‌ها كه‌وسه‌ر قادر ته‌مه‌ن 33 ساڵ كه دایكی محه‌مه‌ده، وتی «منداڵ داهاتوی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی تێكده‌چێت‌و له نازی دایك‌و باوكی بێبه‌شده‌بێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خوێندنیش له‌ده‌ست ده‌دات» وتیشی »هه‌رگیز ئاماده نیم ئیش به‌منداڵكه‌م، بكه‌م ئه‌گه‌ر چی ئاستی ئابوریشم زۆر نزم بێت».
سیوه‌یلی ناهۆشیاری خێزان له كاركردنی منداڵدا به‌هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌زانێت‌و وتی »ئێستا ژیان له‌و ئاسته‌دا نه‌ماوه، كه خێزان چاوه‌ڕێی ده‌ستی منداڵ بكات» ناوبراو باسیله‌وه‌شكرد كه ئه‌گه‌ر منداڵ كه‌سی له خۆی گه‌وره‌تری نه‌بێت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ناتوانێت هیچ بۆشاییه‌كی ئابووری پڕبكاته‌وه، وتیشی »دواجار ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ی كه منداڵ ده‌ستی ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به زیانه ده‌رونییه‌كانی، بێگومان زیانه‌كانی زیاتره».
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات هه‌وڵده‌ده‌ن له‌كه‌مترین كاتدا، دیارده‌ی كاركردنی منداڵان كۆتایی پێ بهێنن‌و پڕۆژه یاسایه‌كیشیان، له‌و باره‌یه‌وه له‌به‌رده‌ستدایه.
به‌یان ئه‌حمه‌د بڕیارده‌ری لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی »سه‌رقاڵی پڕۆژه‌یه‌كین به ناوی (تامین چمان الاجتماعی) كه هه‌وڵێكه بۆ نه‌هێشتنی كاركردنی منداڵ‌و به‌ساڵاچووان‌و دابینكردنی موچه‌ی تایبه‌ت بۆ ئافره‌تی ماڵه‌وه».
وتیشی »هه‌وڵده‌ده‌ین له كه‌مترین كاتدا، ئه‌م دیارده‌یه نه‌هێڵین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستمان به زانینی رێژه‌ی ئه‌و مندالاَنه هه‌یه له هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم، ئه‌مه‌ش به هاوكاری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌دی دێت».
به‌یان ئه‌حمه‌د ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مۆڵه‌تیان له سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وه‌رگرتووه‌و پێویستیشیان به هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، چونكه هه‌ردوكمان ته‌واوكه‌ری یه‌كترین.