ئا:دڵشاد ئه‌نوه‌ر
كۆتایی ساڵی رابردوو به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان رایانگه‌یاند، له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌ڵام مالیكی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌داو به‌رپرسانی هه‌رێمیش خۆیان بێده‌نگ كردووه له‌ئاشكراكردنی هۆكاری نه‌هاتنه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌رێم.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كات مالیكی نه‌یویستووه سه‌ردانی هه‌رێم بكات‌و مه‌سه‌له‌ی سه‌ردانه‌كه ته‌نها یه‌ك لایه‌نه و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كورده‌وه باسكراوه، وه‌زیرێكی حكومه‌تی عێراقیش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه، مالیكی به‌نیازی سه‌ردانیكردنی هه‌رێم بووه، كه به‌دووری نازانێت په‌كخستنی سه‌ردانه‌كه‌ی كاردانه‌وه‌ی مالیكی بێت بۆ میدیای كوردی.
چاودێرانی سیاسی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه، نه‌هاتنی مالیكی بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌دیوێكدا قوڵی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌ندا ده‌رده‌خات، به‌دیوه‌كه‌ی تریشدا، مالیكی نایه‌وێت به‌هاتنی بۆ هه‌رێم، كارتێكی باشی پڕوپاگه‌نده‌كردن بداته ده‌ست سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی‌و پارتییه‌وه، به‌وه‌ی كه‌سه‌ردانه‌كه ببێته ده‌ستكه‌وت بۆ سه‌ركردایه‌تی كورد و وا به‌ده‌نگده‌ر بگه‌یه‌ندرێت، كه مالیكی ناچاركراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، دێته هه‌رێم.
مالیكی نه‌یویستووه سه‌ردانی هه‌رێم بكات
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه وروژاندنی سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی بۆ هه‌رێمی كوردستان، یه‌ك لایه‌نه‌یه‌و ته‌نها له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كورده‌وه بووه، ئه‌گینا مالیكی له‌بنه‌ڕه‌تدا نه‌یویستووه ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجام بدات، گه‌ر بیویستایه نوسینگه تایبه‌ته‌كه‌ی نیازی سه‌ردانه‌كه‌ی راده‌گه‌یاند.
له‌لێدوانێكیدا كه پێشتر بۆ هاوڵاتی دابووی، سامی ئه‌تروشی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت »مالیكی نه‌یویستووه سه‌ردانی هه‌رێم بكات، باشترین به‌ڵگه‌ش رانه‌گه‌یاندنی ئه‌و سه‌ردانه‌یه له‌سه‌ر زاری خۆی یاخود نوسینگه‌كه‌یه‌وه».
سامی ئه‌تروشی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا مه‌سه‌له‌ی سه‌ردانیكردنی مالیكی بۆ هه‌رێمی كوردستان، یه‌ك لایه‌نه باسكراوه‌و ته‌نها به‌رپرسانی كورد، باسیان له‌و سه‌ردانه كردووه، وتی »پێموانییه له‌م كاته‌دا كه هه‌ڵبژاردن نزیكه، مالیكی سه‌ردانی هه‌رێم بكات، چونكه زۆرینه‌ی شه‌قامی عه‌ره‌بی دژی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌ندن».
ناوبراو، وتیشی»مالیكی گه‌ر له‌مكاته‌دا سه‌ردانی هه‌رێم بكات، زیان به‌پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی ده‌گه‌یه‌نێت، بێگومان مالكیش ئه‌مه‌ی ناوێت».
هاوكات ئازاد چالاك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌ردانیكردنی مالیكی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ئاسایی ده‌زانێت، ده‌ڵێت »پێموانییه به‌هاتنی بۆ هه‌رێم، زیان به‌پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری مالیكی بگات، چونكه پێشتریش عه‌لاوی و جه‌عفه‌ری ئه‌و جۆره سه‌ردانانه‌یان كردووه‌و ئاسایش بووه».
ئازاد چالاك، روونیشیكرده‌وه هاتنی مالیكی هیچ كاریگه‌ری نابێت به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، چونكه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه پێویستی به‌پرس‌و رای هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌یه‌و ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ته‌واوبووه، وتیشی »كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان ده‌بووایه زوو چاره‌سه‌ر بكرایه‌ن، كه هه‌رێم‌و ناوه‌ند هه‌ردوولایان كه‌مته‌رخه‌م بوون له‌و مه‌سه‌له‌دا‌و په‌له‌یان نه‌كردووه».
نه‌هاتنی مالیكی ره‌نگه كاردانه‌وه‌ی میدیای كوردی بێت
وه‌زیرێكی كوردی حكومه‌تی عێراق، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه، كه مالیكی پێشتر به‌نیازبووه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌ڵام هۆكاری په‌كخستنی سه‌ردانه‌كه‌ی نازانرێت، به‌دووریشی نازانێت په‌كخستنی سه‌ردانه‌كه كاردانه‌وه بێت بۆ هه‌ڵای میدیای كوردی له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه، به‌وه‌ی كه‌سه‌ردانه‌كه‌یان ده‌به‌سته‌وه به‌نزیكی هه‌ڵبژاردن، نه‌ك ویستی مالیكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان.
نه‌رمین عوسمان وه‌زیری ژینگه‌ی حكومه‌تی عێراق، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی »مالیكی به‌نیاز بوو سه‌ردانی هه‌رێم بكات، به‌ڵام نازانم هۆكاری په‌كخستنی سه‌ردانه‌كه‌ی چییه». نه‌رمین عوسمان، وتیشی »مالیكی به‌خۆمی وت، كه‌به‌نیازه سه‌ردانی هه‌رێم بكات».
وه‌زیری ژینگه‌ی حكومه‌تی عێراق، به‌دووری نازانێت هۆكاری په‌كخستنی سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی بۆ هه‌رێم، په‌یوه‌ندی به هه‌ڵای میدیای كوردییه‌وه هه‌بێت، كه میدیای كوردی سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكییان ده‌به‌سته‌وه به‌نزیكی هه‌ڵبژاردنه‌وه، نه‌ك ویستی مالیكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، وتی »ره‌نگه ئه‌و هه‌ڵایه‌ی كه میدیای كوردی دروستیان كردوو هاتنی مالیكییان به‌سته‌وه به‌نزیكی هه‌ڵبژاردنه‌وه، كاردانه‌وه‌ی لای سه‌رۆك وه‌زیران دروستكردبێت».
نه‌رمین عوسمان، روونیكرده‌وه كه هاتنی مالیكی بۆ هه‌رێمی كوردستان لایه‌نی باش و خراپیشی هه‌یه، كه لایه‌نه باشه‌كه‌ی خۆی له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌نددا ده‌بینێته‌وه، وتیشی »به‌ڵام به‌هۆی وه‌ستانه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی عه‌ره‌بی له‌دژی خواسته‌كانی كورد، ره‌نگه لایه‌نی نێگه‌تیڤی سه‌ردانه‌كه بێت، بۆ مالیكی».
مالیكی نایه‌وێت به‌خۆڕایی كارتی سه‌ركه‌وتن بداته ده‌ست یه‌كێتی‌و پارتی
چاودێرانی سیاسی، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه نه‌هاتنی مالیكی بۆ هه‌رێمی كوردستان، جگه له‌وه‌ی قوڵی ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌ند ده‌رده‌خات، له‌هه‌مانكاتیشدا مالیكی نایه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ دان به‌یاسایبوونی هه‌رێمدا بنێت، هه‌روه‌ك پێشیانوایه مالیكی له‌مكاته‌دا نایه‌وێت به‌هاتنی بۆ هه‌رێم، كارتێكی باشی پروپاگه‌نده‌كردن بداته ده‌ست سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی‌و پارتییه‌وه.
دكتۆر كامه‌ران مه‌نتك مامۆستای زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، پێیوایه مه‌به‌ستی نوری مالیكی له نه‌هاتنی بۆ هه‌رێم، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی كوردستانه.
دكتۆر كامه‌ران مه‌نتك، روونیكرده‌وه مالیكی نایه‌وێت به‌هاتنی بۆ هه‌رێمی كوردستان، كارتێكی سه‌ركه‌وتن به‌خۆرایی بداته ده‌ست سه‌ركردایه‌تی كورده‌وه، بۆئه‌وه‌ی له‌بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌كاری بهێنن‌و ده‌نگده‌ری كوردی پێ رابكێشن به‌لای خۆیاندا، وتی »مالیكی باش ده‌زانێت گه‌ر له‌مكاته‌دا كه‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نزیكه، بێته هه‌رێمی كوردستان، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كورد هاتنه‌كه‌ی وه‌كو بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كارده‌هێنن به‌وه‌ی كه‌مالیكییان ناچاركردووه بێته هه‌رێم، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان».
مامۆستاكه‌ی زانسته سیاسیه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، نه‌هاتنی مالیكی بۆ هه‌رێم به‌دیوێكی تردا قوڵی ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌رده‌خات، كه‌مالیكی نایه‌وێت ئیعترافی یاسایی راسته‌وخۆ به‌هه‌رێم بكات، وتی»جاری پێشوو مالیكی كه هاته هه‌رێمی كوردستان، هاته لای سه‌رۆك كۆمار له سلێمانی، كه‌پێویست بوو بچووایه لای سه‌رۆكی هه‌رێم له‌هه‌ولێر كه‌پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانه».
هه‌واڵی نوێ له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی بۆ هه‌رێم نیه
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و شیكردنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه جیاجیایانه‌دا، كه له‌لایه‌ن به‌رپرسان‌و چاودێرانی سیاسییه‌وه، له‌سه‌ر نه‌هاتنی مالیكی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، وته‌بێژی حكومه‌تیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه هیچ هه‌واڵێكی تازه، له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌ستدا نیه.
له‌كۆتایی ساڵی رابردوودا، به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه، زۆر به‌گرنگییه‌وه له‌سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌دوان، به‌ڵام له‌ئێستادا ئاماژه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن، كه مالیكی ئاماده‌ی ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌كه‌ی نییه بۆ هه‌رێم‌و به‌رپرسانیش هیچ لێدوانێك له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له ناده‌ن‌و خۆیان بێده‌نگ كردووه.
كاوه مه‌حمود وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی»هیچ شتێكی تازه له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی بۆ هه‌رێمی كوردستان نییه».