پاش ده‌یان ساڵ له‌خۆبه‌ختكردن بۆ سیاسه‌ته‌كانی سه‌دامی ئامۆزای، عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، ناسراو به عه‌لی كیمیاوی، دواجار له‌به‌رده‌م په‌تی سێداره‌دا ژیانی كۆتایی پێهات. عه‌لی كه سه‌رده‌مێك جێی متمانه‌ی سه‌دام‌و پاڵه‌وانی رۆژگاره‌كه‌ی بوو، چووه ریزی ئه‌وانه‌ی كه پاش سه‌دام حسێن، په‌تی سێداره به‌هۆی تاوانه‌كانیاوه كرایه گه‌ردنیان.
عه‌لی كیمیاوی، رۆژگارێك له به‌رزایی ده‌یان كیلۆمه‌تره‌وه كیمیاوی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌دا داده‌باراند، كه نه‌یده‌ویست‌وه‌كو ئه‌و و رژێمه‌كه‌ی بیربكاته‌وه. به‌هه‌زاران پیرو ژن‌و منداڵ لاوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی له نێو ماڵ‌و حاڵی خۆیاندا له‌و هه‌وای پاكی ئازادییه بێبه‌شكرد، كه وه‌كو هه‌موو خه‌ڵكێكی ئاسایی هه‌ڵیان ده‌مژی. خۆبه‌گه‌وره زانیینی سه‌دامییه‌كان له‌وكاته‌دا، نه‌یده‌هێشت بۆ ته‌نها ساتێكیش بیری عه‌لی به‌لای ئه‌وه‌دا بچێت، كه رۆژێك دادێت دواساته‌كانی ژیانی به بینی ئه‌و په‌ته كۆتایی دێت، كه له‌سه‌ر تاوانانه‌كه‌ی ده‌كرێته ملی.
عه‌لی كیمیاوی یه‌كێك بوو له‌و ئه‌ڵقه گرێدراوه به‌هێزه‌ی، كه سه‌دام بۆ بته‌وكردنی سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی خۆی، به ملیۆنه‌ها خه‌ڵكی له‌چه‌ندین شه‌ڕ و شاڵاوی پاكتاوكردن پێكوشتن‌و پاشان ده‌یكردنه پاڵه‌وان‌و له ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه چیرۆكی پاڵه‌وانێتییانی، بۆ خه‌ڵك ده‌گێڕایه‌وه. ئێستا چیرۆكه‌كان به شێوه‌یه‌كی تر خۆیان ده‌نوێنن، خه‌ڵكان له بری ئه‌وه‌ی ببینن كه‌سێك له‌سه‌ر تاوانكردن خه‌ڵاتده‌كرێت، ده‌بینن له‌قه‌فه‌سی دادگادا سزای تاوانه‌كانی به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه.
له وێنه‌كانی ئه‌رشیفی رۆژگاریی حوكمڕانی ئه‌واندا، ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن سه‌دامی ئامۆزای له‌سه‌ر ئه‌و مرۆڤ كوشتنانه مه‌دالیای پاڵه‌وانێتی به‌ده‌ستی خۆی ده‌كاته ملی عه‌لی، به‌لاَم بۆ له‌مه‌وداش وێنه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی‌و وێنه‌كانی ناو قه‌فه‌سی دادگاش، ده‌چنه ریزی ئه‌و وێنه ئه‌رشیفانه‌وه‌و مێژووی ئه‌و به‌ناوپاڵه‌وانانه ده‌كاته سیمبوڵی دیكتاتۆری‌و خوێنڕێژی. ئیتر لێره‌وه ئه‌و جۆره پاڵه‌وانه‌ی رۆژانی رابردوو ده‌بنه وێنه‌یه‌كی ته‌ڵخ‌و تاریك له مێژوودا، ئه‌وكاته‌ش كه دنیا به‌جێدێڵن، خه‌ڵك هه‌ست به‌ئارامی ده‌كات‌و شادی ده‌گێڕێت.
چه‌ند خۆشه، مرۆڤ به له‌دنیا ده‌رچوونی، خه‌ڵكان حه‌سره‌ت هه‌ڵكێشن‌و هه‌ست به ونبوونی بكه‌ن‌و بیره‌وه‌رییه‌كانی به هه‌میشه‌یی لای خه‌ڵكدا به‌زیندوویی بمێنێته‌وه. به‌لاَم چه‌ند داخه، كه مرۆڤكوژه‌كان له‌پێناو حه‌زه كاتییه‌كانیاندا، ته‌نها بیریان لای رۆژانی كورسی‌و پاره‌و ده‌سه‌ڵاته‌و بیریان له‌ژیان‌و گوزه‌رانی ئه‌و خه‌ڵكانه نییه كه رۆژانه ژیانیان له‌گه‌ڵ ترس‌و ئازار‌و به‌شمه‌ینه‌تییه‌كاندا ده‌به‌نه‌سه‌رو خه‌ونی ناخۆش ده‌بینن. بۆیه خه‌ڵك هه‌قی خۆیه‌تی، شادی ده‌ربڕێت‌و ئاهه‌نگ سازبكات‌و شیرینی ببه‌خشێته‌وه.
له سێداره‌دانی عه‌لی به هه‌موو مرۆڤێكی ژیر ده‌ڵێت، كه ده‌بێت پێگه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كارنه‌هێنێت، به‌ڵكو ده‌بێت وه‌كو ئه‌ركێك سه‌یری بكات‌و له‌وێوه بتوانێت خزمه‌ت به‌و خه‌ڵكانه بكات، كه رۆژانه به‌ده‌ستی ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كانی رۆژگاره‌وه گیرۆده‌ن‌و به‌ده‌م راكردنه‌وه، فریای قوتی ژیان‌و به‌رگ‌و نانی منداڵه‌كانیان ناكه‌ون.
ئه‌وانه‌ی هاوشێوه‌وی سه‌دام‌و دیكتاتۆره‌كان بیرده‌كه‌نه‌وه‌و واهه‌ستده‌كه‌ن، كه خه‌ڵك ده‌بێت خزمه‌تكاری ئه‌وان بێت، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌لاَته‌ی كه هه‌یانه، هه‌تاوه‌كو ده‌توانن خه‌ڵك ده‌چه‌وسێننه‌وه. سه‌دام‌و عه‌لییه‌كان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی كه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو كردیان. به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان زیاتربووایه، له‌وه خراپتریان ده‌كرد. زۆر جار ئه‌وانه‌ی كه ناتوانن وه‌كو سه‌دام‌و عه‌لییه‌كان بكه‌ن، مانای ئه‌وه نییه كه هاوشێوه‌ی ئه‌وان نین، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناخیاندا حه‌زی پاره‌و ده‌سه‌ڵات ره‌گی داكوتاوه، زۆر ئاساییه له‌م پێناوه‌دا‌وه‌كو ئه‌وان بن، ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت، به‌لاته‌وه سه‌یرنه‌بێت هێشتا زۆر سیاسی هه‌بن هه‌روا بیربكه‌نه‌وه.
له‌سێداره‌دانی عه‌لی ئه‌وه به ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ده‌ڵێت، ئه‌و كاته‌ی كه له‌به‌رده‌ستان ماوه، پێویسته بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك به‌كاریبێنن، گه‌وره‌یی ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێت له‌پێش هه‌موو كه‌سێكه‌وه خۆت به خزمه‌تكاری خه‌ڵك بزانیت، نه‌ك خه‌ڵك به خزمه‌تكاری خۆت بزانێت.
زۆر زه‌حمه‌ته بتوانیت، قه‌ناعه‌ت به خۆت بهێنیت كه رۆژگارێك دادێت، خه‌ڵكانێك بتوانن له‌عێراقدا ئه‌وه‌نده‌ی سه‌دام‌و داروده‌سته‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت. بیر له‌وه بكه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵات‌و پاره‌یه‌ی به‌رده‌ستی ئه‌وان نه‌یتوانیبێت، درێژه به مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَته‌كاینان بدات‌و له‌به‌رده‌م دادگای عادیلانه‌دا رزگاریان بكات، ئایا هه‌قنییه بۆ هه‌موو ده‌سه‌لاَتداره‌كان پێشبڕكێی ئه‌وه بكه‌ن، تاكو بتوانن مێژوویه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌و پڕ له‌سه‌ربه‌رزی بۆ خۆیان بنووسنه‌وه!؟
ده‌سه‌ڵاتدار وه‌كو هه‌موو مرۆڤێكی ئاسایی، كاتێك له‌دایكده‌بێت، به فیتره‌تێكی پاك‌و بێگه‌رده‌وه دێته ناو ژیان‌و هه‌ر كه له‌دایكده‌بێت، ده‌ستده‌كات به گریان‌و ده‌وربه‌ریشی خۆشی‌و شادیی بۆ ده‌رده‌بڕن‌و به گریانی ئه‌و پێده‌كه‌نن‌و ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕن. مرۆڤی ئاسایی كاتێك له دنیاده‌رده‌چێت، به پێچه‌وانه‌ی له‌دایكبوونییه‌وه، له‌جیاتی پێكه‌نین چوارده‌وری پڕده‌كات، له‌گریان‌و پرسه‌ی بۆ ده‌گێڕن، به‌لاَم ئه‌وه چییه وا له‌خه‌ڵك ده‌كات، به له‌دنیا ده‌رچوونی سه‌دام‌و عه‌لییه‌كان، ئاهه‌نگ بگێڕێت‌و نوقمی شادی‌و خۆشی بێت؟