نوره‌دین حامد، به‌ڕێوبه‌ری دابه‌شكردنی نه‌وتی هه‌ولێر بۆ هاوڵاتی
سازدانی: سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی
له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وتی هه‌ولێر باسله كێشه‌كانی دابه‌شكردنی نه‌وت له‌هه‌ولێر ده‌كات‌و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌و بڕه نه‌وته‌ی كه‌هه‌یانه، ساڵانه چوارجار نه‌وت بده‌ن به‌هاوڵاتیان، ته‌نها ده‌توانن 30 % پێداویستی هاوڵاتیان دابین بكه‌ن‌و 70% ی كورت ده‌هێنێت.
هاوڵاتی: باسله‌وه ده‌كرێ كه ئه‌مساڵ به‌شه سوته‌مه‌نی كوردستان كورتی هێناوه، پێشتریش لیژنه‌ی پیشه‌سازی‌و وزه‌ی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ی له‌و باره‌وه ئه‌نجامدا، هۆكاری ئه‌م كورت هێنانه چییه؟
نوره‌دین حامد: سه‌رچاوه‌ی سوته‌مه‌نی بۆ پارێزگای هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی سوته‌مه‌نیمان نه‌مینێ له به هه‌رسێ جۆره‌كه‌ی ( نه‌وت‌و به‌نزین‌و گاز)، بۆ به‌نزین رۆژانه پێویستمان به ملیۆنێك‌و نیو لیتر هه‌یه. بۆ گازوایل رۆژانه پێویستمان به ملیۆنێك دووسه‌د هه‌زار لیتر هه‌یه. بۆ نه‌وتی سپی رۆژانه پێویستمان به یه‌ك ملیۆن لیتر هه‌یه. ئه‌گه‌ر ساڵانه چوارجار نه‌وت بده‌ین به‌هه‌ر خێزانێك، له ئێستادا ئه‌و بڕه سوته‌مه‌نییه‌ی به ده‌ستی ئێمه ده‌گات 30% ئه‌و پێویستیانه‌یه له باشترین حاڵه‌ته‌كان ئه‌گه‌ر هیچ گرفتمان نه‌بێت، 70% كه‌ی تر كورتهێنانه، له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی تاكو سه‌ره‌تایی ساڵی (2007) 70% سوته‌مه‌نییه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه دابین ده‌كرد، له‌م به‌رواره به دواوه له ژێر فشاری سندوقی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی هه‌موو هێنانه‌كانی سوته‌مه‌نی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگرت، پشتی به‌ست به هه‌موو ئه‌و سوته‌مه‌نییانه‌ی كه‌وا له پاڵاوگه‌كانی ناو عێراق به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
ئه‌و بڕه‌ی كه پارێزگای هه‌ولێر پێویستی پێیه‌تی، له‌نێوان دیاریكردن‌و دابینكردن كورتهێنانێك هه‌یه، بۆ نموونه له یازده مانگی ساڵی 2009 له كۆی 147 ملیۆن لیتر كه ده‌بوایه بگات پارێزگای هه‌ولێر، ئێمه 27 ملیۆنمان كوردتهێنان هه‌بوو، واته له‌و 30% یه (27) ملیۆن كورتهێنان هه‌بوو، ئه‌ویش به بیانووی جۆراو جۆری وه‌ك سیانه‌ی مه‌سفا‌و هه‌ندێ بیانوی تر.
هاوڵاتی: ئێوه‌و لیژنه‌ی پیشه‌سازی‌و وزه‌ی په‌رله‌مان، چیتانكردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كورت هێنانه؟
نوره‌دین حامد: چه‌ند ساڵێكه ئێمه ئه‌و موعانه‌ته‌مان هه‌یه، له رێگای سه‌رووی خۆمان هه‌وڵی زۆردراوه، حه‌زمانكرد په‌رله‌مان له چاره‌سه‌ركدنی كێشه‌كه به‌شداربن. ئێمه روونكردنه‌وه‌ماندا ئه‌وانیش له رێگای لییژنه‌ی خۆیان نوسراوی خۆیان به‌رزكرده‌وه بۆ حكومه‌ت، ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه له رێگای نوێنه‌رانی كورد له حكومه‌تی فیدراڵ فشار له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چاو به‌م جۆره دابه‌شكردن‌و جیاوازیه بخشێندرێته‌وه، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له‌و بڕه‌ی دێته كوردستان هه‌روه‌ها نه‌وعییه‌ته‌كه‌ی، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی جیاوازیه‌كی تر كه ئه‌وه‌یه نه‌وت له‌سه‌ر بنه‌مایی كه‌ش هه‌وا دابه‌ش ناكرێت، تاوه‌كو ئێستا هاوڵاتییه‌كی به‌غدا‌و پێنجوین هه‌مان بڕه نه‌وت وه‌رده‌گرن، كه ئه‌وه‌ش غه‌درێكی گه‌وره‌یه، تاوه‌كو ئێستا دابه‌شكردنی نه‌وت له‌سه‌ر بنه‌مایی سه‌رژمێری كۆن دابه‌شده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای گۆرانكاری له ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت چاوی پێدابخشێندرێته‌وه، چونكه پێداویستی هه‌رێم به سوته‌مه‌نی زیادیكردووه.
هاوڵاتی: هه‌ر هاوڵاتییه‌ك له ماوه‌ی ساڵێكدا چه‌ند به‌رمیل نه‌وت وه‌رده‌گرێت، تاوه‌كو ئێستاش كه له ناو وه‌رزی زستانداین، به‌ڵام هاوڵاتیان یه‌ك به‌رمیلیان وه‌رگرتووه؟
نوره‌دین حامد: ئێمه دابه‌شكرنه‌كه‌مان به‌شێوه‌ی وه‌رزییه، له مانگی پێنجی هه‌ر ساڵێكه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین تاوه‌كو كۆتایی مانگی پێنجی ساڵی داهاتوو، ئێمه بۆ ئه‌م ساڵیش له 1/5/2009 ده‌ستمان پێكرد له ناوچه شاخاوییه‌كان له ئێستاش كۆتایی پێهاتووه له ناو هه‌ولێر، به‌رمیلی دووه‌میش له ئێستادا گه‌یشتووه‌ته قه‌زای سۆران. به‌رده‌وام ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین، ئه‌و ناوچانه‌ی كه زستانیان زۆر سارد‌و سه‌خته پێش ئه‌وه‌ی سه‌رما بێت دوو به‌رمیلیان به‌سه‌ردا دابه‌شبكه‌ین. به‌رمیلی دووه‌می ناوچه شاخاوییه‌كان له ته‌واوبوونه پاشان ده‌گاته شه‌قڵاوه‌و مه‌سیف هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ری. بۆ زیاتر روونكردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رخێزانێك یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی پێبده‌ین، پێویستیمان بڕی 63 ملیۆن سه‌دو هه‌شتا هه‌زار لیترهه‌یه، بۆ به‌ده‌ستگه‌یشتنی ئه‌و بڕه‌ش پێویستمان به شه‌ش مانگ هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ش هاتنه‌كه رۆژانه‌یه ئێمه رۆژانه دابه‌شیده‌كه‌ین، به‌و بڕه‌ی كه هه‌مانه ده‌توانین دوو به‌رمیل به هه‌موو هاوڵاتییه‌كان بده‌ین ئومێدیش ده‌كه‌ین له ناوچه شاخاوییه‌كان پێش ته‌واوبوونی وه‌رزی زستان به‌رمیلی سێیه‌میش دابه‌شبكه‌ین.
هاوڵاتی: سه‌باره‌ت به نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت، كه چل هه‌زار دیناره، هاوڵاتیان گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه نرخه‌كه‌ی زۆره‌و زۆرجار به‌كرێی گواستنه‌وه نزیكده‌بێته‌وه له نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له بازاری ره‌ش؟
نوره‌دین حامد: ئێمه نرخه‌كه‌ی دیاری ناكه‌ین، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی دیاریده‌كات، بۆ به‌رمیلێك نه‌وت 40 هه‌زار وه‌رده‌گرین ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه نرخی هه‌ر لیترێك 160 دیناره، گواستنه‌وه‌ی به‌ڵێنده‌ری ناوخۆ سێ هه‌زار دینار وه‌رده‌گری، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 1500دینار بۆ بریكار‌و 500 دینار بۆ ئه‌و وێستگه‌یه كه نه‌وتی لێ دابه‌شده‌كرێت 35 هه‌زاریش نرخی به‌رمیله نه‌وته‌كه‌یه.
هاوڵاتی: به‌شێكی زۆر له هاوڵاتیان گله‌یی له نه‌وعییه‌تی ئه‌و نه‌وته ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی كه خراپه؟
نوره‌دین حامد: باشترین نه‌وت كه به‌رهه‌م دێـت له پاڵاوگه‌ی بێجییه، پاش تاقیكردنه‌وه‌ی له تاقیگه ده‌ركه‌وتووه كه‌سافه‌كی له نێوان 78ـ79 واته دوكه‌ڵی سپیه، جۆری سپییه، به ئاسانی ده‌سوتێ‌و گۆگردی نییه، هیچ كێشه‌مان نییه له ئێستادا له‌گه‌ڵ ئه‌م نه‌وته، به‌ڵام له ساڵانی رابردوو ئه‌م شته راسته، چونكه نه‌وتی كه‌ركوكمان بۆ ده‌هات باشییه‌كه‌ی وه‌كو بێجی نه‌بووه، گۆگردی هه‌بووه‌و دابه‌شكراوه.
هاوڵاتی: له سلێمانی 220 لیتر نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شده‌كرێت، له‌كاتێكدا له هه‌ولێر 216 لیتره ئه‌م جیاوازییه بۆچی؟
نوره‌دین حامد: ئێمه كه نه‌وت ده‌ده‌ین به هاوڵاتی پابه‌ندین كه به‌رمیله‌كه‌ی بۆ فول بكه‌ین، له‌گه‌ڵ مقاولیش بۆندمان هه‌یه هه‌موو به‌رمیله‌كان فول بكرێت. به‌رمیل هه‌مه‌جۆره، به تێكڕا دامانناوه هه‌موو به‌رمیلێك به 116 لیتر فول ده‌بێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه ژماره‌ك هه‌بێت به‌كه‌متر، یاخود به زیاتر پڕ بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه به 216 لیتر فول ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه لیترێك زیاد ده‌ده‌ین، واته ئێمه نه‌وت به پڕی ده‌ده‌ین به هاوڵاتی.
هاوڵاتی: وه‌زاره‌تی په‌روه‌دره‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، باسله‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و نه‌وته‌ی به‌سه‌ر قوتابخانه‌كان دابه‌شده‌كرێت دواده‌كه‌وێت، یاخود به‌شێوه‌ی پچڕپچڕ دابه‌ش ده‌كرێـت‌و ده‌بڕدرێت؟
نوره‌دین حامد: ده‌رباره‌ی دواكه‌وتن خه‌تاكه له خۆیانه، ئه‌وان له رۆتیناتی وه‌زاره‌تی خۆیان دواده‌كه‌وێت، كه ده‌گاته ده‌ست ئێمه به حكومی ئه‌وه‌ی سنوره‌كه‌یان فراوانه نۆ په‌روه‌ده له خۆده‌گرێت، ئه‌وه‌ش لۆجستییه‌ن پێویستی به كات هه‌یه، هه‌ر هیچ نه‌بێت 20 رۆژی ده‌وێت.
سه‌باره‌ت به بڕه‌كه‌ی سلێمانی بۆ هه‌ر پۆڵێك 100 لیتری داوه دهۆك 150 لیتری داوه، هه‌ولێر تاكه په‌روه‌رده‌یه، بۆ ناوچه شاخاوییه‌كان 200 لیتر بۆ شه‌قلاوه‌و 150 لیتره بۆ هه‌ولێریش 100 لیتر دابه‌شكراوه، په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له هه‌موو شوێنه‌كان زیاتریان وه‌رگرتووه.
هاوڵاتی: هاوڵاتیان ده‌ڵێن ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و به‌نزینه‌ی له به‌نزیخانه ئه‌هلییه‌كان دابه‌شده‌كرێت، جیاوازییه‌كی زۆریان هه‌یه، به‌وه‌ی كه یه‌ك جۆر به‌نزینه، به‌ڵام نه‌وعییه‌ته‌كه‌ی جیاوازه به‌وه‌ی كه به‌نزیخانه ئه‌هلییه‌كان باشتره به نموونه به‌نزینی بێجی؟
نوره‌دین حامد: به‌نزینخانه ئه‌هلییه‌كان جۆری زۆره، كه سوپه‌رو بێجی‌و محسن ده‌گرێته‌وه، هی حكومییه‌كان ته‌نها بێجی هه‌یه، له باشترین كات ئۆكتال نه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته 84، هه‌ر به‌نزینخانه‌یه‌ك له‌وه كه‌متر بێت ئیجرائاتی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له‌به‌رچی جۆری به‌نزینی باكووری عێراق، به‌گشتی به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌غدا‌و به‌سه‌ره‌وه جۆره‌كه‌ی خراپه ئه‌و جیاوازییه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه دروستیكردووه له به‌غدا‌و خواری به‌غدا به‌نزینی سوپه‌ر هاورده ده‌كرێت‌و تێكه‌ڵده‌كرێت له‌گه‌ڵ به‌نزینی عێراقی. له ئه‌نجامدا خه‌لیتێك ده‌رده‌چێت پێی ده‌وترێ موحه‌سه‌ن، ئۆپتال نه‌مبه‌ره‌كه‌ی له 89 یه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌نزینه‌كه باشتر بێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌نزینی هه‌شت پارێزگاكه‌ی تری باكوور جۆره‌كه‌ی جیاوازی هه‌یه.
هاوڵاتی: ئه‌ی سه‌باره‌ت به نرخی به‌نزینخانه حكومی‌و ئه‌هلییه‌كان له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه‌و كێ دایده‌نێ؟
نوره‌دین حامد: نرخی به‌نزینخانه حكومییه‌كان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی دایده‌نێ، ئه‌و نرخانه‌ش جێگیره. ده‌رباره‌ی نرخ له به‌نزینخانه ئه‌هلییه‌كان، به‌نزیخانه ئه‌هلییه‌كان ئه‌و به‌نزینه له ده‌ره‌وه ده‌یهێنن، وه‌كو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دابه‌شكردنی نه‌وتی هه‌ولێر له دوو خاڵ كۆنتڕۆڵی ده‌كه‌ین كه ئه‌ویش جۆری به‌نزینه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چۆنییه‌تی دابه‌شكردنی، مه‌جالی نرخه‌كه ده‌مێنێته‌وه بۆ منافه‌سه‌ی بازاڕ، به‌ڵام ناراسته‌وخۆ ده‌توانین كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ی بكه‌ین، ئه‌ویش به دابه‌شكردنی نه‌وت به‌بێ كۆبۆن ئه‌وه‌ش نرخ له بازار داده‌به‌زێنێ، به‌ڵام راسته‌وخۆ ناتوانین بۆیان دیاری بكه‌ین.