ئاڵا له‌تیف
دوای ئه‌وه‌ی ساڵانێكی زۆر شاری سلێمانی دووركه‌وته‌وه له نمایشكردنی فیلم له سینه‌ماكاندا، جارێكی دیكه دانیشتوانه‌كه‌ی رووده‌كه‌نه‌وه به‌كارهێنانی سینه‌ما‌و به‌پێی ئه‌و تێبینیانه‌ی، كه له سینه‌مای شار تۆماركراوه له‌ماوه‌ی دوو مانگی كردنه‌وه‌یدا 10هه‌زار كه‌س سه‌ردانی سینه‌ماكه‌یان كردووه.
سه‌رچنار یه‌كێك بووه له‌و ناوچانه‌ی شاری سلێمانی، كه هه‌میشه شوێنی سه‌یران‌و گه‌شتكارانی ناوشارو ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه به‌مه‌به‌ستی حه‌وانه‌وه‌و كاتبه‌سه‌ربردن روویان تێكردووه، كه‌ریم ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌مای شار له‌باره‌ی دروستكردنی سینه‌ماكه له سه‌رچنارو بیرۆكه‌ی دروستكردنییه‌وه بۆ هاوڵاتی وتی»سه‌رچنار شوێنێكی گه‌شتیارییه‌و ئێمه‌ش به‌پێویستمانزانی پرۆژه‌كه له‌م شوێنه‌دا دروست بكه‌ین، دوای ئه‌وه‌ش كه له سلێمانیدا سینه‌ما نه‌مابوو، ئامانجمان دروستكردنی سینه‌مایه‌ك بوو كه له‌ڕووی كواڵیتی‌و ناو و ناوبانگه‌وه له‌ئاستێكی به‌رزدا بێت»
ناوبراو باسیله‌وه‌كرد كه 4 هۆڵی سینه‌ما له‌پرۆژه‌كه‌دا ته‌واو بووه كه نزیكه‌ی 550 كه‌س ده‌گرێت‌و له‌هه‌وڵدان بۆ ته‌واوكردنی دوو هۆڵی دیكه له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا.
ژماره‌ی ئه‌و فیلمانه‌ی، كه تائێستا له سینه‌ماكه‌دا نمایش كراون 8 فیلمن كه سه‌رجه‌میان فیلمی بۆكس ئۆفیسن‌و ئه‌و فیلمانه‌ن، كه له‌ئێستادا له‌سینه‌ماكانی جیهان به‌تایبه‌ت له ئه‌مریكا په‌خش ده‌كرێن.
خه‌ڵكی سلێمانی حه‌زیان له فیلمی ئه‌كشن نییه‌و 2012ش زۆرترین بینه‌ری هه‌بووه
ده‌رباره‌ی ئاڕاسته‌ی گرنگیپێدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌ماكه بۆجۆری ئه‌و فیلمانه‌ی كه نمایشی ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌ماكه باسیله‌وه‌كرد، كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌و فیلمانه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاستی گرنگی فیلمه‌كان، وتی »به‌ڵام بۆمان ده‌ركه‌وت كه خه‌ڵكی سلێمانی حه‌زیان به فیلمی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ژیانی خێزانی‌و كۆمێدییه، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك فیلمی تایبه‌ت به پێشبینییه زانستییه‌كان كه له‌م ڕووه‌وه فیلمی 2012 بینه‌ری باشی هه‌بووه».
ده‌رباره‌ی ئه‌و فیلمانه‌ش كه‌خه‌ڵك زۆر ئاره‌زووی پێنه‌بووه، كه‌ریم وتی»ئه‌و فیلمانه‌ی كه ئه‌كشنن‌و تایپی ئه‌و فیلمانه بووه، كه بینه‌ران زۆری حه‌زیان پێنه‌بووه».
ده‌رباره‌ی ئه‌و ستاندارده‌ش كه ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌یان له‌سه‌ر كردووه، به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌ماكه باسیله‌وه‌كرد كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كه فیلمی (ئۆڵد دۆگس) كه فیلمێكی كۆمیدی كۆمه‌ڵایه‌تییه، خه‌ڵكێكی زۆر چووه بۆ بینینی، له‌كاتێكدا (فیلمی نینجا) ئه‌سانسن كه فیلمێكی ئاكشنه، خه‌ڵك زۆر كه‌م چووه بۆ بینینی. به وته‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ئه‌مه پیشانیده‌دات كه خه‌ڵكی سلێمانی‌و بینه‌ران زۆر حه‌زیان به ئه‌كشن نییه‌و زۆرتر تامه‌زرۆی فیلمه كۆمیدییه‌كانن.
فیلمی 2012 كه‌فیلمێكی زانستییه‌و باسله پێشبینییه زانستییه‌كان ده‌رباره‌ی كۆتایی زه‌وی‌و شه‌ق بوونی ده‌كات، زۆرترین بینه‌ری هه‌بووه له نێو نمایشی فیلمه‌كانی ئه‌و سینه‌مایه‌دا.
پێشبینییه‌كان پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه، رێژه‌ی چوون بۆ سینه‌ما له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه
شاری سلێمانی له‌ساڵانی رابردوودا، بۆماوه‌یه‌كی زۆر دابڕابوو له‌جیهانی فیلم‌و سه‌ردانیكردنی سینه‌ما‌و تێڕوانینی خه‌ڵكیش بۆ به‌كارهێنه‌رانی سینه‌ما، به‌پێی پێوانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نیشانه‌ی پرسیاریان له‌سه‌ربوو، هه‌ر بۆیه سێ سینه‌مای ئه‌و شاره، پاش كه‌مبونه‌وه‌ی بینه‌رانی هه‌رسێكیان داخران، هه‌ربۆیه كردنه‌وه‌ی سینه‌مایه‌كی نوێ له‌شاره‌كه‌دا، بێ ترس نه‌بووه له نه‌بوونی جه‌ماوه‌رێك بۆ بینینی نمایشه‌كانی.
به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌ماكه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه راده‌ی گرنگیپێدان‌و سه‌ردانیكردنی دانیشتوانی شاری سلێمانی بۆ سینه‌ما، زۆر له‌و راده‌یه زیاتر بووه كه جێگه‌ی پێشبینی ئه‌وان بووه‌و وتی »بینه‌ره‌كانمان زۆر زیاتر بووه له‌وه‌ی كه‌خۆمان پێشبینیمان كردووه، خه‌ڵكه‌كه‌ش پێشوازیه‌كی زۆریان له‌كردنه‌وه‌ی سینه‌ماكه، كرد ».
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانیش بۆ ئه‌و پێشبینییه وتی »خه‌ڵك ده‌مێكه دابڕاوه له‌سینه‌ما‌و جیلێك هه‌یه كه ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌و سینه‌مای نه‌بینیوه، بۆیه پێمانوابوو كه خه‌ڵك به‌ئاسانی ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وتووه خه‌ڵكی سلێمانی زۆر حه‌زی به سینه‌مایه».
خێزان‌و كچان زۆرترینی رێژه‌ی بینه‌رانی سینه‌ماكه پێكده‌هێنن
به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌ماكه باسله‌وه ده‌كات، خێزان به‌پله‌ی یه‌كه‌م‌و كچانیش به زۆرترین رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه پێكده‌هێنن كه سه‌ردانی سینه‌ماكه‌یان كردووه.
وتیشی»ئه‌و رێژه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه سه‌روو رێژه‌ی 10هه‌زار كه‌س له‌ماوه‌ی كردنه‌وه‌ی سینه‌ماكه‌دا سه‌ردانی سینه‌ماكه‌یان كردووه‌و به‌پێی ئه‌وه‌ش كه تێبینیمان كردووه 60%ی ئه‌و رێژه‌یه ژنان‌و كچانن‌و 40%ی بینه‌رانیش له پیاوان پێكدێێن».
فیلمه‌كان پێشتر
به فلته‌ری دوبه‌ی تێده‌په‌ڕن
سه‌رجه‌می ئه‌و فیلمانه‌ی كه له‌سینه‌ماكه‌دا نمایش ده‌كرێن، پێشتر به فلته‌ری دوبه‌ی تێده‌په‌ڕن‌و ئه‌و بڕگانه‌یان لێ ده‌رده‌كرێت كه وروژێنه‌رن یان مه‌ترسی هه‌یه بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و دینی.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌ماكه وتی »فیلمه‌كان دوای ئه‌وه‌ی به‌فلته‌ری دوبه‌ی تێده‌په‌ڕن له‌لای ئێمه هیچ ده‌ستكاری ناكرێته‌وه، چونكه فلته‌ره‌كه‌ی ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێكه‌و به‌شێوه‌یه‌كه كه‌بۆ خێزان‌و هه‌موو لایه‌ك گونجاوه».
تێڕوانینی خه‌ڵك
بۆ سینه‌ما گۆڕاوه
ئه‌گه‌ر پێشتر تێڕوانینی خه‌ڵك له‌م چه‌ند ساڵه‌ی پێشوتردا به‌رامبه‌ر به‌چوونه سینه‌ما نێگه‌تیڤانه بووبێت‌و به‌كارهێنه‌رانیشی روبه‌ڕووی پلاری كۆمه‌ڵایه‌تی بووبێته‌وه، ئه‌وا له‌ئێستادا به‌ڕای سه‌رپه‌رشتیارانی سینه‌مای شار تێڕوانینی خه‌ڵك له‌مباره‌یه‌وه گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی دیكه‌ی خاڵی له‌و دیاردانه.
سه‌باره‌ت به‌و هۆكارانه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌پشت دروستكردنی ئه‌م جۆره تێڕوانینه‌ی خه‌ڵكه‌وه بوون، به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌مای شار وتی» له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا ئاستی سینه‌ما هاتبوه خواره‌وه‌و له‌ڕووی بیناو رووناكی‌و ساردی‌و گه‌رمی‌و كوالیتی فیلم‌و هیچ گرنگییه‌كی پێنه‌درابوو هه‌ربۆیه رۆژ به‌ڕۆژ ئاستی داده‌به‌زی‌و ده‌بووه شوێنی مێردمنداڵان‌و به‌كارهێنانی به‌شێوه‌یه‌كی خراپ».
وتیشی »ئه‌م سینه‌مایه‌ی ئێستا ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سینه‌مایانه‌یه‌و له‌ئاستێكی به‌رزدایه له‌هه‌موو رووه‌كانی ئامێر‌و كوالیتی‌و رێكخستنی هونه‌رییانه‌ی نێو هۆڵه‌كانی، ئه‌مه‌ش هۆكار بوو بۆئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكێكیش رووی تێبكات كه له‌ئاستێكی به‌رزدابن‌و نرخی سینه‌مایان له‌لاهه‌بێت».