ئا: دڵشاد ئه‌نوه‌ر
راگه‌یاندنی چاره‌سه‌ری پێشوه‌خت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، بۆ هه‌ندێك له‌و گرفتانه‌ی كه له‌نێو لیژنه‌كانی تاوتوێ ده‌كرێت، گومانی ئه‌وه‌ی لای هه‌ندێك له‌په‌رله‌مانتاران دروستكردووه كه زانیاری نێو هه‌ندێك له‌لیژنه‌كان پێشوه‌خت بدرێته حكومه‌ت.
په‌رله‌مانی كوردستان، كه چاودێره به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه، ئه‌ركی لیژنه‌كانی ئه‌وه‌یه كه‌دوای تاوتوێكردنی كه‌موكوڕییه‌كانی حكومه‌ت، ئه‌و كه‌موكوڕییانه له‌رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه ئاراسته‌ی حكومه‌ت بكرێت، بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنیان ببێته ده‌ستكه‌وتی په‌رله‌مان، به‌ڵام له‌ئێستادا نیگه‌رانی ئه‌وه‌یه هه‌یه، كه پێشوه‌خت حكومه‌ت ئاگاداره له‌هه‌ندێك له‌و كه‌موكوڕییانه‌ی خۆی كه له‌نێو لیژنه‌كاندا تاوتوێ ده‌كرێت.
په‌رله‌مانتارانی لیستی كوردستانیش، ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌حكومه‌ت كه‌وتووه‌ته خۆی‌و هه‌موو كێشه و گرفته‌كانی خه‌ڵك ده‌بینێت، بۆیه پێویستی به‌وه نییه زانیاری نێو لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر گرفته‌كانی خه‌ڵك پێبدرێت.
گه‌یاندنی زانیاری نێو لیژنه‌كانی په‌رله‌مان به‌حكومه‌ت
به‌گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌ندێك له‌و كه‌موكوڕییانه‌ی حكومه‌ت كه‌له‌نێو لیژنه‌كانی په‌رله‌ماندا تاوتوێ ده‌كرێن، پێشوه‌خت زانیاری‌یان له‌باره‌وه ده‌درێته حكومه‌ت، حكومه‌تیش له‌رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و كه‌موكوڕییانه راده‌گه‌یه‌نێت.
گه‌یاندنی زانیاری پێشوه‌خت له‌سه‌ر كه‌مو كوڕییه باسكراوه‌كانی نێو لیژنه‌كانی په‌رله‌مان به‌حكومه‌ت، له‌كاتێكدایه ده‌بێت ئه‌و كه‌موكوڕییانه له‌رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت بكرێت، بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ركردنیان ببێته ده‌ستكه‌وت بۆ په‌رله‌مان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌په‌رله‌مانی كوردستان كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به هاوڵاتی وت »پێش گه‌یاندنی هه‌ندێك مه‌سه‌له له‌رێگه‌ی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه به‌حكومه‌ت، گومان ده‌كرێت پێشوه‌خت هه‌ندێك له زانیارییه‌كان بدرێته حكومه‌ت».
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ندێك كه‌موكوری حكومه‌ت هه‌یه كه‌له‌نێو لیژنه‌كانی په‌رله‌ماندا تاوتوێ ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه حكومه‌ت ئاگادار بكرێته‌وه له‌و كه‌موكوڕییانه‌و باشكردنی كه‌موكوڕییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ببێته ده‌ستكه‌وتی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان، كه‌چی پێشوه‌خت حكومه‌ت له‌رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كه‌موكوڕیانه راده‌گه‌یه‌نێت كه‌له‌نێو لیژنه‌كاندا باسیلێوه‌كراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی »ئه‌مه‌ش گومانی ئه‌وه‌ی دروستكردووه كه زانیاری نێو چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێشوه‌خت گه‌یه‌ندرابێته حكومه‌ت، گه‌ر درێژه‌ی هه‌بێت جۆرێك له‌بێ متمانه‌یی له‌نێو ئه‌نداماندا دروست ده‌بێت».
هه‌ر په‌رله‌مانتارێك نهێنی بباته ده‌ره‌وه، ده‌بێت ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، كه‌هه‌ر په‌رله‌مانتارێك نهێنی نێو لیژنه‌كان بباته ده‌ره‌وه، پێویسته ده‌ست له‌كاری په‌رله‌مانتاری بكێشێته‌وه، چونكه خیانه‌تی له‌و سوێنده‌كردووه كه‌خواردوویه‌تی به‌وه‌ی كه‌ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بكات.
كوێستان محه‌مه‌د سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، وتی »بڕوا ناكه‌م په‌رله‌مانتار نهێنی نێو لیژنه‌كان بباته ده‌ره‌وه، هه‌ر كه‌سێكیش ئه‌و كاره بكات پێویسته ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه».
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، ئه‌ندام په‌رله‌مان نوێنه‌ری خه‌ڵكه‌و به‌ده‌نگی خه‌ڵك هه‌ڵبژێردراوه، بۆیه نابێت خیانه‌ت له‌و سوێنده بكات، كه له‌كاتی ده‌ست به‌كاربوونیدا خواردوویه‌تی، به‌وه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانه‌كه‌ی ره‌چاو بكات.
كوێستان محه‌مه‌د، روونیشیكرده‌وه گه‌ر زانیاری نێو لیژنه‌كان ببرێته ده‌ره‌وه، جگه له‌زیان گه‌یاندن به‌ئه‌دای په‌رله‌مان، له‌هه‌مانكاتیشدا جۆرێك له‌بێ متمانه‌یی له‌نێوان په‌رله‌مانتاراندا دروست ده‌بێت، وتی »نابێت هیچ په‌رله‌مانتارێك رێگه به‌خۆی بدات، كه نهێنی نێو لیژنه‌كه‌نان بباته ده‌ره‌وه، چونكه له‌و حاڵه‌ته‌دا مه‌سه‌له‌كه ده‌چێته چوارچێوه‌ی به‌كارهێنانی په‌رله‌مانتاره‌كه‌وه».
حكومه‌ت كه‌وتووه‌ته خۆی‌و گرفته‌كانی خه‌ڵك ده‌بینێت
په‌رله‌مانتارانی لیستی كوردستانی بردنه ده‌ره‌وه‌ی نهێنی نێو لیژنه‌كانی په‌رله‌مان‌و پێدانی به‌حكومه‌ت ره‌تده‌كه‌نه‌وه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌هۆی تێبینی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی پێشتری حكومه‌ت، هه‌موو پرۆژه‌كانی حكومه‌ت له‌په‌رله‌مان كێشراونه‌ته‌وه، چ جای ئه‌وه‌ی زانیاری نێو لیژنه‌كان درابێته په‌رله‌مان.
په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی كوردستانی، ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، حكومه‌ت كه‌وتووه‌ته خۆی‌و هه‌موو كێشه‌و گرفته‌كانی خه‌ڵك ده‌بینێت، بۆیه پێویستی به‌وه نییه ئه‌و گرفتانه‌ی به‌نهێنی پێبگه‌یه‌ندرێت كه‌له‌نێو لیژنه‌كانی په‌رله‌ماندا تاوتوێ ده‌كرێن.
دكتۆر سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی كوردستانی، روونیكرده‌وه كه حكومه‌ت كه‌وتووه‌ته خۆی‌و ده‌یه‌وێت ئه‌و گرفتانه‌ی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكات، كه‌پێشتر هه‌بوون. بۆیه حكومه‌ت له‌رێگه‌ی خه‌ڵك‌و رۆژنامه‌كانه‌وه ئاگاداری كێشه‌كانه، نه‌ك له‌رێگه‌ی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه، وتیشی »حكومه‌ت گرفته‌كان چاره‌سه‌ر ناكات ره‌خنه‌ی لێده‌گیرێت، چاره‌سه‌ریشیان ده‌كات ده‌وترێت زانیاری نێو لیژنه‌كانی پێدراوه له‌سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كان».
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا »بردنه ده‌ره‌وه‌ی نهێنی نێو لیژنه‌كان نایاساییه، بۆیه هه‌ركه‌س‌و فراكسیۆنێك زانیاری له‌و شێوه‌یه‌ی لایه، بابیداته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، بۆئه‌وه‌ی هیچ په‌رله‌مانتارێك نه‌توانێت كاری له‌و شێوه‌یه بكات».
سه‌روه‌ر عه‌بدولره‌حمان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كان به‌ڵێنی لیستی كوردستانییه‌و پێش هه‌ڵبژاردن به‌خه‌ڵكیداوه، بۆیه حكومه‌ت چاودێری كه‌موكوڕییه‌كان ده‌كات و خۆی گرفته‌كان ده‌بینێت، پێویستی به‌وه‌نییه زانیاری له‌سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كان له‌په‌رله‌مانتار وه‌ربگرێت.
هاوكات خه‌لیل عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی كوردستانی، ره‌تیكرده‌وه كه زانیاری نهێنی نێو لیژنه‌كانی په‌رله‌مان برابێته ده‌ره‌وه، وتی »هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ی پێشتری حكومه‌ت كه له‌به‌رده‌ست په‌رله‌ماندا بوون، به‌هۆی بوونی تێبینی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ریان‌و گۆڕینی واقیعی هه‌رێمه‌وه كێشرانه‌وه».
وتیشی »په‌رله‌مانتار كه ره‌خنه‌ی له پرۆژه‌ی حكومه‌ت گرت، ئیتر چۆن نهێنی نێو لیژنه‌كان ده‌داته حكومه‌ت».
حكومه‌ت ره‌تیده‌كاته‌وه
به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، كه پێشوه‌خت زانیاری نێو لیژنه‌كانی په‌رله‌مانیان، له‌سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كانی حكومه‌ت، پێگه‌یه‌ندرابێت.
دكتۆر نوری عوسمان سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به هاوڵاتی وتی »په‌رله‌مان لایه‌نێكی چاودێریكاره به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه‌و ده‌توانێت چاودێری ئیشوكاره‌كانی حكومه‌ت بكات».
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، مه‌سه‌له‌ی گه‌یشتنی زانیاری پێشوه‌ختی نێو لیژنه‌كان به‌حكومه‌ت ره‌تكرده‌وه، وتیشی »په‌رله‌مان ده‌توانێت ره‌خنه له‌هه‌ر كارێكی حكومه‌ت بگرێت كه به‌لایه‌وه نه‌گونجاو بێت».