زۆرن ئه‌و وشانه‌ی كه پێویسته بووترێن، كه‌من ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كاتی پێویستدا، ئه‌و وشانه ئه‌دركێنن. زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چاوه‌ڕێن ئه‌و وشانه ببیستن، كه‌من ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قه‌ڵس ئه‌بن به بیستنی ئه‌و وشانه.
راستی وتن به‌ده‌ر له هه‌ژموونی كه‌سی، راستی وتن ته‌نها بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان، خوێندنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه به‌ده‌ر له په‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م‌وئه‌و.
ئه‌كرێت خوێندنه‌وه‌یه‌ك، به‌ده‌رئه‌نجام خزمه‌تی لایه‌ك بكات‌و دژ به لایه‌كی تر بێت، به‌لاَم ئه‌مه نابێ ببێته هۆی ئه‌وه‌ی، كه گۆشه نیگای جیاواز مه‌ودای ده‌ربڕینی نه‌بێت.
ئه‌م ولاَته‌ی ئێمه، ولاَتی ناكۆكی یه‌كانه، ناكۆكی نێوان براكان‌و هاوزمانه‌كان زۆر زیاتره له ناكۆكی یه ناوه‌ندی یه‌كانمان. گه‌ر زه‌مه‌نی شه‌ر دژی داگیر كه‌رانی كوردستان، به‌راوورد بكرێت به زه‌مه‌نی شه‌ڕی نێوان پارته كوردییه‌كان، ده‌رئه‌نجام شه‌ری نێوان براكان زه‌مه‌نه‌كه‌ی درێژ تره.
ئه‌وه‌نده‌ی چه‌كه‌كانمان بۆ شه‌ڕی ناوخۆمان به‌كار هاتووه، ئه‌وه‌نده بۆ شه‌ڕی داگیركه‌ران به‌كارنه‌هاتووه. ئه‌وه‌نده‌ی ئاماده باشین بۆ دان‌وسان له‌گه‌ڵ داگیركه‌رانی كوردستان، ئه‌وه‌نده ئاماده باش نین، بۆ دان‌وسانی نێوان خۆمان. ئه‌وه‌نده‌ی باوه‌ڕمان به نه‌ته‌وه‌كانی تر هه‌یه ئه‌وه‌نده بێ باوه‌رین به هاوزمانه‌كانی خۆمان.
ئه‌وه‌نده‌ی زمان‌و قه‌ڵه‌می زبر بۆ ناكۆكی نێوان خۆمان ئاماده‌یه ئه‌وه‌نده زمان‌و قه‌ڵه‌می میانڕه‌و كه‌متره.
ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كین، خاوه‌نی مێژوویه‌كی فه‌ناكردنی یه‌كترین، موراڵی گومان‌و فه‌ناكردن هه‌میشه لای ئێمه بوونی هه‌یه.
له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه، هه‌میشه وه‌یشوومه‌ی شه‌ڕ له زیهنییه‌تی تاكه‌كانماندا بوونی هه‌یه، چه‌ك پیرۆزی هه‌یه له هه‌ستماندا، قه‌ڵه‌می زبر زۆر زیاتر ئه‌بینرێت له قه‌ڵه‌مه هێمن‌ومیانڕه‌وه‌كان، مانشێتی رۆژنامه‌كان زیاتر سه‌رنج راكێشه گه‌ر باسله وه‌یشوومه‌ی شه‌رو ناكۆكی نێوان دژه‌كان بكات.
شكست هه‌ڵسانه‌وه سه‌ركه‌وتن
شكست به هه‌ر هۆكارێك بێت، هه‌میشه لای ئێمه چاوه‌ڕێین، كه ئه‌بێت هه‌ڵسینه‌وه، سه‌ركه‌وتنیش بكه‌ینه ئامانج‌و كاری بۆ بكه‌ین. ئه‌م میتۆده‌یه له ئاستی تاك یان گروپ جۆرێكه له هیواو به ئه‌مه‌كی‌و باوه‌ربوون به خۆ!!
ئه‌وه‌ی ئه‌بێته پرسیار ئه‌وه‌یه:
شكست، ئه‌كرێت وه‌ك قۆناغێك سه‌یر بكرێت‌و دیراسه‌ی فاكته‌ره‌كانی بكرێت‌و هه‌وڵ بدرێت، كه فاكته‌ری سه‌ركه‌وتن بهێنرێته دی. لای ئێمه شكست له سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ردا ئه‌بینین، هه‌روه‌ك چۆن سه‌ركه‌وتن له شكستی به‌رامبه‌ردا ئه‌بینین. واته شكستی لایه‌ك ئه‌به‌سترێته‌وه به هه‌وڵدانی به‌رامبه‌ر بۆ دروستكردنی ئه‌و شكسته. ئه‌وه ئێمه نین، كه شكست بێنین گه‌ر ئه‌وان وایان نه‌كردایه، ئه‌وه ئێمه نین كه‌وامان لێ بێت، ئه‌وه ئه‌وان بوو كاری رێكخراویان كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه شكست بێنین!!
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی شكسته‌كه‌ی ئه‌خاته سه‌ر به‌رامبه‌ر، ئه‌وه‌نده لێكدانه‌وه بۆ حاڵی خۆی ناكات، ئه‌وان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌بینن له‌و حاڵه‌ته‌ی كه هه‌یه، باڵی ریفۆرم‌و گۆڕان به‌وه تاوان بار ئه‌كه‌ن، كه ئه‌وان ده‌مێكه كار بۆ ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه شكست به یه‌كێتی بهێنن‌و له‌و كاته‌ی كه له ناو یه‌كێتی دا كاریان كردووه.
ئه‌م جۆره بینینه خۆی له خۆیدا فه‌ناكردنی یه‌كتری‌و قبوڵ نه‌كردنی یه‌كتری به دی ئه‌هێنێت.
ئه‌م بار‌و دۆخه پێویستی به‌وه‌یه كه خوێندنه‌وه بكرێت، بۆ هه‌ر یه‌ك له لایه‌نه ناكۆكه‌كان تا بزانرێت ئه‌م ره‌وته به‌ره‌و كوێ ئه‌ڕوات؟
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
یه‌كێتی له ئێستادا به جۆری جیاواز وێنا ئه‌كرێت، نوسه‌ر هه‌یه به جه‌نگاوه‌رێكی ئه‌بینێ، كه خوێنی لێ ئه‌ڕوات، هه‌یه به پیاوه نه‌خۆشه‌كه ئه‌یبینێ، هه‌ندێ كه‌سیتر وا ئه‌یبین كه شكست‌وهه‌ڵسانه‌وه، مۆركی ناسراوه‌ی یه‌كێتی یه، هه‌رچۆنێك وێنا بكرێت.یه‌كێتی خاوه‌نی قه‌یرانه، قه‌یرانێك كه له دوای 25/7 ه‌وه به ئاشكرا قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌كرێت، ئه‌وه‌ی ئه‌بینرێت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه یه‌كێتی پیاده‌ی كردووه بۆ ده‌رباز بوون له‌و قه‌یرانه، تا ئێستا نه‌بۆته هه‌نگاوی فریادڕه‌س، ده‌ركردنی ئه‌م‌وئه‌و و نان بڕین، به‌ستنی پلینێۆم، گۆڕینی به‌رپرسان، خۆئاماده‌كردن بۆ كۆنگره، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌كانی پێشوو، لێژنه‌ی چاكسازی. هه‌موو ئه‌مانه نه‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه شه‌قام له خۆیان ئاشت بكه‌نه‌وه به ڵكو ده‌لاقه‌ی نێوانیان به‌ره‌و گه‌وره‌تر بوون ئه‌چێت.
شه‌قامی كوردی ناتوانێت بڕوا بداته‌وه به یه‌كێتی، كه به هه‌مان ریتمی پێش هه‌ڵبژاردن كار بكات‌و به هه‌مان كه‌سه‌كانی پێشوو به‌رنامه‌ی هه‌ڵسانه‌وه جێبه‌جێ بكات. ئه‌كرا گوتاری یه‌كێتی كرانه‌وه بێت، به‌ره‌و رووی نه‌یارانی نه‌ك فه‌ناكردن‌و قبوڵ نه‌كردن. ئه‌كرا یه‌كێتی له جیاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌كانی دوێنێ، بێت په‌ڕه‌ی نوێی بكردایه‌ته‌وه. ئه‌كرا پیاچوونه‌وه‌ی رێكه‌وتنی ستراتیجی نێوان خۆی‌و پارتی بكردایه‌و هه‌وڵی بدایه، واقیعی حاڵ قبوڵ بكات‌و یاریكه‌ری ئه‌مڕۆ بێت، نه‌ك یاریكه‌ری دوێنێ له ئه‌مرۆدا. ئه‌كرا یه‌كێتی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی چالاكی پێك بهێنایه، نه‌ك كار دۆزینه‌وه بۆ تێ كۆشه‌رانی دوێنێ، مه‌به‌ستیش كاری ته‌عبه‌وی بێت !!
ئه‌كرا بارودۆخی ترس بڕه‌وێنێته‌وه، نه‌ك هۆكار بێت بۆ دروستكردنی. ئه‌كرا جارێكی تر به زانیاری هه‌ڵه باوه‌ڕ نه‌كات‌و لینكی به‌هێز تر دروست بكات نه‌ك هه‌مان ئسلوبی پێشوو تر!
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
له كۆمپانیایه‌كی راگه‌یاندنه‌وه بۆ بزووتنه‌ویه‌كی به‌ر فراوان، له ریفۆرمه‌وه بۆ 25 كورسی په‌رله‌مانی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ی ژووره داخراوه‌كان، بۆ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی گه‌وره، شه‌قام تاره‌زایی خۆی له‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا ئه‌بینێ، به‌لاَم ئه‌وه‌ی ئه‌بێته پرسیار كه :
گۆڕان وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری تا چه‌ند له ناكۆكی نێوان ته‌كه‌توله‌كان خۆی ده‌رباز كردووه؟ ئه‌وانه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ئه‌كه‌ن هه‌ر هه‌مان ئه‌و كه‌سانه نین، كه ده‌رخسته‌ی عه‌قڵی حیزبن‌و مێژوویه‌ك له ناكۆكی ماڵی پێشوویان هێناوه‌ته ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه؟
ئه‌وان تا ئێستا‌وابه‌سته‌ی بارودۆخی پێشوون‌و ئه‌و رابووردووه بووه‌ته به‌شێكی گه‌وره له بیر كردنه‌وه‌یان، كامه گه‌نج توانیوێتی له سه‌رچاوه‌ی بڕیاردا شوێنی خۆی هه‌بێت؟!
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ به‌رده‌وام بوونی‌و گه‌شه‌كردنی زیاتر، پێویستی به ئێستا‌و داهاتوو هه‌یه نه‌ك وابه‌سته‌یی به رابوودووه.
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، قه‌ده‌رێك ناڕه‌زایی شه‌قامی لێ كۆبۆته‌وه گه‌ر نه‌توانرێت به بیری سه‌رده‌م‌و نوێ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات ئه‌وه كارێكی به‌ڵگه نه‌ویسته، كه ئه‌و ناڕه‌زایی یه بۆ شوێنێكی تر بگه‌رێت یان بزووتنه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌رهه‌ڵبدات ؟؟
گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گوتاره‌كه‌ی له گوتاری پێشوو قه‌تیس بكات، ئه‌وه ئاساییه كه گوتاری نوێ مه‌ودای سه‌رهه‌ڵدانی هه‌بێت.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌ر نه‌توانێت له كاره‌كانی خۆیدا به مۆسه‌ساتی كار بكات، چۆن ئه‌توانێت ئه‌و بارودۆخه بۆ ده‌سه‌لاَت‌و حوكمڕانی داوا بكات، بزووتنه‌وه‌یه‌ك چۆن ئه‌توانێت بنه‌بری كێشه‌ی ته‌كه‌تول بكات، كه له ناوخۆی خۆیدا ئه‌و حاڵه‌ته بوونی هه‌بێت!
لیبراڵی نوێ‌و نێچیروان بارزانی
له ماوه‌ی رابووردودا، گوتارێكی نوێ له ناو ماڵی پارتی یه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، كه ئه‌كرێت به سه‌رهه‌ڵدانێكی نوێ ببینرێت. ئه‌م گوتاره گوتارێكی كراوه‌یه، به‌رامبه‌ر ناوخۆی خۆیان‌و ده‌ره‌وه‌ی خۆیان. ئه‌م گوتاره گوتارێكی میانڕه‌و و كراوه‌یه به‌رامبه‌ر به هه‌موولایه‌ك، تائێستا ئه‌م ره‌وته، خۆی وه‌ك ره‌وتێكی سه‌ربه‌خۆ ئاشكرا نه‌كردووه‌و زیاتر له ناو ماڵی پارتی دا، باسی لێوه ئه‌كرێت، ئه‌م ره‌وته ئه‌كرێت له داهاتوودا، ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه كردنی هه‌بێت‌و رۆڵی گه‌وره ببینێت له كوردستاندا، هه‌رچه‌نده تان‌وپۆی ئه‌م ره‌وته روون‌و ئاشكرا نییه.
ئه‌وه‌ی پێ ئه‌چێت گریمانی روودانی هه‌بێت، كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی تێزی نوێ‌و پلاتفۆڕمی نوێ رووبدات، ئه‌و ناكۆكی یانه‌ی كه ئێستا ئه‌بینرێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ره‌وتی رووداوه‌كانی به شێوه‌یه‌ك بێت كه سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت، ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتری‌و ئاماده نه‌بوون بۆ پێكه‌وه كار كردن ئه‌و ئه‌گه‌ره زیاتر ئه‌كات، كه ئه‌م بارودۆخه پێویستی به بزاڤێكی نوێیه كه زیاتر كار بۆ داهاتوو بكات، نه‌ك وابه‌سته‌ی رابووردو بێت‌و له كه‌سێتی كردنی گرفته‌كان بڕوات به‌ره‌و گشتاندنی كێشه‌كان.
شه‌قامی كوردی‌و تاكی كوردی جارێكی تر ناتوانێت وابه‌سته‌ی گوتارێك بێت، كه دێواندی سه‌ركرده بكاته ئامانج، جارێكی تر بزاوتێك ناكاته هۆكار بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كه ئه‌م ده‌موچاو بگۆڕێت، به‌و ده‌موچاو كه كۆی مه‌سه‌له‌كان نه‌گۆڕێت‌و ئامانجیش خزمه‌تی گشتی‌و په‌رژه‌وه‌ندی گشتی بێت.