به‌ناز عومه‌ر
دووساڵ زیاتره په‌رله‌مانی كوردستان، یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشانی ده‌ركردووه‌و تائێستاش ئه‌و یاسایه جێبه‌جێنه‌كراوه، په‌رله‌مانتاران حكومه‌ت به‌جێبه‌جێنه‌كردنی تۆمه‌تبارده‌كه‌ن‌و ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن په‌رله‌مانیش له‌جێبه‌جێنه‌كردنی یاساكه‌ی نه‌پێچاوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانی كوردستان له‌ساڵی 2008 یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشانی ده‌ركرد، كه به‌یاسای (ژماره 5ی ساڵی 2008، یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان، له‌هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره 31 ی ساڵی 2007) ناسراوه، به‌ڵام تائێستا یاساكه نه‌چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
یاساكه چه‌ند مادده‌یه‌كی تێدایه، وه‌ك قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره‌كێشان، له‌شوێنه گشتییه‌كاندا‌و نه‌فرۆشتنی جگه‌ره له‌لایه‌ن منداڵی خوار 18 ساڵه‌وه‌و دانانی كوالێتی بۆ ئه‌و جگه‌رانه‌ی دێنه هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له‌گه‌ڵ دانانی گومرگ له‌سه‌ریان.
په‌یامنێری هاوڵاتی بۆ زانینی هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی یاساكه، راپرسییه‌كی ئه‌نجامداوه‌و تێیدا ده‌ركه‌وتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌جگه‌ره‌كێشه‌كان نازانن په‌رله‌مان یاسایه‌كی له‌و جۆره‌ی ده‌ركردووه، ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان جگه‌ره كێشان له‌شوێنه گشتییه‌كاندا به‌مافی خۆیان ده‌زانن.
راپرسییه‌كه له‌چوارچێوه‌ی خولێكی به‌رده‌وامی په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی، بۆ یاساكانی مافه‌كانی مرۆڤ بۆ ژماره‌یه‌ك خوێندكارانی كۆلێژی یاسای زانكۆی سلێمانی ئه‌نجامدراوه.
راپرسییه‌كه له‌سه‌ر 75 كه‌س ئه‌نجامدراوه، كه 42 كه‌سیان جگه‌ره ده‌كێشن‌و 33 كه‌سیان جگه‌ره ناكێشن‌و 60 یان ره‌گه‌زی نێرن‌و 15 یان ره‌گه‌زی مێن‌و ته‌مه‌نی به‌شداربووان له‌نێوان (15-57) ساڵدایه.
به‌پێی راپرسییه‌كه، %33 ی به‌شداربووان له‌شوێنه گشتییه‌كاندا جگه‌ره ده‌كێشن‌و (%67)ی به‌شداربوانیش له‌شوێنه گشتییه‌كاندا جگه‌ره ناكێشن، %84ی به‌شداربوانیش جگه‌ره كێشان له‌شوێنه گشتییه‌كاندا، به‌مافی خۆیان ده‌زانن‌و %16ی به‌شداربوانیش جگه‌ره‌كێشان له‌شوێنه گشتییه‌كاندا به‌پێشێلكردنی مافی كه‌سانی دیكه ده‌زانن، %43 كاتێك له‌شوێنه گشتییه‌كاندا جگه‌ره ده‌كێشن هه‌ست به‌شه‌رم‌و به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ن‌و %47 یش هه‌ست به‌شه‌رم‌و به‌رپرسیارێتی ناكه‌ن.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی راپرسییه‌كه، كه تایبه‌ته به‌وه‌ی ئایا ده‌زانیت په‌رله‌مان یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشانی ده‌ركردووه، %83ی راپرسییه‌كه ده‌زانن په‌رله‌مان یاسایه‌كی له‌و جۆره‌ی ده‌ركردووه‌و %17 هێشتا نازانن په‌رله‌مان ئه‌و یاسایه‌ی ده‌ركردووه.
په‌رله‌مانتارانی كوردستان جێبه‌جێنه‌كردنی یاساكه بۆ »كه‌مته‌رخه‌می» حكومه‌ت ده‌گێڕنه‌وه‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن په‌رله‌مانیش به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكان ناكات.
كوێستان محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌خولی پێشووشدا په‌رله‌مانتار بووه، كه ئه‌م یاسایه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌ركراوه، به هاوڵاتی وت »ئه‌و یاسایه چه‌ندین بڕگه‌ی باشی تێدایه، كه حكومه‌ت هیچیان جێبه‌جێ ناكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی منداڵی خوار هه‌ژده ساڵ بۆی نییه جگه‌ره بفرۆشێت‌و دانانی كوالێتی بۆ ئه‌و جگه‌رانه‌ی ده‌هێنرێن‌و دانانی رێژه‌ی زیانی جگه‌ره» ناوبراو باسیله‌وه‌كرد كه ژماره‌یه‌ك یاسا هه‌یه تائێستا به جێبه‌جێنه‌كراوی ماونه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌و یاسایه‌و یاسای دیوانی چاودێری دارایی‌و یاسای دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ خێزانه هه‌ژاره‌كان.
كوێستان محه‌مه‌د پێیوایه پێویسته ئه‌م یاسایه جێبه‌جێبكرێت‌و به‌ئه‌ركی حكومه‌تیشی ده‌زانێت، وتیشی »به‌ڵام حكومه‌ت له‌و ئاسته‌دا نییه بتوانێت یاساكانی په‌رله‌مان جێبه‌جێبكات».
به‌بۆچوونی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، پێویستیشه په‌رله‌مان له‌رێگه‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانییه‌وه به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكان بكات، هۆكاری به‌دوادانه‌چوونی په‌رله‌مانی پێشووشی بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی یاساكان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه ئۆپۆزسیۆن بوونی نه‌بووه‌و په‌رله‌مانیش چاوپۆشی له‌هه‌ندێك كاری حكومه‌ت كردووه.
په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ش پێیوایه به‌شێكی جێبه‌جێنه‌كردنی یاساكه به‌نده به به‌رده‌وامبوونی بازرگانیكردن به جگه‌ره‌وه كه به‌شێك له‌به‌رپرسانی تێوه‌گلاوه.
حه‌مه سه‌عید حه‌مه عه‌لی، په‌رله‌مانتار، وتی »هۆكارێكی جێبه‌جێنه‌كردنی یاساكه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ی بۆ به‌رده‌وامی بازرگانیكردن به جگه‌ره‌وه، كه به‌شێك له‌به‌رپرسانیش تێوه‌ی گلاون، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانیش به‌دواداچوونی نه‌كردووه بۆ یاساكان».
به‌بۆچوونی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، كه‌می هۆشیاری هاوڵاتیانیش هۆكارێكی دیكه‌یه، وتیشی »پێویسته ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان رۆشنبیری كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوبكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی».