د.هـه‌ژار مه‌عـروف پسپـۆڕی ده‌روونـی بـۆ هـاوڵاتی
سازدانی: ئاڵا له‌تیف
له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا د.هه‌ژار مه‌عروف پسپۆڕی ده‌روونی، باسله نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان ده‌كات‌و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات دكتۆری ده‌روونی له‌كوردستاندا رۆڵی ئاگركوژێنه‌وه ده‌بینێت، به‌ڵام پشكۆی ئاگره‌كه بۆ كۆمه‌ڵ جێده‌هێڵێت، راشیده‌گه‌یه‌نێت، له‌شاری سلێمانی بۆ یه‌ك ملیۆن كه‌س یه‌ك دكتۆری ده‌روونی هه‌یه، كه به‌پێی ستانداره‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌مه.
هاوڵاتی: ئه‌مڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستاندا رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه، له‌بارێكی ده‌روونی ناجێگیردان، زیادبوونی رێژه‌ی توندوتیژییه‌كان‌و چوونه‌سه‌ری رێژه‌ی په‌نابردن بۆ خۆكوشتن نیشانه‌كانی ئه‌و باره ناجێگیره ده‌روونیه‌ن، خوێندنه‌وه‌ی ئێوه‌وه‌ك پسپۆڕێكی ده‌روونی له‌مباره‌یه‌وه چییه؟
د.هه‌ژار: ئێش‌و ئازار‌و كێشه‌ی ده‌روونی، له‌ناو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا له ئه‌مڕۆدا زۆره، هۆكاره‌كانیشی جۆراوجۆره. ته‌ندروستی ده‌روونی په‌یوه‌ندی به بنه‌ماكانی ژیانی ئینسانه‌وه له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌و پێك‌و كراوه‌و ئازاد دانه‌ڕێژرابێت، هه‌موو ئه‌و خانوو بینایه‌ی كه دروستده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌وانیش ناڕێكوپێك‌و پڕ كێشه ده‌بن. بنه‌ماكانی ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤ بریتین له هه‌ل‌و مه‌رجی مادی‌و مه‌عنه‌ویی ژیان‌و كار‌و پیشه‌ی مرۆڤ له خێزان‌و له ده‌ره‌وه‌ی خێزاندا. به‌شێكی تری بنه‌ماكان بریتین له ته‌ندروستی جه‌سته‌یی مرۆڤ به‌تایبه‌تی ته‌ندروستی ئافره‌تی سكپڕ‌و منداڵ. جگه له‌مانه هه‌ڵوێستی گشتی كۆمه‌ڵ به‌رامبه‌ر به منداڵ‌و ژن‌و به‌رانبه‌ر به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان‌و به‌ساڵاچوان، رێكخستنی ژیانی ئه‌مانه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌روونی خه‌ڵك. نه‌داری‌و كێشه‌ی نێشته‌جێبون‌و بێكاری، ئاژاوه‌و نائارامی‌و توندوتیژی‌و شه‌ڕ‌و نایه‌كسانی‌و ناعه‌داله‌تی له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی خێزان، په‌روه‌رده‌ی چه‌وت‌و نه‌زانی‌و نه‌خوێنده‌واری‌و نه‌بونی رۆشنبیریی گشتی‌و رۆشنبیریی ته‌ندروستی‌و رۆشنبیری ده‌روونی، ئه‌مانه هه‌موی‌و زۆر هۆكار‌و فاكته‌ری نادروست‌و نێگه‌تیڤی تر هه‌مویان ئیمڕۆ له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه‌دا هه‌ن‌و ئامه‌ده‌ن‌و رۆژانه ده‌یان بینین. جگه له‌مانه، ئاڵۆزبونی ژیان به‌گشتی‌و زۆربونی پێداویستیه‌كانی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه، هه‌مو ئه‌مانه پێكه‌وه ئارامی‌و دڵنیایی‌و ئۆقره‌یی له‌مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌ندووه‌ته‌وه‌و بو‌نه‌ته زه‌مینه‌ی له‌بار‌و گونجاو بۆ دروستبون‌و زۆربونی كێشه‌و نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌كان. په‌ستان‌و گوشین (stress )ی ژیانی رۆژانه له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه گرژی‌و نائارامی‌و توڕه‌یی له مرۆڤدا دروستده‌كات. بۆیه كه ده‌چێته‌وه ماڵه‌وه توڕه‌یه‌و ماسولكه‌كانی گرژن‌و ئازاری ده‌ده‌ن، مه‌عیده‌و سه‌ری ده‌كه‌ونه ئێش‌و ژان. یه‌كێك له هۆ گرنگه‌كانی نه‌خۆشی سه‌كته‌ی دڵ كه زۆرجار گه‌نجانمان له ته‌مه‌نی 35-40 ساڵی دوچاری ده‌بن ئه‌و گوشین‌و په‌ستانه‌ی ژیانی رۆژانه‌یانه. بۆیه كێشه ده‌روونییه‌كان ناتوانرێت جیابكرێنه‌وه له‌ژیانی كۆمه‌ڵ به‌گشتی. ئه‌گه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵ به‌گشتی جوان‌و در‌وست‌و رێك‌و پێك رێخرابوو ئه‌وا ته‌ندروستی ده‌روونی خه‌ڵكیش به‌گشتی باشتر ده‌بێت.
هاوڵاتی: نه‌بووونی رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له ده‌زگای حكومی‌و ره‌سمی، كه تێیدا ئه‌و كه‌سانه رێنمایی تایبه‌تی ده‌روونی‌وه‌ربگرن‌و دواتر بگێڕدرێنه‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه تاچه‌ند كاریگه‌ری هه‌یه، له چوونه سه‌ری رێژه‌ی خۆكوشتن به‌تایبه‌ت له‌نێو گه‌نجاندا؟
د. هه‌ژار: بێگومان كه‌سێك خۆی ده‌كوژێت، كه گه‌یشتووه‌ته تینی‌و موعانات‌و كێشه‌كانی گه‌یشتونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی‌و هیچ كه‌سێك یارمه‌تیی نه‌داوه یان نه‌یتوانیوه یارمه‌تی بدات، ئێش‌و ئازاره ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی زۆر توندوتیژ بوووه‌و كه‌سێكی وه‌های نه‌بوووه، یان ده‌زگایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌روونی وه‌ها نه‌بوووه، كه متمانه‌و بڕوای خۆی پێبدات‌و ده‌ردی دڵی بۆ بڕێژێ‌و كێشه‌كانی خۆی به ئازادی بۆ باسبكات، بۆیه ده‌توانین بڵێین یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی خۆكوشتن نه‌بووونی ئه‌و كه‌سه یا ئه‌و لایه‌نه‌یه كه مرۆڤه كێشه‌داره‌كه بتوانێت، متمانه‌ی خۆی پێبه‌خشێت‌و داوای راوێژ‌و كۆمه‌كی مه‌عنه‌وی لێبكات، ئه‌گینا هه‌موو كه‌سێك ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه، به‌قۆناغی ناخۆشی‌و ناڕه‌حه‌تی‌و خه‌م‌و خه‌فه‌تدا تێپه‌ڕێت، به‌ڵام جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه، ئه‌گه‌ر شوێنێك هه‌بێت‌و كۆمه‌ڵێك پسپۆڕی تێدابێت، جێگه‌ی بڕوای ئه‌و كه‌سه بن‌و به دڵسۆزی گوێ شلبكه‌ن بۆ كێشه‌كانی‌و پێكه‌وه چاره‌یان بۆ بدۆزنه‌وه، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه په‌نا نابات بۆ خۆكوشتن. پێویسته راوێژكار په‌یمانی له‌سه‌داسه‌د بداته نه‌خۆشه‌كه، كه ئه‌و زانیارییانه ناباته ده‌ره‌وه كه له سه‌ر ژیانی خۆی بۆی باسده‌كات، چونكه كێشه‌كانی ئه‌و كه‌سه له‌رز‌وتاو ژانه‌سك‌و ئازاری گورچیله نییه، به‌ڵكو زانیارییه‌كان په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به‌مه‌سه‌له‌ی ژیانی كه‌سه‌كه‌وه هه‌یه، له‌وانه‌یه ئه‌و كه‌سه باسی په‌یوه‌ندی خۆی بكات له‌گه‌ڵ ده‌زگیرانه‌كه‌ی، یان ژنه‌كه‌ی یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی.
نه‌بووونی مه‌ڵبه‌ندی راوێژكاری‌و نه‌بوونی پشتگیریی خیزان‌و كۆمه‌ڵ به‌گشتی‌وایكردووه ئه‌و كه‌سانه ته‌نیا بمێننه‌وه‌و په‌نا ببه‌نه به‌ر خۆكوشتن، من دڵنیام زۆر له‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان ده‌كوژن، ئه‌گه‌ر ده‌زگای تایبه‌تی هه‌بێت له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئه‌و كاره ناكه‌ن.
له‌ئه‌ڵمانیا له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی‌و كلینیكی تایبه‌تی دكتۆری ده‌روونی، سه‌دان جۆری یارمه‌تی دیكه هه‌یه، كه ئینسان ده‌توانێت وه‌ریبگرێت له‌ده‌زگاو رێكخراوه‌كان. ئه‌مانه پێیان ده‌وترێت، ناوه‌ندی راوێژكاری ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تی. له‌ئه‌ڵمانیا ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی مه‌یخۆری‌و ئالوده‌بووون به‌مادده هۆشبه‌ره‌كانیان هه‌یه، ده‌یان ناوه‌ند‌و شوێنی راوێژكاری‌و كۆمه‌ك هه‌یه بۆیان. ئه‌و راوێژكارانه دوكتۆر نین، به‌ڵكو توێژه‌ری ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تین، به‌ڵام له‌كێشه‌كانی ئه‌و جۆره كه‌سانه تێده‌گه‌ن‌و شاره‌زان تێیدا. ئه‌و كه‌سه كێشه‌دارانه، له‌لایه‌ن ئه‌و توێژه‌رانه‌وه ده‌رباره‌ی حاڵه‌ته‌كه‌یان زانیاری‌یان ده‌درێتێ‌و هان ده‌درێن بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی دكتۆر بكه‌ن‌و له‌نه‌خۆشخانه بمێننه‌وه، یان هه‌ر جۆره چاره‌سه‌رێكی تر‌وه‌ربگرن.
له ئه‌ڵمانیا شار نییه ناوه‌ندی راوێژكاری نه‌بێت بۆ ژن‌و مێرد، خێزان، گه‌نج، نه‌وجه‌وان، ژن، مه‌ێخۆر، قوماركه‌ر...مه‌رج نییه هه‌ر كه‌سێك كێشه‌یه‌كی ده‌روونی هه‌بێت پێویستی به چاره‌سه‌رێكی ده‌روونی خه‌ست‌و خۆڵ‌و درێژخایه‌ن هه‌بیت، زۆر جارئه‌و كه‌سانه پێویستیان به‌كه‌سێك هه‌یه شاره‌زاییه‌كی تایبه‌تیی هه‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونییه‌وه، زۆرجار واپێویستده‌كات كه‌سی كێشه‌دار به ئاماده‌بوونی راویژكاری ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا دانیشتن بكات كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه.ناوه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌روونییه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن به‌چه‌ند دانیشتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا له‌كێشه‌كانیان تێبگه‌ن‌و دواتر ئه‌وه‌ی به‌خۆیانده‌كرێت له‌چاره‌سه‌ركردنی حاڵه‌ته‌كه ده‌یكه‌ن‌و ئه‌وه‌ی به‌خۆیان ناكرێت رۆڵی ناوه‌ندكاری ده‌بینن له هاندانیان بۆ سه‌ردانی دكتۆری تایبه‌تی، به‌م شێوه‌یه ده‌توانرێت زۆربه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێت. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م ناوه‌ندانه له‌لایه‌ن رێكخراوه ناده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، وه‌ك كڵێسا‌و ... پاره‌یان بۆ دابینده‌كرێت، له‌وڵاتی ئێمه‌دا، حكومه‌ت ده‌توانێت كارێكی وه‌ها بكات، چونكه لێره مزگه‌وت ئه‌و رۆڵه نابینێت، پێوێسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، به‌تایبه‌تی‌وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده راوێژكارییه ده‌روونییه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌دا رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بێت.
هاوڵاتی: ئێوه وه‌ك پسپۆڕی بوواری ده‌روونی هیچ پێشنیارێكی له‌وجۆره‌تان كردووه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم؟
د. هه‌ژار: من تائێستا نه‌مكردووه، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی ئه‌م رۆژنامه‌یه‌وه پێشنیاز ده‌كه‌م بۆسه‌رۆكی حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ناوه‌ندی راوێژكاری ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌هه‌موو شاره گه‌وره‌كانی كوردستاندا دروستبكرێت. ئێمه كادیری زانستیمان هه‌یه بێكارن، ته‌نها پێویست به‌وه ده‌كات، ئه‌و كادیرانه بدۆزرینه‌وه‌و دایانمه‌زرێنین‌و خولی راهێنانیان بۆ بكه‌ینه‌وه.
هاوڵاتی: ئه‌و شێوازی چاره‌سه‌ركردنانه‌ی كه لێره په‌یڕه‌و ده‌كرێت، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و حاڵه‌ته ده‌روونیانه تاچه‌ند زانستین، به‌تایبه‌ت ده‌بینیت دكتۆرێك له كلینیكه‌كه‌ی خۆی له‌ماوه‌ی 2 كاتژمێردا زیاتر له 15 نه‌خۆش ده‌بینێت؟
د. هه‌ژار: چاره‌ی ده‌روونی (Psychotherapy) ئه‌وه‌یه كه به‌ده‌رمان نییه‌و زۆرتر به‌قسه‌كردنه. له‌ڕاستیدا دكتۆری ده‌روونیمان به‌گشتی كه‌مه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه زۆرن، كه پێویستیان به چاره‌سه‌ری ده‌روونی هه‌یه، چاره‌سه‌ری ده‌روونی به‌شێوه‌یه‌كی زانستییانه له‌ماوه‌ی 5 تا 10 خوله‌كدا ناكرێت، به‌ڵكو هه‌ر دانیشتنێكی چاره‌سه‌ری ده‌روونی به‌ڕه‌سمی له‌وڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیا نزكه‌ی 45 خوله‌كه كه‌ده‌بێت به‌ته‌نیا، وه‌ك چاره‌سه‌ركاری ده‌روونی له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشه‌دا له كه‌شێكی ئارام‌و خۆش‌و بێده‌نگ دابنیشیت‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه‌یت‌و دواتر رێگه‌چاره‌ی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵدا بدۆزیته‌وه. ئه‌م جۆره له چاره‌سه‌ری ده‌روونی له‌ئیستادا له كوردستاندا یان نییه، یان گه‌لێك كه‌مه.
له‌ئێستادا ئێمه‌ی پزیشكی ده‌روونی له‌كوردستاندا، رۆڵی ئاگر كوژێنه‌وه ده‌بینین، كه‌سێك نه‌خۆشه‌و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه خۆی بكوژێت، یان له‌خه‌ڵك بدات‌و ده‌ست بووه‌شێنێت، یان رابكات‌و بێسه‌ر‌و شوێن بێت، یان به‌هۆی حاڵه‌ته ده‌روونییه‌كه‌یه‌وه له‌برسا بمرێت، ئێمه ده‌توانین ئه‌م حاڵه‌ته په‌له‌و كتوپڕ‌و تیژانه، كه من ده‌یانچوێنم به ئاگر چاره بكه‌ین‌و بیانكوژێنینه‌وه، به‌ڵام ئه‌و پشكۆیانه‌ی كه ده‌مێنێته‌وه روبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگه‌و خێزان‌و ...ده‌بێته‌وه. ئه‌ی كێ مشوری ئه‌وانه ده‌خوات، كه له كونج‌و گۆشه تاریكه‌كاندا به كش‌و ماتی‌و بێ كڵپه‌ی ئاگر به‌ده‌ست كێشه ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن؟ ئێمه له هه‌ر‌ێمی كوردستان به‌ره‌و رووی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ین، كه ئه‌ویش كه‌می ژماره‌ی دوكتۆری ده‌روونییه. ئه‌وانه‌ی كۆلیژی پزیشكی ته‌واو ده‌كه‌ن نایه‌نه ناو بوواره نه‌فسییه‌كه‌وه، چونكه موچه‌و ده‌ستكه‌وته‌كه‌ی كه‌متره له‌چاو بوواری نه‌شته‌رگه‌ری‌و پێست‌و هه‌ناوی‌و...هتد وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌توانێ ده‌رماڵه‌یه‌كی هاندان، تایبه‌ت بۆ ئه‌و دوكتۆره تازه ده‌رچوانه دابنێت، كه ده‌چنه بوواری ده‌روونی. له شاری سلێمانی یه‌ك ملیۆن دانیشتوان 6 دكتۆری پسپۆڕی ده‌روونی هه‌یه، ئه‌مه به پێی پێوه‌ره جیهانیه‌كان گه‌لێك كه‌مه.
هاوڵاتی: وه‌ك پسپۆڕێكی ده‌روونی چۆن ده‌توانرێت به‌ربگیرێت به‌و حاڵه‌ته توندوتیژییانه‌ی كه ئه‌مڕۆ زیاتر گه‌نجان به‌رامبه‌ر به‌گیانی خۆیان ده‌یكه‌ن، له‌وانه‌یه ئێستا چه‌نده‌ها كه‌سی دیكه هه‌بێت خۆكوشتن به چاره‌سه‌ر دابنێت؟
د. هه‌ژار: ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌ئێمه‌وه هه‌یه وه‌ك دكتۆری ده‌روونی، نه‌خۆش یان خزم‌و كه‌سوكاره‌كه‌ی، ده‌توانێت بێت بۆ شوێنی كارمان‌و داوای كۆمه‌كمان لێ بكات، من خۆم دوای نیوه‌ڕوان له سه‌عات 2 هه‌تا 5 له سلێمانی له بنكه‌ی شه‌هید د.هادی داده‌نیشم، كه تێیدا‌وه‌ك یارمه‌تیه‌ك، بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت له‌بری 10 هه‌زار ته‌نها به 3 هه‌زار دینار نه‌خۆش ده‌بینرێت. كێشه‌دار پێویسته شه‌رم نه‌كات‌و متمانه‌ی به‌ئێمه هه‌بێت، كه گوێ بۆ كێشه‌كانیان ده‌گرین‌و هه‌موو یارمه‌تییه‌كیان ده‌ده‌ین، بۆئه‌وه‌ی ناچار نه‌بن په‌نا بۆ خۆكوشتن ببه‌ن، به‌راستی خێزانیش رۆڵێكی زۆر گرنگ ده‌گێڕێت له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، جگه‌له‌وه‌ش پێویسته هه‌ر كه‌سێك له‌ئێمه هه‌ستیار بین به‌رامبه‌ر به كێشه ده‌روونییه‌كان، كه‌سێك كه ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی هه‌بووو له‌جیاتی ناوناتۆره، هه‌وڵبده‌ین لێی تێبگه‌ین‌و هاوكاریی بكه‌ین نه‌ك به‌شێتی دابنێین.
به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌ركه‌كان، ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر حكومه‌ت‌و‌وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوه‌نده راوێژكارییه ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تییانه. به‌شێكی تری ئه‌ركه‌كان له ئه‌ستۆی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵه‌كه‌مان دایه بۆ كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تی.
هاوڵاتی: كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی بینینی نه‌خۆش له‌و كلینیكه‌ی ئێوه تاچه‌ند بۆ هاندانی ئه‌و نه‌خۆشانه‌یه، كه‌باری ده‌روونییان ناجێگیره كه روبكه‌نه چاره‌سه‌ری ده‌روونی؟
د.هه‌ژار: به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌باری داراییان نزمه شتێكی باشه، به‌ڵام هه‌ر به‌ته‌نها بۆ كه‌مده‌رامه‌ته‌كان نییه‌و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ بێته لای ئێمه بۆ چاره‌كردنی كێشه ده‌روونییه‌كانی، ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش زۆر كه‌مده‌رامه‌ت بێت، من خۆم ئاماده‌م بێ به‌رامبه‌ر بیبینم‌و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بده‌م.
هاوڵاتی: له‌رۆژگاری ئه‌مڕۆدا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه زۆرن كه بۆ زانینی ئاینده‌ی ئه‌و باره ده‌روونییه‌ی خۆیان، په‌ناده‌به‌نه به‌ر جادو‌و قاوه‌گرتنه‌وه، ئێوه‌وه‌ك پسپۆڕی ده‌روونی چ میكانیزمێكتان هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م لایه‌نانه؟
د. هه‌ژار: په‌نابردن بۆ سیحر‌و جادو‌و قاوه خوێندنه‌وه، هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه‌و له‌راستیدا ئه‌وه كاره‌ساته، كه له كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا هه‌ندێ له خوێنده‌وارو رۆشنبیره‌كانمان په‌نا بۆئه‌م رێگایانه ده‌به‌ن. ئه‌گه‌ر پزیشكی ده‌روونی ژماره‌یان زۆربێت، بۆ نمونه له جیاتی ئه‌وه‌ی یه‌ك چاره‌سه‌ركاری ده‌روونیمان هه‌بێت، 100 دانه‌مان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هۆشیاریی ده‌روونی له كۆمه‌ڵدا گه‌شه‌بكات بۆ ئاستێكی به‌رز، ئه‌وا ئه‌م دیاردانه وورده‌وورده خۆیان ده‌پوكێنه‌وه‌و كه‌س ناچێت بۆلایان، بووونی ئه‌م دیاردانه له‌ئاكامی نه‌بووونی رێگه زانستییه‌كه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ده‌روونییه‌كانه، داواكارم كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا نه‌به‌نه به‌كارهێنانی سیحر‌و جادو‌و چونكه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كێشه ده‌روونییه‌كانه‌وه نییه.