ئا: دڵشاد ئه‌نوه‌ر
له سه‌رووبه‌ندی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا، جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له‌حكومه‌ت یه‌كێك بوو له‌و دروشمانه‌ی لیستی كوردستانی، جه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌كرده‌وه، به‌ڵام به‌بڕوای چاودێران له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی شه‌شه‌مدا ده‌ستێوه‌ردانه حیزبییه‌كان چڕتر بوونه‌ته‌وه.
چاودێرانی سیاسی، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه یه‌كێتی‌و پارتی هه‌رگیز ناتوانن به‌ڵێنی جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له‌حكومه‌ت به‌جێبهێنن، چونكه ئه‌و دوو حیزبه بۆ درێژه‌دان به‌مانه‌وه‌یان هه‌میشه حكومه‌تیان، وه‌كو ئامراز به‌كارهێناوه بۆ خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان.
به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم، ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، رێگریكردن له‌ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی له‌ئیشوكاره حكومیه‌كاندا، یه‌كێكه له‌و به‌رنامانه‌ی كه‌كابینه‌ی شه‌شه‌م كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌كات‌و سه‌رۆكی حكومه‌تیش لای تاڵه‌بانی شكات له چه‌ند به‌رپرسێك ده‌كات، به‌ڵام لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان نائومێدن له‌و هه‌وڵه‌ی حكومه‌ت‌و پێیانوایه هه‌رگیز سه‌رناگرێت.
جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له‌حكومه‌ت، به‌ڵێنی لیستی كوردستانییه
به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم، دان به‌ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی حیزب له‌ئیشوكاری حكومه‌تدا ده‌نێن، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه‌جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له‌حكومه‌ت، یه‌كێكه له‌به‌ڵێنه‌كانی لیستی كوردستانی‌و پێویسته جێبه‌جێ بكرێت.
محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی سكرتێری یاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، روونیكرده‌وه هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی ده‌ستێوه‌ردانی حیزب له‌ئیشوكاره‌كانی حكومه‌تدا، یه‌كێكه له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا لیستی كوردستانی به‌خه‌ڵكیداوه، بۆیه كابینه‌ی شه‌شه‌م زۆر به‌جدی كار له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له ده‌كات.
محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی، وتی »ده‌ستێوه‌ردانی حیزب له‌ئیشوكاری حكومه‌ت، ده‌رئه‌نجامی خراپی ده‌بێت‌و ئیشوكاره‌كانی حكومه‌ت له‌رێچكه‌ی ئاسایی خۆی لاده‌بات».
سكرتێری یاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پێیوایه له‌پاڵ ده‌ستێوه‌ردانی حیزب‌دا، هۆكاری تر زۆرن بۆ په‌كخستنی ئیشوكاره‌كانی حكومه‌ت‌و زۆربوونی رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی،وتی »ته‌بیعه‌تی فه‌رمانبه‌ران، جۆری په‌یوه‌ندی فه‌رمانبه‌ران له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان، مامه‌ڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران ، له‌گه‌ڵ چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی تر هۆكاری گله‌ییكردنی هاوڵاتیانه‌و پێویسته كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و مه‌سه‌لانه بكرێت.»
ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌پێكردنی حیزبی به‌فه‌رمانبه‌ران له‌كاتی ده‌وامی ره‌سمیدا، محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی‌وتی »راسته ئه‌وه كارێكی باش نییه، به‌ڵام كێشه‌ی تر زۆرن كه له‌و مه‌سه‌له‌یه گه‌وره‌ترن‌و پێویستیان به‌چاره‌سه‌ركردن هه‌یه»
دكتۆر به‌رهه‌م لای تاڵه‌بانی شكات له به‌رپرسان ده‌كات
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌ت، ده‌ستێوه‌ردانی حیزب له‌ئیشوكاره‌كانی حكومه‌تدا چڕتر بووه‌ته‌وه، كه هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی حكومه‌ته‌وه، كار بۆ لاوازكردنی ركابه‌ره‌كانیان بكه‌ن.
چڕ بوونه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه حیزبیه‌كان، له‌كاتێكدایه كه جیاكردنه‌ه‌وه‌ی حیزب له‌حكومه‌ت، یه‌كێكه له‌و دروشمانه‌ی كه له سه‌رووبه‌ندی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا، لیستی كوردستانی كاری له‌سه‌ر كردووه‌و به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی به‌خه‌ڵكداوه، به‌ڵام ئه‌و به‌ڵێنه نه‌ك جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌ڵكو ده‌ستێوه‌ردانه‌كان چڕتر بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست هاوڵاتی كه‌وتوون، له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا، هه‌ندێك له‌به‌رپرسانی پارتی، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له نێچیره‌ڤان بارزانییه‌وه نزیكن، له‌ڕێگه‌ی ده‌ستوه‌ردانه‌وه له‌ئیشوكاره حكومیه‌كاندا، كار بۆ شكستپێهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن، كه ده‌یانه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه، ئه‌وه به‌خه‌ڵك بڵێن كه كابینه‌ی پێنجه‌م سه‌ركه‌وتوو ترین كابینه‌بووه له‌سه‌رده‌می حوكمرانێتیدا.
هاوكات له‌سنوری سلێمانیشدا، جگه له‌هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، كه ده‌بێت له‌زۆربه‌ی ئیشوكاره گرنگه‌كانی حكومه‌تدا پرسی پێبكرێت، له‌هه‌مانكاتیشدا چه‌ندین به‌رپرسی باڵای تر هه‌ن، له‌رێگای كوتله‌كه‌نیانه‌وه دژی حكومه‌ت ده‌جوڵێنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوه‌تی به‌رهه‌م ساڵحی نیگه‌رانكردووه، تاكار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی لای تاڵه‌بانی شكات بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به‌هاوڵاتی وت »ئه‌وه‌ی كه له راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاوكرایه‌وه گوایه دكتۆر به‌رهه‌م داوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت كردووه، راست نییه»
سه‌رچاوه‌كه،وتی »دكتۆر به‌رهه‌م لای تاڵه‌بانی بێزاری خۆی له ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ندێك له‌به‌رپرسان ده‌ربڕیوه»
جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له‌حكومه‌ت به‌پێویست ده‌زانرێت
ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی حیزب جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له‌حكومه‌ت به‌پێویست ده‌زانن، به‌ڵام تاكو ئێستا هه‌نگاوی فعلی نه‌نراوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، كه‌هه‌ریه‌ك له‌یه‌كێتی‌و پارتی له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی خۆیان تۆمه‌تبار ده‌كرێن به‌وه‌ی كه‌حكومه‌تیان خستووه‌ته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبیه‌كانی خۆیانه‌وه.
به‌رپرسی لقی چواری پارتی، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، بۆ كارئاسانیكردن بۆ دۆست‌و نزیكه‌كانیان داوای یارمه‌تیان له ده‌زگا حكومییه‌كان كردووه، به‌ڵام داواكارییه‌كان نه‌چوونه‌ته چوارچێوه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌وه، به‌ڵكو ته‌نها داوای هاوكارییان كردووه.
سه‌لام عه‌بدوڵا به‌رپرسی لقی چواری پارتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه وه‌كو پارتی له‌سنوری ئیداره‌ی سلێمانیدا، ده‌سه‌ڵاتدار نین، بۆیه توانای ده‌ستێوه‌ردانیان نییه له‌ئیشوكاره‌كانی حكومه‌تدا،وتی »به‌ڵام كاتێك براده‌رێكمان له‌فه‌رمانگه‌یه‌ك كارێكی ده‌بێت، ئێمه ته‌له‌فۆن ده‌كه‌ین‌و له‌رێگه‌ی ناسیاوییه‌وه داوای هاوكاری‌و كارئاسانی ده‌كه‌ین، ئه‌وه داواكردنی یارمه‌تییه نه‌ك ده‌ستێوه‌ردان»
به‌رپرسی لقی چواری پارتی، به‌پێویستی ده‌زانێت كه حكومه‌ت‌و حیزب هه‌ریه‌كه‌یان‌و به‌جیا كاری خۆیان بكه‌ن‌و ده‌ستوه‌رنه‌ده‌نه‌وه ئیشوكاره‌كانی یه‌كترییه‌وه، وتی »هه‌ندێكجار خه‌ڵك مه‌سه‌له‌كان تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن، كاتێك هه‌ڵبژاردنێك ده‌كرێت‌و هه‌ندێك رێگه به‌كارده‌هێنیت بۆ سه‌رخستنی حیزبه‌كه‌ت ئه‌و حاڵه‌تێكی ئاساییه‌و به‌ده‌ستێوه‌ردان ئه‌ژمار ناكرێت»
جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له‌حكومه‌ت، به‌مانای توانه‌وه‌ی
یه‌كێتی‌و پارتی دێت
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، پێیوایه بانگه‌شه‌كردنی پارتی‌و یه‌كێتی بۆ جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له‌حكومه‌ت بانگه‌شه‌كردنێكی بێ بنه‌ما بووه، چونكه ئه‌و دوو حیزبه خۆیان له‌حكومه‌ت به‌گه‌وره‌تر ده‌زانن‌و هه‌میشه دام‌و ده‌زگا حكومییه‌كانیان بۆ خزمه‌تی خۆیان به‌كارهێناوه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، روونیكرده‌وه مه‌سه‌له‌ی جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له‌حكومه‌ت، هه‌رگیز له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌كردن تێپه‌ڕناكات‌و ناچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، چونكه حیزب حكومه‌ت به‌كارده‌هێنێت بۆ گه‌وره‌كردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی‌و درێژه‌دان به‌مانه‌وه‌ی، وتی »ده‌ستێوه‌ردانی حیزب له‌ئیشوكاری حكومه‌ت گۆڕانی به‌سه‌ردا ده‌هێنرێت، كه‌ده‌ستێوه‌ردانه‌كان هه‌میشه له‌به‌رگ‌و به‌شێوه‌ی تر دووباره ده‌بنه‌وه»
عه‌بدوڵا مه‌لا نوری ، پێیوایه كابینه‌ی شه‌شه‌م مۆركی حیزبی پێوه دیاره‌و كاریگه‌ری حیزب به‌سه‌ریدا زاڵه، چونكه هه‌موو وه‌زاره‌ت‌و به‌رێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان به رێككه‌وتن‌و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی دابه‌شكراون‌و له‌شوێنه‌كاندا دانراون.
ناوبراو، وتی»بیركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی‌و پارتی به‌شێوه‌یه‌كه، كه‌جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له‌حكومه‌ت به‌مانای توانه‌وه‌یان دێت، چونكه ده‌زانن جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای فیكر له‌ده‌وریان كۆنه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵات‌و پاره‌یه»
حیزب هه‌یمه‌نه‌ی كردووه‌ته
سه‌ر حكومه‌ت
دكتۆر شۆڕش حه‌سه‌ن مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا حیزب ئامرازێكه بۆ رێكخستنی كاروباری سیاسی وڵات، گه‌ر حیزب له‌گۆره‌پانه‌كه‌دا نه‌بێت هه‌ڵبژاردن ناكرێت، وتی »به‌ڵام نابێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی حیزب شۆڕ بكرێته‌وه بۆ نێو داموده‌زگاكان، له‌وڵاتی خۆماندا حیزب ده‌ستیخستووه‌ته نێو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری‌و زانكۆكان كه‌هه‌ستیارترین جێگه‌ی وڵاتن»
به‌بڕوای ئه‌و چاودێره سیاسییه، جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له‌حكومه‌ت ئاسان نییه، چونكه له‌م وڵاته‌دا هه‌یبه‌تی حیزب به‌حكومه‌ته‌وه‌یه‌و حیزب هه‌میشه حكومه‌ت به‌كارده‌هێنێت بۆ رازیكردنی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی.
دكتۆر شۆڕش، هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد، حیزب به‌شێوه‌یه‌ك هه‌یمه‌نه‌ی كردووه‌ته سه‌ر حكومه‌ت، كه هیچ به‌رپرسێكی حكومی بێ ره‌زامه‌ندی حیزب دانانرێت، دانانی به‌رپرسانی حكومه‌تیش له‌سه‌ر بنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی نییه، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای گوێڕایه‌ڵی‌و ئینتیمابوونه بۆ حیزب، وتی»گه‌ر خه‌ڵكی شیاو له‌جێگه‌كاندا دابنرێت، ئه‌وكات دۆخه‌كه پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حیزب ده‌بێت»