National Security Agency
د.سالار باسیره
( پسپۆر له‌بواری زانسته سیاسیه‌كاندا )
m-kwan@hotmail.de
ئاسایش گه‌وره‌ترین دوژمنی ئه‌و بونه‌وه‌رانه‌یه كه به‌له‌نێوچوون مه‌حكومن (شێكسپیر)
پێشه‌كی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ كورد له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وله‌تانه‌وه ئاسایی ده‌بێت بگیریته‌به‌ر كه كورد تێیدا ده‌ژی. شیوازی پاراستنی ئه‌م ئاسایشه له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌وله‌تانه‌وه چۆن بوه پێویست به‌روون كردنه‌وه ناكات. ئه‌وه‌ی جێگای باسه‌كه‌یه لێره‌دا بریتیه له‌باشوری كوردستان، ته‌واوتر بریتیه له‌هه‌ریمی كوردستانی عیراق. عیراق به‌پێی ده‌ستور دوای روخانی به‌عس به عیراقی فیدرال ناوده‌برێ به‌لام به‌واقع و له‌پراكتیكدا كاری پێنه‌كراوه. ئه‌وه‌ی هه‌ریمی كوردستان به‌هۆی بارودۆخیكی تره‌وه بۆته ئه‌مری واقع له‌عیراق دا وجگه له‌م هیچ هه‌ریمیكی تری فیدرالی دروست نه‌بوه له‌م ده‌وله‌ته‌دا.ئایا ئاسایشی ئه‌م هه‌رێمه‌ی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م ده‌وله‌ته‌ی ئیسته‌ی عیراقی‌دا به‌دی دێت؟ ئایا ده‌كرێ پرۆژه‌یه‌كی ئاسایشی تایبه‌ت به‌هه‌ریمی كوردستان هه‌بێت، وئایا چۆن له‌رووی سیاسی و یاساییه‌وه مامه‌له‌ی له‌گه‌لدا بكرێ له‌سه‌ر ئاستی نیوخۆی هه‌رێم وعیراق ونێوده‌وله‌تی؟ هه‌له‌یه ئه‌و كاته بیر له‌دروست كردنی ده‌زگایه‌كی ئاوها بكریته‌وه كاتیك كه بكه‌وێته به‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌كی جدی نیوخۆ، یان ده‌ره‌كی وه‌ك ئه‌وه‌ی توركیا‌و ئیران كه بۆته په‌یام وزه‌نگیكی جدی بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم.یه‌كێك له ئامانجه‌كانی له‌شكركیشیه‌كانی تورك بۆ سه‌ر هه‌ریم مه‌به‌ستی زۆری هه‌بوه، یه‌كیك له‌مانه بۆ تیكدانی ئاسایش وبه‌رقه‌رارنه‌بوونی ئاسایشه له‌هه‌رێمدا كه ئه‌نجامه‌كانی هه‌مه لایه‌نه‌ن.به‌هۆی زامن نه‌كردنی ئاسایش و ئارامی زۆریك له وه‌به‌رهینه‌كان له‌وانه‌یه پاره له‌هه‌ریم نه‌خه‌نه كاره‌وه‌و سه‌رمایه‌كانیان بگویزنه‌وه بۆ شوینی تر.
ئه‌مه هه‌رچه‌نده ئاسایش سه‌رجه‌م بواره جیاوازه‌كان له‌خۆ ده‌گریت. ئه‌وه‌ی لیره‌دا كارم تیدا كردوه بریتیه ته‌نیا له‌ره‌شنوسیك و ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیاره پیویستی به دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی گه‌وره‌ی موئه‌سه‌ساتی هه‌یه له‌هه‌ریم دا كه هه‌تا نوسینی ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌نجام نه‌دراوه. بۆ تیگه‌یشتن له‌ناوه‌رۆكی پرۆژه‌یه‌كی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بۆ هه‌ریم به‌پیویستم زانی شیكردنه‌وه‌یه‌كی گشتی ئاسایش بكه‌مه به‌شی یه‌كه‌می توێژینه‌وه‌كه.بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كوردیی، كه هه‌تا ئیسته ده‌سه‌لاتی سیاسی كورد وه‌ك پرۆژه كاری بۆ نه‌كردوه، له‌وانه‌یه كه‌مته‌رخه‌می بوبیت، یان ئه‌م تیمایه هه‌تا ئیسته به‌گرنگ وه‌رنه‌گیرابیت، له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بیت ئه‌مه هه‌تا ئیسته بابه‌ت نه‌بوه، به‌لام چیتر پیویسته ده‌سه‌لاتی سیاسی كورد له‌هه‌ریم پرۆژه‌یه‌كی ئاوها گرنگ بخاته به‌رنامه‌ی خۆیه‌وه‌و كه‌سانی پسپۆر‌و دلسۆز كاری تیدا بكه‌ن. پیویسته كورد خۆی وه‌ك به‌رنامه ریژی بۆ بكات، پرۆژه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مان و حكومه‌ت بنیات بنرێ، به‌لام هاوته‌ریب به‌مه‌ش لیستی كوردیش له‌په‌رله‌مانی عیراق چالاك بێت بۆ ئه‌گه‌ری پرۆژه‌ی ستراتیژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق ئه‌و كاته‌ی بخریته به‌رده‌م په‌رله‌مانی ناوه‌ند بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری، قسه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی،لیره‌دا ده‌رده‌كه‌ویت كه‌بابه‌ته‌كه به‌شیوازی جودا لای لایه‌نه جیاوازه‌كان پیناسه‌و لێَكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كریت. ئه‌مه ده‌بیت ببیته ئه‌رك و كاری په‌رله‌مانی ئاینده‌ی هه‌ریم و هیزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانیش. پرسیاره‌كه هه‌میشه ئه‌وه‌یه بۆچی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ولاتیكدا به‌رقه‌رار نیه؟
ته‌وه‌ری یه‌كه‌م
ره‌هه‌نده‌كان و بنه‌ما بنچینه‌ییه‌كانی ئاسایش
كۆمه‌لیك ره‌هه‌ند وبنه‌مای گرنگ هه‌ن سه‌باره‌ت به‌ئاسایش،لیره‌دا ئاماژه به‌هه‌ندیكی ئه‌ده‌م كه‌بریتین له، یه‌كه‌م: ره‌هه‌ندی سیاسی: پاریزگاری له‌كیانی سیاسی ده‌وله‌ت ده‌كات.دوه‌م: ره‌هه‌ندی ئابوری: كه‌ش وهه‌وای گونجاو بۆ دابین كردنی پێویستیه‌كانی گه‌ل و ته‌وفیر كردنی رێگای پێشكه‌وتن وره‌فاهیه‌ت بۆی. سێیه‌م:ره‌هه‌ندی كۆمه‌لایه‌تی كه‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی ئاسایشی هاولاتیان به‌قه‌د ئه‌وه‌ی گه‌شه‌پیدانی هه‌ستكرد به‌وه‌ی كه‌سه‌ربوون وپشتیوانیكردن زیاد ده‌كات. چواره‌م: ره‌هه‌ندی ئایدیۆلۆژی كه‌هزرو بیروباوه‌ره‌كان زامن ده‌كات وداب ونه‌ریت و به‌هاكان ده‌پاریزێ.خالی پێنجه‌م بریتیه له‌ره‌هه‌ندی ژینگه‌یی،زامن كردن دژی مه‌ترسیه‌كانی ژینگه به‌تایبه‌تی ده‌ربازبوون له شتی بێكه‌لكی تووردرا.
ئه‌مه‌و دارشتنی ئاسایش له‌به‌ر رۆشنایی چوار بنه‌مای بنچینه‌یی ساز ده‌بێت:
یه‌كه‌م: په‌ی بردن به‌هه‌ره‌شه‌كان جا ده‌ره‌كی بن یان ناوخۆ.دوه‌م: ویناكردنی ستراتیژیه‌تیك بۆ گه‌شه‌پیدانی هیزه‌كانی ده‌وله‌ت وپیویست بوون به‌ره‌و ده‌رچوونی زامنكراو.سێیه‌م: ره‌خساندنی توانای روبه‌روبونه‌وه‌ی ده‌ره‌كی وناوخۆ به‌بنیاتنانی هیزی چه‌كدارو هیزی پۆلیس كه‌توانای به‌گژداچوون وروبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ره‌شانه‌ی هه‌بیت.چواره‌م: ئاماده‌كردنی سیناریۆو كارڕایی بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی هه‌ره‌شه جا ده‌ره‌كی بن یان ناوخۆ.
چوار ئاسته‌كه‌ی ئاسایش
لیره‌دا پیویسته ئاماژه به‌ئاسته‌كانی ئاسایش بده‌م كه به‌پیی پسپۆران بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ئاسایش دژی هه‌ر مه‌ترسیه‌ك هه‌ره‌شه له‌ژیان یان مولك ومال یان خیزان ده‌كات.دوه‌م: ئاسایشی نیشتمان دژی هه‌ر مه‌ترسیه‌كی ده‌ره‌كی یان ناوه‌كی ده‌وله‌ت كه به‌ئاسایشی نیشتمانی ناوده‌برێ.سێیه‌م: ئاسایشی ولات،یان ئاسایشی به‌كۆمه‌ل.مه‌به‌ست چه‌ند ده‌وله‌تیكه له‌چوارچیوه‌ی یه‌ك ئیقلیمدا له‌سه‌ر ره‌نگریژ بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی له‌ناوه‌وه و له‌ده‌ره‌وه‌دا كه روبه‌رو ده‌بنه‌وه به‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌رده‌بردرێ.چواره‌م: ئاسایشی نێوده‌وله‌تی: كه‌رێكخراوه‌كانی نێوده‌وله‌تی ده‌یگرنه ئه‌ستۆ،جا ئه‌گه‌ر كۆمه‌له‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان یان ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیوده‌وله‌تی رۆلیان له‌پاراستنی ئاسایش وئاشتی نیوده‌وله‌تی بێت.
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بوارێكی گرنگ وبایه‌خداره
به‌كارهێنانی زاراوه‌ی ئاسایش ده‌گه‌ریته‌وه بۆ كۆتایی جه‌نگی دوه‌می جیهانی له‌كاتێكدا كه‌شه‌پۆلێك له ئه‌ده‌بیات ده‌ركه‌وت وده‌كۆلیه‌وه له‌چۆنیه‌تی به‌ده‌ست هێنانی ئاسایش و دوركه‌وتنه‌وه له‌جه‌نگ و له‌ئه‌نجامه‌كانی. ده‌ركه‌وتنی تیۆریه‌كانی ره‌تكردنه‌وه‌و سه‌قامگیری ودواتر پێكهاتنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له‌سالی 1974،له‌و به‌رواره‌وه مه‌فهومی "ئاسایش" به‌ئاسته جیاوازه‌كانیه‌وه به‌پێی سروشت وبارودۆخی ئیقلیمی و نێوده‌وله‌تی به‌كارهێنراوه.ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بوارێكی زۆر گرنگ وبایه‌خداره له‌ژیانی سیاسی ده‌وله‌تان و گه‌لانداو بیرۆكه‌یه‌كی نوێ نیه له‌مێژووی مرۆڤایه‌تی وفه‌رهه‌نگی گه‌لان وده‌وله‌تاندا به‌لام مێژویه‌كی نوێیه له‌زانسته سیاسیه‌كاندا. به‌زۆری له‌لایه‌ن سیسته‌مه سیاسیه‌كان وحكومه‌ته‌كانه‌وه به‌كار هێنراوه،به‌لام كاریگه‌رتر له‌سه‌رده‌می دروست بوونی ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌یدا بایه‌خی گرنگتری به‌خۆوه گرتوه به‌تایبه‌ت دوای جه‌نگی دوه‌می جیهانی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌ها. له بواری ئاسایشی جه‌نگ و تیرۆره‌وه بواره‌كانی ئاسایشی ئابوری و ژینگه‌و كشت‌وكال و لایه‌نه‌كانی كۆمه‌لایه‌تیشی گرتۆته‌وه له‌ناو ئه‌م سیسته‌می ئاسایشه‌دا.نه‌ته‌وه‌و گه‌لان وكۆمه‌لانی ولاتێك پێویستی به ئارامی و ئاسایش هه‌یه بۆ ناوخۆ كه‌گشت ئاسته‌كان ده‌گریته‌وه،هه‌روه‌ها له‌هه‌ره‌شه‌ی ده‌ره‌كیش. ولات پێویستی به‌ئاسایش هه‌یه، دانیشتوانه‌كه‌ی پێویستی به‌ئاسایش هه‌یه.هه‌روه‌ها ئاسایشی ئازادی سیاسی و ئابوری،مافی مرۆڤ (مافی تاك و كۆمه‌ل)،ته‌ساموحی ئاینی به‌لام سنوردانان بۆ فه‌ناتیزمی ئاینی وهه‌روه‌ها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی راسیزم و فكری تۆتالیتاریزم. وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌شی گرنگی خۆی به‌رده‌كه‌ویت. هه‌موو ئه‌مانه‌ش ڕێگان بۆ راگرتنی ئاسایش وسه‌قامگیری نێوخۆ.په‌یره‌وكردنی ئه‌و تیۆره‌ش كه‌ئازادی سیاسی ئاسایش دروست ده‌كات به‌لام به‌پێی هه‌لومه‌رجی سیاسی وكۆمه‌لایه‌تی ئه‌و ولات وده‌وله‌ته.ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌واتا ئاسایشی تاكه‌كانی كۆمه‌لیش ده‌گریته‌وه.كیشه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌لێكۆلینه‌وه‌ی ناوه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه ده‌ست پێده‌كات.
ئاسایش چیه
له‌دیدی وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هێنری كیسینجه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌واتای هه‌ر كردارێكی كۆمه‌ل كه به‌رێگایه‌وه تێده‌كۆشێت بۆ پاراستنی مافی خۆی بۆ مانه‌وه.یه‌كیك له‌و كه‌سه ناسراوانه‌ی كه ده‌رباره‌ی ئاسایش نوسیویه‌تی بریتیه له (رۆبێرت مكنمارا) وه‌زیری به‌رگری پیشوی ئه‌مریكی و یه‌كیكه له بیریاره مه‌زنه‌كانی بواری ستراتیژی.له‌كتیبه‌كه‌یدا "جه‌وهه‌ری ئاسایش"، ده‌نوسێت: "ئاسایش به‌واتای گه‌شه‌یه كه بواره‌كانی ئابوری وكۆمه‌لایه‌تی و سیاسی ده‌گریته‌وه له پال پاراستنیكی مه‌زمون".ئاسایشی راسته‌قینه‌ی ده‌وله‌ت له مه‌عریفه قوله‌كه‌یدا بۆ ئه‌و شتانه هه‌لده‌قولیت كه هه‌ره‌شه له توانا جۆراوجۆره‌كان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ده‌كات،ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌یه‌وێ گه‌شه به‌تواناكان بدات له سه‌ر ئاستی سه‌رجه‌م بواره‌كاندا بۆ ئیسته و بۆ ئاینده.ئاسایش ده‌بیت فاكته‌ری نه‌هیشتنی ترس بێت، ترس به واتا گشتیه‌كه‌ی له بواره‌كانی ئابوری و سیاسی وكۆمه‌لایه‌تی،ئیتر بۆ سه‌ر ئاستی ناوخۆ بێت یان ده‌ره‌كی. نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئاسایشی هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه شه‌رعیه‌كانی خۆی نه‌كاته قوربانی.توانای نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه‌به‌ها ناوخۆیه‌كانی خۆی له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی ده‌ره‌كیدا بپارێزێت. بۆ پاراستنی ئازادیه سه‌ره‌كیه‌كان ومافه‌كانی گه‌ل، پیویسته ره‌چاوی زه‌مان كردنی پیكه‌وه ژیانیكی ئاسایشانه‌ی هه‌موو مرۆڤه‌كان بكریت.هه‌روه‌ها زه‌مان كردنی ئاسایشی داموده‌زگاكانی ولات و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی جه‌رائیم.ئه‌م ئامانجانه پیویسته به‌هۆی نه‌هیشتنی لاوازی و كه‌موكوریه‌كان له‌سیسته‌می ئاسایشی نیوخۆ به‌ده‌ست بهینرین.به‌واتا ئاشتی له ئاسایش‌دا.
هه‌ره‌شه‌كانی سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
زۆر شت هه‌ن كه له‌سه‌ده‌ی بیست ویه‌كدا هه‌ره‌شه له ئاسایشی مرۆڤ ده‌كه‌ن، له‌وانه: *ئاسایشی ژینگه (ریگه‌گرتن له هه‌وای پیس،دابین كردنی ئاو، زه‌وی به‌پیت بۆ كشت‌وكال..).*ئاسایشی خۆراك (ریگه‌گرتن له برسیه‌تی و له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه به‌هۆی سوئی ته‌غزیه دروست ده‌بن.*ئاسایشی ئابوری- كۆمه‌لایه‌تی (بێكاری،زه‌مانی كۆمه‌لایه‌تی، ریگاگرتن له‌شته مه‌ترسیداره‌كان بۆ سه‌ر ژیان وه‌ك نه‌خۆشی.*ئاسایشی سیاسی (زۆرانبازی سیاسی وفكری له‌گه‌ل لایه‌نه توندره‌وه‌كاندا باشتره جێگای به‌كارهینانی سیاسه‌تی زه‌بروزه‌نگ وتوندوتیژی بگرێته‌وه. به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆریزم وپه‌روه‌رده‌ی ئاشتی كۆمه‌ل). *ئاسایشی بواری ئابوری: دروست كردنی ژیرخانی ئابوری (ئینفراستره‌كچه‌ر)، وه‌ك تۆری كاره‌با وئاو، خه‌سته‌خانه وجاده‌وبان وبواری ته‌كنه‌لۆژیاو دروست كردنی كۆمه‌لگایه‌كی ئه‌لیكترۆنی وبایه‌خدان به پیشه‌سازی محه‌لی له‌كۆمه‌لگایه‌كی وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد له‌هه‌رێم. كاره‌با گرنگترین سه‌رچاوه‌ی وزه‌یه بۆ پیشخستنی پیشه‌سازی.له‌كوردستاندا به‌نه‌بوونی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه به‌ملیۆن كاتژمێر وزه وون ده‌بێت، به‌واتا به‌ملیۆن كاتژمیر له به‌رهه‌می ولات وون ده‌بیت كه گرنگیه‌كی ژیانی هه‌یه بۆ ژیرخانی ئابوری، ئه‌مه جگه له‌ئه‌نجامه گشتیه‌كانی تری.كه‌واته دوباره ئاماژه‌ی پیئه‌ده‌م كه ئاسایش سه‌رجه‌م بواره‌كانی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌لایه‌تی و په‌روه‌رده‌و سایكۆلۆژی و ژینگه‌ی ولات ده‌گریته‌وه.
ته‌وه‌ری دووه‌م
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌هه‌رێمی كوردستاندا
له‌هه‌رێمی كوردستان- عێراق كه‌خاوه‌ن حكومه‌تیكی هه‌رێمیه ئه‌م پیویستیه سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی وژیانیه كه‌بریتیه له‌ده‌زگایه‌كی به‌توانای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هێشتا نامۆیه،ئه‌و ده‌سه‌لاتی سیاسی هه‌رێمه‌ی كه‌له‌زۆر له‌بواره‌كاندا وه‌ك نیمچه ده‌وله‌تیك مامه‌له ده‌كات.خالی جه‌وهه‌ری سیاسه‌تی ستراتیژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌ریمی كوردستان ده‌بیت بریتی بیت له‌مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوون وتیروانین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كان، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گه‌ل و نیشتمان. ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی ده‌بیت دیاری بكرین گه‌ر بمانه‌وی سیاسه‌تی ئاسایش به‌رنامه ریژبكرێ.مه‌سه‌له‌ی ئاسایش گرنگیه‌كی ژیانیه بۆ هه‌ریمی كوردستان به‌تایبه‌ت كه له‌سه‌ر خاكی خۆیدا داموده‌زگایه‌كی نیمچه ده‌وله‌تی پێكهێناوه له‌چوارچیوه‌ی ده‌وله‌تیكی به‌پیی ده‌ستور عیراقیكی فیدرال دا، ئه‌و ده‌وله‌ته‌ی كه‌هه‌رگیز له‌میژووی خۆیدا نه‌یتوانیوه ئاسایشی گه‌لیكی وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد له‌چوارچیوه‌ی ده‌وله‌ته‌كه‌یدا بپاریزیت.ئه‌مه‌ش هۆكاریكه له‌ئیسته‌وه پرۆژه‌ی ستراتیژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی بۆ هه‌ریم ئاماده بكرێ و له‌سه‌ر ئاستی نیوخۆو نیوده‌وله‌تی مامه‌له‌ی یاسایی پیوه بكات. بۆ دروست كردنی پرۆژه‌و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پیویسته باشترین ته‌كنه‌لۆژیاو باشترین پسپۆر‌و دارایی ته‌واوی بۆ دابین بكرێت. ده‌ست نیشانكردنی شاریكی گونجاو كه‌ده‌زگاكه‌ی لێ ده‌كریته‌وه‌و به‌باشترین شیوه پارێزراو بێت.جگه له‌وه ده‌زگایه‌كی ئاوها پێویستی به‌دروشمێكی گونجاو هه‌یه.
(نه‌خشه‌ی هه‌رێمی كوردستان/ عێراق)
سه‌نته‌ری لێكۆلینه‌وه‌ی ستراتیژی ئاسایشی هه‌رێم
كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری لیكۆلینه‌وه‌ی ستراتیژی ئاسایشی هه‌ریم پیویستی به پیگه‌یاندنی پسپۆر هه‌یه،ناردنی كه‌سانی گونجاو وئه‌كادیمی وسیاسه‌تمه‌داری لیهاتوو بۆ ولاتانی ده‌ره‌وه تایبه‌ت بۆ خویندنی ئه‌م بواره به‌باشترین شێوه كه‌هه‌موو لایه‌نه جیاواز‌و پیویسته‌كان له‌خۆ بگریت. ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی ئاوها ژیانیی و له‌قه‌واره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانیدا ودۆزینه‌وه‌ی تواناكان كار‌و ئه‌ركی ده‌سه‌لاتی سیاسیه. ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی كه گه‌ل ده‌نگی پیداوه بۆ ئه‌وه‌یه ئاسایش و ئارامی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانیی ئه‌م بپاریزیت نه‌ك بۆ ئه‌وه بیت گه‌ل ئاسایشی ده‌سه‌لات وحیزب بپاریزیت.
ته‌وه‌ری سێیه‌م
فیدرالیزم وه‌ك یه‌كیك له‌مۆدیله‌كانی سیسته‌می سیاسی بۆ راگرتنی ئاسایش و ئارامی عێراق؟
بۆ واقعی میژویی وسیاسی وكۆمه‌لایه‌تی ده‌وله‌تی عیراق وه‌ك چاره‌سه‌ریكی بنه‌ره‌تی به‌بیرورای من ته‌نیا دوو ریگا هه‌یه كه‌بریتین له‌فیدرالیزم یان له یه‌كترازاندنی ده‌وله‌تی عیراقه له‌یه‌كتر. پیاده كردنی سیسته‌می فیدرالیزم بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ئیسته‌ی عیراق به گونجاو ده‌بینم بۆ سه‌قامگیری سیسته‌می سیاسی و دوور كه‌وتنه‌وه له ده‌سه‌لاتیكی به‌هیزی ناوه‌ندی مه‌ترسیدار. به‌لام پرسیاره‌كه‌ش له‌هه‌مان كاتدا بریتیه له‌وه‌ی كه بۆ پراكتیزه كردنی فیدرالیزم عیراق پیویستی به مه‌رجه‌كانی (سه‌قامگیری و دیموكراسیه‌ت) هه‌یه‌و هه‌روه‌ها بوونی هوشیاری سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و ره‌زامه‌ندی و ئاره‌زومه‌ندانه‌ی گه‌ل بۆ ئه‌م ئامانجه. ئه‌م فاكته‌رانه رۆل ده‌بینن له په‌یوه‌ندی نیوان گه‌لانی نێو هه‌ریمه‌كان. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌بارودۆخی عیراقه‌وه هه‌بیت گرنگه ناوه‌ندو هه‌ریمه‌كان ریكبكه‌ون له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌سه‌لاتی نیوان هه‌ردوولا. ئه‌مه‌ش كاریكی ئاسان نیه چونكه تیگه‌یشتن و تیروانینی لایه‌نه سیاسیه‌كان (سونه‌و شیعه‌و كورد) سه‌باره‌ت به فیدرالیزم وه‌ك یه‌ك نیه. پیكه‌وه كاركردن له‌سه‌ر ئاسته جیاوازه‌كان له‌نێوان ناوه‌ند وهه‌رێم ده‌بیت توندوتۆل بێت،به‌واتا پێكه‌وه كاركردن له‌سه‌ر ئاستی ئاسایشی ناوخۆ له سیسته‌می فیدرالی عیراقدا ده‌بێت بتوانێت باش كار بكات. بوونی ئاسایش له‌هه‌ریمه‌كان ده‌بیته بنه‌مایه‌كی گرنگ بۆ ئاسایشی سه‌رجه‌م. ئاسایش له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆكه به‌سوود ده‌گه‌ریته‌وه بۆ ناوه‌ندیش هه‌روه‌ك چۆن هه‌موو ئه‌م سالانه ناوه‌ندو ناوه‌راست وخواروی عیراق سودیان له‌هه‌ریمی كوردستان وه‌رگرتوه له‌پرۆسه‌ی ئاسایش دژ به‌رژێمی به‌عس ودواتریش دژ به تیرۆریزم.هه‌ربۆیه هه‌ولی تیكدانی هه‌ریم له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه به‌واتا هه‌ولی دروست كردنه‌وه‌ی سیسته‌مێكی ناوه‌ند دوباره ده‌بیته ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كه میژووی سیاسی عیراق تییدا فه‌شه‌لی هیناو ئه‌مه‌ش له‌خزمه‌تی ئاسایشی عیراقدا نابێت. ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌لاتی سیاسی هه‌ریم داوای ده‌كات له فیدرالیه‌ت به‌شیكی به‌رچاوی هیزه عه‌ره‌بیه‌كان دژن،زۆربه‌یان ئیسلامیه‌كانن یان عه‌ره‌به قه‌ومیه‌كانن. ته‌نانه‌ت مه‌شهه‌دانی وه‌ك سه‌رۆكی پیشووی په‌رله‌مانی عیراق فیدرالیه‌تی به‌پلانی سایۆنیزم داده‌نا. له‌دیداریكی مه‌شهه‌دانی بۆ هه‌فته‌نامه‌ی ئاوینه له‌به‌رواری 22.8.2009 له‌وه‌لامدا ده‌لیت: "ئه‌وه‌ی له‌كوردستان هه‌یه فیدراڵی نیه، به‌ڵكه كۆنفیدراڵییه‌و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی هیچ كار‌و ده‌سه‌ڵاتێكی له‌كوردستاندا نییه‌و ته‌نانه‌ت پرس‌و راشی پێناكرێت، ئه‌مه‌ش نابێت‌و ده‌چێته چێوه‌ی ده‌وڵه‌تی كۆنفیدراڵییه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر كورد كۆنفیدراڵیی ده‌وێت ئه‌وه با داوای بكات‌و ئازاده، به‌ڵام ئێمه هاوكارییان ناكه‌ین‌و خۆیان به‌رپرسن له‌ئه‌نجامه‌كانی، به‌ڵام گه‌ر یه‌كگرتنی ئاره‌زومه‌ندانه‌شیان ده‌وێت ئه‌وه ده‌كرێت قسه بكه‌ین‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چۆن ئاسوده‌ن با داوا بكه‌ن به‌مه‌رجێك نه‌بنه یاریده‌ده‌ریی ئه‌جێندا ده‌ره‌كییه‌كان‌و میكانیزمێكی ئه‌وتۆمان هه‌بێت سه‌رنه‌كێشێت بۆ جیابونه‌وه. مه‌شهه‌دانی: ئه‌گه‌ر فیدراڵیزم له‌سه‌ر رێچكه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت ئه‌وه ده‌بێته فاكته‌ری تێكدان‌و ئاژاوه‌گێڕیی، چونكه به‌پێی ئه‌م سیستمه‌ی ئێستا ده‌بێت ئێمه عێراق به‌ش بكه‌ین بۆ فیدراڵیزمی سونی‌و فیدراڵیزمی شیعی، ئێمه‌ش ئه‌مه قبووڵ ناكه‌ین‌و شتێكی بێزراو‌و قێزه‌ونه‌و سه‌ره‌تای پێكداهه‌ڵپژانه. به‌ڵام گه‌ر به‌فیعلی چاره‌سه‌ری نیشتمانیمان بوێت، ئه‌وه پێویسته ته‌نها فیدراڵیزمی عه‌ره‌بستان‌و كوردستان هه‌بێت له‌عێراق‌و به‌س. ئه‌گه‌ر كار له‌سه‌ر وردكردنه‌وه‌ی عه‌ره‌بستان بكرێت بۆ سوننه‌و شیعه ئه‌وه خه‌له‌له، چونكه له‌كوردستانیش سوننه‌و شیعه هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر كار وه‌ها بڕوات توركیا پشتی سوننه ده‌گرێت‌و ئێرانیش پشتی شیعه‌و سه‌ره‌نجامیش عوسمانی‌و سه‌فه‌وی سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه".
فیدرالیزمی سویسرا وه‌ك نمونه بۆ عیراق وگرنگی بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی
له‌ناو ده‌وله‌تی سویسرا سێ نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی تیدا ده‌ژی كه‌بریتین له ئه‌لمان و ئیتالی و فه‌ره‌نسی.هه‌ستی سویسریه‌ت له‌ناو ئه‌م نه‌ته‌وه جیاوازانه‌دا بوونی هه‌یه‌و زاله.هاولاتیه‌كی سویسری به‌قه‌ناعه‌ته‌وه ده‌لیت من سویسریم،دواتر ده‌لیت من ئه‌لمانی سویسرام، یان ئیتالی،یان فه‌ره‌نسی سویسرام.به‌لام ئایا هه‌ستی عیراقی بوون له‌ناو كوردی عیراقدا چۆنه‌و چه‌نده؟ ئه‌گه‌ر نه‌بوه هۆكانی له‌چیدا بووه؟ ئه‌گه‌ر گه‌لانی عیراق بگه‌نه ئه‌و ئاست و قه‌ناعه‌ته‌ی بتوانن به‌ئاشتی وبه‌یه‌كسانی و بێ سنور پیكه‌وه بژین و له‌یه‌كتر فیرببن و به‌رهه‌مه نه‌ته‌وه‌یی وكه‌لتوریه‌كانیان له‌گه‌ل یه‌كتردا بگۆرنه‌وه‌و سنوری له‌یه‌ك ترازانی مرۆڤ نه‌مێنێت و به‌هاوبه‌ش ناخۆشیه كۆمه‌لایه‌تی ورۆحی و ئابوریه‌كانی یه‌كتر كه‌م بكه‌نه‌وه له‌ناو سیسته‌میكی گونجاو‌دا له‌پیاده كردن‌و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌قلانی، ئه‌وه سه‌ركه‌وتنیكی گه‌وره ده‌بیت نه‌ك ته‌نیا بۆ گه‌لانی عیراق به‌لكو ده‌بیته مۆدێل بۆ گه‌لانی تری ناوچه‌كه‌ش،پرۆسه‌یه‌كی ئالۆز به‌لام یه‌كیك له‌ئالته‌رناتیڤه‌كان بۆ ئاشتی و ئاسایشی نیشتمانی و گه‌لان،به‌لام ئایا هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه‌له‌وانه‌یه گۆرانی فكری به‌سه‌ر پیكهاته‌كانی عیراق دا بێت بۆ ئه‌م ئامانجه چ گه‌ره‌نتیه‌ك هه‌یه بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستان؟ چاوه‌روان كردن بۆ ئاینده‌یه‌كی نادیار له‌ولاتیكی قه‌زاوقه‌ده‌ری وه‌ك عیراق گره‌و كردنه له‌سه‌ر ئه‌سپی دۆراو.كام ده‌وله‌ت و چی بۆ كردوم هه‌تا شانازی پێوه بكه‌م؟ دوباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه سیسته‌میكی فیدرالیزمی گونجاو یائه‌بێته ئالته‌رناتیڤ و به‌پلان كاری بۆ ده‌كریت یان ئه‌وه‌یه ده‌وله‌تی عیراق له‌یه‌ك هه‌لده‌وه‌شیته‌وه و سیاسه‌تی ته‌وافوق له‌ده‌ستوردا نیه وهه‌میشه له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ی هه‌لوه‌شانه‌وه‌یه. دوباره بوونه‌وه‌ی سیسته‌می ناوه‌ند دوباره بوونه‌وه‌ی میژووی ره‌شی عیراقه. خالێكی تر ئه‌وه‌یه كه نه‌ته‌وه‌كانی سویسرا دوای ئه‌نجامدانی ریفره‌ندۆم له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه بڕیاری پیكه‌وه ژیانیان له‌گه‌ل یه‌كتردا داوه له‌ناو یه‌ك ده‌وله‌ت دا.ئه‌و شیوه سیسته‌مه سیاسی وكۆمه‌لایه‌تیه‌یان پێك هینا كه كاری پێ ده‌كه‌ن.ته‌نانه‌ت شیوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌لمانیكی سویسری وه‌ك ئه‌لمانیكی ئه‌لمانیا نیه. ئایا بریاری مانه‌وه‌ی كورد له‌ناو عیراقدا بۆ ده‌سه‌لاتی سیاسی هه‌ریم بروابوونه،ناچاریه،تاكتیكه،یان ستراتیج، كوردستانی بوونه له‌واقعداو عیراقی بوونه له‌ناچاریدا؟ ئایا مانه‌وه‌ی كورد له‌ناو چوارچیوه‌ی عیراقدا له‌م قۆناغه‌دا به‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد ده‌گه‌ریته‌وه له‌رووی ئابوری وسیاسی ونێوده‌وله‌تی وئاسایشه‌وه؟ بۆ نمونه ئه‌گه‌ر كیشه‌یه‌كمان له‌گه‌ل توركیا هه‌بیت ببیته كیشه‌یه‌كی عیراقی- مه‌ركه‌زی و نیوده‌وله‌تی، نه‌ك كورد به‌ته‌نیاو له‌چوارچیوه‌ی ده‌وله‌تیكی لاوازی خۆیدا چاره‌نوسی كوێتی به‌سه‌ردا بیت. ئایا ئه‌و ریكه‌وتنه ئه‌منیه‌ی نیوان ده‌وله‌تی عیراق و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌م ئاسایشه‌ی كورد ده‌پاریزیت؟ ئایا بارودۆخی ئاسایشی هه‌ریمی كوردستان چۆن ده‌بیت دوای كشانه‌وی ئه‌مریكا له‌عیراق؟
ئاسایشی هه‌رێم له‌سایه‌ی قۆناغی ئێسته‌ی عیراق
سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی ده‌وله‌تی عیراق هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دامه‌زراوه كه ده‌وله‌ت ده‌وله‌تیكی ناوه‌ندی بێت و له‌م دیده‌وه كۆنترۆلی سه‌رجه‌م عیراق بكات،هه‌ربۆیه هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌كی تری وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد له‌عیراقدا وه‌ك هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی وه‌رگرتوه بۆ سه‌ر ئاسایشی عیراق وخودی ده‌سه‌لاته‌كه‌ی ناوه‌ند.ئه‌م سیاسه‌ت و بیركردنه‌وه‌یه له سالی 1921 وه هه‌تا ئیسته به‌م شیوه‌یه بوه.شێوه‌ی پێكهینانی ده‌وله‌تی عیراق هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌له بوو.پشتگیری له‌كه‌مینه‌یه‌كی سیاسی كرا بۆ سه‌ر ده‌سه‌لات و لایه‌نه‌كانی تر پشت گوی خران.به‌لام ئه‌وه‌ی بایه‌خی پیدرا به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری وجیۆپۆله‌تیك بوو بۆ كۆلۆنیالیزمی به‌ریتانی.هه‌له‌یه‌ك، یان سیاسه‌تێكی عه‌مدی كه‌هه‌تا ئه‌مرۆكه ئه‌نجامی سه‌خت وقورسی لێ كه‌وتۆته‌وه بۆ عیراق به‌گشتی.كۆمه‌لی كوردی له‌هه‌ست و ناسنامه و بیركردنه‌وه‌ی كوردایه‌تی خۆیدا هه‌رگیز خۆی به‌به‌شیك له‌عیراق دانه‌ناوه‌و هیچ كات هه‌ستی به‌عیراقیبونی تیدا نه‌بوه،به‌لكو خۆی به‌به‌شیك له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد داده‌نیت كه ولات وگه‌له‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆلۆنیالیزمی ناوچه‌و ئه‌وروپیه‌وه به‌زۆرو به‌پیی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و لایه‌نانه دابه‌ش كراوه.دیاره نه‌بوونی هه‌ستی عیراقیبوونی كورد بێ هۆ نیه. عه‌ره‌بی سونه له‌عیراق دا ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی ونه‌ته‌وه‌ی خۆی زیاتر به‌ئاراسته‌یه‌كی ناسیۆنالیستیدا ده‌بینێته‌وه.نه‌ته‌وه‌یه‌ك و ولاتیك كه‌به‌واقع و له‌دیدی ئه‌میشدا له‌لایه‌ن كۆلۆنیالیزمی ئه‌وروپیه‌وه كۆلۆنیزه‌و دابه‌ش كراوه‌و به‌م شیوه‌یه نوینه‌رایه‌تی پان عه‌ره‌بیزم ده‌كات، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی وه‌ك عیراق وسوریا ولوبنان دا هه‌ست و بزوتنه‌وه‌ی پان عه‌ره‌بیزم به‌هیزتره، گه‌رنا به‌عسیزم دروست نه‌ده‌بوو.نوینه‌ره سونه‌كانی ئه‌م ئاراسته‌یه له‌ده‌ره‌وه‌و له‌ناو په‌رله‌مانی عیراق له‌گه‌ل دروست بوونی عیراقیكی فیدرال نین، له‌م دیده‌وه بوونی هه‌رێمیكی كوردستان وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بینن بۆ دروست بوونی ده‌وله‌تێكی كوردی،ئه‌و دیده‌ی كه‌عیراق به‌به‌شێك له‌نیشتمانی عه‌ره‌ب ده‌بینێت. بۆ عه‌ره‌به ناسیۆنالیسته‌كان كورد هاوپه‌یمانێتی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات. عه‌ره‌بی شیعه به‌پله‌ی یه‌كه‌م شیعه‌گه‌ری ده‌كات به‌لام عه‌ره‌بچێتیش ده‌كات. به‌شیكی به‌رچاوی شێعه‌كانی عیراق هه‌ستی مه‌زهه‌بیی خۆیان به‌ستۆته‌وه به شێعه‌ی ئیران.هه‌ندیك له‌لایه‌نه سیاسیه‌كانی شیعه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان پابه‌ند كردوه به ئیرانه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كوتله‌ی سه‌در و ئیران بۆته مه‌رجه‌عیكی گرنگی شیعه‌كانی عیراقیش.ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست ئه‌م لایه‌نانه بیت حكومه‌تیكی ئیسلامی شێعه‌یان ده‌وێت له‌عیراق دا.شیعه مه‌زهه‌بیك كه‌زۆرایه‌تی عیراق پیك ده‌هینیت وهه‌رگیز له‌میژووی خۆیدا نه‌یتوانیوه به‌شداری ده‌سه‌لات بێت له‌م ده‌وله‌ته‌داو هه‌میشه له‌پال سێبه‌ری ده‌سه‌لاتی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی دا ژیاوه. نه سونه‌و عه‌ره‌به ناسیۆنالیسته‌كان، نه‌مه‌سیح مه‌زهه‌به‌كان،ونه‌رۆژئاواش ئاره‌زووی له‌وه نه‌بوه كه‌شێعه له‌عیراق دا ده‌سه‌لات بگریته ده‌ست.كه‌واته ئه‌و بنه‌مایانه چین كه‌گه‌لانی ناو عیراق به‌یه‌كتره‌وه ببه‌ستێت؟ ئایا وشه‌یه‌ك هه‌یه كه‌ناوی گه‌لی عیراق بێت؟ شیعه وه‌ك پیویست ددان به‌كورددا نانێت،سونه‌و شیعه مه‌زهه‌ب له‌گه‌ل یه‌كتردا هه‌لناكه‌ن. عه‌ره‌به ناسیۆنالیسته‌كان ددان به مافی كورددا نانێن.مه‌سیح ئاینه‌كان وتوركومانه‌كان به‌هه‌مان شیوه تایبه‌تمه‌ندیتی خۆیان هه‌یه.به‌و واتایه‌ی (هه‌موو له‌گه‌ل یه‌كترداو هه‌مووش دژ به‌یه‌كتریش). ئه‌مانه هه‌مووی هۆیه‌ك بوه كه ئۆپۆزیسیۆنی عیراقی سه‌رده‌می به‌عس هه‌رگیز نه‌یتوانیوه یه‌كگرتوو بێت وهاوپه‌یمانیه‌تیك وستراتیجیه‌تیكی هاوبه‌شی نیشتیمانی نه‌بوه.هه‌ربۆیه رژیمی سه‌دام حسین به‌ئاسانی ده‌یتوانی به‌ره‌نگاری ئۆپۆزیسیۆنی عیراقی ببیته‌وه‌و كه‌لك له‌و بارودۆخه نائاساییه‌ی پیكهاته‌ی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی ومه‌زهه‌بیی ئۆپۆزیسیۆن وكۆمه‌لی عیراق وه‌ربگریت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بۆ مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌لات.ئه‌وه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی عیراقی به‌یه‌كتره‌وه به‌ستبوو ته‌نیا له‌دژایه‌تی كردنی رژیمی سه‌دام حسین دا خۆی ده‌بینیه‌وه.به‌واتا ئه‌م بۆچوون وبیركردنه‌وه‌و بارودۆخه‌ی ئیسته كه له‌ناو به‌ره‌كانی تری ده‌ره‌وه‌و ناو په‌رله‌مانیی عیراقدا به‌رامبه‌ر كورد ده‌یبینین ریكه‌وت نه‌بوه‌و هه‌ندیكی به‌وه‌كاله‌ت ده‌یانه‌وێ ده‌سه‌لاتی سیاسی كورد لاواز‌و بچووك بكه‌نه‌وه‌و عیراق به‌ئاراسته‌یه‌كی تردا به‌رن. ئه‌گه‌ر عیراق به‌پیی ده‌ستور بكریته ده‌وله‌تیكی فیدرالیی و به‌پراكتیك كاری پێ بكرایه ئه‌وا ده‌بوایه هه‌موو ناوچه كوردیه‌كان له‌یه‌ك هه‌رێمدا كۆبكرایه‌ته‌وه‌و كورد به‌گشتی خوازیاری یه‌كگرتویی هه‌ریمی كوردستانه نه‌ك به‌شیكی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه خۆی داگیر بكرێ. له‌چاوپێكه‌وتنیكی سه‌رۆكی هه‌ریم مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ل رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تدا ده‌لیت:"گومانم هه‌یه له‌وه‌ی به‌رپرسه عیراقیه‌كان له‌به‌غدا له‌رووی موماره‌سه‌ی عه‌مه‌لیه‌وه كورد به‌شه‌ریكی حوكمی عیراق بزانن.ئه‌دای حكومه‌تی عیراق شتیكی نامۆیه.ئێمه هاوبه‌شین به‌لام رۆلمان نیه له‌حكومه‌تدا، هاوبه‌شیش نین له‌مه‌سه‌له ئه‌منی و ئابوری وسه‌ربازیه‌كانداو هیچیش ده‌رباره‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه نازانین".
له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌سه‌لاتی سیاسی هه‌ریم زیاتر له دوو سه‌د هه‌زار هیزی چه‌كداری هه‌یه‌و تۆمار كردوه بۆ بودجه له‌سه‌ر حكومه‌تی مه‌ركه‌زی. ئه‌م ژماره گه‌وره‌یه كه‌سه‌ر به‌یه‌كیتی و پارتین، ئایا بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه یان بۆچی؟ به‌لام ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكی هه‌ریم ده‌كری بیكه‌ینه په‌یام بۆ واقعی پیویستی بوون به پرۆژه‌و ده‌زگایه‌كی ستراتیژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ له‌هه‌موو كات زیاتر به‌لام له‌سه‌ر مۆدیلیكی واقعیی، به‌لام بۆچی ده‌سه‌لاتی كوردی له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌م واقیعه هه‌تا ئیسته هه‌نگاوی عه‌مه‌لی نه‌ناوه بۆ ئه‌م ستراتیژه؟ لیره‌دا بۆ بارودۆخی ئه‌م قۆناغه‌ی ئیسته‌ی كورد له‌عیراقدا دیوكراسیه‌ت و ریكه‌وتنی ته‌وافوقی چاره‌سه‌ره بۆ پاراستنی هه‌ندی له‌م ئاسایشه چونكه كورد به‌ده‌نگی زۆرینه‌و كه‌مینه سه‌ركه‌وتو نابیت له‌م هاوكیشه‌یه‌دا، هه‌رچه‌نده ئه‌م ته‌وافوقیه‌ش بێ كیشه نه‌بوه،به‌لام ئایا ته‌وافوق دیموكراسیه‌ت وسیاسه‌تیكی هه‌میشه ده‌بیت؟ ئه‌مه واقعی عیراق و هه‌رێمی كوردستانه له‌ده‌وله‌تی ئه‌مرۆی عیراقدا.
بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی ئیسته‌و ئاینده‌ی نزیك گه‌ره‌نتیه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ی كه پیكهاته‌كانی عیراق له‌م سروشته‌یدا له رووی ئه‌وه‌ی كه‌عیراق ده‌وله‌تیكی ده‌ستكرده‌و نه‌ته‌وه‌یی نیه‌و به‌م بیركردنه‌وه مه‌زهه‌بی وسیاسیه‌ی ئێسته‌ی نا‌توانیت ببێته خاوه‌نی پرۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی عیراق به‌سه‌رجه‌م پیكهاته‌كانیه‌وه.پرۆژه ئه‌منیه‌كه‌ی راویژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق موفق ربیعی په‌یامیكی باشه بۆ تیگه‌یشتن له‌م راستیه.ئایا گرنگی ئه‌وه له‌چیدابوو ده‌سه‌لاتدارانیكی كورد كار بۆ دروستكردنه‌وه‌ی عیراقیكی نوێی له‌رووی یاسای نیوده‌وله‌تیه‌وه هه‌لوه‌شاوی دوای به‌عس بكات؟ ئایا پرۆژه‌یه‌كی له‌م جۆره‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی موفق الربیعی كه بۆ چوار سال دانراوه له‌مانگی ته‌موزی 2007 هه‌تا كۆتایی سالی 2010 ده‌توانێت به‌م هه‌لومه‌رجه ئالۆزه‌ی ئاماژه‌م پیدا له‌ماوه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده كورتدا ئه‌و ئامانجانه بپێكێت كه‌پرۆژه‌كه باسیان لیوه ده‌كات به‌هه‌موو ئه‌و كیشه‌و كه‌موكوریانه‌ی تێیدان؟ راسته عیراق به‌شه‌ویك نابیته سویسرا به‌لام نیه‌تی باش و پراكتیزه كردنی ده‌بێت ببینرێت.
كام ناو له‌م ستراتیژه بنرێت
كورد له‌هه‌ریمی كوردستان ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر ناوی پرۆژه‌كه‌ی راویژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق موفق ربیعی هه‌یه كه‌ده‌بوایه ناوی ئاسایشی نیشتمانی بوایه نه‌ك نه‌ته‌وه‌یی چونكه عیراق ده‌وله‌تیكی فره نه‌ته‌وه‌یه. ئایا له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و واقعه‌ی كه له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه وه‌ك كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی عه‌ره‌ب و كلدۆ ئاشوری و ئه‌رمه‌ن و هه‌روه‌ها كه‌مایه‌تیه‌كانی وه‌ك توركومان، ئایا ده‌زگای ئاسایشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه به نه‌ته‌وه‌یی یان به نیشتمانیش ناوببرێت؟ ئه‌م واقعه پیویسته بخریته به‌ر وتووێژ بۆ نه‌كه‌وتنه ژێر ره‌خنه‌و فشاری نێوخۆ‌و ئیقلیمی ونێوده‌وله‌تی له‌لایه‌كه‌وه‌و له‌لایه‌كی تره‌وه ئایا ئه‌مه‌ی دواییان ریالیستانه‌تر نیه؟ده‌وله‌ته‌كانی وه‌ك ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، سویسرا و به‌لجیكا فره نه‌ته‌وه‌یه‌و ئاسایشه‌كه‌شی ناوی "ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی"یه، راسته ئه‌مانیش وه‌ك كورد له‌عێراق دا هه‌لگری هه‌مان ناسنامه‌ی ده‌وله‌ته‌كه‌یه به‌لام مافه‌كان به‌گشتی ومافی هاولاتیبوون پارێزراوون.
ئاسایشی حیزبی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
هه‌تا ئه‌وكاته‌ی كورد له قۆناغی خه‌باتی شاخ بوو هه‌موو سیاسه‌ت كردنیكی ته‌نیا به‌ریگای حیزبه‌وه بوه چونكه خاوه‌نی كیانیكی سیاسی خۆی نه‌بوه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆی ئیداره‌ی هه‌رێم.ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌عیراقدا ده‌چوه ئه‌ستۆی حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه كه حكومه‌تی به‌عس بوو. پاراستنی ئه‌م ئاسایشه‌ش له‌دیدی به‌عسه‌وه چۆن بوو بینیمان.حكومه‌تیك به‌كیمیایی هاولاتی ناو ده‌وله‌ته‌كه‌ی خۆی بخنكینیت وجینۆسایدی بكات له‌بری پاراستنی ودابین كردنی ئاسایش بۆی له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌ندامی ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بێت ویاساكانی مافه‌كانی مرۆڤی له‌م ریكخراوه‌دا ئیمزا كردبێت.له‌دوای راپه‌رینه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار كورد له‌م هه‌رێمه‌دا بوه خاوه‌نی شیوه‌یه‌ك له‌كیانی سیاسی به‌لام به‌هۆی كۆمه‌لیك فاكته‌ره‌وه به‌تایبه‌ت شه‌ره‌كانی نێوخۆی كورد خۆی مرۆڤ نه‌ده‌كرا وه‌ك پێویست له‌م قۆناغه‌دا باسی له‌پرۆژه‌یه‌كی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌هه‌ریمی كوردستان بكردایه.به‌لام گرنگترین قۆناغ ئه‌وه‌ی دوای 2003 بوو، دوای روخانی رژێمی به‌عس ونزیك بوونه‌وه‌ی هیزه سیاسیه‌كانی كورد له‌م هه‌ریمه‌دا له‌یه‌كتر. ئه‌گه‌ر هه‌تا ئێسته له‌هه‌رێمی كوردستان ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بریتی بوبیت له‌ئاسایشی حیزب ئه‌وا ده‌بێت ئیسته ئاسایشی حیزب وئاسایشی نه‌ته‌وه به‌شیوه‌یه‌كی موئه‌سه‌ساتی له‌یه‌كتر جودا بكرینه‌وه‌و دوور بكه‌وینه‌وه له‌فكری تیكه‌ل كردنی ئاسایشی حیزب وئاسایشی نه‌ته‌وه به‌یه‌كتر. ئه‌نجامه‌كه‌ی زیان به‌خش ده‌بیت ئه‌گه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ پاراستنی ئاسایشی حیزب به‌كار بهینیرێت.ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌گشتی ئاسایشی حیزبیش له‌خۆ ده‌گرێت. ئه‌گه‌ر كار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ستراتیژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین ئه‌وا یه‌كیك له‌ریگره خراپه‌كان كه‌دێته به‌رده‌ممان بریتیه له‌بوونی دوو ده‌زگای ئاسایش كه هه‌ردوكیان ده‌زگای حیزبین وله‌ژیر كۆنترۆلی حیزبدان. هه‌ربه‌م شیوه‌یه بوونی دوو ده‌زگای هه‌والگری سه‌ر به دوو حیزبی جیاواز كه بریتین له ده‌زگای پاراستن سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌زگای زانیاری سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وهه‌روه‌ها بوونی ده‌زگایه‌كی تری سه‌ر به یه‌كیتی نیشتمانی كه بریتیه له‌ده‌زگای دژه تیرۆر كه ئه‌ندامیكی بنه‌ماله سه‌رپه‌رشتی ده‌كات. ده‌بوایه ئه‌م ده‌زگایه‌ش سه‌ر به ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بوایه‌و له‌ژیر چه‌تریكی موئه‌سه‌ساتی ره‌سمی ده‌وله‌تی، حكومی بێت. دوو ده‌زگا هه‌یه و دوو سه‌رۆكی هه‌یه. سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستنی هه‌ریمی كوردستان، و سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری. ئایا به‌م دیارده‌یه ده‌وترێ چی؟ هه‌ر به‌م شێوه‌یه هه‌بوونی دوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دوو وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ی حیزبی و دوو وه‌زاره‌تی دارایی.ئه‌مانه هه‌مووی له‌ژیر كۆنترۆلی دوو حیزبداو دوو سه‌رۆكی حیزبه‌كه‌دا كه هه‌ردوكیان به‌ناوی یه‌ك په‌رله‌مان و یه‌ك حكومه‌ته‌وه ده‌دوێن. دیارده‌یه‌ك كه ناكۆكه به‌خۆی.پرۆژه‌یه‌كی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ژیر ئه‌م شیوازی سیسته‌می كاركردنه‌دا سه‌ركه‌وتو نابێت. به‌شێكی ئاسایش سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆیه،هه‌رێمیش دوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌یه. ناكرێت دوو ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بیت بۆ یه‌ك نه‌ته‌وه كه یه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی هه‌یه، یه‌ك په‌رله‌مان و یه‌ك حكومه‌ت به‌لام له باكگراوندا هه‌ر دوو ئیداره‌یی حیزبی بێت.ئه‌م دیارده‌یه بۆشایی دروست ده‌كات له‌نیوان كۆمه‌ل وئاسایشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یدا، ده‌زگایه‌كی ئاسایش كه متمانه‌ی خه‌لكی بباته‌وه. ئایا هاولاتی زانیاری به كام ده‌زگا بدات سه‌باره‌ت به ئاسایشی كۆمه‌ل،كێ هاولاتیه‌ك ده‌پاریزیت ئه‌گه‌ر له‌پیناوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا هاوكاری ده‌زگای ئاسایشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه بكات بۆ نمونه به‌رامبه‌ر به‌هه‌ره‌شه‌ی تیرۆر. بێ ئه‌م هه‌نگاوه باس كردن له سیسته‌میكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ریمی كوردستان كارێكی گرانه.
گه‌ران به شوێن كه‌سه پسپۆره‌كاندا
گه‌ران به‌شوین كه‌سه پسپۆره‌كاندا له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتی سیاسی بۆ ده‌وله‌مه‌ند كردنی پرۆژه‌كه له‌ناو پسپۆرانی زانكۆ‌و سه‌نته‌ره زانستیه‌كاندا،له ناو سیاسیه‌كانداو پسپۆری بواری ته‌كنه‌لۆژیا..تاد. پیویسته ده‌سه‌لاتی سیاسی به‌ریگای كه‌سه پر ئه‌زمون وپسپۆره‌كانه‌وه بایه‌خ به‌م بواره بدات.له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتویی و پسپۆری و پاتریۆتیزم. پسپۆره‌كانی بواری ئاسایش و ئابوری و زانستی سیاسی وجیۆپۆله‌تیك و سه‌ربازی به‌لام بێ ئه‌وه‌ی بكریته مقه‌ری سه‌ربازی وموخابه‌راتی وده‌زگای پاراستنی حیزب و ده‌سه‌لات وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ده‌سه‌لاتدارانی تاك، به‌لام به پرۆژه‌و بۆچون و ئه‌زمونه سیاسیه‌كانی حیزب ده‌وله‌مه‌ند بكرین.ئه‌م ده‌زگا ئاسایشه نه‌ته‌وه‌ییه ئاسایشی حیزبیش ده‌گریته‌وه. یه‌كیك له‌و خاله لاوازانه‌ی كه ده‌سه‌لاتی سیاسی هه‌ریم بایه‌خی پینه‌داوه بریتیه له‌هه‌بوونی راویژكار، راویژكاری باش ولیهاتوو، په‌روه‌رده‌كردنیان وگوێگرتن لێیان. راویژكاره‌كانی هه‌ریمی كوردستان ده‌لیم به‌گشتی بۆ رازی كردنی كه‌سه‌كان وپۆست دۆزینه‌وه‌و موچه وه‌رگرتنه. راویژكار كه سه‌رجه‌م بواره جیاوازه‌كانی سیاسی ودبلۆماسی و ئابوری وزانستی و ژینگه‌و...تاد. ده‌گریته خۆی رۆلی گرنگی خۆی له‌ده‌ست داوه. ئایا سیاسه‌ته‌مه‌داره دیاره‌كانی هه‌ریم به دیارده‌ی عیراقیشه‌وه گوێ له‌خۆیان ده‌گرن هه‌تا گوێ بۆ راوێژكار رابگرن؟ ده‌بوایه سه‌نته‌ری په‌روه‌رده‌كردنی دبلۆمات و راویژكار له‌هه‌ریمی كوردستان هه‌بوایه و پسپۆری گونجاوی له‌ناوه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریم بۆ بهینرایه.
ئاسایشی كورد له‌سایه‌ی ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌و به‌لگه‌یه نه‌یتوانی ببیته لایه‌نیكی راسته‌وخۆ بۆ كورد له‌كاتی به‌كارهینانی چه‌كی كیمیاوی رژیمی عیراقی به‌عس له‌هه‌له‌بجه چونكه به‌پیی یاسای نیوده‌وله‌تی به‌كیشه‌یه‌كی نێوخۆی ده‌وله‌تی عیراق دانرا،به‌واتا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد ده‌وله‌تی خۆی نیه‌و كورسی نیه له‌ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا كرایه كیشه‌یه‌كی ناوخۆی عیراق.ده‌بوایه حكومه‌تیك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، بۆ دانوستان ده‌رباره‌ی تێماو روداوه‌كه به‌ره‌سمی داواكاریه‌كی پیشكه‌ش به‌رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بكردایه،داواكاریه‌ك كه‌هیچ لایه‌نیك نه‌یكردو رژیمی به‌عسیش بێ سزا لێی ده‌رچوو.داخۆ حه‌زی كورد بۆ بوونی ده‌وله‌تیكی سه‌ربه‌خۆو ئاسایشیكی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئه‌م واقعه تاله نیه؟
پرۆژه‌كه‌ی د.موفق ربیعی راویژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق
د.موفق ربیعی راویژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق له‌گه‌ل ستافیكی خۆیدا له‌نامیلكه‌یه‌كی 57 لاپه‌ره‌دا پرۆژه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌عیراق ئاماده كردوه كه بۆ چوار سال دانراوه له‌مانگی 7/2007 هه‌تا كۆتایی سالی 2010، به‌لام پرۆژه‌و نوسینه‌كه گشتیه، به‌بێ ره‌چاوكردنی بارودۆخی واقعی عیراق به‌گشتی.هه‌ر یه‌كیك له‌ده‌زگا عیراقیه‌كان بابه‌تیكی بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه نوسیوه‌و كۆكراوه‌ته‌وه له‌به‌رگی تیمای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یدا. ئه‌گه‌ر مرۆڤ بروانێته وینه‌ی ستافه‌كه ده‌بینریت هه‌مووی عه‌ره‌بن هه‌روه‌ك ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق ته‌نیا بریتی بیت له‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب وهیچی تر.به‌م شیوه‌یه ناوه‌رۆكی ستراتیژه‌كه چه‌ندین خال له‌خۆ ده‌گریت كه‌ده‌توانریت له‌دژی داخوازیه‌كانی كورد به‌كاربهینریت.ناوه‌رۆكی ستراتیژه‌كه به‌و شیوازه‌ی ئیسته به‌مه‌ترسیدار ده‌بینم و پیویسته كورد به‌په‌یامیكی گرنگ وه‌ری بگرێت و ئه‌و پرسیاره له‌خۆی بكات كه‌ستراتیژیه‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق تا چه‌ند له‌گه‌ل داخوازیه‌كانی گه‌لی كورددا یه‌ك ده‌گریته‌وه.له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م ستراتیژه‌دا كورد وه‌ك دوه‌م نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی عیراق نا‌توانیت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی تێدا بپارێزێت.پرۆژه‌كه‌ی موفق ربیعی ناوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراقی لێ نراوه، ئه‌مه هه‌له‌یه چونكه عیراق فره نه‌ته‌وه‌یه‌و فره مه‌زهه‌به‌و ئه‌م نه‌ته‌وانه‌و كه‌مه نه‌ته‌وه‌كان و كه‌مایه‌تیه‌كان تایبه‌تمه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆیان هه‌یه كه ده‌بیت ده‌ست نیشان بكرین له پرۆژه‌یه‌كی ئاوهادا. هه‌ربۆیه باشتر وابوو ناوی (ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانیی عیراقی) لێ بنرایه،نه‌ك (الاستراتیجیه الامن القومی العراقی).له‌عیراقدا زۆرینه عه‌ره‌به‌و له‌په‌رله‌ماندا به‌ده‌نگی زۆرینه كورد ده‌دۆرێت،هه‌ربۆیه له‌چوارچیوه‌ی پرۆژه‌كه‌دا ده‌بوایه زۆر فاكته‌ری ئاسایش هه‌ن باس بكرانایه بۆ نمونه دیموكراسیه‌تی ته‌وافوقی كه فاكته‌ری راگرتنی ئاسایشه بۆ پیكهاته‌ی عیراق. بێ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی دۆزی كورد هه‌رگیز ده‌وله‌تی عیراق سه‌قامگیری و ئاسایشی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.پرۆژه‌یه‌ك كه ده‌بیت ره‌چاوی ژیرخانی ئابوری وسامانه سروشتیه‌كانیش بكات به‌شیوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا كه ماوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌سه‌ر بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ستراتیژه‌دا رۆیشتوه تا ئیسته سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریمی كوردستان و په‌رله‌مان وحكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان وهیچ كامێك له‌كاربه‌ده‌ستانی بالای كورد گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له هه‌ستیاره نه‌كردوه‌و هه‌لویستیكی ئاشكرایان نیه.كورد ناتوانێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی له‌م پرۆژه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌ی ربیعی دا بپارێزێت، بۆیه پیویسته خۆی پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی ئاسایش بۆ خۆی گه‌لاله بكات وله‌لایه‌ن په‌رله‌مان وحكومه‌ته‌وه كاری پێ بكرێت. ده‌بیت گه‌یشتبینه ئه‌و باوه‌ره‌ی كه حكومه‌تی عیراق نه‌ك توانای پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ریمی كوردستانی نیه به‌لكو وه‌ك ده‌بینین توانای پاراستنی ته‌واوی به‌شه‌كانی تری عیراقیشی نیه.ده‌بوایه پیچه‌وانه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه رژیمی به‌عس سالانیكی زۆر پیاده‌ی كردوه ره‌فتار بكرایه بۆ نمونه به‌رانبه‌ر به‌ناوچه دابراوه‌كان كه‌خواستی كوردی تیدایه بۆ گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ر هه‌ریمی كوردستان.كه‌واته جیاوازی ئه‌و پرۆژه ئاسایشه‌ی راویژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌بیت چی بێت؟
فاكته‌ره‌كانی راگرتنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌عیراق دا
كۆمه‌لیك فاكته‌ر هه‌ن كه‌گرنگن بۆ راگرتنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌عیراقدا وه‌ك: دیموكراسی (جوداكردنه‌وه‌ی سێ ده‌سه‌لاته‌كه له‌یه‌كتر) وبه‌داموده‌زگا كردنی عیراق،مافی مرۆڤ (مافی ژن و مندال و تاك له‌كۆمه‌لدا)، مافی نه‌ته‌وه‌و كه‌مایه‌تیه‌كان،فیدرالیزم له‌عیراقدا وه‌ك ریگا چاره‌یه‌كی ئه‌م قۆناغه بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی له‌عیراقدا،را‌گرتن و پیاده‌كردنی دیموكراسیه‌تی ته‌وافوقی،پاراستنی ئابوری و سامانی ولات وه‌ك مولكی نه‌ته‌وه كه‌دادپه‌روه‌رانه مامه‌له‌ی له‌گه‌لدا بكرێت،بوژانه‌وه‌ی پیشه‌سازی و نه‌هیشتنی هه‌ژاری ودادپه‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی و ئابوری،پاراستنی ژینگه‌و چاره‌سه‌ر كردنی كیشه‌ی وزه، به‌رگری كردن له‌ولات له‌هه‌ره‌شه‌ی ده‌ره‌كی،ئه‌مانه‌و زۆری تر وه‌ك بابه‌تی هاولاتیبوون، كیشه‌ی ئاو...تاد.سنوردانان بۆ دیارده‌ی تیرۆریزم، ئه‌مانه هه‌مووی گرنگن بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له‌عیراق بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ناچاری ئه‌وه نه‌بیت په‌نا به‌ریته به‌ر زه‌بروزه‌نگ بۆ به‌ده‌ست هینانی مافه‌كانی. به‌پێی توانا دوركه‌وتنه‌وه له‌تیۆری وئه‌فكاری جه‌نگ بۆ نیوخۆو به‌رامبه‌ر دراوسێكانیشی. ئه‌مانه هه‌مووی بابه‌تی ئاسایشن وكاریگه‌ری خۆیان هه‌یه له‌سه‌ر ئاسایش.كه‌واته ئاسایش به‌ته‌نیا كێشه‌ی جه‌نگ وتیرۆر نیه به‌لكو زۆر زیاتر له‌وه.
ته‌وه‌ری چواره‌م
ئاسایشی نیوده‌وله‌تی
له‌سه‌رده‌می جه‌نگی سارددا وكێبركێی چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌ك به‌ته‌نیا هه‌ردوو بلۆكی رۆژهه‌لات و رۆژئاوا به‌لكو ئاسایشی جیهان هه‌مووی له‌مه‌ترسیدا بوو.پاراستنی مرۆڤه‌كانی جیهان له‌به‌رده‌م جه‌نگی ئه‌تۆمیداو هه‌ره‌شه‌ی داگیركردنی ولاتان وبه‌رپاكردنی جه‌نگ وتیرۆرو قه‌یرانی ئابوری نیوده‌وله‌تی وژینگه له‌سه‌ر ئاستی نیوده‌وله‌تی،هه‌موو ئه‌مانه په‌یوه‌ندی به‌بواری ئاسایشی نیوده‌وله‌تیشه‌وه هه‌یه‌و چاره‌سه‌ركردن وته‌شه‌نه نه‌كردنی ئه‌ركی ریكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش بووه به‌پێی یاسا نوسراوه‌كانی.بۆ پشتگیری له‌بۆچوونه‌كه‌م لیره‌دا ئاماژه‌یه‌كی كورت به‌بابه‌تیك ئه‌ده‌م كه‌بریتیه له‌باری دانیشتوانی سه‌ر گۆی زه‌وی و قه‌یرانی ژینگه وئه‌نجامه‌كانی بۆ سه‌ر ئاسایشی نیوده‌وله‌تی.
ژینگه‌و گه‌شه‌كردنی دانیشتوانی زه‌وی و په‌ویه‌ندی به ئاسایشی نیوده‌وله‌تیه‌وه
وینه‌ی ژماره یه‌ك باری گه‌شه‌گردنی دانیشتوانی زه‌وی نیشان ئه‌دات: له‌سالی (سفر) ژماره‌ی دانیشتوان به‌پێی پسپۆرانی ئه‌م بواره نزیكه‌ی 250 ملیۆن كه‌س بوه.له‌سالی 1650 گه‌شه‌ی كردوه بۆ 500 ملیۆن مرۆڤ. 200 سال دواتر به‌واتا له‌سالی 1850 بۆته یه‌ك ملیارد، و له‌سالی 1985 بریتی بوه له 5 (پینج) ملیارد كه‌س .
وینه‌ی ژماره 1
ژماره‌ی دانیشتوانی زه‌وی و گه‌شه كردنی
وینه‌ی ژماره 2
(گه‌شه‌كردنی ژماره‌ی دانیشتوانی زه‌وی، ژینگه‌ش هاوته‌ریب له‌گه‌ڵیدا)
له‌وینه‌ی ژماره 2 له‌ته‌نیشت ژماره‌ی ساله‌كان وگه‌شه‌كردنی ژماره‌ی دانیشتوان كه‌ئاماژه‌م پێدا له‌هه‌مان كاتدا باری گه‌شه‌كردنی ژینگه‌ش نیشان ئه‌دات. له‌و 1985 ساله‌دا ژماره‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی كه نزیكه‌ی 5 (پینج) ملیارد زیادی كردوه له‌وینه‌كه‌دا ده‌یبینین كه شیوازی گه‌شه كردنی ئامرازی به‌رهه‌مهینان وته‌كنه‌لۆژیاش گه‌شه‌ی كردوه‌و گۆراوه. له‌سالی سفر له‌كێلانی زه‌وی به‌ئامرازیكی سه‌ره‌تایی،سروشت زۆر چروپر بووه.له‌گه‌ل گۆڕانی ته‌كنه‌لۆژیاو ژماره‌ی دانیشتوان گۆران له سروشتیشدا به‌دی ده‌كریت له كه‌مبونه‌وه‌ی سه‌وزایی ودارودره‌خت و پیس بوونی ژینگه‌ش له‌گه‌لیدا. ته‌قینه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان به‌تایبه‌ت ولاتانی جیهانی سێی گرتۆته‌وه.ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانه له‌ولاته دواكه‌وتو،وتازه گه‌شه‌كردوه‌كان بێ هۆ نیه.جگه له فاكته‌ری ئاین كه مندال دیاری خودایه وئاین ریگا له‌مه‌نعی مندال نه‌بوون ده‌گرێت،به‌لام هۆ سه‌ره‌كیه‌كان هۆی ئابورین به‌وه‌ی كه خه‌لكیی،كه‌خیزان زه‌مانی كۆمه‌لایه‌تی دوارۆژیان نیه،به‌م هۆیه‌وه مندال زۆربوون سه‌رچاوه‌ی كاروكاسپیه،به‌تایبه‌ت كوڕ كه‌به‌زه‌مانی دوارۆژی خیزان ده‌بینرێت وسه‌رۆكایه‌تی ماڵیش بگریته ئه‌ستۆ.
خشته‌ی ژماره 1 (یه‌ك)
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی ژماره (یه‌كی) سه‌ره‌وه لیكۆلینه‌وه‌یه‌كی تری زانستی، ژماره‌ی دانیشتوان له‌سالی 1950 بریتی بوه له 2.5 ملیارد مرۆڤ كه هه‌ر مرۆڤیك 5600 مه‌تردوجا زه‌وی به‌ركه‌وتوه.له‌سالی 2000 ژماره‌ی دانیشتوان گه‌یشتۆته 6.1 ملیارد وهه‌ر مرۆڤیك 2300 مه‌تردوجا زه‌وی به‌ركه‌وتوه. له‌سالی 2050 ژماره‌ی دانیشتوانی سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌گاته 9,1 ملیارد مرۆڤ، وهه‌ر مرۆڤێك 1500مه‌تردوجا زه‌وی به‌رده‌كه‌وێت.به‌واتا له‌چل سالی تر زه‌وی ده‌بێت نزیكه‌ی 3 ملیارد كه‌س زیاتر بگریته خۆی. له 20 سالی ئاینده پیویستی خواردن بۆ جیهان به‌ریژه‌ی 50% به‌رز ده‌بێته‌وه . ئایا ئه‌م بارودۆخه چۆن ده‌بیت ئه‌گه‌ر ژماره‌ی دانیشتوان بگاته 15 یان 20 ملیارد مرۆڤ به‌م بارودۆخه خراپه‌ی ئه‌مرۆی مرۆڤایه‌تیه‌وه، مرۆڤ به‌م سروشته چاچنۆكیه‌یه‌وه. مرۆڤایه‌تی ده‌بیت له‌سه‌ر له 30%ی گۆی زه‌وی بژی چونكه ئه‌وه‌ی تری ئاوه،ئه‌م ریژه‌یه‌ش هه‌مووی گونجاو نیه بۆ ژیان. روبه‌ری دورگه‌ی سه‌حرای گه‌وره بریتیه له 9 ملیۆن كیلۆمه‌تردوجا كه بۆ ژیان گونجاو نیه.له‌ولاتیكی وه‌ك چین كه‌دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر له یه‌ك ملیارد مرۆڤه ده‌بیت ¾ ی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ¼ ی روبه‌ری چین بژی چوونكه ته‌نیا ئه‌و ناوچه‌یه گونجاوه بۆ كشت‌وكال و كێلاندنی زه‌وی. به‌باران نه‌بارینیكی بۆ نمونه دوو ساله برسیه‌تی له‌م ولاته‌ش روو ئه‌دات. هه‌موو ئه‌مانه له‌جیهانیكی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئاسایشی نیوده‌وله‌تی هه‌یه كه ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌موانه.هه‌ربۆیه هه‌موو هه‌نگاویكی باش له‌سه‌رئاستی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كه‌مكردنه‌وه‌یه له‌قه‌یرانی ئاسایشی نیوده‌وله‌تی چونكه مرۆڤایه‌تی هه‌مووی له‌ناو یه‌ك به‌له‌مدایه كه غه‌رق بوو هه‌مووی پیكه‌وه ده‌كه‌ونه ژێر ئاو.كه‌واته ئیمه‌ش له‌هه‌ریمی كوردستان به‌ده‌ر نین له‌م ئه‌ركه نیوخۆو نیوده‌وله‌تیه‌ش.زه‌وی كشت‌وكال به‌تایبه‌ت له‌ئه‌وروپاو ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌كه‌مبونه‌وه‌دایه‌و هه‌روه‌ها نرخیشی گرانتره.له‌به‌ر ئه‌وه ولاته ده‌وله‌مه‌نده‌كان له ولاته هه‌ژاره‌كان زه‌ویه‌كی زۆر به‌نرخی هه‌رزان ده‌كرن وخواردنی له‌سه‌ر به‌رهه‌م ده‌هێنن وده‌ینیرنه‌وه ولاته‌كانی خۆیان ئه‌مه له‌كاتیكدا كه‌خه‌لكی ولاته هه‌ژاره‌كان خۆیان به‌ده‌ست هه‌ژاری وكه‌م خواردنیه‌وه ده‌نالینن.حكومه‌تی سۆدان بۆ ماوه‌ی 99 سال،ملیۆن و نیویك دۆنم له‌باشترین زه‌وی كشتوكالی فرۆشتوه به‌ده‌وله‌ته‌كانی كه‌نداو به‌لام ئه‌وه‌ی كه‌ناكۆكه به‌خۆی لیره‌دا ئه‌وه‌یه كه سۆدان گه‌وره‌ترین وه‌رگری یارمه‌تی ده‌ره‌كیه له‌به‌ر كه‌می خواردن بۆ خه‌لكی ولاته‌كه.ژیانی ریژه‌ی 5.6 ملیۆن مرۆڤ به‌نده به‌یارمه‌تی خۆراكی ده‌ره‌كیه‌وه . له‌ژماره‌یه‌كی زۆری ولاته هه‌ژارو بێ پلانه‌كان دیارده‌ی كۆچ و ڕه‌و هه‌یه له‌گونده‌وه بۆ شار. هه‌ریمی كوردستانیش به‌ده‌ر نیه له‌م دیارده‌یه.دیارده‌یه‌ك كه بێ ئه‌نجام نیه بۆ سه‌ر ژیانی كۆمه‌لانی خه‌لك. هه‌روه‌ك چۆن به‌هۆی ویرانیی ژینگه‌و هه‌ژاری و خراپی ئاسایشی خۆراك كۆچ وره‌ویكی توندتر به‌ریگاوه ده‌بیت له‌كیشوه‌ری ئه‌فریقاوه بۆ رۆژئاوای ئه‌وروپا.هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌ریی گرنگی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراك وله‌سه‌ر ئاسایشی گشتی نیوخۆ ونیوده‌وله‌تیش. به‌ش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م.هه‌موو ئه‌مانه رونكردنه‌وه‌یه‌كی كه‌م وزه‌نگیكی گه‌وره بوو بۆ به‌جدی وه‌رگرتنی بابه‌تی پرۆژه‌ی نوسینه‌كه،بۆ مامه‌له كردن له‌گه‌ل بارودۆخی ئاسایشی خۆراك وباری كشت‌وكال وبه‌رهه‌می ئابوری وسه‌نعه‌تی محه‌لی وكه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری كه‌ئه‌نجامی كۆمه‌لایه‌تیشی لێده‌كه‌ویته‌وه. له‌سه‌ر باری خراپی ژینگه له‌هه‌ریمی كوردستان كه ئه‌نجامه خراپه‌كانی له‌ئاینده‌دا به‌روونی ده‌رده‌كه‌وون. نیوه‌ی جیهان به‌بێ نیوه‌ه‌كه‌ی تری نا‌توانیت بژی.كه‌واته ئاسایش به‌ته‌نیا ئیرهاب وتیرۆرو جه‌نگ نیه به‌لكو زۆر زیاتره له‌وه.هه‌موو ئه‌مانه پیویستی به‌به‌رنامه‌ریژی وداموده‌زگا هه‌یه له‌هه‌ریمی كوردستانیش كه به‌ر له‌هه‌موو شت كاروئه‌ركی ده‌سه‌لاتی سیاسیه.
تیكدانی ئاسایشی نیوده‌وله‌تی به‌هۆی چه‌وت ره‌فتاركردنی مرۆڤه‌وه
له 200 سالی ئه‌م دواییه‌ی میژوودا مرۆڤایه‌تی زه‌وی و ژینگه‌ی به‌قه‌د ئه‌و چه‌ند ملیۆن ساله‌ی پیشووی خۆی ویران كردوه كه‌له‌سه‌ری ژیاوه‌و جه‌نگێكی بێبه‌زه‌یی به‌رامبه‌ری هه‌لگیرساندوه.مرۆڤایه‌تی به‌جۆریك له‌گه‌ل زه‌وی وژینگه ره‌فتار ده‌كات هه‌روه‌ك ئیتر ئه‌م دوا نه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ر زه‌ویه بێت.سه‌رجه‌م میژووی مرۆڤایه‌تی شه‌رو تیكۆشان بوه له‌پێناوی ئاسایش وژیان ومانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژیان.چارلس داروین لیكۆلینه‌وه زانستیه‌كه‌ی (خه‌بات له‌پیناوی مانه‌وه) وه‌ك بوونی پره‌نسیپیكی سروشت دۆزیه‌وه‌و ئه‌نجامدا.مرۆڤیش به‌قه‌ناعه‌تی من له‌م پره‌نسیپه به‌ده‌ر نیه.مرۆڤ هه‌میشه له‌بارودۆخی جه‌نگدا بوه.پیشه‌كی جه‌نگیك بوه دژ به‌مه‌ترسیه سروشتیه‌كانی ژینگه وه‌ك دوژمنیك به‌رامبه‌ر مرۆڤ،به‌لام جه‌نگیك بوه له‌هه‌لویستی لاوازیه‌وه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی.به‌لام دواتر بۆته جه‌نگی مرۆڤ دژ به‌یه‌كتر له‌پیناوی زه‌وی وكه‌ره‌سه‌ی خاو‌دا.له‌ئه‌نجامی شۆرشی پیشه‌سازی به‌تایبه‌ت له سالی 1945 وه جه‌نگیكی سه‌رانسه‌ریی مرۆڤ هه‌یه دژ به‌روتاندنه‌وه‌ی زه‌وی وژینگه.ئه‌م شته هه‌ناسه‌یه‌كی دا به‌مرۆڤ، به‌لام هه‌ناسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌زه‌وی دایك بڕی.ئه‌مه‌یان بیده‌نگترین جه‌نگه،چوونكه دژه‌كه نه ده‌توانێت به‌ده‌نگی به‌رز هاوار بكات،و نه‌به‌رگری راسته‌وخۆ له‌خۆی بكات،و نه‌ده‌توانێت پاریزه‌ر بۆخۆی داوا بكات به‌لام كاردانه‌وه‌كانی دواتری زۆر له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی كه‌وتوه.له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه به‌خه‌ته‌رناكترین جه‌نگ ده‌بینم چونكه كه‌زه‌وی و ژینگه ویران بوو به‌واتا بنچینه‌و سه‌ره‌تاكانی ژیانی مرۆڤ خۆیشی ویران بوو.ئه‌مه مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیوده‌وله‌تی كه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌مووان ده‌گریته‌وه. لیره‌دا هه‌ولمداوه هه‌ندیك تیروته‌سه‌لتر باسی لیوه بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌شیوه‌یه‌كی وێنا دیارده‌كه رونترو كاریگه‌رتر بهینینه به‌رچاوی خۆمان. له‌به‌رازیل له‌ناوچه‌ی زۆر به‌رفراوان سۆیا ده‌روینرێ وترانسفێر ده‌كریت بۆ رۆژئاوای ئه‌وروپا وه‌ك عه‌له‌فی حه‌یوان به‌كار ده‌هینریت ئه‌مه له‌كاتیكدا به‌ملیۆن كه‌س له‌م ولاته‌دا دوچاری برسیه‌تی بوونه‌ته‌وه.
هه‌ره‌شه له‌ئاسایشی نیوده‌وله‌تی له‌سایه‌ی جه‌نگه‌وه
له‌م پینج هه‌زار ساله‌ی دوایدا به‌پیی لیكۆلینه‌وه‌ی شاره‌زایانی میژوو زیاتر له 14 هه‌زار جه‌نگ تۆمار كراوه.زیاتر له 4 ملیارد مرۆڤ به‌هۆی جه‌نگه‌وه كوژراوه كه ده‌كاته 3/2 ی كۆی سه‌رجه‌م ژماره‌ی مرۆڤایه‌تی ئه‌مرۆی سه‌ر گۆی زه‌وی.به‌ته‌نیا له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا دوو جه‌نگی جیهانی رووی داوه. له‌جه‌نگی دوه‌می جیهانیه‌وه هه‌تا ئیسته زیاتر مرۆڤ به‌هۆی جه‌نگی ناوخۆ‌و ناوچه‌ییه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه وه‌ك له ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌له‌جه‌نگی دوه‌مدا كوژراون.ئاماره‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمینن كه له‌سه‌رجه‌م كاتی میژووی نوسراو هه‌ر ساله‌و نزیكه‌ی 3 جه‌نگی تیدا به‌رپا كراوه.میژوونوسیك حسابی كردوه كه‌له ماوه‌ی 3400 سالی بینراوی میژوی مرۆڤایه‌تیدا ته‌نیا 243 سال بی جه‌نگیكی دیار‌و نه‌زانراو بوه.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مافـی مرۆڤ و ئاسایشی مرۆڤ له‌كوردستان به‌نمونه بیهینینه‌وه پاریزراو نه‌بوه گه‌لی كورد ناچار بووه له‌دژی درنده‌یی وچه‌وساندنه‌وه راپه‌رێت وبه‌رگری له‌خۆی بكات و وه‌ك دوا ئامراز ریگای وه‌لإمدانه‌وه‌ی گونجاو بۆ خۆی هه‌لبژیریت به‌رامبه‌ر به‌و ده‌وله‌تانه‌ی كه ماف و ئاسایشی گه‌لی كوردیان زه‌وت كردوه.به‌داخه‌وه مرۆڤ هه‌رگیز به‌جدی هه‌ولی نه‌داوه ریگا له‌جه‌نگ بگریت بۆ پاراستنی ئاسایش. هه‌موو ئه‌و جه‌نگانه‌ی كه له‌هه‌ریمی كوردستان رویان داوه به‌وانه‌ی نیوخۆشه‌وه كۆمه‌لانی خه‌لك وولاتی له‌پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌رجه‌م بواره‌كانیه‌وه تیكدا. جه‌نگیش شیوازی زۆره.
ته‌وه‌ری پێنجه‌م یته‌وه‌ری چواره‌مته‌تتن
تعععتئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌نمونه
بۆ تیگه‌یشتنیكی زیاتر سه‌باره‌ت به‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی، له‌م به‌شه‌دا هه‌ندیك ده‌رباره‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌نوسم وه‌ك نمونه. له‌دیدی ده‌سه‌لاتی سیاسی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا دروست كردنی چه‌كی ئه‌تۆم له‌لایه‌ن ئیرانه‌وه هه‌ره‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیوده‌وله‌تی، له‌لایه‌كه‌وه له‌دیدی رۆژئاواوه ئه‌م چه‌كه له‌ده‌ستی لایه‌نیكی ئه‌میندا نیه‌و له‌لایه‌كی تره‌وه به‌هه‌ره‌شه داده‌نریت بۆ سه‌ر ئاسایشی ئیسرائیل وه‌ك هاوپه‌یمانیكی ستراتیژی ئه‌مریكا. دوه‌م گه‌وره‌ترین بۆری نه‌وت له‌جیهاندا به‌دریژایی 1800 كم رۆژانه زیاتر له ملیۆنیك و سێ سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له ئازه‌ربایجانه‌وه به جۆرجیادا ده‌باته توركیا. ئه‌م بۆری نه‌وته به‌ده‌ستپیشخه‌ری ئه‌مریكا دژ به‌ویستی روسیا دروست كرا. ئه‌م كیشه‌ی بۆری نه‌وتانه له‌وه ده‌چیت له‌ناكۆكیه‌كانی قه‌فقاس ئامانجه ستراتیجیه‌كه بیت و گوزارشت له سیاسه‌تی نویی داگیركردن بكات بۆ روسیای ئه‌مرۆ. ئه‌مانه هه‌مووی (ئابوری و ئاسایش) ده‌چنه بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی رۆژئاوا به‌تایبه‌ت ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك زلهیزیكی دنیا.ئه‌مریكا له‌هیرشی دژی تالیبان وقاعیده وهه‌روه‌ها له داگیركردنی عیراقدا گه‌رایه‌وه بۆ به‌لگه‌ی مافی به‌رگری كردن له‌خۆ وده‌كرێ به یاسا كردنی بكرێت.بۆ ئه‌مریكا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌ته‌نیا قاعیده‌و ئیرهاب نیه به‌لكو ئابوری وسیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌شه.ئه‌مه‌یان سابته ئیتر هه‌ر لایه‌نیكی سیاسی له‌سه‌ر ده‌سه‌لات بیت.نیكاراگوا ولاتیكی هه‌ژاره به‌لام كاتیك ساندینسته‌كان به‌شۆرش هاتنه سه‌ر حوكم ورژیمی سۆمۆزایان روخاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌مه‌ترسی له‌قه‌له‌میدا بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی چونكه ده‌كرا ئه‌م شۆرش وئایدیایه له‌پال ئه‌وانه‌ی سه‌لفادۆرو كوبا ته‌شه‌نه بسینیت له‌ناوچه‌ی ناوه‌راست و خواروی ئه‌مریكاو ناوچه‌ی كاریبی و كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا هه‌بیت له‌رووی ئابوری و سیاسی وهاتوچۆی بازرگانی وگواستنه‌وه‌ی چه‌ك و له‌ده‌ستدانی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌وله‌تانه كه له‌پال فاكته‌ره‌كانی تردا سه‌رچاوه‌ی كه‌ره‌سه‌ی خاوی گرنگن بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربازی و ته‌قه‌مه‌نیش. به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاری ئه‌وروپاش هه‌یه كه‌ریژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌كالای ئه‌مریكا لیره‌ش ساغ ده‌بیته‌وه.هه‌ربۆیه له جه‌نگی دوه‌می كه‌نداویشدا پاراستنی ئه‌وروپا كرایه ئامانج ونه‌هیلدرا عیراق ده‌وله‌تی كوێت بۆ هه‌میشه داگیر بكات ومامه‌له به‌نرخی نه‌وت و پاشه‌كه‌وتی نه‌وت بكات له‌بازاره‌كانی جیهاندا.ناردنی نه‌وت بۆ یابان نزیكه‌ی 70% ی به گه‌روی هۆرموزدا ده‌روات.ئیران له‌جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداودا هه‌ره‌شه‌ی داخستنی ئه‌و گه‌رووه‌ی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی كیشه‌كه بكاته كیشه‌یه‌كی نیوده‌وله‌تی چونكه ئیران باشی ده‌زانی كه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاش هه‌یه،25% ی كالای ئه‌مریكا له‌یابان ساغ ده‌بێته‌وه. لیوا فه‌یروز ئابادی سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتیی سوپای ئێران رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌مان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، گه‌رووی هورمز داده‌خه‌ین.
ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوز له‌زاری لیوا ئابادی بڵاویكرده‌وه "كۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاره گه‌رووه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موواندا كراوه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیمان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه ئه‌وا رێگه ناده‌ین كه‌س سوودی لێوه‌ربگرێت".
له‌ناوه‌راستی سالی 2008 ئیران هه‌مان هه‌ره‌شه‌ی دوباره كرده‌وه. سه‌ردانی د.به‌رهه‌م سالح بۆ ئیران و به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی ئه‌لوه‌ن په‌یوه‌ندی به‌بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یشه‌وه هه‌یه چونكه كیشه‌ی ئاو كیشه‌ی ئابوریه و كیشه‌ی ئاسایشی گه‌ل و ولاته. ئه‌مه ده‌بوایه كاری ئه‌نجومه‌ن و راویژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق بوایه به‌رامبه‌ر به‌ئیران.ئه‌و سه‌دی ئاوه‌و ئاو به‌گشتی كه‌توركیا مامه‌له‌ی پیوه ده‌كات به‌رامبه‌ر سوریا‌و عیراقیش نه‌ك به‌ته‌نیا چه‌كیكی سیاسیه به‌لكو كاردانه‌وه‌ی قورسیشی هه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌نیزكه‌وه شیكاری بۆ بكات.ئه‌مانه هه‌مووی سه‌رنجن بۆ ئاماده‌كارانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌ریم بۆ تیگه‌یشتن له‌سروشت وناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه.
یه‌كه‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا
یه‌كه‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له مانگی 7.1947 له‌ژیر ده‌سه‌لاتی سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی هاری ترومان دروست بوو، به‌لام ئه‌و كاته جیگره‌كه‌ی كه بریتی بوو له (ئالبن باركلی) سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ده‌كرد.ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌وه یه‌كیك له‌یه‌كه‌م لیكۆلینه‌وه‌كانی بارودۆخی جیهان كاریگه‌ریه‌كی كاریگه‌رانه‌ی هه‌بوو. موزه‌كه‌ره‌ی (میمۆره‌ندوم)ی ژماره 68 ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له 14/4/1950 ته‌وسیه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكای كرد خه‌رجی سوپا به‌توندی زیاد بكات بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌ری كۆمۆنیزم له‌سه‌ر ئاستی جیهان ته‌سك بكاته‌وه.دوای دواخستنێكی زۆر سه‌رۆكی ئه‌مریكا هاری ترومان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌وسیه‌كان دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی كۆریا ده‌ربری.ئه‌م بریاره یه‌كیك بوو له ئیرشاداته كه‌مه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كه هه‌تا ئیسته له‌ناو رای گشتیدا ناسرابێت.ئه‌نجومه‌نی ئاسایش زۆربه‌ی كات له باكگراوندا كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه.
باره‌گای سه‌ره‌كی وه‌كاله‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا.
گه‌وره‌یی و قه‌واره‌ی بیناكه‌و ده‌وروبه‌ر گرنگی وقورسایی بابه‌ته‌كه نیشان ئه‌دات.
ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا (of USA National Security Agency) گه‌وره‌ترین وله‌رووی داراییه‌وه به‌باشترین شیوه ئیداره دراوه. ئه‌م ده‌زگا به‌رپرسه له‌چاودیری كردنی سه‌رانسه‌ریی له‌جیهاندا بۆ كردنه‌وه‌ی نهینیه‌كانی كۆمونیكه‌یشنی ئه‌لكترۆنی، له‌م رۆل و چالاكیه‌دا به‌شیكه لهIntelligence Community كه سه‌رجه‌م گه‌یاندنی هه‌وال (هه‌والگری) ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكای تێدا كۆده‌بیته‌وه. ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌رووی ته‌كنیكی وده‌سه‌لاته‌وه خراوه‌ته ژیر ده‌سه‌لاتی Department of Defense (به‌شی به‌رگری)، به‌لام له رووی ئۆپه‌راسیۆنه‌وه راسته‌وخۆ خراوه‌ته ژیر ده‌سه‌لاتی راویژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی (National Security Advisor) كه هه‌تا به‌رواری نوسینی ئه‌م بابه‌ته بریتیه له Stephen Hadley كه هاوكاریی ده‌سه‌لات ده‌كات به‌بریارو زانیاریه هه‌والگریه‌كانی.ئه‌نجومه‌نه‌كه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات بۆ كاروپلان وكارپیكردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رۆلیكی زۆر گرنگ ده‌بینیت و به‌رده‌وام له‌كۆشكی سپی له‌واشنتن دی سی كۆبونه‌وه‌كانی خۆی ئه‌نجام ئه‌دا.ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له حاله‌تی ئاسایدا له‌سه‌رۆكی ولات وجیگره‌كه‌ی،وه‌زیری ده‌ره‌وه، وه‌زیری به‌رگری،به‌ریوه‌به‌ری نوسینگه‌ی پلاندانانی فریاكه‌وتن Office for Emergency Planning، راویژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی و هه‌روه‌ها به‌رپرسی Joint Chiefs of Staff پیكهاتوه‌و له‌حاله‌تی پیویستدا كارمه‌ندی تری پایه‌دار ده‌هینریته ناوی .
شیوه‌و پێكهاته‌ی داموده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ولاتیكه‌وه بۆیه‌كیكی تر ده‌گۆرێ
شیوه‌و پێكهاته‌ی داموده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ولاتیكه‌وه بۆیه‌كیكی تر ده‌گۆرێ، به‌لام له‌ناوه‌رۆكدا بریتیه له‌پاراستنی ئاسایشی ولات ونه‌ته‌وه به‌پیی بۆچوونی ده‌سه‌لات.هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاتدار CDU, CSU ی ئه‌لمانیا ده‌یانه‌وی له‌سه‌ر شیوه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجومه‌نیكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پیكبهینن بۆ مه‌به‌ستی جه‌نگی دژه تیرۆر. به‌لام بیروبۆچونه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو حیزبه روبه‌رووی ره‌خنه‌ی توند بۆته‌وه. جیگری سه‌رۆكی پارتی سۆشیال دیموكراته‌كان Kolbow،حیزبی یه‌كیتی مه‌سیحیه دیموكراته‌كان (CDU) گوناهبار ده‌كات به ئه‌مریكایی كردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و سیاسه‌تی ئاسایشی ئه‌لمانیا. هه‌روه‌ها ئۆپۆزیسیۆن ئه‌م پلانه به‌توندی ره‌ت ده‌كاته‌وه به‌به‌لگه‌ی ئه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌لمانیا ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا نیه. ئه‌م بۆچوونه بۆ هه‌ریمی كوردستانانیش به‌هه‌مان شیوه‌یه به‌پیی بارودۆخی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و ئابوری و جوگرافیا‌و سایكۆلۆجیه‌تی كۆمه‌ل.
ئاسایشی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌می فه‌رمانره‌وایی ده‌سه‌لاتی بوش
له 17.9.2002 پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتی بوش بلاوكرایه‌وه. له‌سالی 1986 ه‌وه له ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكایه به‌رنامه ئاسایشه سیاسیه‌كه‌ی له دیۆكومینتیكی له‌م جۆره دابریژیت. هیله‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و ئاسایشی سیاسی تییدا ده‌ست نیشان بكرین. تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م )په‌یپه‌ری( نوسینه ستراتیژیه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه ئاماده‌كراوه گرنگی له كاته‌كه‌یشیدا هه‌یه چونكه په‌یوه‌ندی به یه‌كه‌م ره‌شنوس وپلانی (كۆنسه‌پت)ی هه‌ردوو سیاسه‌تی ئاسایش و ده‌ره‌وه هه‌یه دوای روداوه‌كه‌ی 11 سه‌بته‌مبه‌ری 2001. ئه‌م كۆنسه‌پته ئامانجه بنه‌ره‌تیه‌كانی سیاسه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌خۆ ده‌گری و هه‌روه‌ها ئامرازه‌كانی پراكتیزه كردنی. هه‌روه‌ك له‌ئایدیاكانی سیسته‌می نویی جیهانی له‌مه‌شدا بۆچوونی ئه‌مریكی خۆی ده‌دۆزیته‌وه كه ده‌سه‌لاته‌كه جگه له بۆ به‌سه‌لامه‌ت كردنی ئاسایشی خۆی هه‌میشه بۆ ئه‌وه‌ش به‌كار بهینریت لیپرسینه‌وه‌ی نیوده‌وله‌تیش بگریته خۆی به‌به‌لگه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا تاكه زلهیزه بتوانێ به‌م كاره هه‌ستێت. ئه‌م رۆله له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه وه‌ك داواكاریه‌ك لێی ئیعتباری ده‌كات. له‌بابه‌ته سه‌ره‌كیه‌كانی ستراتیژیه‌ته‌كه جه‌نگی دژ به‌چه‌كی كۆكوژی و تیرۆریزمی نێوده‌وله‌تیه.به‌رگری كردن له ولات له‌ئه‌له‌مه‌نته‌كانی به‌رنامه‌كه‌ن. جگه له‌وه ده‌سه‌لاتی بوش باس له ئینته‌رناسیۆنالیزم ده‌كات به‌لام ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكای پێوه لكابێت. هه‌روه‌ك هه‌مان ئه‌وه‌ی دوای كۆتایی جه‌نگی سارد حكومه‌تی ئه‌مریكی له‌دوای 11 سه‌بته‌مبه‌ری 2001 مامه‌له‌یه‌كی زۆر جدی به‌هاوشه‌ریك وهاوپه‌یمان ده‌كات. راویژكردن ده‌رباره‌ی بواری ئاسایش وئیجرائات له‌دوای ئۆپه‌راسیۆنه تیرۆره‌كانه‌وه. له‌ناو ستراتیژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكی ئه‌م جۆره بۆچونه ده‌رباره‌ی پێویستی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ل لایه‌نه‌كانی تر نه‌هی لێ ده‌كرێ كه مه‌ترسی ته‌قدیرنه‌كراوی شه‌ری تیرۆریزم به هاوشه‌ریك وهاوپه‌یمانی هه‌مه‌لایه‌نه بكرێ. كیشه‌كه بۆ ئه‌مریكا كیشه‌ی كاته، كیشه‌ی ئه‌نجامدانی به‌رنامه‌ی ریكه‌وتن وكرداری خیرا له‌سه‌ر ئاستی UN، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌و له‌م دیده‌وه كرداری خیرا له‌گه‌ل ده‌وله‌ته‌كانی ئه‌م ریكخراوه نیوده‌وله‌تیه بۆ ئه‌مریكا ئیمكان نابیت. ئه‌مه به‌ناچاری ئه‌و ئه‌نجامه‌ی لی ده‌كه‌ویته‌وه كه ئیئتیلافی ده‌وله‌ت وهه‌روه‌ها تاك ده‌وله‌ت ده‌بیت بریاری خۆی هه‌لبژیریت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت ئاسایشی خۆی بپاریزیت. كه‌واته ئاسایشی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی دوای تیكه‌له‌یه‌ك كه‌وتووه له‌كۆنسێپتی ئاسایشی سیاسی كرداروچالاكی یه‌ك لایه‌نه وهه‌روه‌ها هه‌مه لایه‌نه‌ش ده‌گرێته خۆی. هه‌روه‌ها له 16.3.2006 جۆرج بوش به‌هه‌مان شیوه پرۆژه‌ی ستراتیژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا راگه‌یاند له 49 لاپه‌ره‌دا كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش پێشه‌كیه‌كه‌ی بۆ نوسیوه‌و بریتیه له 11 به‌ش كه تییدا كار له‌و به‌ره‌نگاربونه‌وه سه‌ره‌كیانه ده‌كات كه ئه‌مریكا له 11 سه‌بته‌مبه‌ری 2001 وه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌رامبه‌ر خۆی ده‌یبینیت. تییدا جۆرج بوش به‌وه ده‌ست پیده‌كات: "ئه‌مریكا له جه‌نگدایه". به‌مه چوارچیوه سیاسی- میژوییه‌كه ده‌ست نیشان كرا بۆ ستراتیژیه‌ته‌كه. ئه‌مه پیش هه‌موو شت ستراتیجیه‌تی جه‌نگه، به‌واتا چۆن به‌ئامرازی سه‌ربازی به‌ره‌نگاری هه‌ره‌شه واقعیه‌كان، یان هه‌ره‌شه‌و هیرشه نا راسته‌كان كه ته‌زویر كرا‌و بكریت. له دیده سه‌ربازیه‌كه‌وه ئه‌م ستراتیجیه‌ته باس له‌و تیۆره ناسراوه ده‌كات، له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات شه‌ری دوژمنه‌كه بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی فورسه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بیت بگاته ئه‌مریكا. به‌بۆچوونی من لیره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌م جه‌نگه‌ی له‌سه‌ر گۆره‌پانی عیراق دا یه‌كلایی ده‌كریته‌وه له‌گه‌ل قاعیده‌و هاوشیوه‌كانی جگه له‌ئامانجه ستراتیجیه‌كانی تر به‌ئامانجی سه‌رقال كردن و لاوازكردنی و مه‌سره‌ف پێكردنی ئه‌وانه‌شه بۆ دوور خستنه‌وه‌یه له ئه‌مریكاو به‌شیكی گرنگی ئه‌م ستراتیژه‌یه.بۆ ئه‌م ئامانجه عیراق كراوه‌ته گۆره‌پانی شه‌رویه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانیكان. ئه‌مریكا ده‌یه‌ویت قه‌واره بداته جیهان نه‌ك به‌پیچه‌وانه‌وه. له‌م بۆچونه‌دا بۆچونه‌كانی بوش هاوشیوه‌یه له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ی سه‌رۆكه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی پیشووی ئه‌مریكا ترومان ورۆنالد ریگن وه‌ك وینایه‌ك بۆ ده‌سه‌لاتی ئیسته. ئه‌و دوو هیله‌ی كه ئه‌مریكا له‌سه‌ری باس ده‌كات بریتین له "ئازادی و دادپه‌روه‌ری و به‌های مرۆڤ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا"، هه‌روه‌ها باس له شه‌ری دژی زولموزۆر و بلاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی وباش كردنی گوزه‌ران ده‌كات. له‌لایه‌كی تره‌وه پیكه‌وه كاركردن له‌گه‌ل ژماره‌یه‌كی زۆر له دیموكراته‌كانی جیهان. ئه‌م گوتاری كۆتاییه مه‌به‌ست له‌رۆلی سه‌ركردایه‌تیه كه به‌ر ئه‌مریكا بكه‌ویت. له دوا دیری پیشه‌كی پرۆژه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌لیت ئه‌مریكا ده‌بیت به‌رده‌وام سه‌ركرده بێت. ئاسایشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی 2006 له‌سه‌ر بنه‌ماكانی پیش ئه‌وه‌ی 2006 دروست بوه. ئه‌و بارودۆخه گۆراوه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌مریكا به‌رامبه‌رخۆی ده‌یبینێت بریتیه له‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وتن له دژی هه‌ره‌شه گه‌وره‌كانی سه‌ده‌ی بیست له فاشیزم و كۆمۆنیزم به‌ده‌ست هینرا. ئیسته له‌شوینی ئه‌مان ئایدیۆلۆژیایه‌كی تۆتالیتیر هاتۆته كایه‌وه كه له‌سه‌ر ناسروشتیه‌كی ئاینیكی شانازی پیوه‌كراو وه‌ستاوه.به‌لام نوسینه‌كه له (لاپه‌ره 6) دا خۆی له‌ئاماژه كردن به ئیسلام،یان ئیسلامیزم لائه‌دات هه‌رچه‌نده مه‌به‌ستی له‌مه. له به‌شی یانزه‌دا باس له‌وه ده‌كرێ كه ئه‌مریكا هه‌رچه‌نده هیزیكی گه‌وره‌یه به‌لام له‌توانایدا نیه سه‌رجه‌م كیشه‌كان به‌ته‌نیا چاره‌سه‌ر بكات. به‌م شیوه‌یه پیویستی به كۆئۆپه‌ره‌یشن (هاوكاری) هه‌یه، به‌لام تێیدا دوباره جه‌خت له‌سه‌ر رۆلی سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا ده‌كاته‌وه: "ئه‌مریكا ده‌بیت به‌ریگای كرده‌وه‌و به‌ریگای وینا بوون سه‌ركرده‌یی بكات". له‌به‌شی پینجه‌مدا له لاپه‌ره 20 دا كه باس له ته‌شه‌نه كردنی چه‌كی كۆكوژی ده‌كات له‌م پرۆژه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌ی 2006 دا توند‌وتیژترین ئاماژه به ئیران دراوه‌و ده‌لیت:"رژیمی ئیران خه‌رجی دارایی تیرۆریزم ده‌كات وهه‌ره‌شه له‌ئیسرائیل ده‌كات، له‌هه‌ولی ئه‌وه‌دایه پرۆسه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست تیك بدات، پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌عیراق تیك ئه‌دات دژ به خواستی گه‌له‌كه‌ی بۆ ئازادی" ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی ستراتیژیه‌ته‌كه‌ی ئه‌مریكا نزیكه‌ی هاوشیوه‌یه له‌گه‌ل ئه‌وانه‌ی سیسته‌می نویی جیهانی،گه‌شه‌كردنی ئابوری جیهان و ئازادی بازرگانی نیوده‌وله‌تی... تاد.سه‌ر به‌م كۆنسیپته‌ی ئه‌مریكان به‌لام به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م زلهیزه ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌یه.به‌م كۆنسه‌پته‌ی سیاسه‌تی ئاسایش وده‌ره‌وه، وبه‌كاریگه‌ری ئه‌م ئامرازه ئه‌مریكا به‌دوای سیسته‌میكی نویی كۆمه‌لایه‌تی وسیاسیدایه له‌جیهاندا.ئه‌م پرۆژه‌یه له‌دیدی ئه‌مریكاوه له‌ریگای ته‌نیا ئه‌م زلهیزه‌ی ماوه‌ته‌وه ده‌كرێ ئه‌نجام بدرێ كه ئه‌مریكایه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بیت ئازادی مامه‌له كردنی پێ بسپێردریت و له‌دیدی خۆیه‌وه هه‌وله‌كانی ئه‌م پۆزه‌تیفن هه‌ر بۆیه وای بۆ ده‌چیت كه‌شایسته‌ی پشتگیری لێ كردنه.ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئاماژه‌م پیدا بۆ زانیاری وتیگه‌یشتن وسوود وه‌رگرتنه لێی بۆ پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان. سی ئای ئه‌ی، یان په‌نتاگۆن ده‌زگای ده‌وله‌تی و نه‌ته‌وه‌یی سابتن ئیتر هه‌ر لایه‌نیك بێته سه‌ر حوكم ئه‌م له‌جیگای خۆی ده‌مینیته‌وه به‌لام ده‌كری ده‌ستكاری میتۆده‌كات بكرین. هه‌روه‌ها ئه‌و مۆدیلی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌ی له‌هه‌ریمی كوردستان دروست بكری مه‌رج نیه هه‌مان ئه‌و میتۆد‌و مۆدیله بیت كه له‌هه‌رێمێكی ناوه‌راست وخواروی عیراق دروست بكرێ، وه‌ك ئاماژه‌م پیدا پیش‌تر ئیمه ده‌روانینه بارودۆخی سیاسی و ئابوری وئاسایش و جوگرافی و سایكۆلۆجی وباری كۆمه‌لایه‌تی بۆ ناوه‌وه‌ی خۆمان وله‌گه‌ل ده‌وله‌ته‌كانی هاوسێ وده‌سه‌لاتی ناوه‌ندیش.
رۆلی ده‌زگای هه‌والگری بۆ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
ده‌زگای هه‌والگری رۆلیكی گرنگ وكاریگه‌ر ده‌بینێت بۆ سه‌ر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی. هه‌موو زانیاریه‌كی هه‌له ده‌كری ئه‌نجامی خراپی لی بكه‌ویته‌وه بۆ سه‌ر بریاره‌كانی ده‌سه‌لاتی سیاسی هه‌ریم، بۆ نمونه له‌سه‌ر ئاستی یاسای دژه تیرۆر و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریم. بۆ تیگه‌یشتنیكی زیاتر بروانه ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه‌ی خواره‌وه: "كۆشكی سپی پلانیكی ئاماده كردوه بۆ سه‌رله‌نوی ریكخستنه‌وه‌ی ده‌زگای هه‌والگری ئه‌مریكا (CIA). به‌پیی هه‌والی چه‌ند ئاژانسیكی ئه‌مریكی كۆشكی سپی به‌نیازه چاوخشاندنه‌وه بكات به‌په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ل ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی هه‌وال و زانیاریان پیشكه‌ش كردوه.په‌رله‌مه‌نتار جین هیرمان به‌رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی راگه‌یاندبوو كه به‌پیی ئه‌م ریكخستنه نوییه‌ی ده‌زگای هه‌والگری ئه‌مریكا به‌رپرسی ده‌زگاكه ده‌توانیت سیاسه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی پیشكه‌ش به‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا بكات وده‌بیت خالی هه‌ماهه‌نگی له‌نیوان ئه‌و 16 ئاژانسه هه‌والگریه‌ی كه له‌ئه‌مریكا كارده‌كات هه‌بیت.رۆژنامه‌ی ول ستریت جۆرنالیش بلاویكرده‌وه كه‌وا به‌پیی ئه‌م ریكخستنه‌وه‌یه كه‌نزیه‌كی سالیكی پیچووه به‌رپرسه‌كانی هه‌والگریی پیكه‌وه كار ده‌كه‌ن به‌لام هه‌ریه‌كه‌یان مافی ئه‌وه‌ی ده‌بیت داوای هاوكاری له‌ده‌زگا هه‌والگریه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بكات. ئه‌مه‌ش پیش‌تر ته‌نها له‌ده‌سه‌لاتی (CIA) بوه" .له‌هه‌ریمی كوردستان جگه له‌یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ده‌زگاكانی ئاسایشی دوو حیزبه‌كه‌و هه‌ردوو ده‌زگای هه‌والگری پاراستن و زانیاری پیویسته بیرله سیسته‌میكی نویی ده‌زگای هه‌والگری بكریته‌وه له‌سه‌ر ئاستیكی مۆدیرن و نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی. له‌كۆتایدا ده‌لیم هه‌ریمی كوردستان پیویسته كار بۆ به‌هیز كردنی سیسته‌می سیاسی هه‌ریم بكات، سیسته‌میكی دیموكراسی و دادپه‌روه‌رانه‌و موئه‌سه‌ساتی. بۆ ئه‌وه‌ی پیگه‌ی هه‌ریم له‌ده‌ره‌وه به‌هیز بێت ده‌بیت نیوخۆی خۆی به‌هیز بكات و سوود له‌و بۆچونانه‌ش بكریت كه له‌م پرۆژه‌یه‌دا ئاماژه پیداوون. له‌هه‌لویستیكی خه‌مخۆریه‌وه كارم بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه كردوه‌و زۆر جاریش ره‌خنه له ئه‌كادیمی وپسپۆره‌كان ده‌گیریت كه خۆمان ده‌ستپیشخه‌ریمان نیه به‌لام زۆر جار سارد بونه‌وه‌مان ده‌بینریت چونكه گویمان لێ ناگیریت وهه‌وله‌كانمان به‌هه‌ند وه‌رناگیرین وسیسته‌مه‌كه ئه‌قلانی مامه‌له ناكات. با له‌ئاینده‌دا ببینینن ده‌سه‌لاتی سیاسی هه‌ریم چۆن مامه‌له له‌گه‌م ئه‌و بیرۆكه‌ی ئاسایشه‌دا ده‌كات و من ئه‌م پرۆژه‌یه، ره‌شنوسه‌م بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ناردوه‌و له‌كاتی پیویستدا ده‌كری ده‌وله‌مه‌ندتر بكریت به‌لام ده‌مه‌وی گرنگی په‌یامه‌كه‌م بگاته شوینی خۆی و كار بۆ بكرێت.
ئه‌و لایه‌نه كوردیانه‌ی له‌هه‌ریم به‌شداربن له ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یدا
*وه‌زاره‌تی ناوخۆ
-ئاژانسی كاروباری پۆلیس
- ئاژانسی كاروباری ئیداری
-ئاژانسی زانیاری ولیكۆلینه‌وه نیشتمانیه‌كان
*راویژكاریه‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
- راویژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ریمی كوردستان
-جیگری راویژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ریمی كوردستان
- راویژكاری سه‌ربازی
-به‌ریوه‌به‌ری گشتی سیاسی وئابوری
-به‌ریوه‌به‌ری گشتی یاسایی
- راویژكاریه‌تی ئاسایشی ناوخۆ
- به‌ریوه‌به‌ری گشتی سیاسه‌تی نیوده‌وله‌تی
- راویژكاری راگه‌یاندن
-جیگری به‌ریوه‌به‌ری گشتی ناوه‌ندی پلاندانان
-سكرتیری لیژنه‌ی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
- سكرتیری لیژنه‌ی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی – ئاژانسه‌كان
*وه‌زاره‌تی به‌رگری
-به‌ریوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئیستخبارات وئاسایش
-به‌ریوه‌به‌رایه‌تی ئیستخباراتی سه‌ربازی
*جیهازی موخابه‌رات
*وه‌زاره‌تی داد
*وه‌زاره‌تی دارایی
*وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، دانانی ده‌زگاكان به‌پیی پیویستی هه‌ریمی كوردستان بێت.
ڤڤڤڤڤڤڤڤ---
سه‌رچاوه‌كان
• كۆمه‌لیك پسپۆر، ئاسایشی نیوده‌وله‌تی، و: قادر وریا، هه‌ولیر، 2006
• رۆژنامه‌ی رۆژنامه، به‌شی سیاسه‌ت، ژماره 166، 25.2.2008، نوسینی سالار باسیره.
• رۆژنامه‌ی رۆژنامه،به‌شی سیاسه‌ت، 170،171 ،3.3.2008.هه‌مان رۆژنامه،10.6.2008، نه‌جده‌ت ئاكره‌یی.
• استراتیجیه الامن القومی العراقی، 2007-2010، له لایه‌ن موفق الربیعی.
• گۆڤاری شپیگلی ئه‌لمانی، ژماره 31، 2009.
• Uni Kassel, AG Friedensforschung, strutype@uni-kassel.de
http://de.wikipedia.org/wiki/Nationaler_Sicherheitsrat_der_Vereinigten_Staaten
• سایتی سبه‌ی، 31.7.2008.
• مۆزه‌خانه‌ی دوسلدۆرف، ئه‌لمانیا.
نوسه‌ر له‌چه‌ند دێرێكدا
نوسه‌ر له1957 له‌سلێمانی له‌دایك بوه.له‌سالی 1976 رۆیشتۆته ئه‌لمانیاو هه‌ر له‌وێ خوێندنی ناوه‌ندی ودواناوه‌ندی ته‌واو كردوه.له‌زانكۆی ماربورگ به‌كالۆریۆس وله‌زانكۆی ڤوپه‌رتال بروانامه‌ی دوكتۆرای وه‌رگرتوه. تیمای بروانامه‌ی دوكتۆراكه‌ی بریتیه له‌سیسته‌می سیاسی به‌عس له‌عیراق.له‌سالی 2004 ه‌وه گه‌راوه‌ته‌وه كوردستان ومامۆستایه له‌كۆلێژی یاسا وزانسته رامیاریه‌كان له‌زانكۆی سلێمانی.خاوه‌نی چه‌ندین پرۆژه‌ی لیكۆلینه‌وه‌ی زانستی وكۆمه‌لێك له‌نوسین وبلاوكراوه‌و وه‌رگیرانه به‌هه‌ردوو زمانی كوردی وئه‌ڵمانی.