ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌وڵه‌تی توركیا، تائێستا ملی نه‌داوه به جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانی میلله‌تی كورد له توركیادا. هه‌رده‌م ئه‌و ده‌سه‌ڵاته توركییه، له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییه‌كانه‌وه، تا ده‌گات به روخانیان‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی یه‌كپارچه‌ی توركی، به سه‌ركردایه‌تی كه‌مال مسته‌فای سه‌رۆكیان، بۆ چركه‌یه‌كیش نه‌ك ئاماده‌كاری جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردیان به هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو بۆ هه‌رساته‌و به پێی بارودۆخ‌و هه‌لومه‌رجه‌كان، تا ئێستا ئه‌و پرسه‌یان ژێر پۆستاڵه‌كانیان ناوه. له‌ڕووی ئایدۆلۆژیشه‌وه، به غه‌یری توركیزم، بڕوایان به هیچ زمانێكی تر نییه، له توركیادا. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه، ئه‌و هه‌واڵه‌یه (به‌رزانی كێشه‌ی پ،ك،ك په‌یوه‌ست ده‌كات به كێشه‌ی كه‌ركوكه‌وه) كه له رۆژنامه‌ی (ئاوێنه) رێكه‌وتی 29/12/2009 بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌م هه‌واڵه وا ده‌رده‌خات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز(مه‌سعود بارزانی) دیاره ئه‌م هه‌واڵه‌ش رۆژنامه‌ی ئاوێنه له رۆژنامه‌ی (میللیه‌تی) توركییه‌وه وه‌ری گرتووه. باسله‌و چاوپێكه‌تنه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم‌و وه‌زیری ناوخۆی توركیا- به‌شیر ئه‌ته‌ڵای- ده‌كات، كه له ماوه‌ی رابردوودا پێكه‌وه دانیشتن. كه بێگومان ئه‌و دانیشتنه په‌یوه‌ست بووه، به‌پرسی چاره‌سه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه.
ئه‌وه‌ی لای من وه‌ك هاوڵاتییه‌ك جێگه‌ی گومانه، ئه‌و پرسیاره‌یه، ئاخۆ سه‌رۆكی هه‌رێم به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پرسی میلله‌ت، چۆن ده‌توانێت مساوه‌مه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكات؟ ئاخۆ تائێستاش میلله‌ت هه‌روه‌ك ره‌عییه‌ت تێده‌گه‌ن‌و هیچ پێویستییه‌ك نابیننه‌وه بۆ هه‌ر گرێبه‌ستێك په‌یوه‌ست بێت به‌ئاینده‌ی كۆمه‌ڵگاوه، پرسێك به ئه‌و میلله‌ته بكه‌ن؟ پوخته‌ی لێدوانه‌كه‌ی نێوان ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته جیاوازه ئه‌وه‌یه، سه‌رۆكی هه‌رێم، داوا ده‌كات له توركیا ده‌ست نه‌خاته نێو ئیشوكاری كه‌ركوكه‌وه‌و له جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140دا، ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یان بۆ دروست نه‌كات. ئه‌میش،واته سه‌رۆكی هه‌رێم- به‌رانبه‌ر به‌و گرێبه‌سته، ئاماده‌یه بانگهێشتی سه‌رانی پارتی كرێكارانی كوردستان بكات، بۆ نێو شاره‌كانی كوردستان، تا به ئاشتیانه واز له چه‌ك هه‌ڵگرتن بهێنن‌و پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی مه‌خموریش جێبه‌جێ بكات.
ئه‌م لێدوانانه ئه‌گه‌ر راستی تیا بێت، بۆخۆی سه‌ره‌تایه‌كی زۆر ترسناك‌و بێ‌مانا، بۆ میلله‌تتێك سه‌ر ده‌رده‌هێنێت، چونكه ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی توركیا هه‌رده‌م خه‌وی پێوه ده‌بینێت، تێكشكاندنی ئاستی شوناسی میلله‌تێكه به‌ناوی میلله‌تی كورد. ئاخۆ ئیستا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سیاسییه ئه‌زمون داره، ئاماده‌یه واز له چاڵه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك بهێنێت، به مه‌رجێك كێشه‌ی چه‌كدارانی (پ،ك،ك)ی بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت؟ ئاخۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی میرات گر به ئایدۆلۆژیای فاشیزم‌و راسیزم، چ خه‌یاڵێك وای لێده‌كات، پاشگه‌ز بێته‌وه له‌و سیاسه‌ته‌ی تا ئێستا كاری پێده‌كات؟ ئه‌ی بۆ نابێت بڵێێن جه‌نابی سه‌رۆك، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی توركیا نه‌ك ئاماده‌یه ته‌نها به چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی (پ،ك،ك)واز له خواسته‌كانی بهێنێت، به‌ڵكو له یه‌ك كاتدا واده‌كات‌و واشی ده‌وێت، كه ئه‌و كێشه‌یه به ئێوه بسپێرێت‌و ده‌خوازێت، شه‌ڕێكی دیكه‌ی براكوژیتان- پێبكات. له هه‌مان كاتیش‌دا تا كه‌ركوكی خێر له خۆنه‌دیوو (مه‌به‌ست خه‌ڵكه چه‌وساوه‌كه‌یه‌تی) قومێك نه‌وتی تیا بمێنێت، ئاماده‌نییه واز له‌و ئامانجه‌شی بهێنیت‌و ره‌نگه واش بكه‌وێته‌وه، ئێوه موحتاجی ئه‌وان بن، له كه‌ركوكدا چۆڕێك نه‌وتان بده‌نێ؟
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و شێوازه چاره‌سه‌رییه‌ی ئێوه به‌ویستی خۆتان، واته به رێكه‌وتنی نیوان توركیا‌و ده‌سه‌ڵاتی ئێوه، ئه‌و كاره بگه‌یه‌نه دوا ئه‌نجام، ئه‌و كات هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ پرس كردن، به میلله‌تی كوردی باكور‌و پارتی كرێكارانی كوردستان‌و پارتی ده‌ته‌په، به چ پێوه‌رێك هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ ئاخۆ ئه‌و پارته سیاسییه‌ی ته‌مه‌نی خه‌باتی خۆی بۆ پتر له 30 ساڵ ده‌بێت، ئاماده‌یه به چاره‌سه‌رییه‌كی ئاوا بازرگانییانه؟ یان ئه‌وان ده‌توانن به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پرسی سه‌رۆكی پارته‌كه‌یان، (عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان) ژێربه‌ژێر ده‌ست بده‌نه گرێبه‌ستێكی ئاوا؟ میلله‌تی كورد هه‌میشه قوربانی ده‌ستی ئه‌م جۆره سیاسه‌تانه بووه، خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی كوردستان بۆ ده‌بێت هه‌رده‌م باج ده‌ری سیاسه‌ت‌و گرێبه‌سته نهێنییه‌كانی ئێوه بێت، له‌گه‌ڵ چوار ده‌ور‌و كۆمپنیاكانیاندا!
ده‌بێت تاكه‌ی سیاسه‌تی چه‌واشه‌كاری‌و سه‌ر لێشێواندنی میلله‌تێك، بۆ گه‌شتن به ئامانجه‌كانی، هه‌رده‌م ئێوه به سیاسه‌تی پشت په‌رده‌وه، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن؟
خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه بۆ 18 ساڵ ده‌چێت، به ئاشكرا ئامانج‌و سیاسه‌تی ئێوه ئه‌زمون ده‌كات، تا ئێستا ئه‌و خه‌ڵكه، نه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان كه‌م نه‌بووه‌ته‌وه، بۆ هه‌لومه‌رجی ژیانیان، به‌ڵكو رۆژ به رۆژ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان زیاتر ده‌بێت، بۆ هه‌ر جارێكیش ئه‌و خه‌ڵكه سته‌م دیده‌یه ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان هێنابێته سه‌رجاده، ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار راسته‌وخۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌تان تاوانبار كردوه‌و به‌ده‌ستی تێكده‌ر بانگهێشتان بۆ كردوون. ئاخۆ ده‌بێت تاوانی ئه‌و خه‌ڵكه چی بێت، له كاتێكدا ته‌نها داواكاری چاره‌سه‌ركردنی مافێكی هه‌ره سه‌ره‌تایی خۆیانن، ئه‌گه‌ر بێت‌و وه‌ك هاوڵاتی ئێوه هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكه‌ن؟ باشه ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌توانن چاره‌سه‌ری ژیان‌و گوزه‌رانی ئه‌و 4 ملیۆن ئینسانه بكه‌ن، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆتاندا‌و ئاینده‌یان بۆ دیاری بكه‌ن، چۆن ده‌توانن ئاینده‌ی میلله‌تێكی زیاد له 20 ملیۆنی چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟ ئاخۆ ئێوه‌ی سه‌رۆك‌و ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی- له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا، بۆ چركه‌یه‌كیش ئه‌و ئاماده‌ییه‌تان نیشانداوه، جه‌خت له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و سه‌ربازی توركیا بكه‌ن، كه سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان‌و هه‌ڤاڵانی له زیندان ئازاد بكات؟ ئه‌گه‌ر كارێكی ئاوا كراوه، بۆ راسته‌وخۆ بۆ خه‌ڵكی راناگه‌یه‌نن، تا ئه‌وكات خه‌ڵكی ئازادیخوازیش ده‌ست خۆشیتان لێبكه‌ن! ره‌نگه وه‌ك جاری دیكه‌ی نێو سیستمی قازانج په‌رستی‌وڵاتانی دنیا ئه‌و شێوه هه‌وڵانه، به ده‌ستخستنه نێو كاروباری ناوخۆی وڵاتی دیكه بزانن؟ به‌ڵام بۆ قازانجی خۆتان‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌تان، ئاماده‌ن پرسێكی دیكه بگرنه ئه‌ستۆ كه هیچ ئاسۆیه‌كی روونی نییه، بۆ ئاینده‌ی میلله‌تێك بۆ رزگار بوون‌و گه‌شتن به مافی ره‌وای ژیانی سه‌ربه‌ستی خۆیان؟
له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێوه‌دا، ئه‌وه بۆ مێژویه‌ك ده‌چێت، تا دێت بارودۆخی قه‌یراناوی ژیانی خه‌ڵكی‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی سه‌رشانیان زیاد ده‌بێت، هه‌ر ساته‌و ئاستی بژێوی خێزانه‌كان روو له خوار بوون ده‌كات، كوشتنی ژنان به‌رده‌وامی خۆی هه‌یه،وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی ده‌رتان كردووه، ته‌نها بۆ جێگایه‌ك بێت، كه مرۆڤی تێدا نه‌بێت! راده‌ی فه‌سادی ئیداری‌و سیسته‌متان تادێت گه‌شه ده‌كات، به‌ره‌و هه‌ڵكشانی زیندوو بونه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی خێڵ‌و بنه‌ماڵه‌یی؟ مانای ئازادی سیاسی‌و ئازادی راده‌ربرین، ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێوه مانادار ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو دژی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ن، كه ئێوه وه‌ده‌ستان هێناوه؟ تا ده‌گات به سنوور دانان، بۆ مافی خۆپیشاندان بۆ وه‌ده‌ستخستنی داواكارییه‌كانیان؟ ئاخۆ لێره‌دا ده‌بێت مافی هاوڵاتی بوون چ مانایه‌كی هه‌بێت، له تیگه‌یشتنی ئێوه‌دا؟ ئایا ئه‌و هاوڵاتییه ته‌نها ره‌عییه‌تێكه‌و به‌س؟ له بارودۆخێكی ئاوا پڕ له ناعه‌داله‌تیدا، ئێوه چۆن ده‌توانن له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی توركدا ده‌ر بچن، مه‌گه‌ر ته‌نها به جێهێنه‌ری ئه‌و خواستانه بن، كه ئه‌وان مه‌به‌ستیانه؟ ئه‌گه‌رنا خۆ ئه‌و گروپه‌ی به ناوی ئاشتییه‌وه گه‌ڕایه‌وه توركیا، خه‌ڵكی ئازادی خوازی میلله‌تی كورد، باوه‌شی بۆ كردنه‌وه. ئه‌وه سیاسه‌تی ره‌گه‌ز په‌رستی توركیایه، ئاماده نییه ئه‌و كاره جێبه‌جێ بكات. ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان‌و دادگاكه‌یه‌تی، كه پارتی ده‌ته‌په داده‌خات‌و (ئه‌حمه‌د تورك‌و هاوڕێكانی ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كه‌ن. ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی فاشیزمی نه‌ته‌وه په‌رستی توركیایه، ئاماده نییه رۆژێك له رۆژان، خوێن رشتن كۆتایی پێبێت‌و خه‌ڵكی ئازادی خوازی هه‌ردولا، بتوانن پێكه‌وه بژین‌و ژیان‌و ئاینده‌ی خۆیان به‌ده‌ستی خۆیان دیاری بكه‌ن؟ خۆ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش شتێكی خراپیان نه‌و تووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت، ده‌یانه‌وێت ئه‌و پرسه به گه‌ڕانه‌وه بۆ رای گشتی پارتی كرێكارنی كوردستان‌و ئۆجه‌لان بێته چاره‌سه‌ر كردن.
به‌بێ حیساب بۆ كردنی ئه‌و پارته، پێناچێت بتوانرێت دان به مافی ره‌وای میلله‌تێكدا بنرێت، چونكه ئه‌و به‌رنامه سیاسییه‌ی پارتی ئاكه‌په هه‌یه‌تی، به‌جۆرێك ناخوازێت، خۆی له‌و سیستمه قه‌یراناوییه‌ی ناوخۆ رزگار بكات‌و دان به بوونی میلله‌تێكدا بنێت، به‌وه‌ی مافی ژیانی خۆیان چۆنیان ده‌وێت، خۆیان ئاوا بڕیاری له سه‌ر بده‌ن. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی توركیا بۆ خۆی ده‌یه‌وێت، ئه‌و خه‌ونه مێژینه‌ی خۆی به‌دی بهێنێته‌وه‌و پێگه‌ی سیاسی خۆی چ له رۆژهه‌ڵات‌و چ له نێو رۆژ ئاوادا، حساب بۆ كرا‌و بێت. بۆیه جێگه‌ی ئومێد نییه ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ی پێی هه‌ڵده‌ستن(ئه‌گه‌ر راست بێت به پێی ئه‌و هه‌واڵه) ببێته مایه‌ی خۆشی‌و گه‌شتن به چاره‌سه‌ریه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئاینده‌ی میلله‌تێكی‌وه‌ك كورد. باشتر‌وایه ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌كه‌ن به قوربانی چا‌ڵه‌نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك‌و لێگه‌ڕێن با خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی كوردی باكور، بۆ خۆیان بتوانن ئاینده‌ی چاره‌نوسی سیاسی خۆیان دیاری بكه‌ن؟