«به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له ته‌له‌فیزیۆنی گه‌لی كوردستان‌وتویه‌تی ئه‌مانه ده‌یانه‌وێ عه‌قڵی خه‌ڵك تێكبده‌ن«
كاروان ئیبراهیم
دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك گه‌نجی رۆژنامه‌نووسی سنوری بازیان، ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه كار ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی گروپێكی رۆژنامه‌نووسی، به‌ڵام چه‌ند خوله‌كێك پێش ئه‌وه‌ی خۆیان رابگه‌یه‌نن «به ده‌ستێكی سیاسی» رێگه‌یان پێنه‌درا گروپه‌كه‌یان دروستبكه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بازیانیش، رایده‌گه‌یه‌نێ پێویست ناكات هیچ گروپێك دروست بكه‌ن.
كۆمه‌ڵێك گه‌نجی رۆژنامه‌نوسی سنوری بازیان، ماوه‌یه‌كه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، گروپێكی رۆژنامه‌نوسی بۆ «داكۆكیكردن له مافه‌كانی خه‌ڵك» دروست بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند دانیشتنێك له‌نێوان خۆیاندا ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌وه رێكده‌كه‌ون كه گروپه‌كه‌یان دروستبكه‌ن، بۆئه‌وه‌ش داوا له به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتی بازیان ده‌كه‌ن، كه هۆڵی كتێبخانه‌كه‌یان بداتی، به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌كه‌ش رازی ده‌بێت، به‌ڵام رۆژی پێنج شه‌ممه (7/1)، كه راگه‌یاندنه‌كان بانگهێشت ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی گروپه‌كه‌یان رابگه‌یه‌نن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، چه‌ند ساتێك پێش ده‌ستپێكردنی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه ئاگاداریان ده‌كات، كه ناتوانن كۆنگره‌كه‌یان سازبكه‌ن‌و ده‌بێت كتێبخانه‌كه چۆڵ بكه‌ن، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی «گه‌نجه‌كان‌وتویانه، ئێمه شه‌ش بۆ حه‌وت كه‌سین كه‌چی نزیكه‌ی 50 كه‌سیان كۆكردووه‌ته‌وه»، گه‌نجه‌كانیش به ناچاری كتێبخانه‌كه چۆڵ ده‌كه‌ن‌و گروپه‌كه‌یان راناگه‌یه‌نن.
به‌ڵێن عوسمان، كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی گروپه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ساتێكی كه‌م مابوو بۆ ده‌ستپێكردنی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یان‌و راگه‌یاندنی گروپه‌كه‌یان، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتی بازیانه‌وه ئاگادار كرانه‌وه، كه ناتوانن ئه‌م كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه ساز بكه‌ین به بیانوی ئه‌وه‌ی كه مۆڵه‌تی یاساییان نییه.
به‌ڵێن‌وتی «ئه‌و بیانووه پاساوێكی زۆر بێ مانایه، چونكه جاری تر و له كاتی تردا ده‌سته‌ی به‌م شێوه‌یه راگه‌یاندراوه، به‌بێ مۆڵه‌تی یاسایی«. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و بڕیاره به‌ده‌ستێكی سیاسی له‌پشته‌وه‌یه ده‌زانین، كه به‌ڕیوه‌به‌ری ناحیه‌ی بازیان ته‌له‌فۆنی كردووه بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌كه‌و پێی‌وتووه كه نابێ ئه‌م كۆنگره رۆژنامه‌نوسییه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازبكرێ، دوای ئه‌وه‌ش به‌وه تۆمه‌تبارده‌كرێین كه تێكده‌رین‌و پشێوی ده‌نێینه‌وه.
ئه‌و كۆمه‌ڵه گه‌نجه كه به‌رنامه‌یان داناوه، له‌چوارچێوه‌ی گروپێكی رۆژنامه‌نوسیدا داكۆكی له مافه‌كانی خه‌ڵك بكه‌ن، به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن «گروپێكی سه‌ربه‌خۆی رۆژنامه‌نوسانه له بازیاندا، كارده‌كات بۆ فشارخستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه خزمه‌تگوزاری‌و سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابورییه‌كانی خه‌ڵك«.
هه‌روه‌ها له هێڵ‌و میكانیزمی كاركردنیشیاندا، چه‌ند خاڵێكیان خستووه‌ته‌ڕوو، له‌وانه (فشارخستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی كۆمه‌ڵگا. كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ده‌سه‌ڵات‌و به‌رپرس بۆ گه‌یاندنی داواكانی خه‌ڵك پێیان، هاوكاریكردن‌و راكێشانی راگه‌یاندنه‌كان بۆ ده‌رخستنی كێشه‌كانی خه‌ڵك، ده‌ركردنی یاداشتنامه‌و به‌یاننامه له‌سه‌ر پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كانی خه‌ڵك،سازدانی كۆڕ‌و سیمینار‌و ۆرك شۆپ له بواره جیاجیاكاندا‌و ئه‌نجامدانی چالاكی مه‌ده‌نیانه،وه‌كو واژۆ كۆكردنه‌وه، رێپێوان‌و مانگرتن‌و خۆپیشاندان له پێناوی ناڕه‌زایی).
هه‌روه‌ها ئه‌و گروپه گه‌نجه كۆمه‌ڵێك داواكاریشیان هه‌یه، له‌وانه (به قه‌زاكردنی بازیان‌و دانانی قائیمقام له خه‌ڵكی سنوره‌كه، كردنه‌وه‌ی په‌یمانگایه‌كی ته‌كنیكی، دروستكردنی هۆڵی بۆنه‌كان، دانانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی بازیان له‌و كارگانه‌ی كه له سنوره‌كه‌دا دروستكراون، دانانی كه‌سانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به به‌رپرسی دام‌و ده‌زگا حكومییه‌كان، یارمه‌تیدانی جوتیاران بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی سنوره‌كه‌یان..هتد).
له‌لای خۆشیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بازیان، ره‌تیكرده‌وه ئه‌و رێگر بوبێت له‌راگه‌یاندنی ئه‌و ده‌سته‌یه‌و رایگه‌یاند من ئاگاداری ئه‌و كێشه نه‌بووم.
زانا به‌هادین به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی بازیان، نكوڵی له‌وه كرد، ئه‌و رێگری كردبێت‌و به هاوڵاتی وت «له‌وكاته‌دا كه ئه‌و كێشه‌یه رویداوه، من كۆبونه‌وه‌م هه‌بووه، ئه‌وه‌نده‌م زانیوه وتیان كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوس چونه‌ته كتێبخانه‌كه‌و له‌وێ پێیان‌وتوون، ئه‌مڕۆ جه‌ردمان هه‌یه‌و نابێ ئه‌مڕۆ ئێوه لێره كۆبونه‌وه بكه‌ن.
وتیشی «من رێگری له گه‌نجان ناكه‌م، من ئه‌و كاته‌م خۆشه كه گه‌نج بێته لام‌و بڵێ داواكاریم هه‌یه، ئاماده‌م بۆ ئه‌وپه‌ڕی دنیا بچم بۆئه‌وه‌ی ئیشه‌كانیان بۆ بكه‌م، له رۆژنامه‌كه‌ی ئێوه‌وه داوا ده‌كه‌م هه‌ر گه‌نجێك داواكاری هه‌یه، با بێت بۆ لام بیخه‌مه سه‌ر سه‌رم، پێویست ناكات گروپ دروست بكه‌ن، پێویست ناكات هیچ شتێك دروست بكه‌ن، من له‌گه‌ڵیاندا ئه‌چم بۆ هه‌ولێر، بۆلای جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت«.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژی (7/1) رێگه‌یان پێنه‌درا گروپه‌كه‌یان رابگه‌یه‌نن، به‌ڵام ئه‌و گه‌نجانه پێداگری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه «ئاسته‌نگییه‌كانی ده‌سه‌ڵات ساردیان ناكاته‌وه‌و گروپه‌كه‌یان راده‌گه‌یه‌نن«.
ئه‌رده‌ڵان فاتیح، كه به به‌رپرسی گروپه‌كه ده‌ستنیشانكراوه،وتی «ئێمه بانگی هه‌موو لایه‌نه حیزبی‌و حكومییه‌كانمان كردووه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه له ته‌له‌فیزیۆنی گه‌لی كوردستان وتویه‌تی ئه‌مانه ده‌یانه‌وێ عه‌قڵی خه‌ڵك تێكبده‌ن، ده‌یانه‌وێ پشێوی له ناوچه‌كه‌دا بنێنه‌وه، به‌و شێوه‌یه رێگریان لێكردین«.
ئه‌رده‌ڵان سوربوونی خۆیانی نیشاندا له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی راگه‌یاندنی ده‌سته‌كه‌یان‌و وتی «هه‌تا ئه‌وان پێداگری بكه‌ن له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنمان، ئێمه زیاتر پێداگری ئه‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سته‌كه‌مان رابگه‌یه‌نین«.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌سه‌ڵات له خه‌وێكی زۆر قوڵدایه‌و وای لێهاتووه ئه‌بێ خه‌به‌ری بكه‌یته‌وه، بۆ هه‌ر ده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ی كه له پیره‌مه‌گرون كرا، داوای مافه‌كانی خۆمان بكه‌ین.