ئارێز عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری خولی رابردوو و یه‌كێك له‌فه‌رمانده‌كانی پێشووی پێشمه‌رگه
سازدانی: بورهان قادر
ئارێز عه‌بدوڵڵا كه یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی پێشووی هێزی پێشمه‌رگه، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی ره‌خنه ئاراسته‌ی پارتی‌و یه‌كێتی ده‌كات به‌وه‌ی رێزیان له‌خه‌باتی پێشمه‌رگه نه‌ناوه «كۆنه موسته‌شار‌و ئه‌نفالچی هه‌یه به‌ناوی زیاتر له 20 پێشمه‌رگه‌وه مووچه وه‌رده‌گرێت« ئاماژه به‌وه‌شده‌كات ئه‌گه‌ر باری بژێوی پێشمه‌رگه چاكنه‌كرێت، له‌وه زیاتر بێده‌نگ نابن.
هاوڵاتی: ئێوه له رابردوودا به‌رپرسی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌بوون، پێتوایه بۆچی تا ئێستا هێزی پێشمه‌رگه په‌رته‌وازه‌یه‌و یه‌كناگرێته‌وه؟
ئارێز عه‌بدوڵڵا: زۆر به‌داخه‌وه سیاسییه‌كانمان هه‌میشه قسه‌ی زۆر ده‌كه‌ن‌و كاری كه‌م ده‌كه‌ن. ئێستاش ئه‌و قسه زۆرانه وای لێهاتووه خه‌ڵك بڕوای پێنه‌مێنێ‌و گومان له‌و به‌ڵێن‌و هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ش بكات كه ده‌درێت.بۆچی هێزی پێشمه‌رگه یه‌كینه‌گرتۆته‌وه؟ یه‌ك خاڵی سه‌ره‌كی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه حیزبه‌كان نایانه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان، بكرێته ده‌سه‌ڵاتێكی دامه‌زراوه‌یی‌و یاسایی‌و نیشتیمانی به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ وه‌كو ئێستا به‌و شێوه‌یه ده‌ست به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و سیسته‌مه‌وه بگرن كه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێستا نه‌گونجاوه.
هاوڵاتی: ئێوه ده‌ڵێن حیزبه‌كان به‌ڵام ده‌كرێ ده‌ستنیشانی بكه‌ین‌و بڵێین یه‌كێتی‌و پارتی؟
ئارێز عه‌بدوڵڵا: حیزبه‌كانی تریش به‌پێی قه‌واره‌ی خۆیان به‌رپرسیارن، به‌ڵام به‌پله‌ی یه‌كه‌م یه‌كێتی‌و پارتی به‌رپرسیارن، چونكه حیزبه‌كانی تریش هێزیان هه‌یه‌و دواتریش فشار ناهێنن بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه.
هاوڵاتی: ئه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه، ئایا هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم‌و ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمه، یان هێزی پێشمه‌رگه‌ی دوو حیزبی سیاسی پارتی‌و یه‌كێتی یه؟
ئارێز عه‌بدوڵڵا: ئه‌گه‌ر سه‌یری پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ییه‌كان بكه‌ین، ده‌بێ به‌و په‌ڕی رێزه‌وه سه‌یریان بكه‌ین، چونكه ئه‌وانه پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی كوردستانن‌و له‌رۆژگاره سه‌خته‌كاندا به‌ره‌نگاری دوژمن بونه‌ته‌وه. كه ده‌ڵێم پێشمه‌رگه پێشمه‌رگه‌ی هه‌موو حیزبه‌كان، چ ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌رده‌مه ناخۆشه‌كان، شه‌هیدبوون‌و چ ئه‌وانه‌ی كه‌تا ئێستا ماون‌و تا ئێستاش ئاماده‌یی به‌رگرییان له‌خاكی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێستا ته‌ماشای ئه‌و هێزه بكه‌ین، ده‌بینین سه‌ر‌وبنی زمانی سه‌ركرده‌و سه‌رۆك‌و رابه‌ره‌كانمان ئه‌وه‌یه، ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتووه له‌سایه‌ی خوێنی شه‌هیدان‌و دڵسۆزی هێزی پێشمه‌رگه‌یه، به‌ڵام ده‌بینین ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده وه‌فادار نییه، به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه. بۆیه كه سه‌یری هه‌یكه‌لی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین، زۆر به‌داخه‌وه له‌ئیداره‌كردن‌و رێكخستنه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبییه.
ئه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی بۆ پاراستنی به‌رپرس‌و باره‌گاكان‌و بنكه‌كانی سه‌ركرده‌كان به‌كارده‌هێندرێت، ئه‌وه‌نده بۆ پاراستنی سنوور به‌كارناهێنرێت، چونكه له‌هه‌موو دونیا هێزی چه‌كدار بۆ به‌رگریكردن له‌نیشتمان له‌مه‌ترسی ده‌ره‌كییه‌كان به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام له‌كوردستان به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه. ئێستا هه‌ندێ باره‌گا‌و بنكه‌ی حیزبی ده‌بینین، ئه‌وه‌نده ره‌بایه‌ی له‌ده‌وره‌و رێگه‌یان بۆ گرتووه‌و چه‌كی قورسیان لێداناوه‌و ئه‌و چه‌كانه‌ش ده‌برێته‌وه ماڵه‌كان‌و تاوانیشی پێ ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش بڕۆ ته‌ماشای سنووره‌كانی توركیا‌و ئێران‌و سوریا بكه، ئه‌وه‌نده بنكه‌و باره‌گای هێزی پێشمه‌رگه نابینی، ئه‌وه وایكردووه پێشمه‌رگه به‌و ناو‌و خه‌باته پیرۆزه‌ی كه هه‌یه‌تی، ئێستا وه‌كو هێزێكی میلیشیایی چه‌كدار سه‌یر بكرێت.
هاوڵاتی: پێتوایه یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌گه تاچه‌ند زیانی به هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه؟
ئارێز عه‌بدوڵڵا: ئه‌و قسانه‌ی ده‌كرێ بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه دڵخۆشكه‌رن‌و كارێكی باشه، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام ئێستا نه‌وه‌كو له‌ناوه‌وه، به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ش وا خه‌ریكه به‌چاوێكی تر سه‌یر بكرێت، له‌ده‌ره‌وه‌ش به خراپ سه‌یری هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن. بۆ نمونه ئێستا له‌هه‌ولێر چه‌ندین وڵات كونسوڵیه‌ی هه‌یه، ئه‌وان به‌چاوی خۆیان ده‌بینین، كه ئێمه داوای لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و پێكهێنانی داموده‌زگا نیشتیمانییه‌كان ده‌كه‌ین‌و هانی وڵاتان ده‌ده‌ین، كه وه‌به‌رهێنان له‌كوردستان بكه‌ن، داوای ئه‌وه ده‌كه‌ین كه عێراق سوود له‌ئه‌زمونی ئێمه وه‌رگرێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا به چاوی خۆیان ده‌بینن پارتی‌و یه‌كێتی هێزی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، بۆیه له رووی دبلۆماسی‌و په‌یوه‌ندیه‌كانیشه‌وه، كاریگه‌ری خراپی كرووه‌ته سه‌ر ئێمه.
هاوڵاتی: هه‌ستناكه‌ی باری ژیانی هێزه پێشمه‌رگه، به‌و شێوه‌یه رێزی لێنه‌گیراوه كه كورد بۆ ده‌ره‌وه‌ی باس ده‌كات‌و سه‌ركرده‌كان شانازی پێوه ده‌كه‌ن؟
ئارێز عه‌بدوڵڵا: یه‌كه‌م شت ده‌بوایه هێزی پێشمه‌رگه هێزێكی نیشتیمانی بوایه، بۆ به‌رگریكردن له‌ده‌ستكه‌وته‌كان، به‌ڵام ئێستا بۆ پاسه‌وانی حیزب به‌كاردێت، له‌لای بژێوی ژیانیشه‌وه موچه‌ی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌كان زۆر كه‌مه، هه‌ندێ حیزب هه‌یه هه‌ندێ مانگ موچه‌ی پێشمه‌رگه هه‌ر نادات، كه‌چی زۆر به‌داخه‌وه سكرتێر‌و سه‌رۆكی حیزبه‌كه، ده‌ڵێ ئێمه له‌سایه‌ی هێزی پێشمه‌رگه گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه. باشه ئه‌گه‌ر له‌سایه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه، بۆچی هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان موچه‌یان كه‌مه؟ بۆیه ده‌بێ موچه‌كانیان چاك بكرێت، ده‌بێ هێزی پێشمه‌رگه بنكه‌و باره‌گای تایبه‌تی خۆی هه‌بێت، پێشمه‌رگه‌و نا پێشمه‌رگه له‌یه‌كتر جیابكرێته‌وه، سه‌دان خه‌ڵك هه‌یه وه‌كو بندیوار موچه وه‌رده‌رگرن، چونكه له رابردوو به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ بۆ رازیكردنی زۆرترین خه‌ڵك، به كه‌مترین موچه به به‌ڕه‌ڵایی ترین شێوه خه‌ڵك كۆكرایه‌وه. ئێستا پێشمه‌رگه‌ی راسته‌قینه‌و خه‌ڵكی نا پێشمه‌رگه له‌یه‌كتر جوداناكرێته‌وه، كۆنه موسته‌شار‌و ئه‌نفالچی هه‌یه به‌ناوی زیاتر له‌بیست كه‌س، موچه‌ی پێشمه‌رگه وه‌رده‌گرێت‌و له‌ماڵه‌وه‌ش دانیشتوون، په‌رش‌و بڵاوییه‌كی زۆر له‌ناو ئه‌و هێزه‌دا هه‌یه.
ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه ئێستا له‌تۆماری هێزی پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوه ژماره‌یه‌كی راست نییه‌و خه‌ڵكێی زۆر زۆر به‌ناوی پێشمه‌رگه، وه‌كو كه پێی ده‌ڵێن بن دیوار موچه وه‌رده‌رگرن، بۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه، سه‌ركردایه‌تی سیاسی‌و سه‌رۆكاریه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌ت ئه‌ركیانه هه‌نگاوه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ته‌واو بكه‌ن‌و ئه‌ركیانه بژێوی ژیانی پێشمه‌رگه‌و كه‌س‌و كاری شه‌هیدان‌و كه‌مئه‌ندامان باش بكه‌ن، له‌وه زیاتریش نه خه‌ڵك‌و نه پێشمه‌رگه بێده‌نگ نابێت‌و ئه‌و حاڵه‌ته‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌ك نییه.
هاوڵاتی: هه‌ستناكه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه دێرین‌و راسته‌قینانه‌ی كه ئێوه باسیده‌كه‌ن، ئه‌وانیش له‌و نایه‌كسانییه بێده‌نگن؟
ئارێز عه‌بدوڵڵا: بڕۆ لێیان بپرسه ئینجا ده‌بینی كه هه‌ڵوێستیان هه‌یه، یان نا. كام پێشمه‌رگه‌ی راسته‌قینه هه‌یه، كه بیست ساڵ پێشمه‌رگایه‌تی كردووه ئێستا بتوانی به كه‌رامه‌ته‌وه، به‌و موچه‌یه‌ی كه هه‌یه‌تی بژی؟ ئه‌وان چ بكه‌ن، ئه‌وان یه‌كه‌مجار ده‌یانه‌وێت مێژووه‌كه‌ی خۆیان بپارێزن‌و وه‌كو كه‌سێكی مه‌ده‌نیش ناتوانێ خۆپیشاندان بكات، به‌ڵام هه‌موویان ناڕازین له‌بژێوی ژیانیان، دواتریش به‌رده‌وام ئومێدیان هه‌یه له‌و گفت‌و به‌ڵینانه‌ی كه پێیانده‌درێت.
هاوڵاتی: باسی به‌ڵێن پێدانت كرد، جیا له‌به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت، ئه‌ی ئێوه له‌خولی رابوردووی په‌رله‌مان چیتان بۆ پێشمه‌رگه كردووه، ئایا توانیوتانه ئه‌ركه‌كانی خۆتان له‌به‌رامبه‌ر هێزی پێشمه‌رگه جێبه‌جێبكه‌ن؟
ئارێز عه‌بدوڵڵا: له‌په‌رله‌مان یاسای باش ده‌رچووه، به‌ڵام نه‌خراونه‌ته خزمه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌و جێبه‌جێ نه‌كراوه. ئێمه كۆمه‌ڵێك یاسامان ده‌ركرد، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هێزی پێشمه‌رگه له‌وانه یه‌كه‌میان یاسای راژه‌و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه، دووه‌م یاسای رێزلێنانی پێشمه‌رگه، سێیه‌م خانه‌نشینی كه‌مئه‌ندامانی پێشمه‌رگه، ئه‌و سێ یاسایه یاسای زۆر گرنگن، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا جێبه‌جێنه‌كراون‌و گرنگی یاساش له‌جێبه‌جێكردنیه‌تی نه‌وه‌كو نووسینی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه یه‌كنه‌خرێته‌وه كه ئێستا هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه چۆن ئه‌و یاسایانه جێبه‌جێده‌كرێن.