پارتی له‌هه‌ر حیزبێكی تری كوردستان زیاتـــــــــر پێویستی به‌ریفۆرم‌و چاكسازیی هه‌یه
ریفۆرم‌و نوێ بوونه‌وه له‌كوردستان، بووه‌ته وێردی سه‌ر زمانی زۆرێك له‌كادرانی پارت‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و وای لێهاتووه به‌بێ هیچ پێوه‌رو خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ورد، هه‌ركه‌سه‌و به‌ئاره‌زووی خۆی داوای چاكسازی‌و ریفۆرم ده‌كات. به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا ریفۆرم‌و نوێ بوونه‌وه پێویستییه‌كی ژیاری هه‌ر پارت‌و بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسییه، له‌پێناو پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌كردنی زیاتر.
ده‌گوترێت پارت‌و حیزبه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان، زۆر ته‌قلیدی‌و دواكه‌وتوو‌و ستالینین‌و پرۆسه‌ی گۆڕان تیایاندا كارێكی زه‌حمه‌ت‌و ئاسته‌مه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه حیزبه‌كانی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه به‌پارتیشه‌وه، به‌ڵام پێموایه له‌ئێستادا، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌قۆناغێكدایه، پێویستی به‌وه‌یه ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنێت‌و وابكات ئه‌م قسه‌یه نه‌یگرێته‌وه. به بۆچوونی منیش، ئێستا پارتی حیزبێكی خاوه‌ن ئیراده‌یه‌و له‌هه‌ر پارتێكی تر زیاتر توانای ئه‌نجامدانی ریفۆرم‌و نوێ بوونه‌وه‌ی هه‌یه، چونكه مێژووی ئه‌م حیزبه به‌چه‌ندین قۆناغی جیا جیادا تێپه‌ڕیووه‌و له‌و كاتانه‌ی پێویست بووه، خۆی رێكخستووه‌ته‌وه‌و نوێبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه.
گرنگترین هۆكارێكیش كه‌وا ده‌كات پارتی له‌م پرۆسه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێت، بوونی دیسپلینێكی حیزبی به‌هێزو رێكخستنێكی گوێ رایه‌ڵ‌و خاوه‌ن متمانه‌یه به‌سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی. هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌ی حیزبه‌كانی تره‌وه، به‌هێزبوونی ناوه‌نده له‌لای پارتی،واته ئه‌و بڕیارانه‌ی سه‌رۆك‌و سه‌ركردایه‌تی پارتی ده‌یده‌ن، زۆر زوو ده‌چنه بواری جێ به‌جێكردنه‌وه‌و رێكخستنه‌كانی پارتی به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن. ئه‌م گوێ رایه‌ڵییه‌ی رێكخستنه‌كانی پارتی بۆ سه‌ركردایه‌تی پارتی، زۆر جار به‌نه‌بوونی دیموكراتی له‌ناو پارتی‌و ناهۆشیاریی ئه‌ندامان پارتی لێك ده‌درێته‌وه، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه زۆر پێچه‌وانه‌ی راستییه، به‌ڵكو ئاماژه‌یه بۆ بوونی متمانه‌یه‌كی به‌هێز له‌نێوان سه‌رۆك‌و سه‌ركردایه‌تی پارتی‌و رێكخستنه‌كانی پارتی له‌لایه‌ك‌و پته‌ویی دیسپلینی حیزبی له‌نێو رێكخستنی پارتی له‌لایه‌كی ترن. راسته زۆرێك له‌به‌رپرسانی خواره‌وه‌ی پارتی له‌ده‌ربڕینی راو بۆچوونه‌كانیاندا بوێر نین، به‌ڵام ئه‌وه بۆ ته‌سكی بیركردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو بۆ ترسنۆكی ئه‌و به‌رپرس‌و كادرانه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌ر ئه‌م دیسپلینه حیزبییه‌ش وایكردووه، قسه‌كردن له‌ژیانی حیزبی‌و كاروباری پارتی نه‌یه‌ته ناو میدیا‌و بازاڕه‌وه،وه‌كو هی زۆر حیزب وای لێهاتووه‌و تووشی كێشه‌ی جۆراو جۆری كردوون، به‌تایبه‌تیش مه‌سه‌له‌ی ریفۆرم‌و چاكسازی له‌ناو پارتیدا هه‌رگیز نه‌هاتووه‌ته میدیا (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه به‌رپرسانی پارتی ئه‌مه‌یان نه‌كردووه)، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نییه كه پارتی نوێبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه نه‌بینیووه، به‌ڵكو پارتی هه‌میشه به‌كرده‌وه هه‌ر قۆناغه‌و به‌پێی پێویست خۆی نوێكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام نه‌هاتووه له‌میدیاكان بیكات به‌هه‌راو هوریاو به‌خه‌ڵكی بفرۆشێته‌وه، له‌مه‌شدا پێموایه باشی كردووه.
هه‌ر ئه‌مه‌شه‌وایكردووه راگه‌یاندنه‌كان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی جێگه باوه‌ڕو متمانه‌یان له‌ناو پارتی ده‌ست نه‌كه‌وێت له‌و باره‌یه‌وه قسه‌یان بۆ بكات، تا ناچار بوونه زۆرێكیان به‌ناوی سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت‌و نه‌ناسراو و شاراوه‌و خوازراوه‌وه، راپۆرت‌و هه‌واڵ‌و ته‌نانه‌ت دیمانه‌یش ساز ده‌كه‌ن‌و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
حیزبی كرده‌وه نه‌ك درووشم
پارتی‌و سه‌رۆكی پارتی، به‌تایبه‌تی زۆرتر به‌وه ناسراون كه زیاتر حیزبی كرده‌وه‌ن، له‌وه‌ی حیزبی درووشم‌و هوتافدان بن. زۆرێك له‌حیزب‌و پارته‌كان مه‌سه‌له حیزبییه‌كانیان به‌ناوی جۆراو جۆر به‌خه‌ڵك ده‌فرۆشنه‌وه‌و چه‌ندین مانگ‌و ساڵ لێدوان‌و هوتاف له‌سه‌ر بابه‌تێك ده‌ده‌ن، ئینجا دێن ده‌یخه‌نه بواری جێ به‌جێكردنه‌وه‌و دواتر ده‌ریش ده‌كه‌وێت كرده‌وه‌و قسه‌یان زۆر جیاوازه.
پارتی ئه‌م خووه‌ی نییه، به‌ڵكو هه‌میشه كرداریان له‌پێش قسه‌یانه‌وه‌یه‌و كه‌متر له‌هه‌ر پارتێكی تر ده‌یكه‌ن به‌هه‌را، زۆر جاریش به‌ڕێگای جۆراو جۆر چ له‌لایه‌ن میدیا یان ده‌زگای هه‌واڵگری‌و سیخوڕی ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌وه، ویستراوه پارتیش بهێنرێته سه‌ر خه‌ت‌و قسه‌ی حیزبی‌و ژیانی حیزبی‌یان بهێننه سه‌ر میدیا‌و ناو بازاڕ، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه.
نموونه‌یش زۆرن له‌م باره‌یه‌وه كه ده‌توانین ئاماژه به‌هه‌ندێكیان بده‌ین: برینداربوونی سه‌رۆك بارزانی‌و بردنه ده‌ره‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر، شه‌ڕی نێوان كاك مه‌سرورو كاك نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی پارتی، برینداربوونی نێچیرڤان بارزانی، ته‌كه‌تولاتی ناو پارتی، فیتنه‌ی سۆرانی‌و بادینی كه ساڵانێكی زۆره هه‌یه، ئه‌مانه‌و چه‌ندانی تریش.
سه‌رده‌می زێڕینی سیاسی پارتی‌و نسكۆی رێكخستن
ساڵانێكه زۆرێك له‌پارتییه‌كان، چاوه‌ڕێی چاكسازی‌و باشتركردنی بارودۆخی پارتین، به‌ڵام تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی نێچیرڤان بارزانی بانگه‌شه‌ی بۆ نه‌كرد، كه‌س ئومێدێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو كه ئه‌و كاره روو بدات، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی نێچیرڤان بارزانی بانگه‌شه‌ی ریفۆرم‌و چاكسازی له‌ناو پارتی راگه‌یاندووه، زۆرێك له‌پارتییه‌كان ئومێدیان به‌به‌ردا هاتووه‌ته‌وه‌و به‌گرنگییه‌وه چاوه‌ڕێی هه‌نگاوه‌كانی ناوبراون.
له‌ڕووی سیاسییه‌وه پارتی ئێستا له‌یه‌كێك له‌پڕ سه‌ركه‌وتن ترین قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نی خۆیه‌تی، به‌شێوه‌یه‌ك سیاسه‌ته‌كانی سه‌ركه‌وتوو بووه، كه له رابردوودا قۆناغی وای به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه. له‌ئاستی ناوخۆدا ئێستا پارتی حیزبی بێ ركابه‌رو خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌مه له‌كوردستانداو بارودۆخ به‌دڵی ئه‌وه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ لاوازكردنی پارتی له‌ڕابردوودا شكستی خواردووه‌و پارتی له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه ئێستا به‌هێزترین حیزبی كوردستانه.
هه‌ر له‌ئاستی ناوخۆی كوردستاندا، پارتی به‌هۆی نێچیرڤان بارزانییه‌وه توانی نموونه‌و ئه‌زموونێكی باشی حوكمڕانی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا پیاده بكات‌و ده‌ستی حیزبی له‌حكومه‌ت بڕی (به‌تایبه‌ت له‌سنووری ده‌سه‌ڵاتی خۆی)، به‌شێوه‌یه‌ك زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌وه به‌كه‌سێكی تر بكرێت.
له‌ئاستی عێراقیشدا دیسانه‌وه پارتی قورساییه‌كی زۆر گرنگی هه‌یه‌و توانیوویه‌تی سیاسه‌ت‌و ئامانجه‌كانی خۆی تائاستێكی زۆر باش پیاده بكات، به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا قسه‌ی سه‌رۆكی پارتی كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشه، قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌و له‌چاره‌سه‌ركردنی زۆرینه‌ی كێشه‌كانی عێراقدا، هانا بۆ ئه‌م ده‌برێت‌و ئه‌و یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
له‌ئاستی جیهانیشدا دیسانه‌وه پارتی له‌قۆناغێكی زێڕیندایه‌و ده‌توانین بڵێین پارتی رۆژی وای به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه، چونكه ئێستا پارتی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین وڵاته‌كانی دنیادا هه‌یه‌و سه‌رۆكی پارتی كه‌سایه‌تییه‌كی جیهانی‌و خاوه‌ن په‌یوه‌ندی به‌ربڵاوه، له‌زۆرینه‌ی بواره‌كاندا.
جیاواز له‌وانه، له‌ڕووی رێكخستن‌و پیاده‌كردنی كاری ناوخۆیی حیزب‌و ره‌چاوكردنی دیسپلینی حیزبی‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆدا، پارتی ئێستا له‌بارودۆخێكی وادا نییه كه دڵی پێخۆش بكرێت، یاخود به‌و شێوه‌یه‌ی سیاسه‌ته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بووه، ئه‌میش ئاوا سه‌ركه‌وتوو‌و جێگه‌ی ستایشی ئه‌ندام‌و كادرانی پارتی بێت.
ئێستا له‌ناو پارتیدا شتێك به‌ناوی رێكخستن نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆدا هاتووه، له‌شانه بنكه‌یی‌و شانه سه‌ره‌كی‌و رێكخراودا، ئێستا جگه له‌تۆماری ناو دۆڵابه‌كان شتێكی راسته‌قینه نییه، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كان له‌ڕوانگه‌ی هه‌ست كردنیان به‌م راستییه، باسله‌وه ده‌كه‌ن مۆدێلی ئه‌م جۆره له حیزبایه‌تی كردن، به‌سه‌رچووه‌و پێویسته شێوازی كارمان بگۆڕین، كه ئه‌مه‌ش راستییه‌كی روونه.
نموونه‌ی زیندوو له‌سه‌ر راستی ئه‌و بۆچوونه، چه‌ندین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه كه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا‌و كوردستان‌و عێراقیش له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا، پیاده كراون، ئاستی ده‌نگه‌كانی پارتی له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا ئه‌گه‌ر وردیان بكه‌یته‌وه، ئاماژه‌ی خراپن. بۆ نموونه له دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا، له‌پارێزگایه‌كی وه‌كو سه‌ڵاحه‌دیندا، پارتی نه‌یتوانی تاكه ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نیش بێنێت. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پارتی ئه‌وه‌نده‌ی یه‌كێتی‌و ته‌نانه‌ت شوعیشی ده‌نگ نه‌هێنا، له‌كاتێكدا له‌شاری دووز خوورماتوو كه سه‌ر به‌م پارێزگایه‌یه (جگه له‌چه‌ندین ناحیه‌و گوندی كورد) پارتی لیژنه‌ی ناوچه‌ی هه‌یه‌و پێش هه‌ڵبژاردنه‌كه داوا ده‌كرا بۆیشیان بكرێت به‌لق!
له‌هه‌مان هه‌ڵبژاردندا پارتی له‌دیاله، كه لقی خانه‌قینی به‌سوپایه‌ك مووچه‌خۆره‌وه هه‌یه، تاكه كورسییه‌كی هێنا.واتا به‌قه‌ده‌ر حسك، چونكه حسكیش كورسییه‌كی هێنا! ئه‌وه باسی دۆڕاندنی موسڵ‌و به‌غدا هه‌ر مه‌كه.
هه‌روه‌ها له‌دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیشدا، دیسانه‌وه له‌ناو جه‌رگه‌ی نفووسی پارتیدا، لیسته‌كانی تری ركابه‌ری لیستی كوردستانی ده‌نگی كه‌میان نه‌هێنا، كه ئه‌گه‌ر وردی بكه‌یته‌وه ئاماژه‌ی خراپ پیشان ده‌ده‌ن.
كێشه‌كه له‌وه‌دایه پارتی زۆرترین بوودجه‌ی بۆ لق‌و ناوچه‌و رێكخراوه‌كانی له‌شارو شارۆچكه‌كان ته‌رخان كردووه‌و ساڵانه‌ش زیادیان ده‌كات، له‌خه‌رج كردنی ئه‌م بوودجانه‌دا گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر ئاشكرا ده‌كرێت، بۆ نموونه هه‌ر مانگێك بوودجه‌ی لقێكی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگا ده‌فته‌رو نیوێكه، بوودجه‌ی لیژنه ناوچه‌یه‌ك سێ هه‌زار دۆلاره. هی رێكخراوێك 250 دۆلاره، ئه‌مه جگه له‌خه‌رج كردنی پاره‌یه‌كی زۆر به بیانووی تر بۆ ئه‌و شوێنانه، له‌هه‌موو ئه‌وانه‌دا بڕێكی دیاریی كرا‌و حه‌ڵاڵ كراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسی ئه‌و یه‌كه حیزبییه بیخوات بۆ خۆی، هه‌ر بۆیه‌ش به‌رده‌وام له‌ڕاپۆرتی مانگانه‌ی داراییاندا ده‌نووسن بڕی ئه‌وه‌نده هه‌زار دۆلار «عیجزمان» هه‌یه!
هه‌موو ئه‌وانه‌م بۆیه باس كرد، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم ئه‌ندام‌و كادری پارتی له‌م بارودۆخه ناڕازین‌و ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و ریفۆرم‌و چاكسازییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی باسی ده‌كات، ده‌ست پێ بكرێت.
پێویسته له‌سه‌ره‌وه ده‌ستی بدرێتێ
له‌ڕاستیدا ئه‌م چاكسازییه‌ش كارێكی ئاسان نییه، له‌كاتێكدا ئاشكرایه كه خه‌ڵكانێكی زۆر كه زۆرینه‌یشیان له‌چینی خاوه‌ن به‌رپرسیارێتی ناو پارتین، به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌م كاره‌دا نایه‌ته‌وه‌و باشتره بۆ ئه‌وان ئه‌م بارودۆخه هه‌روا به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بمێنێته‌وه، چونكه له‌راستیشدا ئه‌وه ئه‌وانن له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م بارودۆخه‌یان خوڵقاندووه.
ئه‌م چینه گه‌وره‌ترین له‌مپه‌رو مه‌ترسین بۆ پرۆژه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، له‌سایه‌ی ئه‌م چینه‌دا خه‌ڵك له‌ناوجه‌رگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا، ده‌نگ به‌پارتی نادات‌و ناڕازییه، له‌سایه‌ی ئه‌م چینه‌دا پارتی له‌هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی لایداوه كه له‌سه‌ر بنه‌مای رێبازی بارزانی نه‌مر داڕێژراوه، له‌سایه‌ی ئه‌م چینه‌دا وته به‌ناوبانگه‌كه‌ی بارزانی نه‌مر بووه به راستییه‌كی تاڵ كه ده‌ڵێ «من ده‌زانم ئه‌م میلله‌ته به‌ئامانج ده‌گات، به‌ڵام زۆر ده‌ترسم ئه‌وانه‌ی ماندوو ده‌بن له‌بیر بكرێن». ترسه‌كه‌ی بارزانی نه‌مر له‌جێگه‌ی خۆیدا بوو، چونكه ئێستا له‌سایه‌ی ئه‌م چینه‌دا پێشمه‌رگه هه‌یه كه له‌داستانه به‌ناوبانگه‌كانی هه‌ندرێن، قاته‌كه‌ی كفریدا به‌شداریان كردووه‌و كه‌سیش ماندوو نه‌بوونیان لێ ناكات‌و ته‌نانه‌ت مووچه كه‌مه ئه‌یلولانه‌كه‌یشیان نییه كه به‌شی یه‌ك ژه‌می ته‌نها پاسه‌وانێكی مه‌كته‌بی سیاسییه‌ك ناكات!
له‌سایه‌ی به‌رپرسیارێتی ئه‌م چینه‌دا، خه‌ڵك هه‌یه زیاتر له‌جارێك له‌وه‌رگرتنی زه‌وی، خانوو، ئۆتۆمبێل، یارمه‌تی مادی زۆر‌و چه‌ندنی شتی تر سودمه‌ند بووه‌و شایسته‌یش نه‌بووه، خه‌ڵكی شایسته‌یش هیچی بۆ نه‌كراوه، له‌سایه‌ی ئه‌م چینه‌دا چه‌ندین به‌رپرسی نابه‌رپرس درووست بوونه‌و پله‌ی حیزبی به‌زۆر كه‌سی ناحیزبی دراوه، به‌رپرسی لق هه‌یه له‌مانگێكدا ده رۆژ به‌ڕێكی له‌باره‌گاكه‌یدا ده‌وام ناكات، كه‌چی نه له‌سه‌ره‌ه‌وه‌و نه له‌خواره‌وه كه‌س پرسیاری ئه‌م هۆكاری كاره‌ی لێ ناكات!
بۆیه زۆر گرنگه له‌م به‌رپرسانه‌وه چاكسازی ده‌ست پێ بكرێت، پێویسته ریفۆرم له‌سه‌ره‌وه شۆڕبێته‌وه بۆ خواره‌وه، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، چونكه به‌ڕاستی گۆڕینی به‌رپرسی ناوچه‌یه‌ك یان گۆڕینی ناوی ده‌زگایه‌ك به یه‌كێكی تر هیچ له‌بارودۆخه‌كه ناگۆڕێت، به‌ڵكو خراپتری ده‌كات. به‌ڵكو ئه‌بێت له‌و مه‌كته‌ب سیاسییه‌وه ده‌ست پێ بكات كه چاوپۆشی له‌كاره‌ساتی گه‌وره ده‌كات، كاره‌ساتی‌وه‌ك ئه‌وه‌ی لقێك یان ناوچه‌یه‌ك ده هه‌زار ئه‌ندامی به‌ئامار ناردووه‌ته سه‌ره‌وه كه‌چی پێنج هه‌زار ده‌نگ ده‌هێنێ! كاره‌ساتی وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت به‌رپرسی لق مانگی ده رۆژ ده‌وام ناكات! كاره‌ساتی وه‌ك ئه‌وه‌ی كابرا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی پارتییه، كه‌چی كه ده‌مرێت حیزبێكی تر لافیته‌ی بۆ ده‌نووسێت، كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ئه‌ویشه! یاخود كاره‌ساتی ئه‌و له‌شكری ئه‌ندام لق‌و كارگێڕ لقه، كه لقێك به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ پێویسته حه‌وت كارگێڕی هه‌بێت، كه‌چی زۆرینه‌ی لقه‌كان دووقاتیان هه‌یه‌و به‌ده‌ستیانه‌وه گیریان كردووه! كاره‌ساتی دانانی كوڕ‌و كچی به‌رپرسه‌كان، له‌پۆستی گه‌وره‌دا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌چكه به‌رپرسن!
لق یان ناوچه، چی بكات كه رۆژنامه‌ی زمان حاڵی پارتی كادر و به‌رپرسه‌كانی پارتیش تاكه‌وتارو راپۆرتێكی تیادا ناخوێننه‌وه، به‌به‌لاش‌و به‌لێشاو ره‌وانه‌ی لق‌و ناوچه‌كان ده‌كرێت، كه‌چی كه‌س نایخوێنێته‌وه؟ راگه‌یاندنی لق چی بكات، كاتێك مه‌كته‌بی راگه‌یاندن وا نازانێت خوا كردوویه‌تی‌و هیچ شتێك پێكیان نابه‌ستێته‌وه؟ یاخود ئه‌وه‌ی سه‌ته‌لایتی كوردستان نووسینگه‌یه‌كی به‌چوار په‌یامنێرو چه‌ندین كامێرامان‌و ستافی مۆنتاژه‌وه له ئاكرێ هه‌یه، كه‌چی له‌هه‌ورامان‌و هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیانێكی پان‌و به‌ریندا، به‌و هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌و گونده زۆره‌یه‌وه تاكه په‌یامنێرێكی نییه. له‌شوێنێكی‌وه‌كو ناوچانه‌دا كه هه‌ریه‌كه‌و پارێزگایه‌كه بۆخۆی، پارتی بێ زمان ترین حیزبه، رادیۆ، ته‌له‌فزیۆن، رۆژنامه، گۆڤار، سایت‌و ته‌نانه‌ت ده‌هۆڵێكیشی نییه لێی بدات! ئاخر ئه‌مه جگه له‌كاره‌سات چی تره؟
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی ڤایرۆسی نه‌خۆشییه‌كه!
له‌ناو پارتیدا سه‌رۆك كه‌متر كادرانی خواره‌وه ده‌بینێت، هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌مه‌ش بیانوو ئه‌وه‌یه كه سه‌رۆك زیاتر سه‌رقاڵی كاروباری گشتی كوردستان‌و هه‌ڵسوڕاندنی سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌یه، كاتێكی وای بۆ بینینی كادرانی خواره‌وه نامێنێته‌وه. بۆیه ئه‌م ئه‌ركه سپێردراوه به سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، كه به‌پێی پێویست ئیشوكاره ناوخۆییه‌كانی پارتی هه‌ڵسوڕێنێت‌و كێشه‌كان دیاری بكات‌و چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ بدۆزێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته سه‌ردانی لق‌و ده‌زگاو ناوچه جیا جیاكانی پارتی بكات‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرس‌و كادرانی خواره‌وه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامی ساده‌ش دابنیشێت‌و گوێیان لێ بگرێت، به‌ڵام ئێستا سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیش به‌م ئه‌ركه‌ی خۆی هه‌ڵناسێت‌و به‌ته‌واوی له‌پارتی دابڕاوه.
وای لێهاتووه نه‌ك ئه‌ندام‌و كادری ساده، به‌ڵكو كارگێڕی لق‌و بگره به‌رپرسی لقیش، به‌ساده‌یی‌و ئاسانی ناتوانن بیبینن، پێویسته چه‌ندین بروسكه‌و نووسراو بكرێت‌و چه‌ند جارێكیش كات دیاریی بكرێت‌و دوا بخرێت، ئینجا ئه‌گه‌ر ستافی لقێك بتوانن كاتژمێرێك له‌گه‌ڵی كۆ ببنه‌وه! بێ گومان بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته ستافی لقه‌كه بچنه لای ئه‌و چونكه سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی لقه‌كان ناكات، به‌تایبه‌تیش لقه‌كانی سنووری كه‌ركوك‌و سلێمانی‌و گه‌رمیان‌و خانه‌قین، له‌وه‌ته‌ی باره‌گاكانی پارتی له‌پاش رووخانی سه‌دامه‌وه چوونه‌ته‌وه ئه‌و ناوچانه، سكرتێر هیچ جۆره به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ئه‌و لقانه نه‌بووه، مه‌گه‌ر سه‌رۆك بۆ كارێكی ناردبێت، له‌كاتێكدا چه‌ندین كێشه‌ی گه‌وره‌و گرنگیان بۆ درووست بووه، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ركردنیان هه‌میشه، یان ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ناردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی، یان لقه‌كه‌ی بانگ كردووه‌ته باره‌گاكه‌ی خۆی. ته‌نانه‌ت جاری وا هه‌بووه كێشه له‌نێوان دوو لقی پارتی كه‌وتووه‌ته‌وه، كه‌چی دیسانه‌وه خۆی لێ به‌دوور گرتووه.
ته‌نانه‌ت له‌كردنه‌وه‌ی لقه تازه‌كانی پارتی له‌ناوچه جیا جیاكانی كوردستان، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی هیچ ئاماده‌بوونێكی نه‌بووه، له‌مه‌راسیمێكی گرنگی وه‌ك هێنانه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌نفال كراوه‌كاندا بۆ ناوچه‌ی گه‌رمیان، قسه‌ی زۆر له‌سه‌ر سه‌رۆكی پارتی كرا كه ئاماده نه‌بوو له‌گه‌رمیان، ده‌كرا ناوبراو به‌و ئه‌كه هه‌ستایه كه‌چی ئه‌وه‌شی نه‌كرد.
له‌پاش ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتی بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی هیچ كات سه‌ردانی درێژخایه‌ن‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی حیزبی‌و جه‌ماوه‌ری بۆ ئه‌م ناوچانه نه‌كردووه‌و به‌سه‌ری نه‌كردوونه‌ته‌وه، تا‌وای لێهات ئه‌و به‌رپرسانه‌ی خواره‌وه كه گه‌ڕابوونه‌وه هه‌ستیان ده‌كرد، وه‌كو قیروسیا نێردراونه‌ته‌وه‌و لێیان ناپرسنه‌وه. له‌كاتێكدا به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی به‌پێچه‌وانه‌ی پارتییه‌وه له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی به‌و كارانه هه‌ستاون.
وای لێهاتووه سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی، وه‌كو ڤایرۆسی نه‌خۆشی له‌پارتی داوه، كه‌س له‌بوونی گه‌نده‌ڵی ناپرسێته‌وه‌و كه‌سی له‌سه‌ر سزا نادرێت، كه‌م لقی پارتی هه‌یه بڕێكی زۆر پاره‌ی تێدا دیار نه‌مابێت، كه‌چی هه‌رگیز لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م گه‌نده‌ڵییانه درووست نه‌كراوه، ساڵانی پێش ئێستا كادری چالاك رێزی لێ ده‌نرا ئێستا پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته، به‌رپرسی لق به‌مانگ نه‌چێته باره‌گای لق سكرتێر خۆی لێ حاڵی ناكات، پله‌و پۆستی حیزبی له‌سه‌رده‌می فازڵ میرانیدا، وه‌كو دیاری پێشكه‌ش به‌خه‌ڵكی نابه‌رپرس كراون، زۆرترین كۆنه جاش‌و مسته‌شار له‌سه‌رده‌می ئه‌مدا پله‌ی حیزبی‌یان دراوه‌تێ، پله‌ی حیزبی له‌ناو پارتیدا ته‌واو بێ رێز بووه، وا لێهاتووه پله به‌خه‌ڵك دراوه، پێی شه‌رم بووه وه‌ری بگرێت‌و ره‌تی كردووه‌ته‌وه.
بۆیه ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی ناوبراو به‌درێژایی چه‌ند ساڵی رابردوو، رێگه‌خۆشكه‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌می‌و گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له‌مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه، شۆڕ بێته‌وه بۆ ناو مه‌كته‌به ناوه‌ندی‌و ده‌زگاو لق‌و ناوچه‌كانی پارتی، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانین بڵێن ئێستا له‌ناو پارتیدا ته‌كه‌تولاتی گه‌نده‌ڵی هه‌یه، واتا هه‌ر به‌رپرسێكی باڵای پارتی ریزێك به‌رپرسی بۆ خۆی درووست كردووه‌و شۆڕی كردووه‌ته خواره‌وه‌و گه‌نده‌ڵییه‌كانی پێ رێك ده‌خات.
له‌سه‌ركردایه‌تییه‌وه بۆ راوێژكاری
ئه‌وانه‌ی ئێستا له‌سه‌ركردایه‌تی‌و مه‌كته‌بی سیاسی پارتیدان، هه‌ر ئه‌وانه‌ن ساڵانێكی زۆره شوێن پێی خۆیان قایم كردووه‌و وه‌كو دیاره نایانه‌وێت به‌ئاسانی پۆسته‌كانیان چۆڵ بكه‌ن، هه‌ندێك له‌مانه ته‌واو دیاره كه بۆ ئیشوكاری ئێستای پارتی، ده‌ست ناده‌ن‌و به‌ئه‌قڵییه‌تی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه ده‌یانه‌وێت كاری ئه‌مڕۆ راپه‌ڕێنن. ئه‌وه‌ی پێویسته لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ بكرێت، ئه‌وه‌یه كه لێره‌دا قسه له‌سه‌ر رابردوو و خه‌بات‌و ماندوو بوون‌و قوربانیدانی ئه‌وان نییه، به‌ڵكو قسه له‌سه‌ر بارودۆخی پارتی‌و كار‌و ئه‌دای ئه‌وانه له‌ناو پارتیدا له‌ئێستادا.
هه‌ندێك له‌م سه‌ركردانه، زۆر به‌ڕاشكاوانه له‌چه‌ند جێگه‌یه‌كدا ئه‌وه‌یان باس كردووه، كه ئیتر كاتی ئه‌وان كۆتایی هاتووه‌و پێوست ده‌كات پارتی ده‌ستیان لێ هه‌ڵبگرێت‌و رێگه بۆ كه‌سانی تر چۆڵ بكرێت، به‌ڵام هه‌ندێكی تریان زۆر حه‌زیان به‌م جۆره قسانه نییه‌و نایانه‌وێ تاماون پۆسته‌كه‌یان به‌جێ بهێڵن. بگره تیایاندا هه‌یه هه‌ستی به‌وه كردووه، كه كاتی كۆتایی خۆی نزیك بووه‌ته‌وه، برا یان كچ‌و كوڕ‌و كه‌سی نزیكی خۆی ئاماده‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌كه‌ی بگرێته‌وه!
كێشه‌كه له‌وه‌دایه، كه بڕیاری گۆڕان له‌كۆنگره‌دا ده‌بێ بدرێت‌و بڕیاری به‌ستنی كۆنگره‌ش، له‌لایه‌ن ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه‌وه ده‌درێت كه باسمان كردن، بۆیه سه‌یر نییه كه ئه‌گه‌ر به‌مێژووی چه‌ند ساڵی رابردووی پارتیدا بچینه‌وه، ده‌بینین به‌بیانووی جیاواز زیاتر له‌جارێك كاتی به‌ستنی كۆنگره دواخراوه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش خواستی ئه‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ی ئێستایه، (هه‌ڵبه‌ت هه‌موویان نا) چونكه ئه‌وانه‌ی به‌هه‌ر هۆكارێك كۆتاییان نزیك بووه‌ته‌وه له‌ناو پارتی، ده‌زانن خودی سه‌رۆكی پارتیش، به هه‌موو كارێكیان ده‌زانێت‌و ته‌واو لێیان تووڕه‌و بێزاره‌و له‌هه‌لێك ده‌گه‌ڕێت كۆتاییان پێ بهێنێت.
باشترین چاره‌سه‌ر به‌ڕای من ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ی كۆتاییان نزیك بووه‌ته‌وه‌و له‌گه‌نده‌ڵییه‌وه گلاون‌و كه‌مته‌رخه‌یان هه‌بووه‌و ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له‌م بارودۆخه‌ی پارتی، به‌یه‌كجاری پۆسته‌كانیان لێ‌وه‌ربگیرێته‌وه‌و كه‌سی شیاو و چالاكیان له‌جێگه دابنێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ش كه ناكرێت به‌ته‌واوی ده‌ستیان له‌پارتی ببڕێت‌و ره‌نگه تیایشیاندا هه‌بێت، خاوه‌ن ئه‌زموونی كاركردن بێت‌و ده‌كرێت سوودیان لێ‌وه‌ربگیرێت، بۆیه باشتره ئه‌نجوومه‌نێكی راوێژكارییان لێ درووست بكرێت‌و له‌كاتی پێویستدا راوێژیان پێ بكرێت.
ترس له‌ریفۆرم‌و چاكسازی
هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێدا، ئه‌نجام دانی ریفۆرم‌و چاكسازی له‌ناو پارتیدا، له‌به‌رژه‌وه‌ندی زۆر كه‌س ده‌دات، هه‌ر بۆیه دوژمنیشی زۆره. بۆیه سه‌یر نییه كه له‌پاش قسه‌كانی نێچیرڤان بارزانی ترس‌و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆر له‌ناو ئه‌و چینه له‌به‌رپرساندا بڵاو بووه‌ته‌وه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌وتوونه‌ته هه‌وڵی ئه‌وه‌ی، رێگه بۆ رێگه‌گرتن له‌و كاره بدۆزنه‌وه.
هه‌ر له رێگه‌ی ئه‌و ته‌كه‌تولی گه‌نده‌ڵییه‌ی هه‌ندێك به‌رپرسی باڵا بۆ خۆیان درووستیان كردووه، ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه شتێك نییه به‌ناوی چاكسازی‌و كاك مه‌سعود رێگه‌ی ئه‌وه نادات به‌نێچیرڤان.
ده‌ركردنی سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری گوڵانیش له‌پۆسته‌كه‌ی، له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه، دیسانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ترس‌و كاردانه‌وانه‌ی به‌رپرسانی باڵای پارتییه له‌م هه‌نگاوه‌ی كاك نێچیرڤان، له‌كاتێكدا گوڵان باشترین میدیای چاپكراوی پارتییه، كه خه‌ڵك ده‌یخوێنێته‌وه، كه‌چی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی به‌ساده‌ترین شێوه، كه زۆر خاتری به‌رپرسانی باڵای پارتیشی گرتبوو، باسی گه‌نده‌ڵی كرد، له‌پۆسته‌كه‌ی ده‌ركرا.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی وا ده‌كه‌ن پارتییه‌كان هیچ چاوه‌ڕوانییه‌كیان له‌م سه‌ركردایه‌تییه‌ی ئێستای پارتی نییه جگه له‌گه‌نده‌ڵی‌و خراپه‌كاری زیاتر، ریفۆرم‌و چاكسازیش ئه‌گه‌ر به‌بڕیاری كاك مه‌سعودو له‌ڕێگه‌ی نێچیرڤان بارزانییه‌وه نه‌بێت جگه له‌قسه‌ی رووت هیچی تر نییه، بۆیه پارتییه‌كان ته‌نها ئومێدیان به‌بارزانییه، چونكه ئه‌وان به‌هۆی ئه‌وه‌وه پارتین نه‌ك دڵیان له‌پارتی چووبێت.