مێژووی بزواتی گۆڕان، مێژووی ئه‌و هێزانه‌ن له‌ئه‌زمونی هه‌ژده ساڵی پارتی‌و یه‌كێتی ناڕازیبوون. ئه‌وانه بوونه هێزی سه‌ره‌كی ئه‌و له‌دایكبوونه، نه‌ك چه‌ند تۆراوێكی پێكهاته‌یه‌كی سیاسی تایبه‌ت.
گۆڕان توانی له‌هه‌ڵبژاردنی 25/9/2007 سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنێت‌و ببێته ئۆپۆزیسیۆن، له‌په‌ڕله‌مانی كوردستاندا. ده‌نگده‌رانی ئه‌و لیسته ئه‌و خه‌ڵكه ناڕازییه بوون، نه‌ك ته‌نها تۆراوه سیاسییه‌كان.
دیاره من له‌م نوسینه‌دا جیاوازییه‌ك ده‌كه‌م له‌نێوان (بزوات)و (بزوتنه‌وه)، چونكه پێموایه بزوتنه‌وه له‌چه‌نده‌ها بزواتی هه‌مه‌ڕه‌نگ‌و جیاواز پێكدێت، به‌هه‌مووی‌وه‌ك چه‌پكه تیرۆژه‌یه‌ك (Spektrum) بزوتنه‌وه‌یه‌ك پێكده‌هێنێن. له‌سه‌ر ئاستی كولتوری‌و سیاسی بزوتنه‌وه مانای فروانتری هه‌یه، كه‌ده‌شێت له‌چه‌نده‌ها جوڵانه‌وه‌ی سیاسی‌و سه‌ندیكایی‌و رۆشنبیری پێكهاتبێت، پێكرا هه‌ریه‌كه‌و به‌شێوازی خۆی كار له‌سه‌ر گۆڕینی تێرم‌و بۆچوونه كۆنه‌كان بكه‌ن، به‌ره‌و فۆرمێكی نوێی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌مووان هه‌وڵبده‌ن جه‌وهه‌رێكی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ نمایش بكه‌ن. پێموایه بزوتنه‌وه جوڵه‌یه‌كه له‌كۆی چه‌نده‌ها بزوات پێكهاتووه، كه‌ده‌شێت ئه‌میان دیارتر‌و به‌هێزتر بێت له‌وی دیكه، به‌ڵام له‌خه‌ونی هاوبه‌شدا یه‌كده‌گرنه‌وه. بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالستی به‌نمونه بهێنینه‌وه، له‌چه‌نده‌ها بزواتی سه‌ندیكایی‌و پارتی ماركسی لینینی‌و ته‌وژمی ماوی‌و ستالیزمی‌و ترۆتسكیزمی‌و چه‌نده‌ها بزوتنه‌وه‌ی لاوانی ئیدۆلۆژی‌و رێچكه‌ی ئه‌ده‌بی‌و شانۆیی‌و فه‌رهه‌نگی پێكهاتبوو. بزوتنه‌وه‌ی 1968 كه به‌شۆڕشۆچكه‌ی شه‌ست‌و هه‌شت له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت، له‌چه‌نده‌ها بزواتی ساندێكایی‌و موزیكالی‌وه‌ك رۆك، هیپیه‌ت‌و ماركسیه‌ت‌و تێزی قوتابخه‌نه‌ی ره‌خنه‌یی فرانكفۆرت‌و زۆر جوڵه‌ی دیكه پێكهاتبوو. به‌هه‌موویان چه‌پكه تیرۆژه‌یه‌كیان پیكهێنابوو، كه گۆڕانی رادیكاڵی له‌فیكری سیاسی‌و دۆزی دیموكراسیدا دروستكرد. به‌كورتی ئه‌م هاوئاهه‌نگیه‌ی نێوان بزواته‌كان، بزوتنه‌وه دروستده‌كه‌ن‌و ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌و بزوتنه‌وه گرنگانه‌ن كه‌مێژوو دروستده‌كه‌ن.
دیاره به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چین له‌ڕووی تێوریه‌وه (گۆڕان) به‌بزوتنه‌وه بچوێنین، له‌كورستاندا رۆژنامه‌ی ئازاد وه‌ك بزواتێك كاری خۆی ده‌كات. بزواتێكی فیكری‌و ئه‌ده‌بی‌و رۆشنبیری ده‌مێكه كار له‌سه‌ر دۆزی ره‌خنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و ئه‌ده‌بی ده‌كات. رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و مافه‌كانی خانمان‌و چه‌نده‌ها ده‌زگای كولتوری سه‌ربه‌خۆ بوونیان هه‌یه. هێشتا گۆڕان هاو ته‌ریبی خه‌ونی چه‌ند بزواتێكه، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه ببێت به‌بزوتنه‌وه‌یه‌كی فراوان، كه‌چه‌نده‌ها بزواتی هه‌مه‌ڕه‌نگی گۆڕانخواز له‌خۆیدا كۆبكاته‌وه. لێره‌وه ده‌مه‌وێت ده‌ستنیشانی یه‌كێك له‌و ئاسته‌نگانه بكه‌م، كه‌ڕێگره له‌بزواتی گۆڕان، بۆ ئه‌وه‌ی دیالۆگ، له‌گه‌ڵ ئه‌و بزواته نوێیه هه‌مه‌ڕه‌نگانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا بكات. ئه‌و ئاسته‌نگه له‌م گوتاره‌مدا به ئاسته‌نگی (ئه‌قڵییه‌تی پاتریارك) ناوی ده‌به‌م.
سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه له‌یادنه‌كه‌ین، كه‌له‌پشت هه‌موو بزواتیكه‌وه چه‌نده‌ها هێزی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتوری وه‌ستاوه. ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ئه‌و هێزانه‌ن، كه له‌زۆرانبازیاندا مۆركی گشتی بزوتنه‌وه‌كه دیاریده‌كه‌ن، له‌وانه‌شه به‌دیوێكی نێگه‌تفدا ببن به‌هۆی په‌كخستنی‌و چوونه‌وه نێو خۆی‌و دووركه‌تنه‌وه‌ی له‌و ئامانجانه‌ی بانگه‌شه‌ی ده‌كات، له‌وانه‌شه ببنه هۆی به‌ره‌و پێشبردنی. بزواتی گۆڕان له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه گردبوونه‌وه‌ی هێزه ناكۆكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه له‌سه‌ر گردێك!. به‌مانای گردبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ن خه‌ونی هاوبه‌ش كۆی كردوونه‌ته‌وه، هه‌ر له‌خه‌ونی ده‌سه‌ڵاته‌وه بیگره تاوه‌كو خه‌ونی گۆڕینی دنیای كوردی. به‌مانای ئه‌م بزواته جیاوازانه هه‌ڵگری راوبۆچوونی جیاوازن، كه‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خه‌ونی چه‌نده‌ها بزواتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و رۆشنبیری نێو هه‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردین، هه‌مووان هه‌وڵده‌ده‌ن ببن به‌بزوتنه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌كوردستاندا. ئه‌و هه‌مه‌ڕه‌نگی‌و جیاوازییه نهێنی سه‌ركه‌وتنی گۆڕان بوو له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا. به‌دیوێكی دیكه‌دا گۆڕان له‌سه‌ر گردێكی ره‌مزی وه‌ستاوه خه‌ون به‌ده‌ربازبوونی سیاسه‌ته‌وه ده‌بینێت، له‌چاڵی ئه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی كوردی. به‌مه‌ش گۆڕان خۆی له‌مۆدیلی هه‌موو پارت‌و گردبوونه‌وه سیاسیه‌كانی كوردستان جیاده‌كاته‌وه، به‌وه‌ی تائێستاكێ له‌گه‌ڵ دۆزی ره‌خنه‌و جیاوازیدا هه‌ڵده‌كات‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بزواته‌كه كار ده‌كات، له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه ده‌ڵێم: كاتی ره‌خنه گرتن له‌گۆڕان پێگه‌یشتووه.
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌بێته‌وه ئه‌و هه‌ڵس‌و كه‌وت‌و ئه‌خلاقیاتی ئیداری‌و هه‌ڵس‌و كه‌وته سیاسییه‌یه، كه‌ئه‌ندامانی گروپێكی سیاسی له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌یبه‌نه نێو بزوتنه‌وه نوێیه‌كان‌و هه‌وڵده‌ده‌ن بزواته نوێیه‌كان له‌سنوری ئه‌قڵیه‌تی ئه‌واندا هه‌ڵسوڕێت. به‌شێكی گه‌وره‌ی شۆڕشی خوێندكارانی 1968 له‌دژی ئه‌و میتۆد‌و میكانزمه بوو كه له‌نێو هه‌موو ده‌زگاكانی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیدا، به‌به‌رگێكی دیكه‌و ناوێكی تره‌وه درێژه‌یان به‌هه‌مان ئه‌قڵییه‌تی ناسیونال سۆسیالزمی ده‌دا. تاوه‌كو ئه‌مڕۆ له‌ئه‌ڵمانیادا، به‌رده‌وام دژی ئه‌م جۆره ئه‌قڵییه‌ته كه‌لێره‌و له‌وێ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كارده‌كرێت‌و دژایه‌تی ده‌كرێت. به‌مانای ململانێ له‌گه‌ڵ كۆندا له‌وه‌دا خۆی نابینێته‌وه به‌رگی پێشكه‌وتوخوازی بپۆشم‌و سه‌نگه‌ره‌كه بگوێزمه‌وه بۆ ئه‌وبه‌ر، له‌یه‌كێتیه‌وه باز هه‌ڵده‌مه نێو گۆڕان، به‌مانای له‌چاڵه‌كه‌وه هه‌ڵكێشم بۆ گرده‌كه، به‌ڵكو له‌گۆڕینی كڵێشه باوه‌كانی بیركرنه‌وه‌ی سیاسی‌و كولتوریه، كه‌سنوره‌كانی دیموكراسی به‌سه‌ر ره‌هه‌ندی نوێ‌دا ده‌كاته‌وه. ئه‌قڵیه‌تێكی سیاسی بیه‌وێت گۆڕانكاری به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، ده‌بێت به‌میكانزمه‌كانی كاركردن‌و بیركردنه‌وه‌ی سیاسی خۆیدا بچێته‌وه‌و پڕۆسه‌یه‌كی نوێ‌دا تێپه‌ڕ بێت. پرۆسه‌یه‌كی جیاواز بخاته كار، توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت مۆدێلێكی سیاسی نوێ به‌رهه‌مبهێنێت كه‌له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی گۆڕانكاری سیاسی‌و كولتوریدا بگونجێت.
باله‌م خاڵه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین‌و بڵێین ئایا سه‌ركرده فیعلیه‌كانی گۆڕان كێن؟!...بۆ ئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تدا بمێننه‌وه، باته‌ماشایه‌كی گۆڕان بكه‌ین وه‌ك بزواتێكی سیاسی، سه‌یری ئه‌و هێزه سه‌ره‌كییه بكه‌ین، كه‌ئه‌مڕۆ له‌نێو بزواته‌كه‌دا به‌ره‌و پێگه‌یشتن ده‌ڕوات، ئه‌م هێزه من به (پاتریاركه‌كانی یه‌كێتی) ناویان ده‌به‌م. ئه‌مانه ئه‌م سه‌ركرده‌و كادێره باڵایانه‌ن كه‌ئه‌مڕۆ گه‌ر به‌ئاشكراش باس له‌خۆیان نه‌كه‌ن‌وه‌ك سه‌ركرده، ئه‌وا به‌فیعلی كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له‌ده‌ركه‌وتنیاندا به(قیاده‌ی گۆڕان) ناو بنرێن. ته‌نانه‌ت له‌هه‌ر كوێیه‌كی ئه‌ورپاشدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی هه‌بێت، ته‌نها ئه‌مان‌و ئه‌مانه‌و به‌س، ده‌بن به‌نوێنه‌ری گۆڕان له‌كوردستان!. ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێت قه‌ناعه‌تم پێبكات، ئه‌مانه سه‌ركرده‌ی فیعلی گۆڕان نین، ئه‌ی كوا ده‌م‌و چاوه تازه‌كان؟ ئه‌ی كوا قیاداتی تازه؟ ئه‌م پاتریاركانه وه‌ك ئه‌و پاتریاركانه دۆڕاوانه نین كه‌له‌ڕۆمانی (پایزی پاتریارك)ی ماركیزدا له‌سه‌ر گردێك تامردنیان تاوڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن‌و خه‌ون به‌و رۆژه‌وه ببینن، كه‌ده‌گه‌ڕێنه‌وه نێو ده‌سه‌ڵات. نه‌خێر ئه‌مانه‌ی ئێمه ده‌یانه‌وێت به‌پاتریاركی ئه‌به‌دی بمێننه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر گرده‌كه‌ش. ئه‌مه ئه‌م مه‌ترسییه گه‌وره‌یه كه‌هه‌ڕه‌شه له گۆڕان ده‌كات، ئه‌مه ئاسته‌نگی گه‌وره‌یه كه‌گۆڕان له‌هه‌مه‌ڕه‌نگی‌و پێكه ژیانی جیاوازه‌كان دوور ده‌خاته‌وه.
به‌شێكی زۆری ئه‌م پاتریاركانه زیزبووی نێو یه‌كێتین‌و گه‌ر چاوێك به‌ئاوتۆبیۆگرافیاندا بخشێنینه‌وه، ئه‌وا ئه‌وانیش پشكێكی گه‌وره‌ی ئه‌و بارودۆخه‌یان به‌رده‌كه‌وێت، كه‌وه‌های له‌خه‌ڵكی كرد، لیستی گۆڕان هه‌ڵبژێرێت. بۆنمونه كه‌م بۆیاخچی شار هه‌یه، به‌ر شه‌قی پۆلیسه‌كانی ئه‌م گۆڕانخوازه‌ی ئیستا‌و پاتریاركه‌ی جاران نه‌كه‌وتبێت!. ئێمه‌ی ئه‌دیبان هێشتا سه‌رمان سوڕماوه چۆن رووداوی كوژرانی شاعیری هاوڕیمان(به‌كر عه‌لی)و سێبه‌ره‌كانی پشته‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، خۆیان ده‌كه‌ن به راڕه‌وه‌كانی گۆڕاندا!. چۆن ئه‌م ده‌م‌وچاوانه ئاوه‌ها ده‌بنه هه‌ڵگری بیری نوێ‌و ده‌چنه جه‌بهه‌وه له‌دژی كۆنزه‌رڤاتیزم (كۆنه‌خوازی) كوردیه‌وه، به‌مه‌رجێك خۆیان به‌ده‌ست‌و به‌دگان پارێزگاری له‌ئه‌خلاقیاتی كۆنزه‌رڤاتیڤییه‌تی كوردی ده‌كه‌ن، كه‌خۆی له‌ناوچه‌گه‌ری‌و خێڵایه‌تی‌و ره‌دوكوتنی كوێرانه‌دا ده‌بینێته‌وه. دیاره به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چین وه‌ها بیر بكه‌ینه‌وه، هه‌ر یه‌كێك له‌یه‌كێتیدا لێپسراوێتی هه‌بووبێت‌و ئه‌مڕۆ له‌گۆڕاندا به‌چالاكی كاربكات، ئه‌م سیفه‌تی پاتریاركیه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێنین، ئه‌مه ناهه‌قیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌هه‌مان شوێنای جارانی خۆیدا بمێنیته‌وه‌و به‌هه‌مان میتۆدی جاران كاربكات، ئه‌وه پاتریاركێكه له‌چاڵه‌كه‌وه هاتۆته سه‌ر گرده‌كه‌و به‌ڕاڕه‌وكانی گرده‌كه‌دا ئه‌خلاقیاتی كۆنه‌خوازی سیاسی به‌دووی خۆیدا راده‌كێشێت، بێگومان خۆی پڕ چه‌ك كردووه له‌دژی هه‌ر مۆدێلێكی سیاسی نوێ.
ئه‌م مۆدێله سیاسیه نوێیه‌ی گۆڕان خه‌ونی پێوه ده‌بینێت، له‌به‌رده‌م ئه‌م ئه‌قڵیه‌تی پاتریاركیه‌دا تووشی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بێت. به‌مانای ناتوانین باسله‌م مۆدێله سیاسیه بكه‌ین، هه‌تاوه‌كو له‌و پرنسیپه‌وه كار بكرێت به‌وه‌ی: ئێوه‌ی رۆشنبیران‌و سیاسیه جیدیه‌كان له‌كوردستان‌و تارواگه‌ی رۆژئاوا بۆ گۆڕان كار بكه‌ن‌و ئێمه‌ش هه‌ر به‌سه‌ركرده‌یی ده‌مێنینه‌وه!. ئێوه بیر بكه‌نه‌وه‌و ئێمه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین. ئێوه خه‌ون ببین‌و ئێمه له‌حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بین به نوێنه‌ری خه‌ونه‌كانی ئێوه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پاتریاركی نێو چاڵه‌كه، كه‌هاتۆته سه‌ر گرده‌گه‌كه هه‌مان تراژیدیا دووباره ده‌كاته‌وه، كه چاڵه‌كه‌ی له‌مه‌ڵبه‌نده‌وه كرد به‌چاڵێكی سیاسی. هیوادارم ئه‌م تراژیدیایه له‌گرده‌ش دووباره نه‌بێته‌وه.
له‌دوای راپه‌ڕینی 1991 سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی به‌كادره گه‌نج‌و لێهاتووه‌كانیان ده‌گووت: ئێمه تاماوه‌یه‌ك سیاسه‌ت ده‌كه‌ین‌و ئه‌م شه‌ڕه له‌گه‌ڵ سه‌دامدا بۆ ئێمه هه‌ڵگرن، كه‌حكومه‌ت دروستبوو ئێوه به‌ڕێوه‌ی به‌رن. ئه‌و سه‌ركردانه ده‌یانه‌ویست ئه‌وه بڵێن كه ئه‌وان وه‌ك سه‌دام به‌خۆی ده‌گووت سه‌كرده‌ی پێویستن، به‌مانای (قائیدی زه‌روره‌ن)، ئه‌مانیش پێویستی قۆناغه‌كه‌ن. كه‌حكومه‌تیش دروستبوو هه‌موو كه‌سێك پشكێكی به‌ركه‌وت، ته‌نها ئه‌و سیاسییه جیدیانه نه‌بێت، كه كاری جیدیان بۆ یه‌كێتی كردبوو. ئه‌وانه ده‌یانگووت له‌قۆناغی داهاتوودا به‌خانه‌نشینیه‌كی رێزدار قیناعه‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆشی له‌سه‌ر بێت، هه‌موویان له‌سه‌ر كورسیه‌كانیان پیرو بێ تاقه‌ت بوون، كه‌چی هه‌ر شه‌ڕی كورسیه‌كانیان ده‌كه‌ن. ئێستاش له‌نێو گۆڕاندا له‌م لاو له‌ولا هه‌مان پڕنسیپ ده‌بیستین، (هیوادارم من هه‌ڵه‌بم له‌م بۆچوونه‌مدا)، هه‌مان پڕنسیبپ كه‌ده‌ڵێت، بوونی ئه‌م هه‌موو كۆنه یه‌كێتییه له‌گۆڕاندا به‌جۆرێك كه‌ده‌م‌و چاوی گۆڕان پێكدێنێت، بوونێكی كاتیه‌و ئه‌و سه‌كرده كۆنانه نه‌بن كه‌سیتر ناتوانێت شه‌ڕی ئه‌م عفریتانه بكات. ئه‌م پاتریاركانه هه‌موویان خۆیان به‌هه‌ڵسوڕاوێكی ساكار‌و ساده تێده‌گه‌ن، له‌واقیعیشدا قسه‌ی ئه‌وان‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان شتێكی تره. ئه‌م دووفاقی ئه‌خلاقی‌و ده‌بڵ مۆڕاڵییه له‌م سه‌ره‌تایه‌ی گۆڕاندا، دژی ئه‌و مۆدێله سیاسییه یه كه گۆڕان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات‌و زه‌نگێكی مه‌ترسیداره.
نه‌خۆشییه‌كانی دیكه كه له چاڵه‌كه‌وه هاتوونه‌ته گرده‌كه، مه‌سه‌له‌ی ته‌كه‌توله كه‌ئه‌مڕۆ به‌ناوی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه كاری خۆی ده‌كات. كۆكردنه‌وه‌ی هێزی لایه‌نگر بۆ پته‌و كردنی شوێنای خۆیان له‌نێو گۆڕاندا، له به‌زیندووكردنه‌وه‌ی حه‌ماسی ناوچه‌گه‌ری‌و جوڵاندنی خێڵ، وه‌ك فاكته‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و هێنانه‌وه‌ی بۆسه‌ر شانۆی سیاسه‌ت، رووی دیاری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوو بوو. گه‌ر ئه‌وه وه‌ك خۆ ناساندن‌و بوون به‌لیستێكی ئۆپۆزیسیۆن، له‌په‌رمانی كوردستاندا پێویست بوو بێت، ئه‌وا دوای ئه‌وه‌ی لیسته‌كه‌و بزواته‌كه خۆی گرتووه، به‌كاربردنی ئه‌م میتۆدانه، بره‌ودانه به‌هه‌مان ئه‌قڵییه‌تی سیاسی دێرینه كه‌ده‌م‌و چاوی دیاری پارتی‌و یه‌كێتین. ئه‌م ئه‌قڵیه‌ته به‌ناوی پێویستیه‌كانی قۆناغه‌كه، گۆڕان ده‌كات به گۆڕانی كۆنزه‌ڤاتیڤه‌كان نه‌ك گۆڕان له ئه‌قڵییه‌تی سیاسی دروست بكات. لێره‌وه سه‌رنج ده‌ده‌ین له‌ناوچه‌و شاره‌كانی كوردستاندا‌و ته‌نانه‌ت له‌نێو رێكخراوه چالاكه‌كانی گۆڕانیش له‌ئه‌وروپادا، كه‌سی دیكه‌و ده‌م‌و چاوی نوێ نابینین، بهێنرێنه سه‌ر شانۆی سیاسی، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌سریح ده‌ده‌ن هه‌ر ئه‌وانه‌ن پێش بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش له‌ولا سه‌ركرده بوون. ئه‌وانه‌و ته‌نها ئه‌وانه هه‌موو شه‌ڕه‌كان ده‌كه‌ن‌و بێگومان هه‌ر ئه‌وانیش ده‌بن كه‌شه‌ڕه‌كان ده‌به‌نه‌وه، گه‌ر هاتوو خه‌ڵكی تریش بیكات.
به‌دیوێكه تردا ئه‌مڕۆ شه‌رمنیه‌كی گه‌وره هه‌یه به‌رامبه‌ر بزواتی گۆڕان، به‌مانای شه‌رمێكه له‌وه‌ی كه ره‌خنه له‌گۆڕان بگریت، به یه‌كێتی یان كۆنه‌خواز‌و گه‌نده‌ڵ له‌قه‌ڵه‌مبدرێت. یاخود هه‌مان حونجه‌تی جارانمان لێ زه‌قبكه‌نه‌وه، به‌وه‌ی ئێستا كاته‌كه ناسكه‌و ده‌بێت ره‌خنه‌كانمان په‌رده پۆش بكه‌ین. دروستبوونی ئه‌م میتۆسه (ئه‌فسانه)، لێدانێكی گه‌وره‌یه له‌ڕۆحی گۆڕان، كه‌نابێت ته‌نها له‌نێو لیستێكی تایبه‌ت یان گروپێكی سیاسی‌دا به‌دوویدا بگه‌ڕێین، به‌ڵكو له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا كه‌خه‌ون به‌مۆدێلیكی دیكه‌ی ژیانه‌وه ده‌بینێت. ئه‌م ئه‌فسانه‌یه خه‌ریكه ئه‌و رۆحی ره‌خنه‌یه ته‌نها به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی خۆی ئاڕاسته‌ده‌كات‌و به‌سه‌ر كێشه هه‌نوكیه‌كانی خۆیدا بازده‌دات. ئه‌م شه‌رمه له‌شه‌فافییه‌ت‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌قڵییه‌تی په‌رده‌پۆشی به‌ناوی سیاسه‌تكردنه‌وه، ده‌مانخاته‌وه سه‌ر هه‌مان توله رێگه‌كانی ئه‌قڵی باوی سیاسه‌تی چه‌نده‌ها ساڵه‌ی كوردی. لێره‌وه سیاسه‌ت به‌چه‌مكه كۆنه زاڵه‌كه‌ی، له‌نێو ئێمه كارده‌كاته‌وه كه‌ئامڕازێكه بۆ رامكردنی كۆمه‌ڵگه، نه‌ك به‌چه‌مكه جه‌وهه‌رییه‌كه‌ی كه سیاسه‌ت له‌بنه‌ڕه‌تدا دروستكردنی مێژووه. كاتێك سیاسه‌ت له‌دۆزی ره‌خنه نێزیك ده‌بێته‌وه‌و كاری له‌سه‌ر ده‌كات‌و كاری پێده‌كات، نێزیك ده‌بێته‌وه له‌جه‌وهه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆی، ده‌بێته هۆكارێك بۆ گۆڕینی هۆشمه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بنیاتنانی هۆشمه‌ندییه‌كی نوێ. لێره‌وه بازنه‌ی گه‌رمكردنی شه‌ڕی نێوان یه‌كێتیه‌كانی ئه‌مبه‌ر‌و ئه‌وبه‌ر، ئه‌وانه‌ی چاڵه‌كه‌و ئه‌وانه‌ی گرده‌كه، به‌داخه‌وه ئه‌و دۆزی ره‌خنه‌گرتنه‌و بیركردنه‌وه ره‌خنه‌ییه‌ی گۆڕان كه‌له‌سه‌ره‌تادا به‌گوڕوتینه‌وه كردبووی به‌پڕنسیپی كاری خۆی، بچوك‌و سنوردار ده‌كات به‌وه‌ی كه‌هه‌موو ره‌خنه‌یه‌ك له‌بزواته‌كه به‌قازانجی ئه‌مبه‌ر یان ئه‌وبه‌ردا ده‌شكێته‌وه. ئه‌و ناكۆكییه‌ی له‌م دوایه‌دا، نوسینه‌كانی به‌ڕێز نه‌وشیروان موسته‌فا هه‌ڵیگرساند، بۆ پاتریاركه‌كانی یه‌كێتی هه‌ردوولا هه‌لێكی گونجاو بوو كه‌بڵێن: ئه‌وه ئێمه‌ین كه له هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كاندا دژایه‌تی ده‌كرێین، ململانێ گه‌وره‌كان بۆ ئێمه‌یه‌و ئیدی ئه‌وانه‌ی دیكه ئه‌و ته‌مشاكارانه‌ن، كه‌ده‌بێت له‌پشت ئیمه‌وه سه‌یری ئیمه بكه‌ن، چۆن زۆرانبازی ده‌كه‌ین. كاتێك پاتریاركێكی یه‌كێتی له‌ماڵپه‌ڕی سبه‌یدا، باسله‌و پڕوپاگه‌ندانه ده‌كات كه‌یه‌كێتی ده‌رباره‌ی تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان سه‌ركرده‌یه‌كی كۆنی یه‌كێتی‌و كاك نه‌وشیروان ده‌كات، بێئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێت ده‌یه‌وێت به‌هه‌موو جه‌ماوه‌ری گۆڕانخواز بڵێت: هه‌موو هێمنی په‌یوه‌ندی به‌ڕێزی‌و هاوه‌ڵه‌كه‌ی‌و كاك نه‌وشیروان، مانای هێمنی‌و توند‌و تۆڵی بزواتی گۆڕان ده‌گرێته‌وه‌و پڕوپاگه‌نده‌ش بۆ ئه‌وان مانای لێدانی مه‌عنه‌وی‌و فكری گۆڕانه. (بڕوانه ئه‌رشیفی سبه‌ی له 2/10/2009، ته‌سریحی به‌ڕێز ئاواتی شێخ جه‌ناب له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندی نێوان سالار عه‌زیز‌و كاك نه‌وشیروان). ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی له‌پشت ئه‌م ته‌سریحاته‌وه وه‌ستاوه، ئه‌و جه‌ختكردنه‌یه كه‌پایه‌كانی گۆڕان ئه‌و سه‌ركرده خۆبه‌خشانه‌ن نه‌ك هێزه‌كانی دیكه‌ی نێو گۆڕان.
ئه‌مه ده‌مگه‌یه‌نێته خاڵێكی دیكه، ئه‌ویش ئه‌و پڕنسیپه دێرینه‌یه، كه‌دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه، جارێكی دیكه خۆی دووباره ده‌كاته‌وه، ئه‌و پڕنسیپه‌ی كه‌ده‌ڵێت: ئێمه به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆمان وه‌لا ناوه له‌پێناوی بیروباوه‌ڕدا..هتد. ئه‌م رستانه له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه به‌رده‌وام به‌ئیمه ده‌فرۆشرێته‌وه. سه‌یره ئه‌م ئه‌قڵییه‌تی پاتریاركییه به‌سه‌ر گۆڕانه‌وه ده‌یكه‌ن به‌منه‌ت‌و لێره‌و له‌وێ به‌رده‌وام دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه، كه‌ئه‌وان هه‌موو كاتێك ده‌توانن به‌ئاسانی بچنه‌وه سه‌ر كورسیه‌كانی خۆیان، به‌ڵام ئه‌مان باڵاترن له‌كه‌سانێك، ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌وان سه‌ركرده نه‌بوون‌و ئه‌مڕۆ له‌گۆڕاندا كارده‌كه‌ن، ئه‌وانه بێگومان له‌و پله باڵایه‌ی خۆبه‌خشینه‌دا نین. به‌مجۆره ئه‌م پارتریاركانه جارێكی دیكه له‌ڕووی سایكۆلۆژییه‌وه، له‌نێو گۆڕاندا ئیمیتیازی سه‌ركرده‌یه‌یی وه‌رده‌گرنه‌وه، بورجێكی عاجی مه‌عنه‌وی دروستده‌كه‌ن، كه‌ده‌بێت هه‌موو گۆڕان له‌ده‌وری ئه‌واندا بسوڕێته‌وه.
ئه‌مه‌ی چه‌ند خاڵه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمكردن، قسه‌ی دیكه‌و شیكردنه‌وه‌ی قوڵتر له‌وه‌هه‌ڵده‌گرێت، كه‌ده‌كرێت له‌كاتێكی دیكه‌دا یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌م دیارده‌یه شی بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی كه‌مه‌به‌ستمه له‌م گوتاره‌دا، زه‌نگی مه‌ترسی لێدانه له‌و ئه‌قڵییه‌ته‌ی كه‌ناوی ئه‌قڵیه‌تی پاتریاركیه، ئیدی جیاوازی نییه له‌چ شوێنێكدایه، له‌سه‌ر گرد بێت یان له‌نێو چاڵه‌كه..و چیرۆكه‌كه‌ش ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئیسماعیل حه‌مه‌ئه‌مین
نورنبێرگ 16. Dezember 2009